**شەرەفنامەی سەرۆك**
Wednesday, 05/01/2011, 12:00
من سەرۆكم
من بێ دڵ و دڕندە
سەرسەختێكی بێ ھوودە
زانایەكی بێ دیرۆكم
من سەرۆكم
من بخۆر و كوشندە
ھیوام نەمانی كوردە
درختێكی بێ كرۆكم
من سەرۆكم
من بێ پەیمان،ھەستم بەردە
خوێن مژم و ڕووشم زەردە
بارانێكی بێ تنۆكم
من سەرۆكم
من جەللاد و فەرماندە
زردەشتم برد بەو دەردە
كلتوورێكی بێ چیرۆكم
/ھۆڵەندا
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست