کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


داواى خەلك بە جیبەجیكردن چارەسەردەبیت ، نەوەك بە توندوتیژى!

Saturday, 23/04/2011, 12:00






لە چەند هەفتەى رابردوو تا ئیستاش بارودوخیكی زور نائاسایی و گرژى و ترس و دلەراوكی و دلنیانەبوون و هەستكردن بە نائاسودەیی بالاى بە سەر هەریمی كوردستاندا كیشاوە و بە تایبەتی شارى سلیمانی و قەزا و شارەكانی ئەو پاریزگایە و كومەلیك لە شارەكانی گەرمیان . خەوپیشاندان لە 17 / 2 / 2011 لە سلیمانی دەستیپیكرد و لە ئەنجامی كەلەكەبونووى نارەزایی و داوا و توڕەیی كومەلیك لە گەنجانی خوپیشاندەر و هیندیك تیكەلاوبوونى بە كومەلیك ئەجیندەى سیاسیش ئاراستەى بەشیك لە خوپیشاندانەكە گورا و روكردنە بارەگاى پارتی دیموكراتی كوردیستان و رودانی هیندیك توندوتیژى كە نەدەبوو بە فیشەكی زیندوو وەلام بدریتەوە ، بەلام ئەوە كرا و چەند كەسیش بونە قوربای و شەهیدیشی لی كەوتەوە كە خەلكی زیاتر توڕەكرد. دەبوو دەسەلات دەستبەجی تومەتبار و تاوانباران رادەستی یاسا بكات ، بەلام بە پەساوى جیا جیا تا ئیستاش دواكەوت و ئاسەوالرى نیگەتیڤى زورى ترى لى كەوتەوە و دواواكان كە كران زوربەیان مەشروع و ئاسان بوون ، بەلام خەمساردى دەسەلات و هەولدانی كومەلیك لایەنی ئوپوزسیون بو بەكارهینانی بە مەرامی تایبەت بو ئەجیندەى سیاسی و داواى خوى و بە ئامانجی سەپاندنى كومەلیك مەبەستی خوى بارەكەى ئەوەندەى تر ئالوز كرد كە داواكان تزیاتر و رادیكالتر بوون و دەسەلاتیش زور بە خاوى و سستی هاتە پیرى مەبەستەكانەوە و دوخەكە گەیشتە نزیك لوتكە و تەقینەوە و خەریكبوو سیبەرى شەرى ناوخو ددانەكانى وەدەركەویت و كارەساتی گەرورە لە گەل خوى بهینیت كە ئەنجامەكانى نادیار دەبیت ...
لە ئەنجامى ئەو كار و كاردانەوانە هەم شەقام و خوپیشاندەران خەریكبوو حەوێەلەیان تەواو دەبوو و خوپیشاندانەكان لە ئەنجامی ئینتیزارى زور بەرەو ئاقارى رادیكالتر و روەت و ئاراستەى توندتر دەرویشت و هەم دەسەلات لە جیاتی چارەسەركردنی كومەلیك داو بە خیرایی و بینینی نوینەرى خودى خوپیشاندانەكان و رویشتن بە پیرى داوا رەواكانەوە لە گەل حیزبەكانی ئوپوزسیون دادەنیشت و هەردوولا دەیانویست مناوەرە بكەن و كات بەسەر بەرن و فشار و گەمەى سیاسی بكەن لە سەر حیسابی داوى خەلك كە ئەوەش ئەوەندەى تر شاقمی بیئومید تر دەكرد لە داوا و مەبەستەكانی . كار گەیشتە ئەوەى كە لە نیوان هیزە چەكدار و ئەمنیەكان و خوپیشاندەران یان بەشیكیان روبوروبوونەوە و پیكدادان رووبدات و خوین برژریت و بریندار و قوربانبی زیاترى لیبكەویتەوە و بەرەبەرە بارەكە بەو ئاستیكی ترسناك هەلبكشیت و ترس و دلە راوكی بخاتە دلی هەموو هاوولاتیان . لە دوا پلە دروشمی خوپیشاندەران و هەلویستیان رادیكالانەتر بوو و هەلسوو كەوتی هیزە ئەمنیەكان و كرداریان توندوتیژتر بوو و گەیشتە پلەیەك و خەریكبوو سنوریك ببەزینیت كە كارەسات دروست بكات و گەرانەوە بەرەو دواوە مەحال بیت . هیزە سیاسیە ئوپوزسیونەكان و دەسەلاتیش هەر یەكە دەیویست بارەكە بەلاى خویدا راكیشیت بەدەر لە دەرئەنجامەكان ، قوربانیەكانى ئەو دوخە روژنامەنوس و روشنبیر و خەلكانی ماموستا و خویندكارى زانكوشى گرتەوە ...پاشان دەسەلات هیزى چەكدار و ژمارەیەكی زورى لە هیزە ئەمنیەكان خستە موعادەلەكەوە بو كونترولكردنى شارەكان و ریگاگرتن لە خوپیشاندان و توندوتیژى و راوەستان بەررامبەر بە هەموو هەولدانیكی خوپیشاندان ...ئەمە گەر بە شیوەى كاتیش كاریگەر بیت ، وا لە سەر ئاستی دیژخایان ناشیت و ئەوە چەرەسەر نیە و لە بەرى ئەوە دەبیت داواكان و كیشەكان بە ریشەیی و بە شیوەى بنەڕەتى چارەسەربكین ، ئەگینا كەمترین دەرئەنجامی كە چەوەران دەكریت هیوربوونەوە نابیت بەلكو تەشەنەكردنى ئالوزى بارەكە و تیكەلچونی راستەوخو و ئەگەرى بەرپابوونی شەرى ناوخو.لە بەر ئەوەى كەم تا زور هەموو لایەك میلیشیاى چەكدارى هەیە و پرچەككردنیش ئاسانە و زەمینە و بنەمایەكی شەرى ناوخوش هەیە .
لە نەمسا لە سەرەتاى سیەكان كە كونزەرڤاتیڤەكان و بە هاوبەشی سوشیال دیموكراتەكان لە حوكم بوون و لە ئەنجامی ناكوكى و توند بوونى ململانی و بوونی میلیشیاى حیزبى بارەكە ئالوزتر بوو و لە چەند شوین پیكدادان رویدا لە نیوان میلیشیای حیزبی دەسەلات و سوشیال دیموكراتەكان و دەسەلات و كومەنیستەكان و هەستی تەواو بە مەترسی نازیەكان نەدەكرا كە خویان پرچەك و ئامادە دەكرد ، تا ملمینیەكان واى لیهات پاش كوشتی سەروك وزبرانی كونزەرڤاتیك كە ئەو كاتە هەموو لایەنەكان هەست بە مەترسی نازیەكان بكەن و ئەو كاتە كار لە كار ترازابوو و بە چەند رووبەرووبونەوە نازیەكان دەسەلاتیان گرتە دەست و هەموو لایەنەكانی تریان سەركوت كرد . ئایا ئەمە لە بارودوخى كوردستان مانایەك دەبەخشیت ، بەدلنیایەوە بەلی . گەر دەسەلاتن بەم خاویە و لەجیاتی جیبەجیكردنی داواكانی خەلك تەنها وەلامی كونترولكردنی سەربازى بیت و ئوپوزسیونیش بەهامان روحیەت كار بمكات و هەردوولا حساب بو داوى بنەڕەتی خوپیشاندەران نەكەن و دەسەلات لەم ماوەیە كار بو ئەو مەبەستانە نەكات كە بە هوى هیزەوە هیندیك شەقامی كونترول كردوە بە شیوەى كاتى و ئەم دەرفەت و هەل و كاتە بەكار نەهینیت بو جیبەجیكردنى داواكان و گورینى عەقلیەتی كاركردن و بەگژداچوونەوەى گەندەلىو لادانى ئەوانەى كە لە كاریان كەمتەرخەمن و دانانى خەلكی بەتوانا و دلسوزى خەلك و یەكخستنی هیزى چەكدارى و ئاسایش و سپاردنى هەموو ئەركەكانیان بە ئورگانی حكومى ، كاركرن بو نەهیلانی بیكارى و جیبەجیكردنی سوسیال و لە كەرتی تایبەتیش و هەولدان بو بنەبڕكردنى كیشەى سوتەمەنى و كارەبا ریگاگرتن لە مونوپولكردنی ابزار و لیسەندنەوەى ئەو مەبەستانەى بە نامەشروع كراون و دیموكراسیكردنى هەموو بوارەكانى ژیان و دەیان پیداویستی و داواى تر و دانانى بەرنامەى ستراتیژى بو كارى دەولەتى و سەروەرى یاسا ، گەر دەسەلات بە خیرایی لەم ماوەیەدا ئەوانە بكات و كار بكات بە هاوبەش لە گەل ئوپوزسیون بو ئامادەكارى بو هەلبژاردنى پیشكات بە شیوەى دروست وا شەقامیش بەروە هیوربوونەوە دەروات كە بزانیت دەسەلات جیدیە لەو كارە ، بەلام گەر بویستریت بە زەبرى هیز و بە كارى روكەش مەبەستەكان چارەسەربكرین وا بە پیچەوانەوە دوخەكە بەرەو تەقینەوە دەچیت و هەموو دەرئەنجامەكانى دەكەویتە ئەستوى هوكارانی ، لەم جەولەیە توپەكە لە ساحەى دەسەلاتە بزانین لە چەند روژى داهاتوو چی دەكات ، بەروە رازیكردنی خەلك یان تەقینەوەى سەرانسەرى؟ ئوپوزسیونیش با بەتەنگى خەلك و داواكان و داهاتووەوە بلیت نەوەك گەمەى سیاسی خوى ...
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە