پارتیی هه‌ولێری لاواندووه‌ته‌وه یان لاقه‌ی کردووه!
Saturday, 05/03/2011, 12:00
زۆر ئاساییه بۆ هه‌ر که‌سێک له‌وه بگات، بۆچیی هه‌ولێر هاوشانی شار‌و شارۆچکه‌کانی تر، خۆپیشاندانی تێدا نه‌کراوه. زۆرینه‌ی ره‌های خه‌ڵک بۆ هۆکاری سته‌می سیاسیی و زه‌بروزه‌نگی ده‌سگای پاراستن و پیاوکوژ و پیاوفڕێنه‌کانی پارتیی ده‌یگێڕنه‌وه. به‌ڵام لێره‌دا پرسیارێکی ساده، دێته پێشه‌وه، ئه‌ی بۆچیی له سه‌رده‌می به‌عسدا چه‌ندین جار کرا و له راپه‌ڕینی 1991 یشدا به‌عس به‌چه‌ند سه‌عاتێ توایه‌وه؟ ئایا پارتیی له‌به‌عس دڕنده‌تره؟
راسته پارتیی ده‌یه‌وێ دڵسافیی و ئاشتییخوازیی خه‌ڵکی هه‌ولێر به‌قازانجی پیلانه حیزبیی و ئایدیۆلۆژییه‌کانی خۆی به‌گه‌ڕ بخات و شه‌ڕێکی کو‌لتووریی له‌نێوان پێکهاته‌ی خه‌ڵکی هه‌ولێر و پێكهاته‌ی خه‌ڵکی سلێمانییدا هه‌ڵبکات. به‌ڵام به‌کرده‌وه پارتیی له‌مه‌دا شکستی خواردووه، هه‌روه‌ک به‌عسیش نه‌یتوانی ئه‌و کاره بکات. که‌واته، خه‌تاکه هه‌ر پارتیی و سیاسه‌ته ره‌شه‌کوژییه‌که‌ی پارتیی نییه، به‌ڵکو ترسنۆکیی ئۆپۆزیسیۆنی ده‌سه‌ڵاتیشه به‌هه‌رسێ پێکهاته سیاسییه‌که‌وه(گۆڕان و کۆمه‌ڵ و یه‌کگرتوو)، هه‌روه‌ها به‌شێکیش له رۆشنبیران و که‌سایه‌تییه سه‌ربه‌خۆکانی هه‌ولێر ئه‌م بێده‌ربه‌ستیی و ده‌ست به‌کڵاوی خۆوه گرتنه‌یان به‌ئه‌ستۆ ده‌که‌وێ.
ئه‌وه ده‌زانرێ، پارتیی به‌هۆی ئه‌و بودجه زۆره‌ی ژێرده‌ستیی(که به‌شی هه‌موو تاکێکی کورده‌و ئه‌وان قۆرغیان کردووه) توانیویه‌تی ده‌یان هه‌زار که‌س بکڕێ، سه‌دان نووسه‌رو رۆشنبیر‌و ئه‌کادیمیست و سیاسیی و شاعیر‌و گۆرانییبێژ و مه‌قامبێژ و کوێخاو ئاغا‌و سه‌یید و مه‌لاو فه‌قێ، ................تاد به کۆیله بکات و لاقه‌ی فیکر و ویستیان بکات و وه‌ک رۆبۆتی حیزب هه‌ڵیان بسوڕێنێ. به‌ڵام هه‌ولێرێکی یه‌ک میلیۆنیی، هێشتا سه‌دان هه‌زار مرۆڤی ئازادییخوازو خاوه‌ن که‌رامه‌ت و شه‌هامه‌تی ئینسانیی تێدایه و وه‌ک پشکۆ چاوه‌ڕیی نه‌سیمێکن و ئاماده نیین سه‌ریان بۆ پارتیی و ده‌سگا به‌دناوه‌که‌ی(پاراستن) نه‌ویی بکه‌ن. ئه‌م پشکۆ زۆره له‌هه‌ولێردا به‌س گه‌شانه‌وه‌ی ده‌وێ. به‌ڵام ئه‌م گه‌شانه‌وه‌یه‌ش ئازایه‌تیی سه‌رکرده‌کانی ئۆپۆزییسیۆنی ده‌وێ، ئه‌و سه‌رکردانه‌ی(کۆنه سه‌رکرده‌کانیان، نه‌ک نه‌وه‌ی نوێیان) خۆیان زۆر خۆش ده‌وێ، زۆر خۆپه‌رستن و له‌ڕاستییشدا سه‌لماندیان ئازا نیین و جورئه‌تیان نییه.
ئه‌گه‌ر پارتیی هه‌ولێری کۆنترۆڵ کردووه، ئوپۆزیسیۆنیش ده‌توانێ بیشڵه‌قێنی. هه‌ولێر هه‌رگیز ئه‌و کۆرپه‌یه نه‌بووه پارتیی بیلاوێنێته‌وه، وه‌ک ئه‌وه‌ی نووسه‌رانی ویژدان فرۆش و فیکرفرۆشی پارتیی باسی ده‌که‌ن، به‌ڵکو له‌ڕاستییدا پارتیی به‌داگیرکردنی هه‌ولێر له 31ی ئابدا، لاقه‌ی ئه‌و شاره‌ی کرد. ئه‌گه‌ر رۆژێک هه‌ڵبژاردنێکی شه‌فاف بکرێ، به‌دڵنیاییه‌وه پارتیی ده‌دۆڕێ. ئه‌وسا ده‌بێ پارتیی پێش هه‌موو شتێ دادگایی بکرێ له‌سه‌ر داگیرکردنی هه‌ولێر، نه‌ک ئه‌وه‌ی هه‌نووکه فشه به‌سه‌ر هه‌ولێر و هه‌ولێرییه‌کاندا بکات و له‌بنیشه‌وه دوژمنایه‌تیی سلێمانیی له‌دڵیاندا بچێنێ. به‌داخه‌وه هه‌ندێک ره‌نگدانه‌وه‌ی خراپیش لای به‌شێک له سلێمانییه‌کان هه‌یه و ئه‌م جیاوازییه کولتوورییانه گه‌وره‌تر ده‌که‌نه‌وه. هه‌موو ئه‌م لێکدابڕانانه‌ش ته‌نیا و ته‌نیا ده‌چێته گیرفانی پارتیی دیموکراتی ناوچه‌گه‌ره‌وه‌و خه‌ڵکی هه‌ولێر و سلێمانییش زه‌ره‌رمه‌ندی سه‌ره‌کیین.
پارتیی وه‌ک حیزبی به‌عس هه‌میشه ده‌ستکه‌وته‌کانی 31 ی ئاب وه‌ک 17 و 30 ی ته‌مموزه‌که‌ی به‌عس به‌چاوی خه‌ڵکدا ده‌داته‌وه. ته‌نیا جیاوازیی ئه‌وه‌یه، سه‌دام و به‌عس به‌چاوی هه‌موو عێراقییه‌کانیاندا ده‌دایه‌وه و ده‌یانگوت عێراقی به‌ده‌ویی و دواکه‌وتوومان گه‌یانده ئه‌و ئاسته له‌پێشکه‌وتن و خۆشگوزه‌رانیی، به‌ڵام پارتیی هیچ شانازییه‌کی نییه جگه له لاقه‌کردنی که‌رامه‌تی هه‌ولێرله 31 ی ئابدا، ئه‌وه‌ش به‌رده‌وام، شه‌ووڕۆژ به‌چاوی هه‌ولێرییه‌کانیدا ده‌داته‌وه.
گۆڕان بیست و پێنج ئه‌ندام پارله‌مانی هه‌یه، هه‌موویان به‌پێی نه‌ک یاساکانی پارتیی، به‌ڵکو به‌پێی یاسای نێوده‌وڵه‌تییش گیانیان پارێزراوه، بۆ ناچنه هه‌ولێرو له شوێنێکدا سه‌دان و هه‌زاران که‌س له‌خۆیان کۆبکه‌نه‌وه‌و خۆپیشاندان بکه‌ن؟ ئه‌ی ئه‌و هه‌موو سه‌رکرده ده‌بابه‌خۆره‌ی گۆڕان ئیشیان چییه؟ ئه‌گه‌ر توانای رێکخستنی خۆپیشاندانێکیان له‌هه‌ولێردا نه‌بێ. ئیسلامییه‌کانیش به‌هه‌ردووکیان نزیکه‌ی گۆڕان ئه‌ندام پارله‌مانیان هه‌یه، بۆ هه‌مان کار ناکه‌ن؟ ئاخر ئیسلامییه‌کان خڕن، مزگه‌وته‌کان دژی شیعرێک، دژی کتێبێک بورووژێنن، به‌ڵام به‌رامبه‌ر هه‌موو ئه‌و ره‌زاڵه‌ته‌ی خۆیان و خه‌ڵکی هه‌ولێر به‌ده‌ستی مه‌ئموره‌کانی پارتیی، به‌ده‌ستی حه‌ره‌س جمهورییه‌کانی بارزانیی(زێڕه‌ڤانیی) نقه‌یان لێوه نایات.
به‌ئه‌نجامدانی خۆپیشاندان، خه‌ڵکی هه‌ولێرو کوردستان چیتر له پارتیی سڵ ناکه‌نه‌وه، خۆپیشاندان له‌هه‌ولێر، زامنی سه‌رکه‌وتنی هه‌ر هه‌ڵبژاردنێکی ئازاده که پارتیی نه‌توانێت ساخته‌کاریی تێدا بکات. پێویسته سه‌رکرده کۆنه‌کانی گۆڕان، ئه‌وه‌نده‌ی خه‌ریکی ساتوسه‌ودان له‌گه‌ڵ یه‌کێتیی و پارتییدا، ده‌ستی سه‌رکرده نوێکانیان بکه‌نه‌وه ، ئه‌و سه‌رکردانه‌ی له غه‌می نه‌وه‌ی نوێ تێده‌گه‌ن و نزیکن له گه‌نجانی کوردستانه‌وه، بچنه ناو هه‌ولێره‌وه و خۆپیشاندان به‌ڕێبخه‌ن. پێویسته سه‌رانی گۆڕان واز له سازش و مامه‌ڵه‌کردن بهێنن به‌خوێنی لاوانی خۆپیشانده‌ره‌وه و له‌گه‌ڵ پارتیی و یه‌کێتییدا خه‌ریکی ساتوسه‌ودا نه‌بن و خۆپیشاندانه‌کان له‌بار به‌رن.
هه‌روه‌ها زۆر گرینگه که رۆشنبیران و که‌سایه‌تییه ناسراوه‌کانی ناوچه‌کانی سلێمانیی و که‌رکوک، ئه‌وانه‌ی پێیانوایه که هه‌ولێر له‌ئازادیی داماڵراوه‌و پارتیی حوکمێکی پۆلیسیی ده‌کات، بچن به هانای گه‌نجان و خه‌ڵکی ئازادییخوازی هه‌ولێره‌وه. پارتیی ده‌توانێ له‌گه‌ڵ خوێندکارێک، کرێکارێک، کاسبکارێکی هه‌ولێردا توندوتیژیی زیاتر به‌کار بهێنێ ، به‌ڵام ناتوانێ به‌رامبه‌ر که‌سانێکی ناسراو و خاوه‌ن که‌سایه‌تیی هه‌مان کار بکات. بۆیه ئه‌نجامدانی یه‌ک خۆپیشاندانی جه‌ماوه‌ریی له‌هه‌ولێردا، غروری پارتیی ده‌شکێنێ و دۆڕانی هه‌ڵبژاردنی داهاتوو له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه مسۆگه‌ر ده‌کرێ. له‌کۆتاییدا پێویسته ئه‌وه بڵێم، هه‌ولێرییه‌کان ترسنۆک نیین، به‌ڵکو ئۆپۆزیسیۆن ترسنۆکه‌و نا‌وێرن وه‌همی پارتیی له‌هه‌ولێر بشکێنن. پارتیی له 31 ی ئابه‌وه لاقه‌ی سه‌روه‌ریی هه‌ولێری کردووه، هه‌نووکه‌ش ئۆپۆزیسیۆن ناوێرێ دادگای (خۆپیشاندان) لێ بگرێ.
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست