پارتی زیانی زۆری لێکه‌وت له‌و کاره ناره‌وایه که کردی به‌رامبه‌ر به یه‌کگرتوو
Friday, 19/02/2010, 12:00
نوسەرو رۆژنامەنووس محمد بەرزنجى لە دیمانیەكیدا تیشك دەخاتەسەر چەمكى
خیانەت و پێى وایە لە سیستمە تۆتالیتاریەكاندا دەسەڵات هەمیشە پەنا بۆ
بەخائین ناوزەندكردنى نەیارەكانى دەبات,لەبارەى پرۆسەى هەڵبژاردن و
ئەگەرەكانى قبوڵكردنى ئەنجامەكانى هەڵبژاردن لە لایەن هێزە دۆڕاوەكانەوە
پێ وایەرە توندووتیژى ڕوونادات وەك هەڵبژاردنى2005 .
ئه‌وه‌ی زه‌ره‌یه‌ک رێزی مافی مرۆڤی بگریت زۆر نیگه‌رانه له ده‌سه‌لاتی کوردی پ/ئەگەر
قیاسى دوێنێ ئەوە بوبێت پێشمەرگایەتى نیشتمان پەروەرى و بەعسى بوون
خایەنەت بووبێت لە نیشتمان ,بەڵام ئەمڕۆ لێرەو لەوێ ڕۆژانە گوێبیستى
ئەوەین كە ووشەى خیانەت و نیشتمان پەروەرى دەبەخشرێتەوە بەم و بەو,لەم
ئێستایەى ئەمڕۆى كوردستاندا چ شتێك خیانەت و چ شتێك نیشتمانپەوەریە؟
محه‌مه‌د به‌رزنجی .خیانه‌ت له ناو هه‌موو فه‌رهه‌نگ و ئه‌ده‌بیاتی
گه‌لانی جیهان نامۆ‌و قێزه‌وه‌نه ئیتر خیانه‌ت له‌سه‌ر ئاستی تاک بێت یان
هه‌ر پارت و رێکخراویکی سیاسی و کۆمه‌لایه‌تی و ئاینی ، به‌لام هه‌میشه
ده‌سه‌لاته تۆتالیتاریه‌کانی جیهان په‌نا بۆ ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه
ده‌به‌ن به‌رامبه‌ر به نه‌یاره‌کانیان ، له مێژووی کۆن و نوێ نموونه‌ی
زیندوومان زۆره نزیکترین نموونه کاتێ پارتێکی مه‌ده‌نی بێ چه‌کی وه‌ک
یه‌کگرتووی ئیسلامی کوردستان له سالێ 2005 که بریاری دا به لیستیکی
سه‌ربه‌خۆ به‌شداری پرۆسه‌ی هه‌لبژاردنه‌کان بکات ، ئیتر ده‌سه‌لاتی کوردی
که‌وتنه دارشتنی به‌رنامه‌و سیناریۆی هه‌مه‌چه‌شنه له دژی ئه‌م پارته
وایان له خه‌لکی گه‌یاند که یه‌کگرتوو خیانه‌ت له نیشتیمانی ده‌کات
بۆیه به لیستێکی سه‌ربه‌خۆ به‌شداری ده‌کات و ده‌نگی ده‌خاته پاڵ
عه‌ره‌بی سونی ، به‌لام کار‌و ئه‌دای یه‌کگرتوو له‌و زه‌مه‌نه‌ی کارکردنیان
هه‌موو تۆمه‌ت و سیناریۆکانی ده‌سه‌لاتی پوچه‌ل کرده‌وه ،نه‌ک خیانه‌تیان
نه‌کرد به‌لکو توانیان جوانترین هه‌لوێستی نیشتیمان په‌روه‌ری بۆ
میلله‌ته‌که‌یان به ده‌ستبهێنن ،جا قیاسی هیچ ده‌سه‌لاتێکی نا دیموکراسی
راست نیه که مۆری خیانه‌ت به گروپ و پارتێک بلکێنن که نه‌یاری بن ...
-چى واى لە تۆ كردووە لە خۆشتیرن شوێنى سەر زەوى كە ووڵاتانى ئەورووپایە باس لە ژیان و گوزەرانى خەڵكانێك بكەیت لە كوردستان؟
محه‌مه‌د به‌رزنجی . هه‌ر مرۆڤێک هه‌ستی نیشتیمان په‌روه‌ری و
ئاینپه‌روه‌ری تێدا بێت هه‌میشه له خه‌می چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی
کۆمه‌لگاکه‌یه‌تی گرنگ نیه هه‌زاران میل دوور بێت ،ئێمه هه‌رچه‌ند
دوورین به جه‌سته به‌لام به رۆح له گه‌ڵ ئازار‌و مه‌ینه‌تێه‌کانی
میلله‌ته‌که‌مانین ، خۆشه‌ویستی نیشتیمانیش ئه‌رکێکی ئاینیه له
قوتابخانه‌ی ئیسلام و یه‌کگرتووی ئیسلامی ئه‌م هه‌سته‌مان بۆ دروست بوه
،هه‌ر ئه‌م هه‌سته وای لێکردوین که سوپاس بۆ خوا توانیومانه له ریگه‌ی
رێکخراوی سۆزی سویدی که مانگانه دڵی زیاتر له 400 منداڵی بێنازی
کوردستان خۆش بکه‌ین که له ریگه‌ی رابیته‌ی ئیسلامی کوردستان ئه‌و
هاوکاریانه ده‌گاته مندالانی بێنازی کوردستان. وه هه‌ر ئه‌و هه‌سته
وای له به‌نده کردوه ده‌یان ریپۆرتاژ و دیمانه ساز بکه‌م بۆ
بنه‌برکردنی گه‌نده‌لی و به هه‌ده‌ربردنی سه‌روه‌ت و سامانی جه‌ماوه‌ری
کوردستان له لایه‌ن هه‌ردوو پارتی کوردییه‌وه ، بۆ ئه‌وه‌ی گوزه‌رانی
خه‌لکی کوردستان به‌ره‌و باشتر هه‌نگاو بێنیت ،عه‌داله‌تی حوکومه‌تی سویدی
ده‌بینم به به‌راورد له‌گه‌ل زولم‌و زۆری ده‌سه‌لاتی کوردی به‌رامبه‌ر به
میلله‌ته‌که‌م زۆر دلگرانمان ده‌کات ،جا بۆیه بریارم داوه هه‌رگیز
بێده‌نگی هه‌لنه‌بژێرم له ئاست نا عه‌داله‌تی، چونکه بێده‌نگی سیسته‌می
تاکره‌وی دروست ده‌کات ، هه‌روه‌ک پێغه‌مبه‌ری ئیسلام ده‌فه‌رمێت
گه‌وره‌ترین تێکۆشان له پێناوی خوا ووتنی ووشه‌ی راستی و حه‌ق بێژیه
به‌رامبه‌ر ده‌سه‌لاتێکی سته‌مکار .
-ئەوانەى لەدەرەوەى كوردستان دەنووسن زۆر بە جدیەوە دەنوووسن و سڵ لە هیچ ناكەنەوە ئەمە بۆچى دەگەڕێنیتەوە؟
محمه‌مه‌د به‌رزنجی .به‌نده ماوه‌ی 11 ساڵه له بواری رۆژنامه‌نوسی کار
ده‌که‌م به‌لام هه‌رگیز ئه‌ده‌بیاتی نوسینم نه‌به‌زاندوه بۆیه سنوری
نوسینه‌کانم رێسا‌و یاسایی خۆی هه‌یه زۆر به جدی ره‌خنه ده‌گرم به‌لام
له چوارچێوه‌ی ئه‌ده‌بیاتی قوتابخانه‌ی فکری خۆم ،په‌نا بۆ ووشه گه‌لی
ته‌شهیرو سوکایه‌تی هه‌رگیز نابه‌م ،چونکه یاسایی کاری رۆژنامه گه‌ریی
کۆدو سنوری تایبه‌تی خۆی هه‌یه ،له چوار چیوه‌ی ئازادیه‌کان ،ئازادیش
مانای ئه‌وه نیه که هه‌رچیت له‌ده‌م ده‌رچو ده‌بێت بیخه‌یته سه‌ر
کاغه‌ز .
-چ تشێكى دەسەڵاتى كورد ئێوەى كوردانى تاراوگە زۆر نیگەران دەكات
محه‌مه‌د به‌رزنجی . جا هیچ شتێکی ده‌سه‌لاتی کوردی ماوه نه‌ک ئیمه‌ی
کوردی تاراوگه نیگه‌ران بکات به‌لکو ئه‌وه‌ی زه‌ره‌یه‌ک رێزی مافی مرۆڤی
بگریت زۆر نیگه‌رانه له ده‌سه‌لاتی کوردی ، شته‌کان زۆرن ده‌یان فایلی
ده‌ویت تا بینوسیت ،فه‌سادی دارایی ،فه‌سادی ئیداری ،فه‌سادی کۆمه‌لایه‌تی
هتد
-كوردانى تاراوگە بۆ نیگمەرانن لە دەسەڵاتى كوردى؟
محه‌مه‌د به‌رزنجی . وه‌ک وتم هه‌ر کوردانی ده‌ره‌وه نیه نیگه‌ران بێت
هه‌موو نیگه‌رانن، به‌لام من هه‌میشه ده‌ڵیم هه‌رکه‌سێک ده‌نگ به
یه‌کێتی و پارتی بدات بۆ ئه‌وه‌ی ببنه نوێنه‌ریان نابێت هیچ کات گله‌یی و
گازنده بکه‌ن له ده‌ست نه‌بونی کاره‌باو ئاو‌و ریگاو بان و
گه‌نده‌لییه‌کان ،چونکه ئه‌و که‌سانه خۆیان ئه‌م ده‌سه‌لاته‌یان قبوله
ئیر بۆ گله‌یی بکه‌ن،من کاتێ ده‌نگ ده‌ده‌مه پارتی سۆسیال دیموکراتی سوید
که‌واته به‌و پارته رازیمه بۆیه ده‌نگی پێ ده‌ده‌م ،ئیتر ئه‌بێت
ئه‌نجامه‌که‌ی چی بێت رازی بم ،جه‌ماوه‌ری کوردستانیش گه‌ر ده‌یانه‌وێت
رزگاریان ببێت له ده‌ست فه‌سادو گه‌نده‌لی و نا عه‌داله‌تی له رۆژی
ده‌نگ دان بایکۆتی ده‌نگی خۆیان بکه‌ن به‌رامبه‌ر به‌و ده‌سه‌لاته
گه‌نده‌له ،برۆن پارته‌کانی ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌لات تاقی بکه‌نه‌وه بزان
ئه‌وان له به‌ریوه‌بردنی ده‌سه‌لات چۆنن ،تاقی کردنه‌وه‌ش باشترین
نموونه‌یه..
-بەبەڕواى تۆ هەڵبژاردنى ئەم جارە توند‌و تیژى بەخۆە دەبینێت وەك ئەوەى لە هەڵبژاردنى 2005 ڕویدا؟
محمه‌د به‌رزنجی . به رای زۆرێک له چاودێران ئه‌م جاره توندوتیژی وه‌ک
سالی پار روونادات به تایبه‌تی له سنوری پارتی چونکه پارتی زیانی زۆری
لێکه‌وت له‌و کاره ناره‌وایه که کردی به‌رامبه‌ر به یه‌کگرتوو
،یه‌کگرتوو ئه‌و کات چوار شه‌هیدی دا به‌لام توانی چوار هه‌زار گه‌نج له
جێگه‌ی بروینێت که هه‌ر ئه‌و کات شه‌پۆل شه‌پۆل گه‌نج و لاو ده‌هاتنه
ناو ریزه‌کانی یه‌کگرتوو ،بۆیه به رای چاودێران پارتی جاریكی تر
غه‌له‌تی ئاوا گه‌وره ناکات ،چونکه زیانی سیاسیی گه‌وره‌ی لێ ده‌که‌وێت
هه‌ر ئه‌وکات له یادمانه نوینه‌ری یه‌کگرتوو ئیسلامی له‌گه‌ل وه‌زاره‌تی
ده‌ره‌وه‌ی نه‌رویج کۆبوه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و ره‌فتاره‌ی پارتی له بادینان
،ده‌ستبه‌جێ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی نه‌رویج په‌یوه‌ندی کرد به
بارزانیه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به زووترین کات ئه‌و کاره نامرۆیه راگرێت .
به‌لام دوور نیه له سنوری یه‌کیتی له گه‌رمه‌ی هه‌لبژاردنه‌کان شت
رووبدات بۆیه ده‌بێت هه‌وادارانی گۆران و یه‌کیتی به تایبه‌تی
میردمنداله‌کانیان خۆیان دووربگرن له کاری ده‌مارگیری و هه‌ندێ ئه‌خلاقی
نامرۆیی که به‌داخه‌وه له هه‌لبژادنی مانگی حه‌وت هه‌ردوولایان زۆر
کاری مندالانه‌یان ئه‌نجام دا که له‌و گه‌رمای هاوینه خه‌ویان له
خه‌لکی گه‌ره‌که‌کان تێک دابوو به هۆی هۆرین و به‌رزی مۆسییقاو شتی نامۆ‌و
سه‌یرو سه‌مه‌ره..
-ئایا یەكێتى تەحەموولى دووبارە دۆڕان دەكات لە سنورى خۆیدا؟ محه‌مه‌د به‌رزنجی .
تاوه‌کو ریکه‌وتنامه‌ی دوو قۆلی مابیت له‌وه‌یه ته‌حه‌مولی رووداوه‌کان
بکات ،به‌لام گه‌ر ریکه‌وتنامه‌کان درزیان تیکه‌وت ئه‌و کات دوور نیه
بارودۆخی یه‌کێتی گۆرانکاری به‌سه‌ردا بێت .
-ئەگەر حیزبە باڵا دەستەكان ئەنجامى هەڵبژرادنیان قبوڵ نەبێت چی بكەین بۆ ئەوەى ڕێبگرین لە مەترسى دووبارە نەبوونەوەى شەڕى ناوخۆ؟
محمه‌د به‌رزنجی . دیاره شێوه‌ی هه‌لبژاردنی ئه‌مجاره که له زیانی
یه‌کیتی و پارتی و ئه‌و لایه‌نانه ته‌واو ده‌بێت که که‌سی شیاو ده‌ستپاک
و دلسۆزیان که‌مه که ناسراوی ناو جه‌ماوه‌ر بن که ئه‌ویش لیستی
کراوه‌یه ،بۆیه ئه‌مجاره مه‌گه‌ر به ته‌زویر یه‌کیتی و پارتی بتوانن
زۆرینه‌ی ده‌نگه‌کان به ده‌ستبهێنن ئه‌گینا زۆر که‌س پێی وایه زۆرینه
به ده‌ست ناهێنن، وه زۆر دووره له دووباره بونه‌وه‌ی شه‌ری ناوخۆ
،ئیستا میلله‌ت زیاتر هۆشیار بوه که بروات خۆی له پێناو ئه‌وان بدات
به کوشت .
-ئەگەر حیزبە باڵا دەستەكان وەك جارانى پێشوو تەزویراتیان كرد بە بەڕواى تۆ چۆن ڕووبەڕوویان ببینەوە ؟
محمه‌د به‌رزنجی . تاوه‌کو سیسته‌می هه‌لبژاردن به‌م شێوه‌ی ئیستا بێت
ئه‌بێت چاوه‌ریی ئه‌وه‌بین که ده‌سه‌لات په‌نا بۆ ته‌زیور ببات ،تاوه‌کو
ئیستا 3 جار ده‌سه‌لاتی کوردی چوه‌ته لیستی ره‌شه‌وه به بۆنه‌ی کاری
ته‌زویرو خروقاته‌کانیان به‌لام ده‌سه‌لات ته‌ر نابیت نه‌ک 3 جار به‌لکو
سیی جاری تریش ناوی بچیته ناو سیڤیه‌کانی ده‌زگای نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان
،هه‌ر له‌م هه‌فته‌یه به‌نده ریپۆرتاژێکم ئاماده‌کرد له‌سه‌ر
به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی ته‌زویرو توندوتیژی نێو پرۆسه‌ی هه‌لبژاردن له‌گه‌ل
چه‌ند سیاسی و یاساناس رۆشنبیرێک ،
-چارەسەر نەكردنى ماددەى 140 كەمتەر خەمى نوێنەرانى كوردە یان شۆڤێنى عەرەبەكان ؟
محمه‌د به‌رزنجی . جیبەجینەكردنى ماددەى 140تە‌نها كە‌متە‌رخە‌مى یەكێتى و
پارتییە،ئه‌وه‌تا کاتێ یاسای هاله‌بژاردنه‌کان دیاری کرا له چه‌ند برگه‌و
ماده‌یه‌کی باسی که‌رکوک ده‌کات به خراپی که‌چی یه‌کیتی و پارتی
ئه‌وه‌نده‌ی یه‌کگرتووی ئیسلامی هه‌ستیان نه‌جولا بایکۆتی ده‌نگدانه‌که
بکه‌ن ، بۆیه یه‌کیتی و پارتی زۆر پێداگیری ناکه‌ن چونکه ئه‌و کات
هه‌موو ریکه‌وتنامه ئابوریه زه‌به‌لاحه‌کانیان گری تێبه‌رد ده‌بێت
،ئه‌وانیش ئه‌وه‌نده شێت و شه‌یدای به ده‌ستهینانی میلۆنه‌ها دۆلارن له
ریگه‌ی ئاسیا‌و کۆره‌ک نه‌وتی خام و هتد ئه‌وه‌نده خه‌می به ده‌ستهینانی
ماده‌ی 140 نین .
-نوێنەرانى كورد شایەنى ستایشن یان لێپرسینەوە لە كاتێكدا مادەى 140 و پێشمەرگەو نەوت چەنین كێشەى تر بە هەڵواسراوەى ماوەتەوە محه‌مه‌د به‌رزنجی .چیان کردوه تاوه‌کو شایانی ئه‌وه بن ستایشیان بکه‌ین.
-پارتى و یەكێتى بۆ دیفاع لە بەعسیەكان دەكەن چ ل كوردستان چ لە بەغداد محه‌مه‌د به‌رزنجی . به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌وان وا ده‌خوازێت که به‌رگری له به‌عسیه‌کان بکه‌ن. -هەڵەبجە بە جینۆساید نەناسێنرا كێ تاونبارە؟ کێ تاوانباره خۆ ناکریت بلین میلله‌ت ، ته‌نها ده‌سه‌لات تاوانباره چونکه کاری بۆ ناکات .
هەڵەبجەى شەهید
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست