ئەوپاسانەى بەپێش چاوى تاڵەبانیدا دەرۆیشتن
Friday, 10/07/2009, 12:00
بۆئەوەى سەرنجى جەلال و هاوەستەگەندەڵیەكان بۆخۆیان راكێشن رێكخستنەكانى مەڵبەندو كۆمیتەكانى راپەرین چەندپاسێكیان بەكرێ گرت لەگەڵ كۆمەڵێك منداڵ كەجلى لیستەكەیان لەبەردابوو رۆژانە چەندجارێك بەپێش میوانخانەى بیتوێند تێدەپەرین ئەمەش بۆ ئەوەى كە خەڵك بزانێ وبیان بینێ و بڵێن دەڤەرى راپەرین تەواوى خەڵكەكەى لەگەڵ ئەواندایە شایەنى باسە دەڤەرى راپەرین وحەوزى بیتوێن بەقەڵادزێ و پشدەریشەوە خەڵكانێكن راستیەكان دەزانن و جگە لەخەڵكانێكى سودمەند لە دزى وگەندەڵیەكانیان ئەوانى تریان بریتین لە خەڵكانى لیستى گۆڕان هەرچەند ئەوناوچانە كراونەتە مەبەست بەتوندى لەلایەن هەردوو حزبەوە هەوڵ دراوەو دەدرێت كۆنترۆڵ بكرێ بەڵام بێ سودە چونكە خەڵكانى بەشەرەفى ئەوناوچانە نەك بۆ برێك پارە بۆ هیچ شتێكى تردەنگى خۆیان نافرۆشن ماوەیەكە دكتۆرە پەمەیى یەكەو مستەفا چاورەش و هەندێك گەندەڵى تر دا ڵدەى خەڵك دەدەن كەدەنگ بۆ لیستەكەیان بدەن بەڵام لەهەموو كۆبونەوەكانیان روو بەرووى سوكایەتى دەبنەوە و بەچاوى سوك سەیر دەكرێن ئێوارەى دوێنێ پیاوێك كەبۆ لاى جەلال هاتبوو سكاڵاى هەبوو لەوەى كە ستەمى لێكراوە و داواى مافى خۆى بكا لەپێش دەرگاى میوانخانەكەى دختۆر لەلایەن پاسەوانانى جەلالەوە سوكایەتى پێكراو نەیانهێشت بچێتە ژوورەوە لەبەرامبەر ئەوسوكایەتیە لەپێش چاوى خەڵكەكەو پاسەوانەكانى چەندین جنێوى وەك وەڵامدانەوە بەجەلال ودارو دەستەكەیدا و ووتى ئێمە بریتین لەزیاتر لەسێسەد كەسى بنەماڵەكەمان لەبەیانى زووتر نیە دەچین بۆ گردەكە ئەگەر نەشچین ئەوا جگە لەلیستى گۆڕان دەنگ بۆ هیچ لیستێكى تر نادەین ئەوكابرایە بەتورەیى وجنێودانەوە بەردەرگاى میوانخانەكەى جێهێشت پاسەوانانى جەلال رێز بۆكەس دانانێن تەنانەت بۆ پاسەوانانى دختۆریش تەنانەت وێنەگرەكەشى رۆژى چوارشەممە 8-7 لەپێش دەرگاى میوانخانەكە وەستابوو نەیاندەهێشت بچێتە ژورەوە من لەنزیكەوە ئاگادارى بارودۆخەكەبووم و لەوێ وەستابووم ئەوەى جێگەى خۆشحاڵیە جەلال هێندەى نەماوە روو بەرووى مەرگ بێتەوە ئەوەى لەهەڵسوكەوتى جەلال بەدى دەكرێ دەزانێ كە هێندەى لەژیان نەماوە تەنانەت خۆى بۆ ناگیرێ دە دەقیقە بەپێوە بوەستێ قسە بۆ خەڵكیش بكا ئەوسێ رۆژەى لەرانیە مایەوە زیاتر لە300 دەفتەرى زیاتر خەرج كرد بەمەبەستى كۆكردنەوەى دەنگ هەرچى بەرپرسى ناوچەكەهەیە پارەیان لەجەلال وەرگرتووە بۆ ئەوەى بەپارە دەنگى بۆ بكرن مەسەلەى دەمانچەو لاپتۆپ و سەیارەش تەنها جارێ بۆخەڵكانى تۆراون وشمولى خەڵكى تر ناكات خەڵكانێكى زۆریان هەیە لێیان تورە بوون و دەیانەوێ بیانهێننەوە ناویەكێتى ئێستا وەك دزو خاوەن ماڵ یەكێتى وپارتى یەكیانگرتووە و بەهاوكارى یەكترى هەوڵ دەدەن خەڵكى بهێننەوە ناوخۆیان بەڵام خەڵك دەیان ناسێ و چیتر لەژێر سێبەرى گەندەڵى دانانیشن باجەلال وهاوگەندەڵیەكانى باش بزانن خەڵكى بەشەرەفى كوردستان بەتایبەتى دەڤەرى راپەرین وحەوزى بیتوێن هەرگیز دەنگ بۆ بەردەوام بونى گەندەڵى نادەن و هەرگیز هیچ شتێك وایان لێنكاكات سڵ كەنەوە و راستیەكان بیرى خۆیان ببەنەوە .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست