کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


نامه‌یه‌كــــ له‌ زه‌كه‌ریا وه‌ بۆ شه‌هید سۆرانی مامه‌ حه‌مه‌

Tuesday, 23/07/2013, 12:00




سڵاویكی گه‌رم سۆران گیان هیوادارم ئێستا روحت ئارامتربیت له‌ ئارامی هاوڕێ گیان ڕێگاكانی تۆ ئیشتا كۆتایی نه‌هاتووه‌، ئه‌ی هه‌ناسه‌كانی ئازادی ئه‌مه‌ویت هه‌واڵێكی ئه‌م شاره‌ی خۆت پێبڵیم كه‌ هه‌میشه‌ خۆت به‌ شاره‌ ویرانه‌كه‌ ناوت ئه‌هینا ئومێدیكی گه‌وره‌ت به‌م شاره‌ بوو هه‌ر ئه‌م شاره‌ی كه‌ تۆی تێدا قه‌ڵتانی خوین كرا. ئیستاش هه‌ر ئه‌م شاره‌یه‌ كه‌تۆی لێ ساندین ئێستا جیاوازتر له‌و كاته‌ی تۆی تیابوویت ئێستا وێرانتره‌ بووه‌ ئێستا شه‌قامه‌كانی چۆڵترن، هاوڕێ گیان ئومیدیك نیه‌ بۆ ژیان ئێستاش هه‌ر ئه‌م شاره‌یه‌ كچانمان ئه‌كات به‌ سۆزانی هه‌ر ئه‌م شاره‌یه‌ خوێنی گه‌نجانمان به‌تاڵان ئه‌بات بۆته‌ سه‌رچاوه‌ی نه‌هامه‌تی، نامه‌ویت چیتر باسی نه‌هامه‌تیه‌كانی ئه‌م شاره‌ت بۆ بكه‌م به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی دڵ خۆشیه‌ هه‌ر كوچه‌یه‌كی هه‌ر شه‌قامیكی ئه‌م شاره‌ سۆرانێكی تیایه‌، سۆران گیان سه‌رچاوه‌ی هه‌موو ئازاره‌كانی ئێمه‌ ئه‌و ساته‌ ده‌ستی پێكرد كه‌ له‌ دایك بوین، ئێمه‌ قه‌ده‌رێكمان هه‌ڵبژاردووه‌ ئه‌م قه‌ده‌ره‌ وای كردووه‌ كه‌ ئێمه‌ بكه‌وینه‌ ناو كه‌لاوه‌یه‌كه‌وه‌ یان ناوكه‌شتیه‌كی له‌نگه‌ر گرتوو كه‌ هه‌میشه‌ له‌ ترسی مردنی خۆمان ده‌ستمان به‌ روحمانه‌وه‌یه‌. هاورێ گیان ئه‌وه‌ی ئێستا ئێمه‌ ئه‌ترسینیت ئه‌و ده‌مام كانه‌ن كه‌ خۆیان له‌ ژێر په‌رده‌وه‌ نمایش ئه‌كه‌ن، ئێستا ئێمه‌ی گه‌نج له‌به‌رده‌م دووڕیانێكاین یان ئه‌بیت ته‌سلیمی ئیراده‌ی ئه‌وان بین كه‌ ئه‌مه‌ كارێكی قورسه‌ لای ئێمه‌ یان ئه‌بیت ئه‌م نیشتیمانه‌ جێبهێڵین كه‌ ئه‌وه‌یان ئاكامێكی وێرانی به‌دوو خۆیدا دێنێت، كه‌ هه‌میشه‌ ئه‌بیت چاوه‌نواڕی ده‌ستی ئه‌وان بین و ره‌نگیشه‌ ببێته‌ هۆی له‌ ناوبردنی خود و ئاكامی گه‌وره‌ی لێبكه‌وێته‌وه‌. هاوڕێ گیان ئه‌م قه‌ده‌ره‌ی تۆی برد دڵنیام ره‌نگه‌ ڕۆژیك ئێمه‌ش به‌رێت بۆ هه‌مان جێگه‌، ئه‌م قه‌ده‌ره‌ زۆرشه‌كه‌تی كردووم ڕێگه‌یه‌ك شك نابه‌م بۆده‌رچون لێی.

به‌شی یه‌كه‌م

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە