گەندەڵییەكانی بەڕێوەبەری كارەبای كفری بخوێننەوە
Saturday, 06/02/2010, 12:00
بە پێی ئەو زانیارییانەى دەست كەوتوون بەڕێوەبەری دابەشكردنی كارەبای كفری بە نایاسایی 375 م كێبڵی قوتابخانەى ئارارات ئاودیو دەكات و تاوەكوو ئێستا نەیگێڕاوەتەوە بۆ قوتابخانەكە.
سێ رۆژ پێش ئێستا ئەو بەڕێوەبەرە بە نایاسایی كارەبای فولی رەئیسی دەدات بە شوێنی حەوانەوەى دادوەرێكی دادگاى كفری كە چەند هەفتەیەكە هێنراوە بۆ كفری و بەو هۆیەوە زۆربەى فەرمانبەرەكانی دادگاى كفری ناڕەزایی دەردەبڕن بەوەى ئەگەر ئەو كارە بە مەبەستێك نییە بۆ كارەبای رەئیسی نادات بە ئێمە چونكە ئێمەش مافی خۆمانە، فەرمانبەرێك پێی وتم ئەگەر لەو كارە نایاساییەى سەركەوت فەقێ محەمەد بەڕێوەبەری كارەبای كفری نەكۆڵرێتەوە ئەوا ناڕەزایی دەردەبڕین و لای قایمقام سكاڵای لەسەر تۆمار دەكەین.
ئەو بەڕێوەبەرى كارەبای كفری بە هۆی ئەوەى دایكی تووشی نەخۆشییەكی درێژخایەن دەبێت لەنەخۆشخانەى كفری قەروێڵەیەكی تەندروستی دەدەنێ تا ئەو كاتەى پێویستی پێی دەبێت، چونكە ئەو قەرەوێڵانە دەتوانرێت جوڵەى پێ بكرێت، بەڵام ئەوەى جێی سەرنجە پاش ئەوەى دایكی كۆچی دوایی دەكات تاوەكوو ئێستا كە چەند ساڵێك بەسەر كۆچی دوایی دایكیدا تێپەڕیوەو ئەو قورەوێڵەیەی نەهێناوەتەوەو پاش ئەوەى نەخۆشخانە داواى لێكردووەتەوە بە نەخۆخشانەى وتووە نایهێنمەوەو چی لەدەستتان دێت بیكەن.
كارێكی دیكەى نایاسایی سەركەوت فەقێ محەمەد ئەوەیە كاتێك دایكی نەخۆش دەبێت و لەسەر جێگا دەكەوێت كارەبای رەئیسی بەردەوام بۆ ماڵەوەیان رادەكێشێت ئەمەش كارێكی ئاساییە، بەڵام پاش ئەوەى دایكی كۆچی دوایی دەكات ئەوە بۆ چەند ساڵێكە ئەو كارەبا فوول و بەردەوامەى ماڵەوەیان بەردەوامەو نەیبڕیوە.
ئەمە چەند خاڵێكە لەدەیان كاری ناڕێك و نایاسایی ئەو كابرایە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست