فێرگەکانی مهاباد بە شێوەیەکی نوێ
Tuesday, 03/12/2013, 12:00
یەکەم فێرگەی سەرەتایی لە مهاباد لە ساڵی ١٢٩٤ هەتاوی لە شاری مهاباد دەستی بە کار کرد " فێرگەی سەعادەت بوو " کە بەدەستی ئاغای ، موکەڕەمولمولک قائیممەقام تەبا تەبایی " فەرمانداری شاری تەورێز کراوە .کەسێک بەناوی ئاغای ئەدیب تەورێزی بوو بە بەرپرسی فێرگەو ئاغایان ، میرزا عەبدوڵڵای گەورک (گەورەی بنە ماڵەی سرخانی) و میرزا ئیبڕاهیم لاهوتی (میرزا برایمی نەوجەوان گەورەی بنە ماڵەی لاهوتی) وەکی مامۆستا دیاری کران .ئەو فێرگەیە فێرگەیە کی میللی بووە بە یارمەتی خەڵک ئیدارە کراوە بواری ماڵی لە رێگای تاجرەکانی شار دابین دەکرا . ئەو شێوەیە دوو ساڵی خایاند تا ئەو کاتەی ئاغای ئەدیب تەورێزی جێگای خۆی دا بە رەوان شاد ، میرزا یوسف شوجاعی ،(باوکی خاتو وەجیهەی شوجاعی لە کەسایەتیە کانی زۆر بە حورمەتی ئیدارەی پەروەردەی مهاباد) . ئەو کەسە تا ساڵی ١٣٠٠ی هەتاوی بەو پەڕی لێهاتویی وکارزانی ئەو فێرگەیەی بە رێوە برد .
لەو ساڵەدا شکاکەکان بە بەرپرسیایەتی سمکۆی شکاک هێرشیان کردە سەر شاری مهاباد ئەهوەنی و ئارامی شارەکەیان تێکدا وبە ناچاری ئەو فێرگەیەش داخرا . دوای هێور بونەوەی ئەو بارودۆخە هەمیسان ئاغای شوجاعی گەڕایەوە مهاباد ودووبارە بەرپرسایەتی وەئەستۆوە گرت .
مەڕحومی " ئەبولحەسەن سەیفی قازی "(سەیفولقوزات " روحانی ، شاعیر ، وئەدیبی بە ناو بانگی کورد کرا بە بەرپرسی ئیدارەی پەروەردەی وراهێنان ، میرزا " ئەحمەدی قادری " بوو بە جێگر چەند کەسی دیکەش وەکی " ئاغای میرزا جەلیل فاڕوقی و ئاغای ئەحمەدی تورجانی زادە " (مامۆستای پێشوی زانکۆی شاری تەورێز) وەک مامۆستا یا فێرکار لە وێ بون و ئاغای شێخ عەلی نەزافەت بەرپرسی پاکو خاوێنی بە ئەستۆوە بوو .
دوای دوو ساڵ رەوانشاد ، سەیفولقوزات ، دەستی لە کار کێشایەوە " قازی موحەممەد " جێگای ئەوی پڕ کردەوە .لە سەر دەمی بەر پرسیایەتی فەرهەنگی ، قازی موحەممەد (پێشەوا) لە ساڵی ١٣٠٥ هەتاوی دوو فێرگەی دیکە کرایەوە دەستی بەکار کرد .یەکیان بەناوی فێرگەی ، پەهلەوی ، و ئەوی دیکەش فێرگەی کچانی " پرماس " کە پاشان بوو بە فێرگەی " پەروانە ".
ئاغای عەلی مەحمودی ، عەبدوڵڵا فازلی ،عەبدولعەزیز مەولەوی ،لەو فێرگانە دا دامەزران و کارەکانیان رادەپەڕاند .لە ساڵی ١٣١٠ ی هەتاوی (١٩٣١ ی ، ز) قازی موحەممەد جێگای خۆی دا بە مەڕحومی " میرزا ئیبڕاهیم قازی " کە ئەویش دوای شەش مانگ کار کردن جێگای خۆی دا بە ئاغای " یوسفی شوجاعی " (لە سەروی بابەتەکە باسمان کرد) بەر پرسیایەتی ئەویش تا ساڵی ١٣١٢ هەتاوی درێژەی کێشا .
دوای کۆتایی هاتنی شەڕی شکاکەکان دابین کردنی پارە بۆ ئیدارەی پەروەردەی مهاباد تا ساڵی ١٣٠٥ هتاوی لە شوێنی گومرگ سەتا ٢٥ تەرخان دەبوو لەو رێککەوتە بە دواوە ئەرکی دەسەڵات بوو کە ئەو ئیدارەیە بە رێوە بەرێ وسەرجەم کاری فەرهەنگیان لە ژێر چاوەدێری ئیدارەی فەرهەنگ بوو لە شاری تەورێز .
لەو ساڵانەدا ئەغای " حوسێن فیروزیان " بەر پرسیایەتی ئیدارەی فەرهەنگی مهابادی بە دەستەوە بوو.بەڵام پاش ئەوسەردەمە ئیدارەی فەرەهەنگی مهاباد کەوتە بەر ڕکێفی ئیدارەی فەرهەنگی شاری " ورمێ " لە ساڵی ١٣١٥ هەتاوی شونێک بۆ پلەی ناوەندی لکێنرا بە فێرگەی " سەعادەت " کە ئاغای ، سەیفوڵڵا حیسامی ،بە رێوەی دەبرد .
لە ساڵی ١٣١٦ هەتاوی مەڕحومی " نەسروڵڵا پەژووهێش " بەر پرسی ئیدارەی فەرهەنگی مهاباد بووە لە سەردەمی ویدا هۆدەیەکی مام ناوەندی کرا بە سێ هۆدە وناوی فێرگەکەیان نا " فێرگەی ئیران شەهر". پاش ئاغای پەژووهێش ئاغای ، ئیبڕاهیمی تەربیەت بوو بە بەر پرشی ئیدارەی فەرهەنگی مهاباد وهەتا سەرماوەزی ساڵی ١٣٢٠ی هەتاوی خەریکی بە جێ گەیاندنی کارەکانی بووە لەو سەر دەمەدا فێر گەیەکی کوڕانە بە ناوی " پەروین " کە پاشان بوو بە فێرگەی " فێردۆسی " دەستی بەکار کرد .
دوای سەرماوەزری ساڵی ١٣٢٠ هەتاوی ئاغای . رەحیم لەشکری ، بوو بە نوێنەری ئیدارەی پەروەردە وڕاهێنان تا ساڵی١٣٢٣ لە سەر کارەکەی بەر دەوام بوو.لەو ساڵەدا ئاغای کەیوان پور (هەمان دوکتور موحەممەدی موکری یەکەم سەفیری کۆماری ئیسلامی لە شوڕەوی پێشوو) بوو بە بەرپرسی ئیدارەی فەرهەنگی مهاباد وراستەو خۆ دەستوری لە ناوەند وەردەگرت .لەو ساڵەدا دەبیرستان بوو بە چوار کلاسە وئاغای " سەریعول قەڵەم " بوو بە مودیری وێ و فێرگەی خەیام لە گوندەکانی دەوروبەر تێکەڵ بە شار کراو بوو بە شەش کلاسە .ئاغای موحەممەدی موکری ساڵیک زیاتر لە مهاباد نەمایەوە جێگای خۆی دا بە " عەلی خوسرەوی " وئەویش دای بە ئاغای رەشید عەزیزی .کاتێک رووداوەکانی ساڵی ١٣٢٤ هەتاوی لە ناوچەکەدا کۆتایی هات هەمیسان هێزی لەشکری دەسەڵاتی بەدەستەوەگرت ئاغای " کازم تێهرانچیان " لە لایان ئیدارەی پەروەردەی شاری ورمێ هاتە مهاباد وبوو بە بەرپرسی یەکەمی ئیدارەی پەروەردەو راهێنان لە مهاباد .
پاش شەش مانگان ئاغای ، موحەممەد شەفیع زادە جێگای وی گرتەوە وهێدی هێدی بارودۆخی فەرهەنگی شار بەرەو رێکو پێکی دەچوو هەڵبەت ئاغای شەفیع زادەش لە تەورێزەوە هاتبوو .دوای هاتنی هێز دوو بارە چۆوە ژێر دەستی ورمێ ،بەڵام دوو مانگی نەخایاند دووبارە چۆووە بەر دەستی شاری تەورێز هەتا ساڵی ١٣٢٨ هەتاوی بۆ جاری سێهەم هاتەوە بن دەستی شاری
ورمێ .لەو ساڵەدا ئیزنی دەورەی دووهەمی دەبیرستانی پێ درا پلەی یەکەمی دەبیرستانی کچانەش تێکەڵ بە فێرگەی ، پەروانە کرا ،لە مانگی خەزەڵوەری ساڵی ١٣٢٨ هەتاوی ئاغای شەفیع زادە گوێزرایە شاری تەورێزو ئاغای ، جەلال سەمیعی (سەمیعیە کۆڵە) دەخڵداری ئەو کات فەرهەنگ تا سەرماوەزی ساڵی ١٣٢٩هەتاوی وەکو جێگری فەرهەنگ کاری دەکرد .دوای ئەو کاتە ئاغای ،حەسەن مەزلومی ، خەڵکی شاری خۆی بوو بە بەرپرسی ئیدارەی فەرهەنگی شار لە ساڵەدا رێژەی فێرگەکانی گوندەکان بوو بە سی دانە فێرگەیەک بە ناوی < شادووخت < کارەکانی تەواو کراو دەستی بە کار کرد .
لە گەلاوێژی ساڵی ١٣٣٠ هەتاوی ، سولێمان خامیسی لە لایان وەزاڕەتی فەرهەنگی ناوەندیەوە بوو بە ڕەئیسی فەرهەنگی شاری مهاباد . لە ساڵی ١٣٣١ هەتاوی بۆ چەند جار فەرهەنگی مهاباد بۆوە بە ژێر دەستی شاری ورمێ ،خامسی گەڕایەوە تاران ومەزلومی هاتەوە . (وەرگێڕ : لەمهەموو چونو نەچوونە سەری سوڕ ماوە دڵم) سەرەتای سەرماوەزی ساڵی ١٣٣٣ی هەتاوی موحەممەد موحسینپور بە ڕەئیسی فەرهەنگ دەساڵ مایەوە .لەسەردەمی ویدادووجار راستەوخۆ لە تاران دەستوری وەرگرت .دوای رۆیشتنی وی لە مهاباد ئاغای سەیفوڵڵاهی ، جێگای گرتەوە بەڵام دوای یەک ساڵ دوو بارە موحەممەد موحسین گەڕایەوە مهاباد تا ساڵی ١٣٤٣ هەتاوی لەسەر کاەرکەی خۆی مایەوە.
دوای وی بە نۆبە ئاغایان : عەتائۆڵڵا مەجیدی ،نەواب ، پور تەییب ، مودیری، عەلیرەزا فەرەه مەند ، عەباس مەنتقی ، رەحیم فەرهەنگی ، سەمەد ساتڕاب ،عەبدولکەریم حوسینی ،رەزا خالیدی ،موحسین زەندی ، بوون .پاش شۆڕشی ئیسلامی : خەلیل عەسکەری ساوجوبڵاغی ، سولێمان کەریمی ،عەلی رەزا سالاری ، حەسەن شوکروڵڵا یی ،موحەممەد حەسەن ئەکبەری ، ئەسغەر سابیری ، یونس تاجیک زارع کە رەییسی ئیدارەی فەرهەنگی شار بووە .لە رۆژی شەممە رێکەوتی ٢٦/٤/ ١٣٧٢ هەتاوی ئاغای میر ئیسماییلی ئوجاق زادە بەرپرسی ئیدارەی فەرهەنگی شاربووە دوای دوو ساڵ موحەممەد باقر باقری جێگای گرتۆتەوە .
سەر چاوە : مێژووی مهاباد ، لە نوسینی ، جەنابی مەحەممەد سەمەدی
وەرگێڕانەوەبۆ هەنگوین زمانی کوردی : جەعفەر / سەرکەوت کەریمی
ت/ فەنلاند / ٢٥/ ٦/ ٢٠١٣
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست