کوردستان جێگای گۆڕان نابێتەوە، بەڵام بۆتە مۆڵگەی ئیتڵاعات و میت و جندرمە تورکەکانی برای بارزانی!!؟؟
Thursday, 04/03/2010, 12:00
پێش ئەوەی مەسعود بارزانی سەرۆکی ساختەچی لەبیرمانی بێنێتەوە زۆر بە زیندویی لەبیرمانە، یان ئەگەرنا مێژوو لەبیریەتی پیرۆزی هێزی پێشمەرگە‌و خەبات‌و قوربانیەکانیان. ڕەنگە کەم کەس هەبێت له‌ئێمە کەسێکی بەلایکەمەوە پێشمەرگە نەبوبێت یان کەسێکی نەبوبێتە قوربانی رێگای ئازادی کودستان. خۆ ئەگەرنا هەموو خوشک و دایکێکی گوندنشینمان پێشمەرگەیەک بوون. وە یان ئەوەی رۆژێک داڵدە یان خانەخوێی بۆ پێشمەرگەیەک کردبێت، من هەر بە پێشمەرگەی دەزانم، یان ئەوەی بەهۆی هاوکاری پێشمەرگەوە لە زیندانە تاریکەکان قایم کرابێت،یان شەهید کرابێت، لە دیدی ئێمەد ئەو کەسە پێشمەرگە بووە و وە پێشمەرگەیە. وە هەمومان دەزانین لەسایەی خوێنی ئەو هەموو شەهیدانەی کە ڕێگای پێشمەرگایەتیان هەلبژارد، خاکی پیرۆزی ئەم نیشتمانە پاراوو بووە و داری ئازادی چرۆی کردووە.
بەلام ئەرکی پیرۆزتر لەلای ئێمە پارێزگاری کردنە لەو چرۆیانە، کە ئەو هەموو خەبات و قوربانی یەی لەپێناودا دراوە تاگەشە دەکات‌و پەلوپۆی دوا بستی خاکی کوردستان دەگرێتەوە. ئەرکی پیرۆزتر بە پیرۆزراگرتن‌و بەوەفابوونە بۆ خوێنی شەهیدان‌و خزمەتکردنی کەسووکار و دایکی جەرگ سوتاوی شەهیدەکان و دابین کردنی ئاسایش‌و خۆشگوزەرانی و دەستەبەرکردنی دادپەروەریە لەنێوان هەموو تاکەکانی گەل.
بەلام ئەگەر پرسیار لە هەر دایکێکی شەهیدان بکەین زۆر دوور نارۆین تەنها لەدوای ڕاپەرینە مەزنەکەی به‌هاری 91ی گەلی کوردەوە، لە دیدە دەگرین‌و دەپرسین ئایا پێشمەرگە ئەرکە پیرۆزەکانی بەجێهێناوە؟ بەدڵنیایەوە دەزانن کە ئەو ئەرکانە لەسایەی لیپرسراو وسەرۆکە مل هوڕەکانیانەوە گۆڕاوە بۆ خەبات و قوربانیدان لە پێناو پاوان کردنی سەروەت و کورسی دەسەڵات. بەلگەی هەرە ڕوون و ئاشکراش شەڕی ناوخۆ بوو کە تیایدا هیچ پیرۆزیەکی مرۆڤیش لە بەرچاو نەگیرا نەوەک پیرۆزی پێشمەرگە.
بەڵام بەداخەوە وابزانم بارزانی توشی نەخۆشی لەبیرچونەوە بووە و هەرگیز رۆژێک لەبیری نایەتەوە کە هەر ئەو بە خوێن تینووە بوو کەئێستا موزایەدە بە پیرۆزیەکانی پێشمەرگەوە دەکا و هەڕەشەی لە کوردستان وەدەرنانی ئەوانە دەکات کەدەیانەوێ هەیمەنەو سیفەتی پیرۆزی و بەرزی ونبووی پێشمەرگە‌و میللەتی کورد بگێڕنەوە بۆ خاوەندارێتی خۆیان، نەک هەتا سەر تەواوی میللەت و پێشمەرگە ڕەعیەت و غوڵامی بنەماڵەی بارزانی و تاڵەبانی بن، و تا ئەوان شاهانە تەخشان و پەخشان بە سامان و سەروەتی میللەتەوە بکەن و بۆ مچە جووجەکەشیان 48 دەفتەر دۆلار تازه‌به‌تازه‌خەرج بکەن! وە مەسعود هەرەشەی توند و تۆڵە لێکردنەوەیان لێدەکات،بەلام وەنەبێت خەلکی کوردستان هێند کاڵ بیر بێت و تێنەگات ئەم پارێزگاریەی لە هێزی پێشمەرگە لە ڕوانگەی دڵسۆزیەوە بێت، بگرە بۆ پاراستنی دەسەڵاتی تاکڕەوانەی خۆیەتی، بەلام لەبیری چوو کە خۆی یەکەم کەس بوو سوکایەتی بە کورد‌و کوردستان ئینجا بە پیرۆزیەکانی پێشمەرگە کرد، پۆستاڵی جمهوری ئیسلامی ده‌پێ ی پێشمه‌رگه‌کرد تا دێموکڕات و کۆمه‌ڵه‌و باقی حزبه‌کانی تری ڕۆژهه‌ڵاتیانی پێ له‌کوردستانی ئازاد کراو ده‌رکردن و موعه‌زه‌ز و موکه‌ڕه‌ڕ ئه‌و پارچه‌ئازادکراوه‌ی ته‌حویلی جمهوری تیرۆریستی ئیسلامی کرده‌وه. جارێکی تر سواری هالیکۆپتەری جاندرمەکان‌ی کردن و جارێک سواری دەبابەی پۆستاڵ ڕەشەکانی کردن، بۆ ناو ئه‌و په‌ڕله‌مانه‌ی که‌ئێستا ده‌یه‌وێ بودجه‌ی چوارساڵی تریشی بخاته‌ناو ته‌نگه‌ی خۆی و بنه‌ماڵه‌که‌یه‌وه.
زۆر زۆر بەداخەوە منیش ئەلێم پێشمەرگەی ئێستا سیفات و پیرۆزی خۆیان لەسایەی دوو ئاغا حووته‌کەی کوردستانەوە لە دەستداوە، و ئێستا زۆرتر لە خزمەتی مەرامە گڵاوەکانی ئەو دوو بنەماڵەدان. ئەوە هەر ئەوانن کە ئەرک و کاری پێشمەرگە لە ڕزگاری کوردستان و پارێزگاری کردن لە دەسکەوتەکانی گەلی کورد، دەگۆڕن بۆ بە جێبەجێ کەری پیلانەکانیان.
ئەگەر هێزی پێشمەرگە لای بارزانی ئەوەندە پیرۆزە، مەگەر هەر لە ژێر فەرمانڕەوایی ئەو و تاڵەبانی دا نەبوو، بە هەزاران پێشمەرگە دەخوێنی خۆیانیان شەڵاڵ کردن و خاکی کوردستانی ئازادیان پێ سوورتر کرد؟ لە جیاتی ئەوەی کە بارزانی ئیدی خاکی کوردستانی بە شاخە سەرکەشەکانیشیەوە بە کشتوکاڵ و سەوزایی ئاوەدان کردنەوەی گوند‌و شار‌و دێهاتی کوردستان سه‌وز بکاته‌وه‌و بڕازێنێتەوە؟ کەچی خەڵتانی خوێنی دەکا!
بارزانی! میللەتی کورد باش دەزانێ کوێتان دێشێ و پەتای چیتان گرتووە؟ ئەوە شەقی میللەتی قاڕەمانی ناوچەی سلێمانی وگەرمیان و کۆیە بوو، کە لە هەردوو بنەماڵەی مافیایان هەڵدا و هێزی ئۆپۆزیسۆنیان درووست کرد. تا بزانن ئەوە 18 ساڵە چۆن ئەو هەموو سەروەت و سامانەی میللەت بە هەدەر دەدەن و دەدزن. ئیدی لێرە بەدوا بنەماڵەی ئێوە و تاڵەبانی ناتوانن ئەو دزیانەتان بۆ هەتا هەتا بچێتە سەر. وە ئەوەی کە ئێوەش موزایەدە بە ناوی پێشمەرگە وە دەکەن، هەمووی هەر ئەوەیە کە ئێستا میللەت بە هۆی ئۆپۆزیسیۆن و 25 قاڕەمانەکانی گۆڕان و ئەوانی تری یەکگرتوو کۆمەڵ، ئاگادار بۆتەوە لە وەی کە ئێوە چ فرت و فێڵ و تەڵەکەبازیەکتان کردووە و دەتانەوێ بیکەن تا یاسای نایاسایی بودجەتان بۆ تێپەڕێ. لە چ ووڵاتێکی دێموکڕاسی بووە پەڕلەمان لە ڕۆژنامەنووسان یاساغ بکرێ و ڕێگەیان پێنەدرێ ئاگاداری پەسەند کردنی بودجە بن؟ ئایا ئەو بودجەیەش هی باوکتانە وەک 75ملیۆن دۆلارەکەی 1975و هەرئاوا ئاسان دەتانەوێ ئەوەش لرف کەن؟
ئەوە ئێوە حووتن، نەهەنگن، تیمساحن، دایناسۆرن، ئێوە هەر تێر نابن؟ هه‌تا ئه‌گه‌ر له‌وانیش ختراپترن، ئه‌وه‌به‌جێ ی خۆی که‌دزی و ساخته‌چێتی ده‌که‌ن. به‌ڵام هه‌ڕه‌شه‌ی ئێوه‌له‌وانه‌ی که‌ناهێڵن بودجه‌ی میلله‌ت چیتر بدزن، به‌وه‌ی که‌له‌کوردستان ده‌ریان ده‌که‌ن، ئه‌وا هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌رکردنی لانی که‌م زیاتر له‌یه‌ک ملیۆن که‌سه. چونکه‌ئه‌گه‌ر په‌ڕله‌مانی عێراق کڵاوی کرده‌سه‌ری تۆ‌و جه‌لال به‌وه‌ی که‌عێراق 32 ملیۆنه، به‌ڵام کوردستان ته‌نها 4 ملیۆن و 100 بۆ 200 هه‌زاره، ئه‌وا لانی که‌م %35 ی ئه‌و ژماره‌یه‌ی ئه‌و چوار ملیۆن و 200هه‌زاره، هی خه‌ڵکی گۆڕان و یه‌کگرتوو و کۆمه‌ڵ،ه. باشه‌وه‌ختێک تۆ هه‌ڕه‌شه‌له‌هێزو قه‌واره‌یه‌کی ئاوا بکه‌ی که‌له‌سه‌دا 35 ی دانیشتوان هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌رکردنیان لێبکه‌ی! ئه‌وه‌ده‌بێ خاوه‌ن هێزێک بی که‌له‌ئه‌مه‌ریکاش به‌هێز تر بی. چونکه‌ئه‌مه‌ریکاش ناتوانێ زیاتر له‌یه‌ک ملیۆن که‌س له‌هیچ وڵاتێ ده‌رکا.
باشه‌با وای دابنێین ئێستا تۆ ئەوەندە قاڕەمانی و دەتوانی زیاتر له‌یه‌ک ملیۆن که‌س له میللەتی کورد لە سەر ئاو و خاکی خۆی دەرکەی و له‌ئه‌مه‌ریکاش به‌هێزتری. ئەی قاڕەمانی سەر سوور بۆ ناتوانی ئەو عەرەبانەی ناوچەکانی کوردستانی نەگەڕاوە بۆ سەر هەرێم دەرکەی؟ یان لانی کەم بۆچی جەنابتان ناتوانن چەندین بارەگاو پایەگای ئەرتەش و میتی تورکی و ئیتڵاعات دەرکەن کە جەناباتن بۆ شەڕی براکوژی کڕنووشت بۆ بردن و حەیای هەموو کوردیشتان برد؟ یان ئەوە جەنابتان کورد بۆ ئەوان دەردەکەن، تا زۆرتر بێن و جێگایان بێتەوە؟ ئه‌ی بۆ چی ناوێری له‌به‌رامبه‌ری ئه‌و هه‌موو تۆپباران و بۆمبارانانه‌ی ناوچه‌کانی پشده‌ر و سیده‌کان و چۆمان و حاجی ئۆمه‌ران باڵه‌کایه‌تی و ناوچه‌ی بادینان قاڕه‌مانێتیه‌کانت ده‌رخه‌ی؟ یان ئه‌وان باسی بودجه‌که‌تان ناکه‌ن له‌پاڕله‌مان؟ ئه‌گه‌ر ئیتڵاعات و میت و جندرمه‌باسی بودجه‌نه‌که‌ن له‌پاڕله‌مان و ته‌نها بۆمباران و تۆپباران بکه‌ن، ئه‌وه‌وادیاره‌گرنگ نی یه‌به‌لاتانه‌وه‌که‌ئه‌و ناوچانه‌ی که‌بارزانی نین چیان به‌سه‌ر دێن؟!!؟
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست