کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


لیستی گۆڕان

Monday, 11/05/2009, 12:00












گه‌رچی توشی داوی یه‌کێتی و پارتی بووم ئه‌من
قه‌ت جارێکی تر ناخه‌ڵه‌تێم ده‌نگیان پێناده‌م ئه‌من

من له‌داخی ئه‌و دوو حزبه‌ جه‌رگ و دڵم له‌ت له‌ته‌
نۆکه‌ری هیچ کامیان ناکه‌م تاله‌سه‌ر ئه‌رزم ئه‌من

گه‌ر له‌به‌ر تانه‌ و له‌به‌ر لۆمه‌ی دوژمنان نه‌بێت
ته‌خت و تاراجی هه‌ردوکیان ئه‌ڕوخێنم ئه‌من

من له‌ تهدید و کوشتن و سه‌رکوتکردن باکم نییه‌
ده‌نگ ئه‌ده‌م به‌ لیستی گۆڕان نابه‌زم مه‌ردم ئه‌من

چاوه‌ڕێی کۆشك و ته‌لار و گه‌ردنی پڕ خاڵ نیم
چاوه‌ڕێی ڕۆژی سه‌رفرازی و ڕسوابونی ئه‌وانم ئه‌من

هه‌ژده‌ ساڵه‌ گیرۆده‌ی ده‌ستی دوو بنه‌ماڵه‌که‌م
جارێکی تر نایه‌ڵم په‌نجا به‌ په‌نجا حوکم بکه‌ن‌ ئه‌من

ڕاپه‌ڕینی ئه‌م جاره‌م پێویستی به‌ خوێن ڕشتن و چه‌ك نییه‌
به‌ ده‌نگدان به‌ لیستی گۆڕان کۆتایی به‌ گه‌نده‌ڵی دێنم ئه‌من




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە