کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


هه‌ركه‌س گوزارشت له‌ خۆی ده‌كا

Saturday, 30/08/2014, 12:00

2027 بینراوە




گوزارشت كردن له‌ خۆ واتا له‌ ئامانج و له‌ قازانج ئینجا ئامانج و قازانجی تایبه‌تی و گشتی هه‌ن وه‌هه‌ركه‌سانێك به‌ كرده‌وه‌و به‌ ناوه‌ڕۆك گوزارشت له‌ ڕه‌نج و ته‌مه‌نوخوێن و گیانی به‌ خشراوی گشتی یانه‌ بكه‌ن واتا گوزارشتیان له‌ خه‌ڵك و جه‌ماوه‌رو گه‌ل و وڵات كردون و پێشه‌نگ و ڕێبه‌رو ڕێكخه‌رو پێشڕه‌وی ده‌نگو ڕه‌نگی ئازادی خوازانه‌ن و ده‌بێ به‌ ته‌واوی له‌لای خه‌ڵك خۆیان بناسێنن كه‌ به‌ كرده‌وه‌وه‌ به‌ ناوه‌ڕۆك له‌گه‌ل خه‌ڵكدان وه‌به‌مه‌به‌ست له‌ خه‌ڵكو جه‌ماوه‌رو گه‌ل و وڵاتیش له‌ زۆرایه‌تی خه‌ڵكن یان بڵێین له‌ كریكاران و جوتیاران و ڕه‌نجده‌رانن وه‌ فێر بوونن له‌ ئه‌وان و فێركردنی ئه‌وانن و به‌یه‌كه‌وه‌ په‌یوه‌ست كردنی تێكۆشانه‌كانی نه‌ته‌وایه‌تی و نیشتمانی و ئاینی و چینایه‌تین به‌شیوازو جۆری په‌روه‌رده‌و ڕاهێنان و تێگه‌یاندنو پێ گه‌یاندن به‌ڕیوشوێن ناسینی سه‌رده‌میانه ‌واتا گونجاویانه‌ی دلێرانه‌و بویرانه‌ و خۆراگرانه‌ی خۆبه‌خشانه‌ له‌سه‌ربناغه‌و بنچینه‌ی داڕیژراوی واتا به‌رنامه‌ڕێژی و نه‌خشه‌و پلان دانان بۆ گه‌یشتن به‌ئامانج و به‌ قازانجی گشتیانه‌و ڕاماڵینی ئامانج و قازانجی تایبه‌تیانه‌ی دوژمنانی خه‌ڵك وه‌ئه‌و جۆره‌ یان ئه‌وان جۆرانی تیكۆشانه‌ یان تێكۆشانانه‌ له‌ كوردستاندا زۆرگرنگن و پێویستن. وه‌هه‌مان كه‌سانه‌ش ده‌بێ زمانه‌كان و زاراوه‌كانی خه‌ڵك یان گه‌لان بزانن و شاره‌زاو به‌ ئه‌زموون و له‌كارزان بن بۆ ئه‌وه‌ی كاریگه‌ری به‌هیزانه له‌سه‌ر هه‌سته‌كانی خه‌ڵك دروست بكه‌ن و له‌لاده‌ری و باده‌ری و گۆڕاوی دۆراوی وریابن و بۆ ئه‌وه‌ی نه‌بنه‌ دزو تاڵانكه‌ر و داوێن پیس و تیرۆست و سازشیش له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌دا نه‌كه‌ن و له‌ به‌رانبه‌ریاندا توندبن و توندبوونه‌كه‌شیان وریابوون له‌ نه‌بوونه‌ به‌شێك له‌ ئه‌وان یان نه‌بوون به‌ كۆیله‌و كلك و پاشكۆی ئه‌وان وه‌كه‌سانی زۆر پاكو ڕه‌وشت به‌رزو ڕاستگۆ ده‌توانن ئه‌وان پێشه‌نگان و پێشره‌وان و ڕێبه‌اران و ڕێكخه‌ران بن له‌ كوردستاندا بۆ هه‌موو گه‌لانی كوردستان. (ڕه‌نجده‌ر دۆڵه‌ گۆمی)




ترۆپكی ڕزگاری
ڕێبوارێكم ئازاو به‌زیبك و زاكــــــوون
ده‌بڕم چۆڵ و چیاو پێده‌شـــت و بێروون
به‌رهه‌ڵستم ده‌كه‌م هه‌پڕوون به‌ هه‌پڕوون
ده‌ڕۆم به‌ره‌و ئاسۆ به‌ره‌و ئاسۆی ڕوون
ده‌ڕۆم ده‌ڕۆم تا ترۆپكی ڕزگار بــــوون‌
كه‌ندو كۆسپ هه‌نــــــــگاوم پیناكاشـــــل
بێته‌ سه‌ر ڕیم هه‌زاران گابــــــه‌ردی زل
به‌هێـــــــــزی شانو باهو پێــــــی دده‌م تل
ده‌ڕۆم به‌ره‌و ئاسۆ به‌ره‌و ئاســـۆی ڕوون
ده‌ڕۆم ده‌ڕۆم تا ترۆپكی ڕزگـــــار بوون‌
پێم گرته‌وه ده‌رچـــــــــووم له‌داره‌ داره‌
ڕێم گرته‌وه‌ ڕێــــــــــگا قازی و ئاواره‌
نامترسێنێ گوللە په‌تـــــــــــــك سێداره‌
ده‌ڕۆم به‌ره‌و ئاسۆ به‌ره‌و ئاسۆی ڕوون
ده‌ڕۆم ده‌ڕۆم تا ترۆپكــی ڕزگار بوون‌
بـــــــــه‌و خوێنانه‌ی له‌وڕێـــبازه‌ ڕژاوه‌
گوڵی ئاڵی ســـــه‌ربه‌ستی كـورد ڕواوه‌
منیش به‌دڵی پڕ له‌هیواو‌ بــــــــــــڕواوه
ده‌ڕۆم به‌ره‌و ئاسۆ به‌ره‌و ئاسـۆی ڕوون
ده‌ڕۆم ده‌ڕۆم تا ترۆپكی ڕزگـــار بوون‌
ڕۆڵه‌ی كوردم فێری هه‌ورازو لێــــــژم
تا زۆر بڕۆم زیاتــــــــر ئاره‌ق ده‌رێـژم
كورت تر ده‌بــــی ڕێگای دوورو درێژم
ده‌ڕۆم به‌ره‌و ئاسۆ به‌ره‌و ئاسۆی ڕوون
ده‌ڕۆم ده‌ڕۆم تا ترۆپكی ڕزگــار بوون‌
ناڕه‌ومه‌وه‌ له‌ داوه‌ڵ تارمــــــــــــــــایی
زۆرم دیوه‌ بوولێڵ و تاریكایــــــــــــــی
دێنـــــــــــم به‌و شه‌وگاره‌ ڕه‌شه‌ ته‌نیایی
ده‌ڕۆم به‌ره‌و ئاسۆ به‌ره‌و ئاسۆی ڕوون
ده‌ڕۆم ده‌ڕۆم تا ترۆپكـــی ڕزگار بوون‌
من په‌روه‌رده‌ی بــن سێبه‌ری ئه‌شكه‌وتم
گــــه‌ڵیك جاران له‌ چاڵاوی ڕه‌ش كه‌وتم
هـــــــــاتمه‌ ده‌رێ هه‌دام نه‌دا نه‌سره‌وتم
ده‌ڕۆم به‌ره‌و ئاسۆ به‌ره‌و ئاسۆی ڕوون
ده‌ڕۆم ده‌ڕۆم تا ترۆپكی ڕزگار بــوون‌
هه‌ڵبه‌ستی مامۆستا هێمن





چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)