کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


کاتی ئه‌وه‌ هاتووه‌ فوو له‌مومه‌که‌ی گۆران بکه‌ین له‌بری ئه‌مه‌ مۆم له‌ سه‌رای ئازادی و قه‌ڵای هه‌ولێر داگیرسێنین

Thursday, 14/07/2011, 12:00




هه‌موومان کوژرانی هاوڵاتیانی ئه‌م هه‌رێمه‌مان به‌چاوی خۆمان بینی، هه‌موومان گرتن و ئازاردان و به‌ندکردنی رۆژنامه‌ نووسانمان به‌چاوی خۆمان بینی ،هه‌موومان ئه‌نفالی قوتابیانی زانکۆ و شکاندنی حه‌ره‌می زانکۆ و لێدان و ئه‌شکه‌نجه‌دانیان به‌چاوی خۆمان بینی ،وه‌هه‌روه‌ها که‌سیش نیه‌ نه‌زانێ مافیاو پیاو کوژه‌کانی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ ده‌ستیان ناپارێزن له‌ کوشتن وله‌ دزی کردن و‌ له‌ تاڵانکردنی ماڵی هاوڵاتیان، که‌س نیه‌ خۆی له‌و راستیه‌ لابدات که‌هه‌رچی تاوانه‌ هه‌رچی داوێن پیسیه‌ هه‌رچی درۆو بوختانه‌ له‌ لایه‌ن خودی مه‌سعودو جه‌لال ئه‌کرێ و به‌ئه‌مری کۆنه‌ به‌عسی و جه‌رده‌کانی ئه‌م دوو حیزبه‌ دروست ئه‌کرێ. به‌ڵام عاجباتیه‌که‌ له‌وه‌ دایه‌ ئێمه‌ هه‌مووی ده‌زانین که‌چی گۆران هیچ نازانێ، کاتێک خۆپیشاندانه‌کانی شاری سلێمانی شه‌هید و برینداری دا گۆران بوو له‌ راگه‌یاندنه‌کانی به‌خۆپیشانده‌رانی وت گێره‌شێوێن دوای ئه‌مه‌ پاساوی ئه‌مه‌یان هێناوه‌ گوایه‌ کاتی نوسینی به‌یانه‌که‌ پێش کاره‌ساته‌که‌ بووه‌، باواز له‌مه‌ بێنین یه‌که‌م مه‌رجی گۆران بۆ دانیشتن له‌گه‌ڵ پارتی و یه‌کێتی چی بوو؟ بێگوومان ته‌سلیمکردنی ته‌قه‌که‌ران بوو که‌چی گۆران هه‌رزوو ئه‌مه‌ی بیر چوه‌وه‌ چه‌ندین دانیشتنی به‌سفره‌ی رازاوه‌ به‌ مۆزو پرته‌قاڵ له‌گه‌ڵ مه‌لا به‌ختیاری داوێن پیس و سه‌عدی پیره‌ جاش کرد که‌گه‌وره‌ترین سوکایه‌تی کردن بوو به‌ گۆران ، دوای ئه‌مه‌ په‌رله‌مانتاره‌کانی گۆران ئێوه‌ پێمان ناڵێن به‌چ حه‌قێک پاسه‌وان بۆخۆتان زیاد ئه‌که‌ن ئێوه‌ کێ بوون خه‌ڵک له‌رقی پارتی و یه‌کێتی ده‌نگی به‌ ئێوه‌ دا ده‌نا هه‌موومان ئه‌و راستیه‌ باش ده‌زانین گۆران به‌هێزێک ناکرێ ده‌ستخۆشی له‌ په‌یامی مه‌سعوود بکات ،گۆران به‌هێزێک ناکرێ که‌ نه‌وێرێ وه‌ڵامی که‌سێکی داوێن پیسی وه‌ک مه‌لا بداته‌وه‌ , گۆران له‌و په‌رله‌مان و له‌و دامو ده‌زگایانه‌ی مسعود ناکرێ که‌وێنه‌ی باوکی له‌سه‌رووی په‌رله‌مان و داموو ده‌زگا حوکومیه‌کان دابنێ ،گۆران له‌ هێزی پێشمه‌رگه‌ ناکرێ هه‌تا مه‌سرووری براگه‌وره‌ سه‌په‌رشتی ئه‌م هێزه‌ بکات، گۆران به‌هێزێک ده‌کرێ که‌ دژی پیرۆزیه‌کانی مسعوود بوه‌ستێ له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌ئه‌قلی مه‌سعود وجه‌لال شتێک نیه‌ به‌ناوی گۆران ته‌نها شتێک که‌بوونی هه‌بێ پاراستنی ئه‌زموونه‌که‌یه‌تیان که‌ به‌درۆ دزی درێژه‌ی پێده‌ده‌ن..
هه‌ر دانیشتنی گۆران له‌گه‌ڵ ئه‌م ده‌موچاوه‌ گه‌نده‌ڵانه‌ شه‌رعیه‌ت دانه‌ به‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی بوونی نیه‌، شه‌رعیه‌تدانه‌ به‌وه‌ی که‌ ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ دیکتاتۆر نیه، شه‌رعیه‌تدانه به‌وه‌ی ‌‌ ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ زمانی گفتوگۆ ئه‌زانێ ،کاتێک گۆران رازی ئه‌بێ له‌سه‌ر مانه‌وه‌ی به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح وه‌ک له‌م به‌ڵگه‌ به‌هێزه‌ی که‌به‌رده‌ست کوردستانپۆستی ئازیز که‌وتووه خه‌ڵکی کوردستان بۆیان روون بۆوه‌ که‌ گۆران به‌هێزێک ناکرێ که‌ به‌نهێنی بریار له‌سه‌ر کارو باری خه‌ڵک بدات کلیکی ئه‌م لینکه‌ بکه‌ن بۆ خوێندنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌که‌:-

https://www.kurdistanpost.nu/biz/bellge/Namey_Nazim.Omer.pdf
به‌رهه‌م ساڵحێک که‌رازی بوو هێزی زێره‌ڤانی بێته‌ سلێمانی بۆئه‌وه‌ی مناڵ و که‌سوکاری به‌ش مه‌ینه‌تی سلێمانی بکوژێت ئیدی بۆ ئه‌بێت گۆران رازی بێت به‌مانه‌وه‌ی وه‌ک سه‌رۆکی حکومه‌ت، به‌رهه‌م ساڵحێک که‌توانای ره‌تکردنه‌وه‌ی یه‌ک فه‌رمانی به‌رپرسێکی پارتی نه‌بێ بۆ هێنانی هێز بۆ سلێمانی ئیدی تێناگه‌م گۆران بۆره‌زامه‌ندی ژێر به‌ژێری مانه‌وه‌ی له‌سه‌رۆکایه‌تی به‌رهه‌م ساڵح هه‌بێ ,ئێ باشه‌ گۆران ئه‌م فیک وهاواره‌ی په‌رله‌مانی له‌چی بوو بۆ ده‌ست له‌کارکێشانه‌وه‌ی به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح له‌پۆستی سه‌رۆکایه‌تی حوکومه‌ت.
له‌کۆتایدا ئه‌ڵێم فوو له‌موومه‌که‌ی گۆران که‌ن مۆم له‌شه‌قامه‌کانی سه‌رای ئازادی و قه‌ڵای هه‌ولێر داگیرسێنن برژێنه‌ سه‌ر شه‌قامه‌کان هاواری رووخان و نه‌مانی ده‌سه‌ڵاتی مه‌سعودو و جه‌لال بکه‌ن چاورێی گۆران مه‌که‌ن چونکه‌ گۆران جگه‌ له‌خواردنی مۆزو پرته‌قاڵ هیچی ترتان بۆناکات..............

 


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە