کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


گەڕان بەدوای حکومەتدا

Saturday, 22/02/2014, 12:00

1502 بینراوە




ڕەجەبی پەلکە پاقلەخۆر لە تەمسیلی (هەبوو نەبوو) .. کەساییەتی یەکی گێژو تەمەڵ و بێ عەقڵ دوای گەڕان بە دوای شارداو دوایش دۆزینەوەی هوشیاری توانی بگاتە ئامانج و ئاواتەکانی و دەستکەوتنەوەی متمانەی خۆشەویستەکەی و هەڵساندنەوەی کەسایەتیە ڕوخاوەکەی خۆی .... دیارە نموونەی تریش زۆرن کە وون بوون و دواتریش خۆیان دۆزیوەتەوەو وانەیان لە بزر بوونی خۆیان و هەڵەکانیان وەرگرتوە.. ئێستاش گەلی کورد هەر هەموو بوون بە ڕەجەبۆکەو هەر یەکەو بەئاوازێک وبەجۆرێک لە حکومەت دەگەڕێن و هاواریانە کێ حکومەتمان نیشان دەدات ؟ کێ حکومەتمان بۆ دروست دەکات؟

دیارە گەلی کوردستان بەگشتی مەبەستیانە لەڕێی حکومەتەوە بگەنە ئامانجەکانیان و هیواو ئاواتەکانیان بێتەدی .. بۆیە بەدوای حکومەتدا دەگەڕێن .. ئەوەی لێرەدا جیاوازە گەل لە هۆشیاری و عاقڵی و چالاکیەوە بەداوی حکومەتدا دەگەڕێن و عەوداڵی دروست بوونی حکومەتن.. گەلی کورد لەوەتەی هەبووە لە بەردەم حکومەتی هەمیشە سەقەت و کەم عەقڵ وڕەقدا ژیاوەو هەمیشە بە زۆر و بەململانێ وتاگەیشتۆتە ڕادەی کوشتن و بڕێن داخوازیە هەرە سەرەتاییەکانی تاڕادەیەک بۆ دابین کراوە ... دەستێکی نەرم و نیان نەبوە وەک دەستە(نەرمۆکەو گەرمۆکە) ی ناسکە دەست بهێنێت بەسەر ئەم گەلە بێ بەختەدا... لەپاڵ ئەو هەموو خۆبەختیەی گەل بۆ نیشتمانەکەی حکومەتێكی راستەقینە نەبووەتا چاکەی ئەم میللەتە بداتەوە... ئالەم هەل ومەرجەدا کە گەلی کورد ئاواتە خوازی بووەو وەک خەونێک بۆی هاتۆتە دی نازو حەزو ئاوات خەونەکانی لە دروست بوونی حکومەتدا بەدیدەکات کە ئەم حکومەتە ئیدی شەقێکێ تری خۆماڵی نەبێت هەروەک و شەقەکانی تری حکومەتەکانی پێشوو دەسا بەسە لەخەو ڕاپەڕن حکومەت دروستکەن حیزبەکان غیرەتێ ؟ دیارە هەتا ئەم میللەتە بەم شێوەیە هاوار بکات کێ شارم نیشان دەدا شار ؟؟؟؟ قەت دروست نابێ حکومەتێ سەر بەگەل بێ و بۆ گەل بێ !!!!





چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)