کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


جه‌وهه‌ر نامیق: به‌هه‌موو حساباتێك لیستی‌ كوردستانی‌ شكستی‌ هێنا

Saturday, 22/08/2009, 12:00


جه‌وهه‌ر نامیق سالم یه‌كه‌مین سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان، رایگه‌یاند كه‌ له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ 25/7دا، خه‌ڵكی‌ كوردستان وه‌ڵامی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ داوه‌ته‌وه‌‌و شه‌رعیه‌تیداوه‌ به‌ئۆپۆزسیۆن، جه‌ختی‌ له‌وه‌شكرده‌وه‌ كه‌ "به‌هه‌موو حساباتێك لیستی‌ كوردستانی‌ شكستی‌ هێنا".

له‌چاوپێكه‌وتنێكدا كه‌ له‌ژماره‌ی‌ سبه‌ینێی رۆژنامه‌ی‌ هاوڵاتیدا بڵاوده‌بێته‌وه‌، یه‌كه‌مین سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان جه‌وهه‌ر نامیق سالم باس له‌لێكه‌وته‌كانی‌ ده‌ره‌نجامی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كات‌و ده‌ڵێت " پارتی‌ یه‌كێتی‌ له‌مێژه‌ له‌قه‌یراندان، به‌هه‌موو حساباتێكیش لیسته‌كه‌یان شكستی‌ هێنا"

له‌به‌شێكی‌ دیكه‌ی‌ چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا جه‌وهه‌ر نامیق باس له‌كاره‌كانی‌ ئۆپۆزسیۆن له‌په‌رله‌ماندا ده‌كات، ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كات ده‌بێت برایانی‌ (گرده‌)كه‌ له‌و گرده‌ بێنه‌ خواره‌و برایانی‌ چوار حیزبه‌كه‌ش له‌ قه‌واره‌ی‌ سنورداری‌ خۆیان بێنه‌ ده‌ری‌ و وه‌ره‌قه‌یه‌كی‌ كاری هاوبه‌ش و فره‌لایه‌ن ئاماده‌ بكه‌ن كه‌ گوزارشت له‌ ناوه‌رۆكی‌ به‌رنامه‌كانی‌ هه‌ڵبژاردنیان بكات.

هه‌روه‌ها جه‌وهه‌ر نامیق پێیوایه‌ چاوه‌ڕوانی‌ ئه‌وه‌ناكرێت پارتی‌‌و یه‌كێتی‌ به‌خۆیاندا بچنه‌وه‌‌و ده‌ڵێت "ده‌سه‌ڵاتێك له‌ ماوه‌ی‌ (4) ساڵدا له‌سنوری‌ 30 كورسی له‌ ده‌ست بدات و له‌ سنووری‌ زیاتر له‌ 40% هه‌رێمی‌ كوردستان لیستی‌ دووهه‌م بێت، به‌و هه‌موو ئیمتیازات وده‌سه‌ڵات وخروقاته‌‌و به‌شه‌ره‌شه‌ق 59 كورسی زامن بكات‌و زمانی‌ راگه‌یاندنی‌ ئه‌و شێوه‌یه‌بێت ده‌بێت چاوه‌روانی‌ چ جۆره‌ پیاچونه‌وه‌یه‌كی‌ لێبكرێت".

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە