سێ توانجە هەواڵ..
Thursday, 31/03/2011, 12:00
یەکەم/ تاڵەبانی هەر بەشار ئەسەد مابوو بەرگری لێ بکات؟! لەهەر ڕووداو گۆڕانکاریەکدا دەبێت تاڵەبانی کارێکی وا بکات کەببێتە مایەی شەرمەزاری و زیاتر قێز لی بوونەوەی، ئەگەر بەکورتی سەر دێڕی ئەم چەند هەڵوێستوو لێدوانانەی تاڵابانی بیر بخەینەوە دەبینین ئەم کەسایەتیە بوونی چ کارەساتێکە!!
١/ لەکاتی ئاوارە بوونی چوار ملیۆن کور لە ساڵی ١٩٩١، ئەو ئەملاو ئەولای سەدامی ماچ دەکرد!!
٢/ دوای چەند مانگێک لەسەردانی بۆ سوریا بۆ لای ئۆجەلان، گەورەترین شەرێ خیانەتیان دژ بە گەریلاکانی پەکەکە ئەنجامدا
٣/ لەسەر پەیکەرە نەگریسەکەی ئەتاتورک، دەوڵەتی کوردی بە خەونی شاعیرانە چواند!!
٤/ لەگەرمەی ڕاپەڕینی خەڵکی میسر پشتیوانی لە حوسنی موبارەک کردو، تاڵەبانی پێی وابوو کە ناموبارەک دەتوانێ خەڵکی ناڕازیی میسر سەرکوت بکات!!
٥/ جارێکی تر کەوتەوە هەمان هەڵەو چەواشەکاری، لەبروسەکەیەکی پڕ شەرمەزاری بۆ بەچکە ڕێویەکەی دیمەشق، تاڵەبانی پێی وایە بەشار ئەسەد توشی پیلانی دەرەکی بۆتەوەو پشتیوانی خۆی بۆ ڕاگەیاند، کەچی هەر ئەمرۆ بەشار نا ئەسەد تاڵەبانی بەدرۆ خستەوەو ووتی ڕاستە گەندەڵی و ناعەدالەتی هەیەو ئەوەی خەڵک داوای دەکات ڕەوایەو کە دەبوو پێشتر ئەو چاکسازیەمان کردبا!
لەکاتێکدا ڕژیمی بەعسی بەشێر نا ئەسەد بە ئاگرو ئاسان وەڵامی خۆپێشاندران دەداتەوە، سەدان قوربانی لێ کەوتۆتەوە، کەلەناویاندا ماڵێکی ١١ ساڵ هەیە بەناوی مونزر.
لەکۆتاییدا هێشتا ماوە سەرۆک وڵاتانی دراوسێ بکەونە تەنگەتاوی تا تاڵەبانی پەیامی پشتیوانیان بۆ بنێرێت، بەڵام ئاخۆ کێ بروسکەی پشتیوانی بۆ تاڵەبانی دەنێریت کاتی گڵۆڵەی ئەویش کەوتە لێژی کەلە سێبەرەکەی خۆی لێی نزیکترە....
دووەم/ بارزانی لەجیاتی تەقەکەرانی لقی چوار بگرێت، بەرد هاوێژەکان سزا دەدات! بەبێ توانچ وەک خۆی..
سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بڕیارێك دەردەكات بە مەبەستی هێوركردنەوەی رەوشی هەندێ ناوچەی هەرێمی كوردستان.
بەپێی هەواڵێكی ماڵپەڕی سەرۆكایەتی هەرێم فوئاد حسێن رایگەیاندووە "لەبڕیارەكەدا بارزانی داوا لە حكومەت دەكات رێكاری یاسایی دژ بەو كەسانە وەربگرێ كە لە كاتی خۆپێشاندانەكاندا چ بە تەقەكردن لە هاوڵاتیان یان هێڕشكردنە سەر بارەگا و دامەزراوەكان و یانیش بە هاندانی خەڵك بۆ گرتنەبەری شێوازی توندوتیژی تاوانیان ئەنجامداوە".
ئەوەشی خستەڕوو "سەرۆكی هەرێمی كوردستان بڕیارێك سەبارەت بەو رەوشە ناجێگیرەی چەندین ناوچەی هەرێمی كوردستان دەردەكات وتێیدا حكوومەتی هەرێم رادەسپێرێ كە لە چوارچێوەی یاسادا دەستوبرد بكات بۆ گرتنەبەری رێكاری یاسایی پێویست دژ بە هەر كەسێك ئەو تاوانانەی بەسەردا ساغ بێتەوە كە لە میانی خۆپێشاندانەكانی چەند هەفتەی رابردوو روویاندا".
هەروەها وتی " ئەم بڕیارەی بارزانی ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیران ولایەنە پەیوەندیدارەكانی دەكات بۆ جێبەجێكردنی، سەرجەم ئەو تاوان و پێشێلكاریانە دەگرێتەوە كە لەمیانی خۆپێشاندانەكانی چەند هەفتەی رابردوودا لە چەندین ناوچەی هەرێمی كوردستاندا روویانداوە و تێیدا هاتووە كە رێكاریی یاسایی پێویست دژ بە هەر كەسێك وەربگیرێت كە: 1- تەقەی لە هاوڵاتیان كردبێت و ببێتەهۆی شەهیدكردن و برینداركردنیان، 2- هێڕشی كردبێتە سەر بارەگا حزبیەكان و دامەزراوە حكوومیەكان و زیانی بە موڵك وسامانی دەوڵەت وهاوڵاتیان گەیاند بێت، 3- هانی خەڵكی دابێت یان هانی خەڵك بدات بۆ پێشێلكردنی یاسا و نیزامی گشتی، 4- بەبێ مۆڵەت وەرگرتن خۆپێشاندانی رێكخستبێت و رێكیبخات و سەرەڕای ئەوەش بە پێچەوانەی یاسا جووڵابێتەوە و لەسەریشی بەردەوام بێت، 5- هەر لێپرسراوێكی پۆلیس یان ئاسایش كەمتەرخەم بووبێت لە جێبەجێكردنی ئەركی فەرمیی خۆی بۆ پاراستنی دەزگا و موڵك
وسامانی دەوڵەت و هاوڵاتیان. سێیەم/ مفاوەزاتی گۆڕان و بەعسی کوردی مفاوەزاتی پارتی و بەعس لە ساڵی ١٩٧٠وە بۆ ١٩٧٤ جگە لە ئاشتبەتاڵێکی ئابڕو بەر چی بەرهەمێکی بوو؟؟
مفاوەزاتی یەکێتی و بەعس لەساڵی ١٩٨٤ جگە لەشەهید بووونی دەیان سەرکردەی یەکیتی و تەسلیم بوونەوەی سەدان پێشمەرگەو، کردنەوەی فەوجە خەفیفەو، ئاشکرا بوونی سەدان ڕێکخستنەکانی کۆمەڵە چ ئەنجامێکی بوو..
پێم خۆشە دوو لێدوانی نەوشیروان مستەفا بیر خوێنەرانی کوردستانپۆست بهێنمەوە ئەگەر واش نیە بابرادەرانی گردەکە وەڵام بدەنەوە..
سەرەتای گفتۆگۆی بەعس و یەکێتی بوو، لەکاسێتكی تۆمار کراودا نەوشیروان مستەفا دەڵێ: گفتۆگۆی ئەمجارەمان وەک جاران نیە، لەبەر دوو هۆ یەکەمیان
حکومەتی عێراقی گەیشتۆتە ئەو ئەنجامەی کەناتوانێت شۆڕشی کورد بە چەک وزەبرو زەنگ سەرکوت بکات. دووەم ئەمجارە لایەنی نێو دەوڵەتیش بەشدارن وەک چاودێری بەروە پێش چوونی گفتگۆکان ئیشارەی بە دەوڵەتی ڕوسیا کرد بوو
ڕۆژ هاتوو چوو، گەمەی مفاوەزات بە قازانجی بەعس شکایەوەو جارێکی تر نەوشیروان هاتەوە سەر خەتوو ووتی..
هەڵەی ئێمە ئەوە بوو هەر لەسەرەتاوە وامان لەخەڵک گەیاند کە هەموو شتێک تەواو بوو لەکاتێکدا هیچمان بە هیچ نەکردبوو، ئەمە هەر وەر بیر خشتنەو دەنا ئەم بابەتە زۆر قسەو باس هەڵدەگرێت..
ئەمرۆش نەوشیروان هەمان هەڵەی مێژووی دوبارە دەکاتەوە بە گفتۆکردن لەگەل بەعسی کوریدا لەهەولێر، هەر ئێستا لەکاتی نوسێنی ئەم بابەتەم گوایە دەیان تۆپ و چەکی قورسیان بەرامبەر بارەگاکانی گۆڕان لەکەلار داناوە، دوێنێ بە گفتۆگۆ دەتانخافڵێن و ئەمڕۆ هێزتان بەرامبەر ڕادەگرن..
لەکاتێکدا هەزاران کەس بێ ماندوو بوون لەسەرای ئازادی کۆدەبنەوە، ئێوەش بەبێ گوێ دانە خواستی جەماوەر دەچن گفتۆ دەکەن، گفتۆ کردن لەگەل بەعسی کوردیدا وەک ئەوە وایە داوای هێلکە کردن لە حوشتر بکەی..
وا چل و سێ ڕۆژە خەڵک لەسەر شەقامە، خۆ ساغ کردنەوە تەنیا ٤٣ ساتی دەوێت ئەگەر دەتانەوەێت بەتەواەتی بێنە بەرەی خەڵکی ڕاپەڕیوو بۆ ڕاماڵینی یەکجارەکی دەسەڵاتی بنەماڵەیی..
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست