خهڵکی پشدهر چیدی چاوهڕێ ناکهن، دهبێت عەباس بایز و برایم کانەبی دهبێت دادگایی بکرێن
Tuesday, 19/10/2010, 12:00
کومەڵانی خەڵکی ستەم دیدەی کورستان بەدەست ڕژێمی بەعس و جاش و سیخورەکانیان:
ئێمە وەک کەسوکاری قوربانیانی ئەم دوو کۆنە موستەشارەی بەعس کە سەدان لە ڕۆڵەکانمان و باوکمان و براکانمان بەدەستی پڕ تاوانیان شەهید کراون. هەر لەسەرەتای ساڵی 2003 وە دەیان داوای یاساییمان لە دادگاکانی کوردستان لەسەریان تۆمار کردوە، هەمان ساڵێش بڕیاری دەست گیر کردن و ڕادستکردنیان بە دادگا دەرچووە، پاشانیش لە ساڵی 2007 دا جارێکی بەردەم داگاکانی کوردستانمان گرتەوە ئەمجارە بە ئامەدەبوونی دەیان ناوەندی ڕاگەیاندن و پشتیوانی ناوەندی چاک زیاتر لە 50 داوای یاساییامان لەسەریان تۆمارکردنەوە. دواتریش تەواوی داواکانمان ڕەوانەی دادگای باڵای تاونەکان کرا لە بەغدا، لەوێش برێاری گرتنیان بۆ دەرچوو وەک دوو تۆمەتباری بەشدار بووی ئەنفال و شەهید کردنی پێشمەرگە و هاوڵاتی.
وا بۆ حەوت ساڵ دەچێت سەرەڕای نارەزایی و گلەیی زۆرمان لە کاربەدەستانی هەرێمی کوردستان تا ئێستا هەردوو کۆنە موستەشار لە ناو پایتەختی هەولێر ئازادانە دەسوڕێنەوە! زیاتر لە دەیانجاریش ڕایان گەیاندوە کە ئەوان ئامادەی دادگا نابن تا سەرۆکی هەرێم نەڵێت.
ماوەیەک لەمەو بەریش لەکاتی سەردانی سەرۆکی هەرێم بۆ شاری قەڵادزێ نامەیەکی ناڕەزاییمان دایە بەناوی هەموو کەسوکاری قوربانیانی دەستی ئەم سەرۆک جاشانە کەچی ئێستاشی لەگەڵدا بێت، هیچ وەڵامێکمان وەر نەگرتەوە؟
ئەوەی زیاتر جێگای نیگەرانی ئێمەیە، ئەوانە نەک هەر ڕادەستی دادگا نەکران، بەڵکو بەبەرچاوی ئێمەوە لە سەرخوێنی کەسوکاری ئێمە کۆشک و تەلاری بۆ دەڕازێنەوە!
بۆیە بەم ڕاگەیاندنەو ڕژانە سەرشەقاممان ڕۆژ پێنج شەممە ڕێکەوتی 21 / 10 لە شارۆچکەی سەنگەسەر ڕای دەگەیەنین:
1- لە ماوەی مانگێگدا ئەم دوانە ڕادەستی دادگا بکرێت، ئەگەر لەهەولێریش بێت بۆ ئێمە گرنگ نیە، ئێمە نەک هەر داواکاریان لەسەریان بەڵکو شاهیدی سەدان تاوانی کوشتن و ڕاوڕووتین لەسەریان کە دەرحەق بە خەڵکی ناوچەکە ئەنجامیان داوە.
2- بەپێی یاساکانی دادوەری کوردستان و ئێراقیش ماددەی 121 و 122 ئسوڵی محاکەمەی جەزائی هەر کەسێک بڕیاری گرتنی هەبێت و ئامادەی دادگا نەبێت ئەوا ماڵو موڵکی دەست بەسەردا دەگیرێت، بۆیە داوا دەکەین کە سەروەتو سامانیان زەوت بکرێت، ئەگەر ئێوە ئەوە نەکەن، ئەوا ئێمە ناچار دەبین ئەوە بکەین!
3- لێکەوتنەوەی توندو تیژی و هەر جۆرە تێکەڵچوونێک لە ئەستۆی سەرانی هەرێم کورستان دایە..فەرموون ئەوە عەرزو ئەوە گەز ئەگەر دەڵێن بایاسا سەروەر بێت بەڵێنەکان و لێدوانەکانتان لەبەردەم میدیاکان پێادە بکەن.
سەنگەسەر
کەسوکاری قوربانیانی دەستی عەباس بایز و برایم کانەبی
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست