ئایا کاتی ئه‌وه‌ی نه‌هاتووه حکومه‌تی هه‌رێم به فیکری دامەزرادنی ده‌وڵه‌تی به‌ختیاری و چاکسازی دۆخی ئابووری ژن بێت!!!
Wednesday, 30/06/2010, 12:00
یه‌کێک له دژوارییه‌کانی کۆمه‌ڵگاکانی جیهان به‌گشتی، و کوردستان بەتایبه‌ت، دامه‌زراندن و دابیکردنی نیزامێکی رێک‌وپێکی به‌رێوه‌به‌ری بناوی ده‌وڵه‌ت یان ده‌زگای به‌رێوه‌به‌ری کۆمه‌ڵایه‌تیه که به‌رپرسی خێر و خۆشی و به‌ختیاری و دهستگێرۆیی هاووڵاتیان وه‌ستۆی خۆی بگرێت، بگەرە لە بەشی ئابووری، سیاسی تا دامودەزگاییەوە.
له وڵاتانی پێشکه‌وتوی ئوروپایی و ئه‌مه‌ریکایی سه‌باره‌ت به جێگە وشوێنی و دەوری ژن له کۆمه‌ڵگا و کاری کۆمه‌لایه‌تی به تایبه‌ت ئه‌وه‌نده‌ی به مافی مڕوڤهوه پهێوهند بێ، ژن به به‌راووردی پیاو ده‌توانین به‌ڵێین له حه‌قێکی یه‌کسان بهرخۆرداره.
هه‌ڵبه‌ت ئه‌و بارودۆخەی پێکهاتوو له ولاتانی ئه‌وروپایی و ئه‌مه‌ریکایی له خۆییه‌وه نهخۆڵقاوه، و له ئاسهمانیشهوه نەهاتوو. ئه‌و دامودەزگا و سیستەمی بەرێوەبەی کە به نیزامی ده‌وڵه‌ت یان ده‌زگای به‌رێوبه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی ناوزه‌د کراوه و به‌رپرسی خێر و خۆشی و دهستگێرۆیی هاووڵاتیان له ئهستۆویه، ئاکامی پڕۆسەیەکی درێژ ماوەی پێشڕەفتی هاوبەشی ئابووری و سیاسییە.
لە واقەع دا ئەو نیزامە نه‌تیجه و به‌رهه‌می پڕۆسه‌یه‌کی دریژماوه‌ی پێشڕه‌فتی ڕێبازی داهێنه‌ری و نوێ کرده‌نه‌وه به‌شی کارامه‌یی و تکنهلۆژییه، که بۆته هۆی باشترکردنی راده و بەرزبوونەوەی ئاستی به‌رهه‌می گشتی وڵات و داهاتی تاک و خاوخێزان، و له نه‌هایه‌ت زیادبوونی دهرامدی ده‌وڵه‌تی به‌رپرسی خێر و خۆشی هاوولاتیان.
درووست بوونی بارودۆخێکی ئاوا، واتە بەرزبوونەوەی دەرئامەدی دەوڵەتی پاڵیراو، دەرفەت و بەستەری هه‌وڵ دانی بۆ باشتر کردنی وه‌زعی کۆمه‌ڵگا سازادهدا، و دەولەت ناچار دەکا به‌فیکری بیرکرده‌نه‌وه‌ی دارژتنی به‌رنامه و پلان له سه‌ر ئه‌ساسی پێداویستی یه‌کانی کۆمه‌ڵگا بێت.
کە وابوو داهاتی زیاتری دەوڵەت پاڵپشتێک و گۆژمێک و هاوکات هاندهرێکە بۆ سازدان و دامەزراندنی نیزامێکی ڕێکۆپێکی به‌رێوه‌به‌ی له بواره‌کانی سیاسی، ئابووری و داموودەزگایی و کۆمه‌ڵایەتی.
ئه‌وه‌ندی په‌یوه‌ندی به دامه‌زراوی هه‌رێمی باشووری لە کوردستانه‌وه هه‌یه، هه‌رچه‌نده ته‌مه‌نی حکومه‌تی فێدڕاڵی هه‌رێم ئه‌وه‌نده درێژ نیه که چاوه‌ڕوانی دابین کردنی حکومه‌تێکی له سه‌ر ئه‌ساسی مافی ده‌وله‌تی ره‌فاعی ئیجته‌ماعی لێ بکرێت، بەڵام به‌داخه‌وه ئه‌و ڕۆشی ده‌گه‌ڵ بێت، نهپارلهمان هه‌وڵێکی وه‌های داوه که بڕیارێک بۆ لێکۆلێنه‌وه‌ی دامەزراندەنی نیزامی به‌رێوه‌به‌ی له سه‌ر ئاساس و بنچێنەی دەوڵەتێکی ساماندراو وه‌ربگرێت، و نه حیزبه سیاسییه‌کانی کوردستان توانیویانه بۆ ئه‌و مه‌سه‌له‌یه ڕێچاره‌یه‌ک ڕه‌چاو بکه‌ن.
ده‌وڵه‌ت و حیزب سیاسییه‌کان باشووری کوردستان بەگشتی نە یاتوانیوە دارژتنی بیلانێک و به‌رنامه‌یه‌ک بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و کێشه‌یه له داهاتوو ته‌رخان بکەن، بە پێچەوانەوە ئەوان زیاتر دەرگیری کێشەکانی ناوخۆیین تا بە فیکری دۆزینەوەی ڕێچارەیەک بۆ ئەو گیروگەرفتانە.
هه‌ڵبه‌ت هۆکه‌شی ئه‌وه‌یه که نه‌ته‌وه‌ی کورد و ریکخراوهسیاسییهکانی تا به‌ر له تێکرووخانی نیزامی سه‌دام حۆسین ئه‌و دەرفهتهیان بۆ نەخۆڵقابوو خاوەنی دەوڵەتی خۆ‌یا بن، و هه‌وڵیشی نەدواوه له بواری ئاکادمی پلانی به‌رێوه‌به‌ری دامووده‌زگایی کۆمه‌لایه‌تی و مودیرییه‌ت به‌مه‌به‌ستی ده‌مه‌زراندی ئاسایش و راحه‌تی و خۆزگه‌یی کۆمه‌ڵگای کورد له بواره‌کانی ئابووری، سیاسی، بهڕیوهبهی دامووده‌زگایی هه‌موار بکەن.
روون و ئاشکرایە کە حیزبە سیاسییەکان و ناوەندییەکانی سەرقاڵی کاروباری بەرێوەبەری لە باشووری کوردستان تائیستا نەیانتوانیوە داموودەزگایێکی سامازماندراوی رێکوپیکی مۆدرنی بەرێوەبەری بەخۆڵقێنن و سەرکەوتو نبوو، لای خۆی خاڵیکی لاوازی ریکخراوهییه که شوێنه‌وارێکی نا شیاو و مه‌نفی له سەر ده‌وڵه‌ت و پارمانی هەرێمی کوردستانی دانه‌وه.
به‌ر له هه‌ڵسنگاندی بارودۆخی ژن له کۆمه‌ڵگای کوردی و لێدوانی ئه‌و فاکتۆرانه‌ی که شوێنه‌واریان له‌سه‌ر وه‌زعی و دۆخی ژن هه‌یه، پێویسته مه‌رج و ئه‌رکه‌کانی نیزامێکی خۆڵقاوهی کۆمه‌ڵگایی له سه‌ر ئه‌ساس و بنه‌ماکانی ده‌وڵه‌ت یان رژێمی کۆمه‌ڵایه‌تی که به‌رپرسی خێر و خۆشی و دهستگێرۆیی هاووڵاتیانه(ده‌وڵه‌تی ره‌فاعی ئیجته‌ماعی) راڤه بکرێت.
مه‌به‌ست له ده‌وڵه‌تی ره‌فاعی ئیجته‌ماعی ئه‌و داموو دهزگایهیهی که ده‌وڵه‌ت له ئاکامی ههڵبژادهنێکی ئازاد پێک دێت، و ئه‌ساس و بنه‌ماکانی ئه‌و ده‌وڵه‌ته له سه‌ر ره‌وتی رژێمێکی کۆمه‌ڵایه‌تییه که دامووده‌زگای به‌رێوه‌به‌ری خێر و خۆشی و دهستگێرۆیی هاووڵاتیان ده‌گرێته ئه‌ستۆی خۆیی.
ئه‌و ده‌وڵه‌ته له حیزبێک بە زۆرێنەی دەسەڵاتی دەنگدەرانی، یاخۆ له ئیتلافی دوو یان چه‌ند حیزب که زۆێنهی ده‌نگی خەڵک به‌ده‌سته‌وه پێک دێت، له پاڵ به‌رچاوگرتن و جێ به جێ کردنی ئه‌رکه‌کانی دیاریکراوی دیموکراسی، ئه‌وه ده‌وڵه‌ت بۆی نییه، ته‌نانه‌ت ناتوانی هیچ هالاواردن و جیاوازی نێوان دانیشتوانی ئه‌وکۆمه‌ڵه خه‌ڵکانه به‌کات که له حیتهی حکمرانی ئه‌وه داموودهزگایهدا ده‌ژین.
ده‌وڵه‌تی یان رژێمی کۆمه‌ڵایه‌تی که به‌رپرسی خێر و خۆشی و دهستگێرۆیی هاووڵاتیان وهئهستوی خۆی ده‌گرێت ئه‌رکه‌کانی ئه‌وانه‌ی خۆارهوهن:
1- گه‌رانتی کردنی درووشم و پێوانه‌ی گشتی یاسای دەرئامەی و دابینکردنی مافی داهاتی حه‌ددی ئهقهللی بۆ هه‌موو دانیشتوانی نێر و میێ کۆمه‌ڵگا.
ئه‌وه به‌و مانایه‌یه، که ده‌وڵه‌ت بڕه پاره‌یه‌ک بناوی موچه یان، حه‌قده‌ست یاخۆ داهاتی مانگانه بۆ تاک و خاوخێزان موشه‌خه‌س ده‌کا، که پی ده‌گوترێ حددی ئه‌قه‌لی داهات و هه‌موو به‌شه‌کانی خاوه‌ن ئیش و کار و بهرهم هێنان ده‌بێ ئه‌و بڕه پاره‌ی وه‌ک حەقدهستێکی ده‌سپێکه‌ری مانگانه ره‌عایه‌ت به‌که‌ن. حددی ئەقللی دەرئامد سنووریەکی دیاری کراوی دەرئامەدە و بکڕی گری کار ناتوانی حەقدەستی کڕیکار لەو بڕەپارەیە کەم تر بدا.
هه‌ڵبه‌ت بڕە پارەی حددی ئەقلی دەرئامدبه لە پەێوەندی بڕی تێچوون و خرجهکانی تاک و خاوخێزان لەکۆمهڵگادا دیاری ده‌کرێ. ئەوە بەو مانایەیە کە بڕی حددی ئەقلی حەقدەست لانی کەم دەبێ خرجەکانی مانگانەی تاک یان خاوخێزان دابپۆشی.
به‌ڵام ده‌بێ ئه‌وه‌ش بگوتری که حهددئهقهلی حه‌قده‌ستی مانگانه شه‌رت نیه بۆ هه‌موو ته‌مه‌نێک و راده و ئاستی خوێنه‌وار یەکسان بێت و ته‌نانه‌ت تا ته‌مه‌نی 27 ساڵه‌ی کەڵکی لێ وەردەگرێت.
ده‌وڵه‌تی یان رژێمی کۆمه‌ڵایه‌تی به‌رپرسی خێر و خۆشی و دهستگێرۆیی هاووڵاتیان بۆ ئه‌وه‌ی باری ئابووری ئه‌و که‌سانی که گیروگهرفتی داهات و کاریان هه‌یه یان داهاتیان خه‌رجه‌کانی مانگانه‌یان داناپۆشی، له ڕێگه‌ی دیاری کردنی یارمه‌تی سوبسید، بۆ نمونە یارمه‌تی کڕی ماڵ، یارمه‌تی بژیویی و به‌خێوکردنی منداڵ و گه‌راندنه‌وه‌ی هیندی باج(مالیات) مه‌وودای ژیان کردنی ئه‌و بەشەی کەم دەریامەدە هه‌موار کردووه.
2- ئەرکەی دووهەمی دەوڵەت، مسوگه‌ر کردنی ئه‌سلی پاراستنی کۆمه‌ڵگا له کاتەکانی مه‌ترسی لە دەست دانی داهات و شۆغەڵە. دەوڵەت بەرپرسی گەرانتی کردنی ئاسایشی تاک و کۆمه‌ڵگای له هه‌موو بواڕه‌کانی سیاسی و بە تایبەت ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تی دا.
دوله‌تی ره‌فاع ئیجتەماعی به‌رامبه‌ر به ئه‌رکه‌کانی خۆی له مهر تاک و خاو خێزان که بیکارهن، به‌رپرسیاری ڕاگرتنی و ڕاگری کردنی بار‌و دۆخی ژیانی ئه‌و کۆمه‌ڵه خەڵکە و خاوخێزان له چوار چێوه‌ی یاسا و درووشم و پێوانه‌ی دیاری کراوی گشتی کۆمه‌ڵایه‌تییه.
بۆنمونه دیاری کردن مانگانه‌یه‌ک له سه‌ر ئاساسی ئاخرین راده ده‌رامه‌دی تاک و پاراستنی بێمه، و ته‌رخانکردن یارمه‌تی کڕی خانوو به مه‌به‌ستی ڕاگرتنی جێ ژیان و هتد.
3- وەزیفەر سێهەمی دەوڵەت، ئاماده کردن و هێنانه کایه به‌شه‌کانی خزمه‌تی گشتی و پێشکه‌ش کردنی ئه‌و خزمه‌تانه به باشترین شێوه‌ی گۆنجاو بۆ دانیشتوانی کۆمه‌ڵگا.
دوله‌تی ره‌فاعی نێشتمانی ده‌بێ به شێوه‌یه‌کی گۆنجاوه و له چوار چێوه‌ی دروشمی دیاری کراوی پێوانه‌ی گشتی بواره‌کانی خواره‌وه بۆ هه‌موو توێژه‌کانی کۆمه‌ڵایه‌تی جێ به جێ بکا و بۆ هێنانه‌دی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه له هیچ ئمرازیهک کۆتایی نکا.
خاڵه‌کان ئه‌وانه‌ی خواره‌وه‌ن:
- ئاسایشی کۆمه‌ڵگایی، تاک و خاوخێزان، پاراستنی ماف هه‌موو مڕوڤیک، به‌گره له باری فه‌رهه‌نگی، مه‌ده‌نی ئائینی، ئابووری، مافی ده‌ربڕینی بیروڕا و هه‌ڵبژرادن، مافی مروڤ، و پاسه‌وانی و پاریزگاری سنووره‌کانی وڵات لە بەرامبەر هەموو هێرشێکی دەرەکی.
- ڕێباز و مکانیزمی راهێنان و فێرکردن و بار هێنان بۆ هه‌موو که‌سی تا ته‌مه‌نی شانزه‌ساڵه.
- دامه‌زراندنی سیسته‌مێکی ته‌ندروستی ئاوەلڵە بۆ هه‌موو که‌س. دەوەڵەت بەرپرسە نیزامێکی تەندرووستی رێک‌و پێک بێنێتە کایەوە. تێچوون و خرجهکانی ئه‌وسیسته‌مه لە لایەن دەولەت دیاری دەکرێت. هەرکەس بە پێی بڕی دەرئامدی مانگانەی بەشە یارمەتی بۆ کەڵك وەرگرتنی لە سیستەمی تەندوروستی لە لایەن دەولەت بۆ دایری دەکرێت.
- ئاماده کردن و وه‌دی هێنانی شوێنی ژێان بۆ هه‌موو دانیشتوانی کۆمه‌ڵگا، ئه‌وه‌ش دیسان ده‌گرێته‌وه سه‌ر ڕاده‌ی داهاتی تاک و خاوخێزان لە مانگێک دا.
- ئاماده‌کردنی رێگه و بان به شێوه‌ێکی گشتی و دامه‌زراندنی نیشانه‌کانی هاتووچۆ بۆ ئاسان کردن و ئاسایشی هاتوو وچوو، بە مەبەستی پێشگری له ڕووداوه‌کانی هاتووچۆ.
- لهبەین بردنی هه‌موو جوره جیاوازێکی کۆمه‌ڵایه‌تی، وه‌ک ره‌نگی پێست و ره‌گه‌ز، مه‌زهه‌ب، نێرومێیی و که‌م نه‌ته‌وه‌یی و هه‌رچه‌شنه بۆچوونێک که جیاوازی و هه‌ڵاواردن راڤه بکا.
- پێکهێنانی و دامه‌زراندنی سیسته‌مێکی سه‌ربه‌خۆی ڕاسته‌قێنه‌ی دادپه‌ڕوه‌ری و هه‌موارکردنی رێبازی دێموکراسی له هه‌موو بواڕه‌کانی کۆمه‌ڵایه‌تی به تایبه‌ت له پەێوەندی ڕێباز و پرۆسه‌ی پاڵاوتن و هه‌لبژاردنه‌کانی وڵات.
- دمه‌زراندنی سیسته‌مێکی رێکۆپێکی مالییاتی، وه‌ک سه‌رچاوه‌یه‌کی دهرئامهی رژێمی کۆمه‌ڵایه‌تی به‌رپرسی خێر و خۆشی و دهستگێرۆیی هاووڵاتیان.
جۆره‌کانی باج ده‌توانن ئه‌وانه‌ی خۆارهوهبن:
- باجی ڕاستوخۆ که له سه‌ر ئه‌ساسی ئاست و راده‌ی دهرامهدهی تاک و خاوخێزان دابین ده‌کری، نمونهئ ئه‌و مالییاتانە، دیاری کردنی بڕی ده‌رسه‌دێک له سه‌رداهاتی توێژی کارمه‌ند و کرێکار و بازاریهکانه. هه‌ڵبه‌ت دابینکردنی مالییات له‌سه‌ر ئاساسێکی قانوون مه‌ندکراوه، بۆ نمونه‌ی پله‌ی یه‌که‌می داهات مالییاتی ناکه‌وێته سه‌ر. به‌شی دووکان و بازار له کۆتایی ساڵ به‌پێی یاسای باج(مالییات) به‌شه مالییاتی خۆی ده‌داته ده‌وڵه‌ت.
مالیاتی ناراستوخۆ ئه‌ویش چه‌ند جۆرن.
- باج له سه‌ر که‌رسته‌ی که له دووکان و بازار کڕین و فرۆش ده‌کرێت، به‌شی خۆاردهمهنیهکان باجه‌یان ناکهوهته سه‌ر.
- باجی له سه‌ر سوته‌مه‌نی وه‌ک به‌نزین، گازوئێل ،گاز، و هتد.
- باجی له‌سه‌ر خۆاردهنهوهی ئه‌لکۆلی و سیخار.
- مالیات له سه‌ر که‌ره‌سته‌ی خاوهنییهت، نمونه‌که‌ی، ماڵ و زەوی و له‌و بابهتانن، که‌ڵک وه‌رگرتن له خزمهتهتهکانی ده‌وڵه‌تی، وه‌ک رێگه وبان، فازهل ئاو و بهکڕیگر و بکڕی ده‌ری که‌رسته و هتد.
دابین کردنی مالییات و دامه‌زراندی سیسته‌مێکی رێکوپێک و عادهڵانهی مالییاتی یه‌کێک له ئمرازهکانی گرینگی ڕاگری ده‌وڵه‌تی یان رژێمی کۆمه‌ڵایه‌تی به‌رپرسی خێر و خۆشی و دهستگێرۆیی هاووڵاتیانه.
لهواقهع دا ده‌وڵه‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی به‌رپرسی خێر و خۆشی و دهستگێرۆیی هاووڵاتیان که له‌لایه‌ن خه‌ڵکانی کۆمه‌ڵگا هه‌ڵبژاردن ده‌کڕیت، خزمه‌تگۆزاری و ههڵسووڕێنر سیسته‌می دامه‌زراوه، و خه‌ڵک ڕاگر و پاڵپشتی ئه‌وه ده‌وڵه‌ته‌یه.
ده‌وڵه‌ت خه‌ڵکی پێویسته، و بی خه‌ڵک ناتوانی به‌رده‌وام بێت، خه‌ڵکیش ده‌وڵه‌ت و داموودهزگاێکی رێکۆپێکی بۆ گه‌رانتی کردنی ئاسایشی ئابووری، کۆمه‌ڵایه‌تی، پاراستنی سنوورەکان و ئەمنییەتی هاتوچۆ و رێگەبان و نیزامی فێرکردن و بارهێنان و هموارکردنی شوێنگەی ژیان و هتد، و جێ به جێ ئه‌رکه‌کانی دیموکراسی پێویسته. ده‌وڵه‌ت گوێ ڕاگری خه‌ڵکه و خه‌ڵک به‌جێهێنه‌ری ئه‌رکه‌کانی دیاری کراو له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی خێر و خۆشی و دهستگێرۆیی هاووڵاتیانه.
به‌ڵام ئیسته بزانین شوێن و ڕۆڵ و ده‌ورگێری ژن له کۆمه‌لگای کورد به به‌راووردی پیاو له چ ئاستێک دایه. به‌داخێکی زۆره‌وه، هه‌رچه‌ند هه‌نوکه‌ی له باشووری کوردستان کورد خاوه‌نی ده‌وڵه‌تێکی فێدهڕاڵی خۆیەتی، و ده‌توانین به‌ڵێین ئەو دەوڵەت تا رادەیەک له بەجێهێنانی کارووباری کۆمه‌ڵایه‌تی و داموودهزگاییه سەربەخۆیە، بەلام ئیستاشی ده‌گه‌ڵ بێت، نه ده‌وڵه‌ت و پارله‌مان، و نه حیزبه سیاسییه‌کانی هه‌رێم له دابیکردنی ده‌وله‌تێکی خزمه‌تگۆزار کە لە نیشانه‌کانی ئاماژه‌پێکراوی ده‌وڵه‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی به‌رپرسی خێر و خۆشی و دهستگێرۆیی هاووڵاتیان بەرخوردار بێت سه‌رکه‌وتوو نبووه، و هێچ هەوڵێکیشی بۆ نەداوە.
من نامهه‌وێت له‌و بابه‌ته‌دا له‌سه‌ر هۆکارییه‌کانی پێکنهاتنی ئه‌و دامه‌زراوه به تیروتهسلی لێکدانه‌وه و توێژێنه‌وه به‌که‌م، به‌ڵام ئه‌و کەم و کۆڕیانەی لە هەرێمی باشووری کوردستان هەستییان پێی دەکرێت و به‌رچاوه‌ن، تەنانەت وه‌ک که‌ندوکۆسپی له سه‌ر ریگه‌ی گه‌یشتن بە ئەرکەکانی ده‌وڵه‌تێکی نمونه‌یی خزمه‌تگۆزاری کۆمه‌ڵایه‌تیه بریتین له:
1- حیزبه سیاسییه‌کانی باشووری کوردستان، به هۆی ئه‌زموونی کورت ماوه له کارووباری به‌رێوه‌به‌ری دامووده‌زگایی نه‌یانتوانیوه پڕۆژەی دامەزراندنی مودیلێکی پێشڕەفتەی بەرێوەبەری دامودەزگایی بۆ کوردستان رەجاو بەکەن.
جه‌گه له‌و کەمووکۆڕیش، ده‌وری ژن له کارووبای به‌رێوه‌به‌ری حیزبی و سیاسەت و ئابووری له پله‌یه‌کی زۆر نزم دایه. نە حیزبە سیاسیەکانی کوردستان کاریان لەسەر ئەو بەشەی کردووە، و نە پارلەمانی هەرێم هەنگاوێکی لەو بوارەدا ناوەتەوە. ئه‌و له کاتێک دایه که رێژەی دانیشتوانی کوردستان لە سەدا، پەنچای لە مێی پێکهاتووە.
2- به‌شی زۆرێنه‌ی ریکخراوه سیاسیه‌کانی، و ناوه‌ندیه‌کانی مه‌ده‌نی، فه‌رهه‌نگی، مافی مڕوڤ لە باشووری کوردستان به هۆی نبوونی سیسته‌مێکی مودیرییه‌ت له کاروبابهریوهبهری، ناچاره‌ن له شێوه‌ی عه‌شیره‌تی و هۆز و خهزمایهتی و باندبازی و ئەو جۆرەشتانە که‌ڵک وه‌ربگرن. دیسان لێره‌دا ژن ده‌ور و ڕۆڵێکی ئه‌وتۆ پێ نه‌دراوه.
3- کۆمه‌لگای کورد له باشووری کوردستان وه‌ک هه‌موو به‌شه‌کانی دیکه عێراق، ئێران، تورکیه و سوورییە موسولمانن و له رهورهسمی و نەریتی ئیسلامی په‌یروه‌ی ده‌که‌ن. روون که ئیسلامی هه‌ندێک که‌ندوکۆسپ له‌سه‌ر ڕێگه‌ی ژن بۆ به‌شداری کردن له بواره‌کانی بەرێوەبەری دامووده‌زگایی،کاری سیاسی، ئابووری، کۆمه‌ڵایه‌تی و ناوه‌ندییه‌کانی مافی مڕوڤ و ئه‌و بابه‌تانه هه‌ن که وه‌ک پێشگرێک و مانهعێک لە سەر ڕێگەی گه‌شه‌پێدانی چالاکی ژن بەرئاوورد دەکرێن.
کۆمەڵگای ئیسلامی بە بەرئاووردی جەماوەری ئائینەکانی تر نەسبەت بە ژن کەم کۆڕی و سنووری بۆ بەشداری ژن لە کار‌و باری داموودەزگایی زۆرترەن. نمونەیەکی روونی ئەو کەموو کۆڕیانە، پێشگری لە بەشداری کردن و پێدانی پۆستەکانی باڵی و مام ناوەندی وەزارەتخانەکانن.
بە تایبەت لە بەشی وەزارەتی دادوەریی بە پێی ئاسای ئیسلامی ژن بۆی نیە پوستی دادوەری، واتە قەزاوەتی پێ بەدەرێت. لە ڕەوانگای ئیسلامی ژن لە باری عاتەفی لە هەستیکی ناسک بەرخوردارە، و لەوانەیە لە کاتی دادوەری تووشی هەڵەی عاتەفی بێت.
سه‌رجه‌م ده‌توانین ئه‌و ئاکامه وه‌ربگرین که بارودۆخی مڕوڤ به‌گشتی له باشووری کوردستان و ژن به تایبه‌ت لە رادە و ئاستێکی نەزم بەرخوردارە.
لە پەێوەندی لە گەل مافی مڕڤ و نیزامی بەرێوەبەری دامودەزگایی، گیروگەرەفتەکانی سەرەکی حکومەتی و کۆمەڵگای هەرێم دوون:
یەکەم حیزبە سیاسییەکانی کوردی لە باشووری کوردستانن، ئەو حیزبانە ئیستاشی دەگەل بێت، نەیاتوانیوە چەق بە بستنە سەر پلان دانانی بەشی بەرێوەبەری تشکیلاتی داموودەزگایی بۆ دامەزراندی سیستەمێکی مۆدڕنی کۆمەڵایەتی. حیزبە سیاسییەکانی کورد ئیستاش لەسەر ڕێ‌و ورەسی عەشیرەتی، باندبازی، هۆز و تایەفەگری و خزمایەتی سیاسەتە دەکەن. دەوری ئافرەت لە بەشی مودیرییەتی باڵای حیزبە سیاسییەکانی کوردی نەک رادەیەکی نەزمی هەیە، تەنانەت حیزبەکان هیچ هەوڵی یان بۆ باشتر کردنی دۆخی ئافرەت لە ناو خۆی رێکخراوەکانیان نداوە.
کێشەی دووهەم، شێوەی دارژاو، و بافتی کۆمەڵگی کوردیە، کۆمەڵگای کورد بە پەیڕەوی کردنی لە حکومەتەکانی ناوەندی کە لە سەر ئەساسی دینی ئیسلام دامەزراوەن، لە شێوەی حکومەت کردنی ئەوان موتەئەسیر بوون، زۆرجار وابوو شوێنەواری دینی ئیسلام لە سەر کۆمەلگای کورد بەبەراووردی کۆمەلگاکانی ئیسلامی تر زیاتر بوو.
لە لایە وەک پێشتر ئاماژەدار، ئیسلام سنوور و کەم مووکۆڕی بۆ ئافرەت بە بەرئاووردی کۆمەلگاکانی تری ئایننی غەیر ئیسلامی زۆرترن، لە لایکەی دیکەوە، هەر دوو پیکهاتەی کورد، واتە کۆمەڵگا و حیزب سیاسییەکانی بەداخەوە تائیستا نەیاتوانیەوە خۆیان لە گیروگەرەفتەکانی مەزهەبی رزگار بکەن و سیاسەت و مەزهەبی لە یەکتر هەلاوارا بکەن.
لەوانەیە رێکخراوەکانی سیاسییەکانی کورد وابیرکەنەوە، تاونیویان خۆیان لە گیروگەرەفت مەزهەبی دەربازبکەن، بەڵام لە عەمەل دا دەردەکەوەی وانیە و بستراوەی نەریت و دەستووری مەزهەبیین.
دەرئەنجام ئەوەیە، گەر کۆمەڵگای کورد خوزایاری باشترکردنی دۆخی مروڤ و بە تیابەت ئافرەتە، ئەرکی حیزبەکانی سیاسییەکانی کوردستانە، دەست بەدەن چاکسازییەکی ئاساسی لە سەر بنچێنە و بنەماکانی دیموکراسی بۆ خۆدەربازکردنی لە نەریت و دەستوری مەزهەبی و دابینکردنی داموودەزگاێک مۆدەرن لەسەر ئاساسی دەوڵەتی خێر و خۆشی و به‌ختیاری و دهستگێرۆیی هاووڵاتیان لە بەشی ئابووری، سیاسی و دامودەزگایی، مافی مڕوڤ، ئازادی دەربڕینی بیروباوەڕ، نووسین، فەرهەنگی و هتد.
سیستەمێک سەرکەتوویە رێز لە مافی یەکسانی مڕوڤ بگرێت و ئافرەتیش وەک مروڤ هەڵسەنگاندن بکا.
توێژەران، رێکەوتی ٣٠ حوزەیرانی ٢٠١٠
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست