گۆڕهەڵكەنەكانی یەكێتی؟!
Tuesday, 12/01/2010, 12:00
شەریعەت توێكڵەو حەقیقەت ناوەرۆك لە نێوان ئەم دوانەشدا تەریقەت هەیە . ع سروش ئەو هێزەی كە ئێستا یەكێتی ئەجوڵێنێ توێكڵێكی رزیوی بێ رۆح و بێ خوێنەو مرۆڤی سادە ئیجبار ئەكات كە حەقیقەتەكان وونكات و بە دووی مەنفەعەتی ماڵی و غەریزییدا راكات و بۆ تا ئەبەد عەقلانیەت و بینینی دونیاكەی دیكە فەرامۆشكات، كە دونیای گۆران و تازەگەری و جوانكردنی ژیانە، راستە هێزێكی یەكێتی ئێستا ماوەو كاریگەریەكی كەمی هەیە لێ بە پارەو ئیمتیازو سلوكی تاڵەبانیانەوە ئەجوڵێت و هاكا ئەویش وەك دواپەیكەری سەدام كەوت، سلوكی تاڵەبانیانە واتە سلوكی دیكتاتۆرە پیرەكان كە دواجار توانستی بینینی ئەودیو نوسینگەكەی خۆشیان نیە و هێشتا بە هەوای شۆرش و سەرۆكایەتی گەنجەوە ئەژین، نمونەی مۆسۆلۆنی هیتلەر سەدام كە بینیمان چۆن كەوتن و یەك راستی و یەك راپۆرتی راستیان نەدەگەشتێ و ئێستاش تاڵەبانی ببینن كە چۆن كەوتووەو كەسێ نیە تەریقەتێكی بۆ رۆشنكاتەوەو پێی بڵێ ئەمە حەقیقەتەو ئەوەی كە تۆ گرتوتەبەر وەهم و بەنج و بەزمگەلێكە كە هەتیوەكانی حیزب ئەیجوڵێنن، تاڵەبانی و گۆڕهەڵكەنەكانی یەكێتی ئەگەر یەك تۆز ئیحساسی حیزبی و فەهمی ئایدۆلۆژیانەیان مابا دەبوو دوای روونكردنەوەكەی بارزانی و تەدەخولە سەریعەكەی پارتی سەرلوتی خۆیان رەشكردایەو سیاسەتیان تەلاق بدایە!! ئەم هێزە كە خۆی خزاندۆتە كوردستانی نوێ و هەندێ راگەیاندنی یەكێتی نە مۆراڵی لە پشتەو نە ئایدۆلۆژیاو یەكێتیش خراپتر ئەكات و رەونەقی گۆران سەدانجار جوانتر ئەكات لەبەرچاو جەماوەر، لەگەڵ ئەوەی پارتی خەریكی هۆنینەوەی تەڵقینە بۆ یەكێتی كەچی چەند گۆڕهەڵكەنێكی وەكو ستران و ئازاد جوندیانی كار بۆ لە گۆڕنانی یەكێتی ئەكەن بەبێ ئەوەی بزانن حیكمەتی نوسین و كاردانەوەكانی نوسین و فیكر چۆنەو چۆنیش حیزب سەراولێژئەكاتەوە، ئەم دەموچاوە بڵحانەی دونیای نوسین و دونیاكەی یەكێتی بۆ ئەوەی هەمیشە ئاوەكەی یەكێتی بە لێڵی بمێنێتەوەو فەزاحەت و بێ ئەخلاقیەكانیان لەبەرچای خەڵكی وونكەن دەیانەوێت بە هەرنرخێك بووە شەڕی نەگریس و ئیرهابی فیكری هەڵگیرسێنن دژی گۆران و ناویشی بنێن گەران بە شوێن راستیدا،!؟ گۆران ئەمرۆ هێزێكی واقیعی"راسیۆناڵیست" عەقلانیە مرۆڤ گەر رۆژێك لە رۆژان یەكێتی و چەپ و ماركسیش نەبوبێت خۆشی ئەوێت، بەڵام یەكێتیەكەی ئێستا سەركردەكانی دوێنێش لێی وەڕس و پەست و توڕەن و كەس خۆشی ناوێ و ئەوەی كە خۆی هەڵواسیوە بە یەكێتیدا بەرژەوەندخوازەكانن یان تەسەوفێكی كوێرانەی هەندێك لە پەل و پۆكەوتووی دنیای راگەیاندنی حیزبین كە ئەخوازن لەم ئاوە لێڵەی یەكێتی دا كە قاچی تاڵەبانیان پێ تەڕكردووە مەلەی خۆیان بكەن و ماسیش بگرن، نە عەقلانیەت و نە سیستم و نە فیكرو نە ئایدۆلۆژیاو پەیرەوی ناوخۆ بوونی نییە لای ئەم تەرزە نوسەرە، ئەگینا ئەگەر بۆ لێڵكردنی ئەو ئاوە نەبێت ستران عەبدوڵا كە تەجمیدكراوی دوێنێی رۆژنامەی ئاسۆ بوو لەسەر هەندێ قسەی هەلەق و مەلەق، پارەخۆرو گەندەڵچی دەزگای خەندان كە چاودێری دارایی فەزحی كرد، چۆن سەرپێچی ئەكات و دووجاران راپۆرتەكەی تاڵەبانی لە كوردستانی نوێ بڵاو بكاتەوە لە هەفتەیەكدا؟ بڵاوكردنەوەی دووجاری ئەوراپۆرتەو شێواندنی نائارامی شارو جوڵاندنی غەریزەی شەڕ لای ئەم كۆنە بەعسیە چ مانایەك لە خۆ ئەگرێ و كام پرەنسیپی رۆژنامەگەری دونیا كاری وا ئەكات؟ ئایا شێواندنی تەریقەتەكانی بەردەم تاڵەبانی نیە؟ ئەگەرچی من بۆ خۆم باوەرم وایە تازە تاڵەبانی بەنەوعێ كەوتووەو خزاوەو خڵەفاوە راستكردنەوەی مەحاڵەو تەریقەتێكی نەماوە هەنگاوتی بۆ بهاوێ، ئایا هەر ئەو موریدانە نەبوون كە تا دوێنێ یاشێخ و حەی ئەڵڵایان بۆ رەئیس و خولەفاكانی دوێنێی سەدام ئەكردو ئێستاش بۆ تەكیە چۆڵەكەی تاڵەبانی؟ یەكێتی تازە چۆن ئەكەوێتەوە سەرپێ بە قەڵەمانێكی هەناسە كورتی وەك وەكو پۆڵاسەعیدو ستران و جەمال و كێ و كێ؟ بەراستی كەس بەغیلی بەم حاڵەی یەكێتی نابات با چیدیكە كوردستانی نوێ خۆیان هەڵنەخەڵەتێنن.
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست