کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


گۆڕینی تابلۆ و ناوی هه‌ندێ له‌ مزگه‌وته‌كانی كوردستان"هه‌ڵمه‌تێكی شۆفینیانه‌ی ئیعلامی عه‌ره‌بی لێكه‌وته‌وه‌

Monday, 02/11/2009, 12:00


بڕیارێكی وه‌زاره‌تی ئه‌وقافی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌چاوخشاندنه‌وه‌ و گۆڕینی تابلۆ و ‌ناوی هه‌ندێ له‌مزگه‌وته‌كانی كوردستان كه‌ ناوه‌كانیان عه‌ره‌بیه‌ یان كوردیه‌ و شایسته‌ی پیرۆزی و تایبه‌تمه‌ندی مزگه‌وت نیه‌ "ده‌كه‌وێته‌ به‌ر هه‌ڵمه‌تێكی شۆفێنیانه‌ و زیاتر له‌(100)كه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی و ڕادیۆ و رۆژنامه‌ و گۆڤار و سایتی عه‌ره‌بی له‌سه‌رتاسه‌ری وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئیسلامیدا ئه‌م هه‌واڵه‌یان به‌شێوێنراوی و به‌بێ رونكردنه‌وه‌ی شه‌رعی و ئامانجی بڕیاره‌كه‌" بڵاوكردۆته‌وه‌ و به‌شێكیان گه‌لی كوردیان به‌كافر و جوداخواز وه‌سفكردوه‌ و هه‌ندێكی دیكه‌شیان ئه‌م بڕیاره‌یان به‌ستۆته‌وه‌ به‌ پلانی رۆژئاوا و ‌دابه‌شكردنی عیراق و سه‌رله‌نوێ داڕێژانه‌وه‌ی نه‌خشه‌ی سیاسی ناوچه‌كه‌"ئه‌وه‌ی زیاتر جێگای سه‌رنجه‌ هه‌ندێ سایتی (ئیسلامی) كوردیش به‌هه‌مان بیركردنه‌وه‌ی عه‌ره‌به‌ شۆفینیه‌كان ره‌خنه‌یان له‌م هه‌نگاوه‌ی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف گرتوه‌" له‌كاتێكدا راستی هه‌واڵه‌كه‌ به‌م شێوه‌یه‌:هه‌ندێ له‌ مزگه‌وته‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌رده‌مێكی سیاسی و ناسه‌قامگیر و نائاساییدا دروستكراون و ناونراون كه‌ هه‌ندێ له‌و ناوانه‌ عه‌ره‌بیه‌ و ناوی سه‌حابه‌كانی پێغه‌مبه‌ر(د.خ)نیه‌ و زۆر به‌زه‌حمه‌ت له‌سه‌ر زاری مرۆڤی كورد ده‌وترێت"هه‌ندێ له‌مزگه‌وته‌كانیش ناوی كوردی بووه‌ به‌ڵام ناوه‌كه‌ی شایسته‌ی پیرۆزی و تایبه‌تمه‌ندی مزگه‌وت نه‌بووه‌" بۆیه‌ وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف لیژنه‌یه‌كی بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ پێكهێنا و دوای چاوخشاندنه‌وه‌ به‌ناوی هه‌موو مزگه‌وته‌كانی كوردستاندا كه‌ئێستا گه‌یشتۆته‌(4089)مزگه‌وت "تابلۆی هه‌موو (یان زۆربه‌ی)مزگه‌وته‌كانی نوێكرده‌وه‌ و ناوی هه‌ندێ له‌مزگه‌وته‌كانیشی گۆڕی به‌ناوی پیاوچاك و كه‌سایه‌تیه‌ ئیسلامی و كوردپه‌روه‌ره‌ ناوداره‌كانی كوردستان.بڕیاره‌كه‌ش هیچ ناشه‌رعیه‌كی تێدا نه‌كراوه‌ و ناوی هیچ سه‌حابه‌ و پیاوچاكێكی عه‌ره‌بیش نه‌گۆڕاوه‌.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە