کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئه‌مڕۆ له‌ هه‌ولێر به‌رپرسێكی‌ حیزبی‌ تاوانێكی‌ گه‌وره‌ی‌ ئه‌نجامدا

Wednesday, 23/03/2011, 12:00


په‌یامنێرمان له‌ هه‌ولێر پێڕاگه‌یاندین كه‌وا له‌ نزیك ناوچه‌ی‌ حاجی‌ ئۆمه‌رانی‌ هه‌ولێر دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ به‌رپرسێكی‌ باڵای‌ پارتی‌ سه‌یاره‌كه‌ی‌ به‌ر سه‌یاره‌ی خێزانێك ده‌كه‌وێت، به‌رپرسه‌كه‌ له‌ سه‌یاره‌كه‌ی‌ خۆی‌ دێته‌ ده‌رو بێویژدانانه‌ ده‌ستڕێژی‌ سه‌یاره‌ی‌ ئه‌و خێزانه‌ ده‌كات و پێنج كه‌سی‌ ناو سه‌یاره‌كه‌ بریندار ده‌كات.
په‌یامنێرمان كه‌ شاهیدی‌ ڕوداوه‌كه‌ بووه‌ وتی‌ : ئه‌و خێزانه‌ هیچ تاوانێك و سه‌رپێچیه‌كیان نه‌كردبوو ته‌نانه‌ت سه‌یاره‌ی‌ به‌رپرسه‌كه‌ له‌ پشته‌وه‌ له‌ سه‌یاره‌ی‌ خێزانه‌كه‌ داوه‌.
بۆ وه‌رگرتنی‌ زانیاری‌ زیاتر له‌سه‌ر ئه‌و هه‌واڵه‌ ستانده‌ر په‌یوه‌ندی‌ به‌ ئیمێرجنسی‌ هه‌ولێره‌وه‌ كرد به‌ڵام ئه‌وان ڕایانگه‌یاند كه‌ هیچ لێدوانێك ناده‌ن، هه‌روه‌ك جاره‌كانی‌ تر بابه‌ته‌كه‌یان شارده‌وه‌، ئێمێرجنسی‌ هه‌ولێر وتیان:
جاره‌كه‌ی‌ تر له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی‌ ده‌رچوونی‌ بریندارانی‌ سكرتاریه‌تی‌ مام جه‌لال چه‌ندین كه‌س له‌سه‌ر ئیشه‌كه‌ی‌ ده‌ركراوه‌و گواستراوه‌ته‌وه‌ بۆیه‌ ئه‌وان هیچ ناڵێن، به‌پێی‌ ئه‌و زانیارینه‌ی‌ ده‌ست ستانده‌ر گه‌یشتووه‌ ئێستا برینداره‌كان له‌ ئیمێرجنسی‌ هه‌وڵێرن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە