هەڵبژاردن لە نێوان و فرێودان و ڕاستگۆیى كامیان؟!
Sunday, 14/07/2013, 12:00
1896 بینراوە
هەڵبژاردن یەكێك لە پرۆسە جوانەكانى دیموكراسى بە مەرجێك ڕاستگۆیانەبێت بەبێ فێل و تەزویرات و هیچ لەمپەرێك بۆ بەردەم ئەو حیزب و هێز و كەسایەتیانەى كە دەیانەوێت بەشداربن لەو هەڵبژاردنەدا چ بە دەنگدانى بێت بۆ نوێنەر یاخود خۆ پاڵاوتنبێت بۆ نوێنەرایەتى.سەر كەوتنى هەر هەڵبژاردنێك بەندە بە گەشەى دیموكراسى كردارى دەسەڵات و حكومەت لەو كۆمەڵگەیەى كە هەڵبژاردنەكەى تێدا ئەنجام دەدەرێت.لە هەمان كاتیشدا ووشیارى خەڵكیش ڕۆڵى كاریگەر دەگێڕێت بۆ ئاراستە كردنى كۆمەڵگە بەرەو كۆمەڵگەیەكى باشتر و ئازادتر بۆ پرۆسەى هەڵبژاردن و دواى هەڵبژاردنیش,بەو جۆرە تاكى هاوڵاتى دەنگبدات لە سەر ئەساسى ڕاستگۆیى و لێهاتوویى ,توانایى دەستنیشان كردنى كەسانى دڵسۆز لە ناو نوێنەرەكاندا هەبێت باشترینیان هەڵبژێرێت ,بەبێ ڕەچاوكردنى لایەنگرى حیزبى و مەزهەبى و نەتەوەیى یاخود بەبێ ڕەچاوكردنى ئەم حیزبە گەورەیە یاخود بچوكە,ئەو نوێنەرە سەربەخۆیە یاخود حیزبى یە ,فڵان نوێنەر پارە دەبەشێتەوە بۆ دەنگدان یاخود كوڕى یان خزمى فڵان كەسە یان لە فڵان عەشیرەتە یاخود ئەو نوێنەرە هەژارە یان سەرمایەدارە بە دیینە یاخود بێ دیینە لەم شارە یاخود لەو شارە نیشتەجێ یە ئەگەر هات كەسى دەنگ دەر ووشیارى بە هێزى هەبوو ئەمانەى سەرەوەى ڕەچاونەكرد ,دڵسۆزانە دەنگەكەى خۆى بەخشییە ئەو نوێنەرەى كە دلسۆز و لێهاتووە و خاوەن كەسایەتێكى باشى هەیە لە دلسۆزى و وەفادارى ئەوا كوردستان لە دواى هەڵبژاردن باشتر بەرەو كۆمەڵًگەیەكى ئازاد و باشتر وەر دەچەرغێت. هەموولایەك باش دەزانین لە كوردستاندا ماوەى هەشت ساڵە هەڵبژاردنى ئەنجومەنى پارێزگاكان نەكراوە ,ئێستاش دەنگۆى دواخستنى هەڵبژاردنى ئەنجومەنى پارێزگاكان هەیە ,لە ژێر نارەزایەتى خەڵكى كوردستاندا بوو لە چوار ساڵ لەمەوبەر هەڵبژاردنى ئەنجومەنى نوێنەرانى پەرلەمانیش ئەنجام درا,ئەگەر چى فێڵ و تەزویراتێكى زۆر لەلایەن حیزبە دەسەڵاتدارەكان ئەنجام درا بەڵام تواندرا نوێنەرانێك بچنە پەرلەمان كە ئەكتیفبن و وە كو ئۆپۆزیسیۆن نوێنەرایەتى خۆیان بسەلمێنن هەر چەندە ئەوانیش بێ كەم كوڕى نەبوون.لە قۆناغى ئێستادا بەرەو كاتى هەڵبژاردنەكانى دەچین لە كوردستان بڕیاربوو كە لە 21/9/2013 سێ هەڵبژاردن لە باشوورى كوردستان ئەنجام بدرێت ئەوانیش هەڵبژاردنى (سەرۆكى هەرێم,نوێنەرانى پەرلەمان ,ئەندامانى ئەنجومەنى پارێزگاكان).پارتە دەسەڵات دارەكانى باشوورى كوردستان لە 30/6 /2013 لە ناو پەرلەمانى كوردستان هەستان بە ساز كردنى سیناروێك ئەویش بە تێپەراندنى پرۆژە یاساكانى (دواخستنى هەڵبژاردنى سەرۆكى هەرێم ,دواخستنى ماوەى نوێنەرایەتى پەرلەمانى كوردستان) لەم ڕۆژەدا قسە لە دواخستنى هەڵبژاردنى ئەندامانى ئەنجومەنى پارێزگاكانیش دەكرێ .بەپێى یاسا دواخستنى هەر یەك لە هەڵبژاردنەكانى كوردستان پێچەوانەى یاسایە چونكە ئێستا كوردستان لە حالەتێكى ئاسایى و ئاسایشى باشدایە ,هیچ جۆرە شەڕ و ئاژاوەێك لە كوردستاندا نییە.پەیوەندى حكومەتى هەرێمى كوردستان لەگەڵ دراوسێ كانى بەگشتى حكومەتى عێراقى زۆر باشە هەروەها هیچ ڕووداوێكى سروشتیش وەكو لافاو و زەمین لەرزە و گەردەلوو و ,.......هتد ڕووى نەداوە كە وەك پاساو بۆ دواخستنى بەكارى بهێنن پارتى و یەكێتى بۆ دواخستنى هەڵبژاردنەكان .تەنها نیهێنى دواخستنى هەڵبژاردن , هەبوونى ماددەى 64 لە پرۆژەى دەستوورى هەرێمى كوردستان .بە پێى ئەو ماددەیە سەرۆكى هەرێم نابێت لە دوو هەڵبژاردن زیاتر خۆ هەڵبژێرێت بۆسەرۆكایەتى هەرێم .پارتى دیموكراتى كوردستان لە پێناوى بەرژەوەندى حیزبى و شەخێى هەستا بە سازكردنى سیناروێیەك كە ئەندام پەرلەمانانى یەكێتى بوونە ئەكتەرى كارا بۆ دواخستنى هەڵبژاردنى سەرۆكى هەرێم كە دەنگیان بە پرۆژە یاسایەك دا لە پێناو پەرژەوەندى یە حیزبیەكانیان بە پێى ئەو پرۆژە یاسا یە هەڵبژاردنى سەرۆكى هەرێم بۆ دوو ساڵى تر دواكەوت ئەگەرچى بە شێكى زۆر لە خەڵكى كوردستان متمانە بەو دوو ساڵەش ناكەن دەڵێن چوار ساڵە نەك دووساڵ.بە تێپەراندنى ئەم یاسایە یەكێتى و پارتى سەلماندیان كە لە پێناو بەرژەوەندى یەكانى خۆیان و هێشتنەوەى دەسەڵاتیان هەرچى لە دەستیان بێت دەى كەن .گرینك ئەوەیە بەلایانەوە كە ئەو دوو حیزبە لە دەسەڵات بمێننەوە.دەبێ تاكى هاوڵاتى كوردستان ئەوەبزانێت بە تێپەراندنى ئەم پرۆژە یاسایە بە واتاى سەپاندنى یاساكانى ئۆتۆكراتییە كە لە دواى ئەمەش كە بۆیان بچێتە سەر ئەوا كۆمەڵگا ڕاپێچ دەكەن بەرەو سیستەم و فەرمانڕەواى دیكتاتۆرى,لەبەرئەوەى 30/6 /2013 نیشانیاندا كەتەنها بەرژەوەندى دەسەڵاتیان گەرەكە.بۆیە لەسەر هاوڵاتى دەنگ دەر پێویستە بە بەرپرسیارێتێوە مامەڵە لەگەڵ تێپەڕاندنى ئەم هەڵبژاردنەدا بكات بەهیچ شێوەیەك نە هاشوو هوشى ڕاگەیاندنە كوردییەكان و نە سەر وەت و سامان و ئۆتۆمبیل و بەڵێنى درۆینەى بریقەدارى كاتى پروپاگەندەى هەڵبژاردنەكان كاریگەرى هەبێت لەسەر ئاراستە كردنى دەنگ دانەكانى خەڵك .بۆ ئەوەى بە هەموولایەكمان بتوانین كۆمەڵگا لەم نەهامەتى و بێ مافى و بێ یاسایى و .......هتد ڕزگار بكەین .بەپێچەوانەوە كاتێك دەنگەكانمان دا بەو كەسانەى كە شایەستە نەبوون تەنها ئێمەى هاوڵاتین باجى قورس دەدەین و خۆمان كۆمەڵگە ئاراستە دەكەین بەرەو تاریكى و جەهل و نەهامەتى و پڕاوپڕ لەكێشەكان .بۆیە پێویستە لەم دەنگدانەدا نەفرەت لە تەزویر و دەنگ فرۆشتن بكەین ,نەفرەت لە گەندەڵى و بێ یاسایى بكەین .لە پێناو ئاراستەكردنى كومەڵگەى كوردستان بەرەو كۆمەڵگەیەكى ئازاد و بەرابەر ,ڕاستگۆیانە دەنگ بەو نوێنەرە بدەین كەشایەستەیە .كە كەسیشمان بەشیاو دانەنا با دەنگ نەدەین باشترەو لەوەى كە دووبارە دەنگ بدەینەوە بەو نوێنەرانەى كەشایەستەى نوێنەرایەتى خەڵك نین .دەبێ ئەوە بزانین ئەوا ئینسانەكانن داهاتوویى خۆیان دیارى كەچ جۆرێكیان بوێت دەنەخشینن هەڵبژاردن تاقى كردنەوەیەكە بۆهەموو ئینسانەكان كە ئاراستەى كۆمەڵگاى كوردستان دیارى دەكەن بە كام ئاراستە وەرچەرغێت بەباشتر و ئازاد تر و بەرابەر یاخود بەخەراپتر و گەندەڵتر و بێ یاسایى تر و لێوان لێوى بیكارى ولە كێشە و گرفتى تر!! ........
عبدالرحمن رسول
[email protected]