کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئه‌م وێنانه‌ چیمان پێ ده‌ڵێن؟

Saturday, 22/05/2010, 12:00


‌هه‌ر شوێنێک مه‌زڵومێک زلله‌یه‌کی لێبدرێت، من هه‌ست به‌ ئازاره‌که‌ی ده‌که‌م
(ئه‌رنه‌ستۆ گیڤارا)

ئێران مه‌مله‌که‌تێکه‌ له‌ تاوان و ئازارو جه‌هل و کوشتن ، له‌ئێراندا نرخی مرۆڤ له‌هه‌موو کاڵایه‌ک هه‌رزانتره‌ و شه‌قامه‌کانی شار له‌ قه‌سابخانه‌ ده‌چێت و هه‌ر لاشه‌یه‌ به‌سڵنگێکه‌وه‌ ڕۆحی هه‌ڵده‌کێشرێت و خه‌ڵکیش وه‌ک دیمه‌نێکی عه‌نتیکه‌ سه‌یرده‌کات .
شه‌هید کردنی سه‌رده‌شت و که‌یسه‌که‌ی ئه‌و مرۆڤه‌ جوامێر و ئازایه‌ بواری نه‌داین وه‌ک پێویست ، له‌شه‌هیده‌ سه‌ربه‌رزه‌کانی ڕۆژهه‌ڵات بێینه‌ ده‌نگ . ئه‌وان که ‌له‌دار دران، بوونه‌ سمبوڵی ئازادی و نه‌مریان گه‌یشته‌ لوتکه‌. ئه‌وان پێیان ووتین گه‌لێک خاوه‌نی مرۆڤی ئاوا خۆنه‌ویست و ئازا بێت چ باکی هه‌یه‌ و چۆن خۆری ئازادی له‌سه‌ر سه‌ری هه‌ڵناکات.
کۆماری ئیسلامی ئێران له‌ دادگا ناشه‌رعێکانیاندا به‌ناوی خواوه‌ حوکمی که‌سه‌ ئازاده‌کانی گه‌له‌که‌مان ده‌ده‌ن و تاوانی کافر و دژی شۆڕشیان ده‌ده‌نه‌پاڵ ، ئه‌وان له‌ژێر هه‌ر ناوێکدا بێت و به‌ ویستی خۆیان و دور له‌هه‌موو ڕێسایه‌ک ڕه‌شه‌کوژی ده‌که‌ن به‌ناوی ئاینه‌وه‌ و خۆیان به ‌نێنراوی خوا ده‌زانن و کورد له‌دار ده‌ده‌ن .
سه‌مه‌ره‌که‌ له‌وه‌دابوو به‌ر له‌مه‌وه‌یه‌ک تاڵه‌بانی چووه‌ ئێران و مێدیا ڕوو زه‌رده‌که‌ی یه‌کێتی و پارتی بڵاویان کرده‌وه‌ که‌تاڵه‌بانی توانی حوکمی له‌دار دانی کورده‌کان راگرێت. سه‌ڵاحی موهته‌دی کۆنه‌ ساواک و تازه‌ ئیتڵاعات ووتی ده‌بێ نۆبڵی ئاشتی بدرێته‌ تاڵه‌بانی ،ئه وله‌خه‌می هه‌موو کوردایه‌ کاتی خۆی و له‌جێ ی خۆیدا وه‌لامی ئه‌و گرده‌ پیاوه‌م دایه‌وه‌ ، که‌چی که‌ ئیستا گه‌نجه‌کانی کورد به‌لێشاو له‌دار ده‌ده‌ن . تاڵه‌بانی له‌ پلانی بوون به‌سه‌رۆکدایه ‌و له‌مێدیا ڕوو زه‌رده‌کانی پارتی و یه‌کێتی و حوکمه‌ته‌که‌ی به‌رهه‌مه‌وه‌ باس له‌م تاوانه‌ی کۆماری ئیسلامی به‌چاک و خراپ ناکرێت . ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێکه‌ تورکیای فاشی و ئێرانی ئیسلامی هێرش ده‌که‌ن له‌سنوره‌کانه‌وه‌ به‌تۆپ و فڕۆکه‌ جه‌نگێکانی ئه‌مان له‌ژێر لێوه‌وه‌ گله‌ی ده‌که‌ن ، دوای ئه‌وه‌ی گراکسۆنی گۆڕان ده‌نگیان به‌رز کرده‌وه‌ له‌ناو په‌رله‌ماندا و ووتیان ده‌بێ سنورێک بۆ ئه‌و کاره‌سات و ماڵوێرانییه‌ دابنرێت .
خوێنه‌ری ئه‌زیز ...
سه‌یری ئه‌م وێنانه‌ بکه ‌و شانازی به‌کورد بونی خۆته‌وه‌ بکه‌ ، ئاها کوردیش که‌سانی مرۆڤی وا ئازاو ده‌م به‌ پێکه‌نینی هه‌یه‌ که‌ ڕۆحی هه‌ڵده‌کێشن بۆ نه‌ته‌وه‌ و خاکه‌که‌ی ، گه‌لێک خاوه‌نی خه‌ڵکی وابێت دڵنیابن به‌ ئازادی ده‌گه‌ین ،ڕسوای بۆ ئه‌وانه‌یه‌ نۆکه‌ری دوژمنان ده‌که‌ن ، چه‌نده‌ مردنێکی جوان ده‌مرن بۆنی ژیان و ئازادی لێ دێت. بأی شه‌هیدان و گه‌لی کورد ،بمرێ پیاوه‌ پوته‌کانی خیانه‌ت له‌نه‌ته‌وه‌که‌یان ده‌که‌ن مێژووش شه‌رم له‌که‌سمان ناکات دڵنیابن.
























نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە