کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سۆران عومەر... پەیوەندیەكەی بە لاهورشێخ جەنگی و دەزگاوە سەد دەرسەدە؟

Tuesday, 08/09/2009, 12:00


ئێمە لە چەندمانگی رابردوودا بە بەڵگەوە چەند ووتارێكی رۆژنامەوانیمان لەسەر سۆران عومەرخاوەن ئیمتیازی پێشووی كوردستان نیوزو سەرنوسەری ئێستای گۆڤاری رێگا بڵاوكردەوە وە پێناسەی ژیانی ناوبراومان كردبوو لەژێر پەردەی ئیسلامدا "دەتوانن بگەرێنەوە بۆ لاپەرەی كاكەلاوە لە كوردستان پۆستی بەرێز" بەبەڵگەوە زۆر دەركەوتەو دەرخستەی ژیانی پڕ شەرمەزاری سۆران عومەرمان خستە روو كە چۆن پەیوەندی هەیە بە دەزگای دژە تیرۆرەوە، كەسێك ئیسلامی بێت چۆن ئەبێتە موچەخۆی حیزبێكی كافر، وە باسمانكرد چۆن بووە بە بەرپرسی راگەیاندنی یانەی وەرزشی نەورۆز كە یانەی لاهور شێخ جەنگیە، كە كەوتۆتە گەرەكی شەكرەكەی سلێمانی و ژوورێكی دراوەتێ و كاری جاسوسی و موخابەراتی و نوسین و راپۆرتی نهێنی و چەندین كاری دیكەی تێدا دەكات لەگەڵ هەندێ كاری لاوەكی وەرزشی بۆ یانەكە، ئەوەشمان خستەرو كە چۆن سۆران عومەر گەشتی ئەوروپای بۆ رێكخراو رۆشت بۆ ماڵی مامۆستا كرێكار و نێردراوی كێ و كام دەزگا بوو؟ سۆران وەك لە راپۆرتە داراییەكەیدا نوسیویەتی قەرزدارە چۆن قەرزدار سەفەری ئەوروپا ئەكات و لە باشترین ئوتێل شەونشینی ئەكات؟ ئەی چۆن سەیارە دوای سەیارە ئەیگۆرێت؟ ئێستا كێشە كەوتۆتە نێوان سۆران عومەرو ماكوان كەریم كە خاوەنی ئیمتیازی گۆڤاری رێگایە لەسەر هەندێ مەسەلەی تایبەتی و گشتی، بەڵام ئەوەی كە زۆر سەرنجی منی راكێشا ووتارێكی ماكوان كەریمە لە كوردستان پۆست كە بە راشكاوی حەقیقەتی بۆشی سۆران عومەری بۆ دەرخستوین كە چۆن هاتۆتە ئەوروپاو چۆن چۆتە ماڵی كرێكارو خیانەتی لە وێنەكاندا كردووەو لە چ ئوتێلێكی راقی لە ئەڵمانیا لایداوەو ماوەتەوە كە كەسێك نێردراوی دەزگایەكی جاسوسی نەبێت هەرگیز ناتوانێ ئەو هەموو مەسروفە بخاتە سەرخۆی لەكاتێكدا نەخۆش بێت و بۆ نەخۆشی هاتبێتە ئەوروپا، كە سەرلەبەری ئەو چیرۆكەی سۆران عومەری ئیسلامی كۆن و عیلمانی ئێستا كە گوایە بۆ نەخۆشی هاتبێتە ئەوروپا ساختەیەومایەی گاڵتەجاریشەو سیناریۆیەكە هەر مەگەر دەزگا بەدناوەكان دروستی بكەن، ماكوان كەریم كە شایەدحاڵی هاتنەكەی سۆران عومەرە بۆ ئەوروپا ئەڵێت هەر لەگەڵ هاتنی بۆ ئەوروپا لە مانگی چواری ئەمساڵدا زۆر هەوڵی ئەدا كە مامۆستا كرێكار ببینێ وەك بڵێیت بۆ كارێكی سیخوری هاتبێت چەندین وێنەی گەرەك و ماڵ و شوێنەكەی مامۆستا كرێكاری گرت و وێنەی سەیرانە تایبەتیەكەی مامۆستاش(كەباب برژاندن)ی بڵاوكردەوە كە سەراپا خیانەت و دەرچوون بوو لە ئەخلاقی پیشەیی رۆژنامەنوسی و ئەمانەت نەپارێزی، ئەوەبوو پاش چەند مانگ ئەمریكیەكان بە رێنمونی ئەو وێنانەی كە سۆران عومەر گرتبوونی لە نەرویج، هاتنە ماڵی كرێكارو نامەیەكی لاهور شێخ جەنگیشیان پێبوو كە بەرپرسێكی باڵای دەزگای دژە تیرۆرەو سەربە یەكێتی نیشتیمانی كوردستانەو لە ئەمریكیەكانەوە نزیكن، لە نامەكەدا وا هاتووە كە م.كرێكار ئەتوانێ بگەرێتەوە كوردستان و هیچی لێناكەن!! لەپاش هاتنی ئەمریكیەكان بۆ ماڵی كرێكار كە لە شارەزا شارەزاتر بوون بە حوكمی وێنەو ئەدرێسەكانی سۆران عومەرەوە، ماكوان كەریم دەڵێت پاش ئەمە مامۆستا كرێكار دایەوە بە نێوچاومدا كە " كارەكەی كاك سۆران جاسوسییەو ئایا منیش لەگەڵیدا بەشدارم؟"
ئەمەیە چیرۆكی رۆژنامەگەری ئەهلی یان بەناو ئەهلی؟ یان حەقیقەتی ئەو گۆڤارەی كە بەناوی رێگاوە دەردەچێت و ژەهری تێدا چێنراوە بۆ زانیاری كۆكردنەوە لەسەر ئیسلامیەكان بەتایبەتی رەمزە ئیسلامیەكانی وەكو مامۆستا كرێكارو عەلی باپیر، كەواتە ئێمە ئێستا ئەوەتاین لەبەردەم چەند سۆران عومەرێكدا كە بەبەردەوامی وەكو حەربا وێنەكانی خۆی ئەگۆرێت لە ئیسلامیەوە بۆ عەلمانی و لە بزوتنەوە بۆ كۆمەڵ لە كۆمەڵ بۆ باڵی كرێكار لە كرێكارەوە بۆ دەزگای دژە تیرۆرو لە بانگخوازی ئیسلامیەوە بۆ نوسەرو لە نوسەرەوە بۆ رۆژنامەنووس و لە رۆژنامەنوسەوە بۆ وەرزشكاری راگەیاندن و لەوێشەوە كۆمپانیای رەهەند و بۆ كاسبی و گوێرایەڵی بنەماڵەی تاڵەبانی كە باوكی كاكە سۆرانیش تا ئێستا خزمەتكارو رەنجبەری ماڵ و باخچەو حەدائیقەكانی ماڵی تاڵەبانیە بە سیفەتی باخەوان و موچەخۆری ئەوانەو كەس نەیزانیوە؟!
1- سۆران عومەر ئێستا خاڵی بۆتەوە لە كەسێك كە خۆی بە ئیسلامی ئەزانێت و لەژێر پەرچەم و پیرۆزی ئیسلامدا بە شوێن پارەو دەستكەوتەوە عەوداڵەو تكایە ئیتر كەس وەك ئیسلامی و بانگخوازی ئیسلامی نەیناسێت.
2- سۆران عومەر ئێستا نە رۆژنامەنوسەو نە نوسەرو هەزاران پەیام و ئەخلاق و ئیتیكی رۆژنامەوانی ئەكات بە قوربانی سەفەرێكی چەوری ئەوروپاو تەقریرێكی دەزگاكەی.
3- بەركەنارخستنی ماكوان كەریمی خاوەن ئیمتیازی رێگاش پەیوەندی بە سۆرانەوە نییە ئەوەندەی پەیوەندی بە رێنمایی و بریاری ئاسایش و خودی دەزگای دژە تیرۆرەوە هەیە كە ماكوانیان قبوڵ نییە.
[email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە