کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


نێچیرڤان مەرگی خۆی یان هی مەسعود بارزانی لە تورکیاوە ڕاگەیاند

Saturday, 15/02/2014, 12:00

2032 بینراوە




چەند ڕۆژێک لەمەوبەر چەند دەزگایەکی چاپەمەنی باشوری کوردستان لەبارەی وەرنەگرتنی موچە بڵاویان کردەوە کە نێچیرڤان بارزانی ووتویەتی کە گوایە پارەکان ڕەوانەی سلێمانی دەکرێن بەڵام بەرپرسیارانی ئەوێ پارەکە دەخۆن هەروەها هێنابویە زمان کە ئەو پرۆژانەی کە نێچیر باسی لێوە دەکات هەندێکیان لە دەروەی ڕەزامەندی پارتیشەوە ناوبراو بە ئەنجامی دەگەهێنێت ، ئەوەی پێویستە لەم نوسینە بهێنرێتە زمان ئەم مەسەلەیە منیش هەوڵدەدەم کە لەم نوسینەمدا ئەوەتان بۆ بسەلمێنم کە چۆن و بۆچی نێچیرڤان بارزانی بەدەستی خۆی تابوتی مەرگی مەسعود بارزانی مامی و پارتی دیموکرات ئامادە دەکات .
لەگەڵ چوونی نێچیرڤان بارزانی بۆ ئیستەنبوڵ و ئەنجامدانی دیدار لەگەڵ سەرۆک وەزیران ڕەجەب تەیب ئەردۆغان بەتەواوەتی ناوەڕۆکی کێشەکانی بەغداد و ئەمریکا و مەسعود بارزانی ئاشکرابوو ، ئەگەر سەرنج بدەین لەبارەی ناکۆکی ڕەوانە کردنی نەوت بۆ تورکیا لە نێوان بەغداد و ئەربیلەکەی بنەماڵەی بارزانی تەنها نوێنەرایەتی حکومەتی کوردی و نێچیرڤان بارزانی چونە بۆ بەغداد بەڵام لەم بارەیەوە مەسعود هیچ گەشتێکی بۆ چارەسەری کێشەکە بۆ بەغداد نەکرد چونکە بەڕای من مەسعود بارزانی لە بنەڕەگەوە هۆکاری سەرەکی ئەم کێشەیەی دەزانی هەربۆیە بەبێ هیچ زانیاریدانێک بە دەزگا ڕاگەیاندنەکان و ڕوونکردنەوەیەکی چاپەمەنی ڕاستەوخۆ سەفەری ئەوروپای کرد ویستیشی لەوێوە سەردانی ئەمەریکا بکات ، ئەو وەڵاتانەی کە تازە بە تازە دەیانوێت دەستبخەنە ناو کاروباری باشوری کوردستان و عێراقەوە دەرگای میهرەبانی دڵی خۆیان بۆ مەسعود بارزانی واڵا کرد بەڵام ئەمەریکا وەک حاکمێکی موتڵەق لە عێراق و باشوری کوردستان هەستی بە مەترسی سیاسەتی نێچیرڤان بارزانی کردووە هەربۆیە ئامادە نەبوو کە ڕازی بێت مەسعود بارزانی سەردانی ئەمەریکا بکات ، مالکی و دارودەستەکەی باش حاڵی بوونە کە ئەگەر پاڵپشتی ئەمەریکایان نەبێت ناتوانن لەسەر ئەو دەسەڵاتە بمێننەوە هەربۆیە پێشنیاریان بۆ نێچیرڤان بارزانی کردووە کە داهاتی نەوتی هەرێم بۆ تورکیا مەسەلەی پارەکەی لەلایەن بانقێکی ئەمەریکاوە ئەنجام بدرێت بەڵام نێچیرڤان بارزانی بەمە ڕازی نەوە هەربۆیە مالکی پشتی قایمە لە پشتکردنە هەرێمی کوردستان ، نێچیرڤان بارزانی بەم سەردانەی بۆ تورکیا بەدەستی خۆی تابوتی مەرگی خۆی و مەسعودی مامی و بنەماڵەکەی لە تورکیا داتاشی چونکە لەم دوا دیدارەی نێچیرڤان لەگەڵ ئەردۆغان نێچیر دوپاتی کردۆتەوە کە مەسەلەی پارە و داهاتی نەوت لە باشوری کوردستانەوە بۆ تورکیا دەبێت لە ڕێگای بانقی (هەلک) ی تورکیاوە بکرێت نەک بانقە ئەمرێکێکە وە ، لەوانەیە نێچیرڤان بارزانی ڕاستبکات پێویستە وا بکرێت چونکە وەسێتی مستەفا بارزانی باپیرێتی کە وەسێتی بۆکردوون بە هیچ شێوەیەک پشت و تفەنگەکانتان مەکەنە تورک ، بەڵام مەسعود هەست بەو مەترسییە دەکات کە ئەمڕۆ ئەوەی ئەوانی لە گۆڕەپانەکە هێشتۆتەوە ئەمەریکایە نەک تورکیا ، من پێم وایە هەموو ئەمانە کە لە سیاسەتی ئەم بنەماڵەیەدا گوزەر دەکەن دەگەڕێتەوە بۆ کێشمەکێشی ناوخۆی بنەماڵەی بارزانی بەم شێوەیە لەم شەڕەدا ئەو تابوتەی باسمان کرد یان ئەبێت نێچیرڤان تێیدا بنوێ یان مەسعود و بنەماڵەکەی بەلای منەوە ئیحتیمالی یەکەم زەحمەتە بەڵام بۆ نێچیرڤان بارزانی لەو باوەڕەدام بەم زووانە چارەنوسی وەک عەدنان خێڕوللە ی لێدێت .


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)