کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


نەوتى كوردستان لە لایەن دوو بنەماڵەوە بە ڕۆژى ڕووناك ئەدزرێ

Saturday, 21/08/2010, 12:00


زۆر لە سەر نەوت و دزینى نەوتى كوردستان ووترا و نوسرا ,ئەوەش بە بەڵگەوە بۆ هەموومان ئاشكرا بوو كە نەوتى كوردستان لە لایەن دوو بنەماڵەى  بارزانی و تاڵه‌بانی بە ڕۆژى ڕووناك ئەدزرێ , شوكور بۆ خوا ووڵاتەكەمان پێشكەوتوە , وەكو جاران دواكەوتو و نین , دزەكانى جاران بە نیوەى شەو دزیان ئەكرد , وا دزەكانى ئێستا لە سایەى ئەم ئازادییەى ئەم دەسەڵاتە بۆى بەرهەم هێناوین سڵ لە هیچ ناكەنەوە , شەرم ناكەن و بەبەرچاوى هەموومانەوە دزیمان لێ دەكەن , نەوت ئەدزن , بودجە ئەدزن و فرسەت دەهێنن و بە ئاشكرا لە پەرلەمانەكەیاندا داواى فرسەت ئەكەن , خۆش تر لەمانە پاساوى یاسایى بۆ دەهێنەوە و دزییه‌كەیان دەكەن بە فەرمى .
 دزى یەكێكە لە قێزەونترین ئەو كارانەى كە مرۆڤە نەفسنزمەكان دەیكەن , لەمە ناخۆش تر و قێزەونتر ئەوەیە باوك دزیی لە مناڵەكانى خۆى و لە ماڵەكەى خۆى بكات , وەكو سەركردەكانى ئێستا ئەیكەن ,ئەم دزانە خۆشییەكەیان لەوەدایە هیچ كەسێكیان ئامادە نین پشتى یەكتر بەر بدەن ,هەر لە وەزیرى نەوتەوە تا سەرۆك و سكرتێرەكان , تا وەزیر و گزیرەكان , تا مەكتەبى سیاسى و سەركردایەتییەكان , دزیەكان بۆ یەكتر ئەپۆشن , دوا داپۆشین , ئەو داپۆشینە ئابڕوو بەرانەیە بوو كە جەلال تاڵەبانى زۆر بێ شەرمانە بەرگرى لە هەموو دزەكان كرد , بەرگرى لەوانە كرد بە بەر چاوى هەموومانەوە بە نوێژى نیوەڕۆ داهاتى ئەم میللەتە لە بەینى خۆیاندا بەش ئەكەن و كەسیش نازانێ ئەو پارەیە دەچێتە گیرفانى كێوە , تازە بە تازە وەزیرە نەوت دزەكەى كوردستان پاش چەندین ساڵ دزى و خواردنى ئەو داهاتە گەورەیەى لە نەوت دەست دەكەوت , ئەڵێ وا حسابێكمان بۆ خۆمان كردۆتەوە لە وەزارەتى دارایى و پارەى نەوت لەمەو دوا دەچێتە سەر ئەو حسابە , ئێوە سەیر بكەن , لەمەو دوا ئەى كاكى وەزیرى نەوت دز ئەى لەمەو پێش چى لێ هات و كێ دەیخوات؟ ئاخر جەلال تاڵەبانى سوێندى خواردوە , ئەو خۆى بە كورد ئەزانێ ئەبوایە ئاوا  بەرگرى لەو دزیانە بكردایە . جەلال ئەڵێ ئەوا برایانى پارتى چوونەتە دادگا و دواى ئەوانیش ئێمەش شكات دەكەین و دەچینە دادگا و شكات لەوانەدەكەین كە دەڵێن پارتى و یەكێتى نەوتیان دزیوە,ك ەس نەیوتوە پارتى و یەكێتى نەوت ئەدزن , هەموومان ئەڵێین ئەوە بنەماڵەى تاڵەبانى و بارزانیە نەوت و داهات و بودجە ئه‌دزن ,هه‌ر ئه‌وانن خیانه‌ت ئه‌كن , هەر ئەوانن پەلكێشى سوپاى داگیركەران ئەكەن , هەر ئەوانن مەینەتییەكان بۆ كورد ئەهێنن , ئەمەیە بێ شەرمى سەرۆك و سەردارەكانى كورد , كە لە باتى داواى لێبوردن لە و میللەتە بكەن , كەچى چۆن دزیەكە دەكەن , ئاواش شەرعیەتى بۆ پەیدا ئەكەن , ئەمە ئەو پەڕى بێ شەرمییە كە سەرۆكە دزانه‌ ئەیكەن , پاش بیست ساڵ لە شەڕى ناوخۆ و بە كوشت دانى هەزاران كورد مەسعود داواى لێ بوردن دەكات , ئەبێت پاش بیست ساڵى تر لە نەوت دزین سەرۆكەكان بێن و داواى لێ بوردن بكەن، دەیان ساڵ پارەى گومرگەکه‌مان دزرا , دەیان ساڵە پارەى بودجە بە جۆرەها شێوە دەدزرێ , جۆرەها یارمەتى بۆ ئەم میللەتە هات دزییان و كەس نەیزانى چى لێهات , تەنانەت ئەوان دزى لە موچەى زیندانیانى سیاسى و پێشمەرگە و كادر و شەهیدەكانیش دەكەن , كەچى هەر ئەوان مونەوەر بوون و دز نەبوون , هەر ئەوان كردیان و هەر خۆشیان دەیان جۆر بیانویان بۆ هێنایەوە , ئەوەتا هەر دوێنێ لە گۆڤارى هەفتانەدا كە سەر بە خۆیانە دەیان جۆر دزى لە سەر موڵكى گشتى بڵاو كردوە , ئەوەتا لیژنەى نەزاهە و دیوانى چاودێرى دارایى سەدان بەڵگەى گەورە لە سەر دزى گەورە یان بڵاوکرده‌وە كەچى دزەكان بیانویان بۆ هێنرایەوە و پاكانەیان بۆ كرا , ئەوەتا دزەكان سەربەستانە دەسوڕێنەوە وەكو چۆن خائین و ئەنفالچیەكان و پیاوانى بەعس دەسوڕێنەوە , چۆن ئەمانە بە خەباتى ژێر زەمینى بۆیان حساب كرا و كران بە كوڕى بنەماڵەكان , ئاواش دزییەكان پەردەپۆش ئەكەن و دزەكان خۆیان بێ بەرى دەكەن و خەریكە تۆمەت باریشمان دەكەن و دەرگاى دادگاكانمان لێ دەگرن و داواى ملیارێك دۆلار لەوانە دەكەن كە ڕاستیەكانى خستۆتە ڕوو , ئەى خوایە چى بكەین ؟

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە