کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بەرپرسانی یەکێتیی لە تاران لەسەر چی رێککەوتن، کە گەڕاشنەوە چییان کرد؟

Friday, 24/01/2014, 12:00


ئەندامێکی ئامادەکاری کۆنگرە لە سەر بانگێشتنى ئێران هەر یەك لە هێرۆ و بەرهەم و كۆسرەت كە چوونە ئێران و قاسمی سلێمانی داواى لێكردبوون، كە بۆ خۆیان رێك بكەون و لە ئێستادا با بەرهەم بێتە سەرپەرشتیارى سكرتێرى گشتى و جەلال تالەبانیش وەك سكرتێر بمێنیتەوە هێرۆ ئەم قسەیەى قاسمی سلێمانى پێ ناخۆش دەبێت، كە باسى بەرهەم كراوە بۆ ئەو پۆستە، بۆیە كۆبوونەوەكەى ئێران بەجێ دەهێڵێت، قاسم سلێمانیش ئاگادارى دەکاتەوە و پێی دەڵێت، كە راستە ئێمە رێزى تالەبانیمان گرتووە و هەمێشە پشتگیریمان كردووە، لە هەموو ناخوشییەكاندا پشتى بە ئێمە بەستووە، بەڵام لە ئێستاشدا پێویستە یەكێتى بەو هەیكەلە حزبیە ئیش بكات بۆ ئەوەی تیانەچێت.

لە گەرانەوەیاندا بەرهەم ساڵح لە رێگەى كەناڵە سێبەرەكانەوە، ئەو هەواڵە بڵاودەكاتەوە، دواتر كە هێرو ئەمە دەبینێت زۆر تووڕە دەبێت، هەموو هێزەكانى ئامادە دەكات تا بچنە سەر بەرهەم، بەڵام بەرهەم لە ترسا سلێمانى جێ دێڵێت و بەرەو هەولێر رادەكات، لە پاش بڵاوكردنەوەى روونكردنەوەیەك لەلایەن بەرهەم سالحەوە كە گوایە ئەو هەواڵە من بڵاوم نەكردوتەوە، وەزعەكە هێمن دەکەنەوە ئیتر بەرهەم دێتەوە سلێمانى و مەكتەبى سیاسى یەكێتى بە نیاز دەبن كۆبونەوە بكەن كاتێك پەیوەندى بە هێرووە دەكەن، هێرۆ دەڵێت من نایەم نامەوێت سەر و چاوى بەرهەم ببینم، چونكە لاى من رووى رەشە.
لە ئێستادا بەرهەم ساڵح بێكەس و تاک و تەنهایە، كەسى لەگەڵدا نییە بە پێچەوانەى هێرۆ كە هەریەك لە مەلا بەختیار و عماد ئەحمد و عەدنان موفتى و دكتۆر نجم الدینى كەركوك و ئاسۆ ئەلمانى و دكتۆر خسرەوى دەزگاى زانیارى و لاهور تالەبانى لە گەڵدایە، جگە لەوەى هەرچى پارەى یەكێتیشە لاى هێرۆیە لە سەر ئەم كێشە ناوخویانەى یەكێتى شێخ جەعفەر ئەندامى مەكتەبى سیاسیى و وەزیرى پێشمەرگە ئاگاداریی یەكێتى كردۆتەوە، كە ئیتر بێزارە لە یەكێتى و بە نیازە لە گۆنگرە رایبگەیەنێت كە ئیتر واز لە یەكێتى دەهینێت و دەچێتەوە ناوچەى قەرداغ، دادەنیشێت چونكە وەزعى یەكێتى زیاتر روو لە شكستە، بە قسەی شێخ جەعفەر یەكێتى بوون عەیبەیە.
داخوازی کۆسرەت رەسوڵیش لە تاران زۆر سەرنجڕاکێش دەبێت، کە ئەو دەڵیت، من واز لە دەسەڵات دەهێنم، بەلام چەند داخوازییەکی خۆمم هەیە، یەکەم هەردوو کوڕەکەم کە یەکێکیان ئەندام پەرلەمانە، ئەوی تریان ئەندامی سەرکردایەتییە، بکرێت بە ئەندامی مەکتەبی سیاسیی و لانەبرێن، کچەکەشم کە دەرچووی کۆلێژی پزیشکییە لەم کابینەیەدا بکرێت بە وەزیری تەندروستی. 
مەلا بەختیاریش کە لە ئەوروپا بەو کۆبوونەوە و رێککەوتنەی تاران دەزانێت جواب دەنێرێت و دەڵیت نابێت ئەو رێککەوتنەی تاران جێ بەجێ بکرێت. عیماد ئەحمەدیش کە دەزانێت وا بەنیازن قوباد تالەبانی جێگای ئەو دەگرێتەوە و دەبێت بە جێگری نێچیرەوان، ئەویش وەکو دەنگێکی ناڕازی ئیستا لە ژێرەوە منجە منج دەکات.
ئەندامێکی ئامادەکاری کۆنگرە

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە