تۆ بڵێی سه‌رۆکی ته‌زویر نه‌ماندا به‌داری گۆڵه‌که‌دا؟
Wednesday, 02/03/2011, 12:00
ماوه‌یه‌که لێره‌و له‌وێ ئه‌بیستین که گوایه سه‌رۆکی ته‌زویر به‌نیازه ده‌وڵه‌تی کوردی ئیعلان بکات!! هه‌رچه‌نده ئه‌و هه‌واڵه هه‌رگیز جێێ بڕوا نیه‌و مه‌سعودی ترسنۆك ئه‌و جورئه‌ته‌ی لێناوه‌شێته‌وه، به‌ڵام ئه‌بێت بیرێکیش له‌و هه‌واڵه بکه‌ینه‌وه‌و لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کیشی بۆ بکه‌ین.
وه‌کو ئه‌زانین یه‌کێتی و پارتی بیست ساڵه پێمان ئه‌ڵێن کات و بار‌و دۆخی دروستکردنی ده‌وڵه‌تی کوردی نیه، هه‌تاکو تاڵه‌بانیش به پێش چاوی دوژمنه‌کانمانه‌وه به خه‌ونێکی شاعیرانه‌ی باسئه‌کات. ده‌یان فرسه‌تیشیان بۆ ڕه‌خساو هه‌ردوو سه‌رۆك حیزبه‌که به‌فیڕۆیاندا. له‌کاتی کۆڕه‌وه‌که‌دا چاکترین فرسه‌ت بوو به‌ڵام ئه‌وان خۆیان گه‌یانده به‌غداو سه‌دامیان ماچ کرد، له‌ڕوخانی سه‌دامیشدا به هه‌مان شێوه عه‌قڵیان به‌کار نه‌هێناو فرسه‌تێکی تریشیان له‌ده‌ستدا. پاش ئه‌وه‌ش به‌بیانوی دوژمنی ده‌ره‌کی و نه‌بونی کاتی گونجاوه‌وه خه‌ونی هه‌موو تاکێکی کوردیان خسته گۆڕه‌وه. به‌ڵام ئایا ئێسته چۆن مه‌سعود ئه‌م کاته به‌باش ئه‌زانێت بۆ سه‌ربه‌خۆییمان؟
ئه‌گه‌ر ئه‌و قسه‌یه ڕاست بێت، ئه‌وا سه‌رۆکه ته‌زویره‌که له ڕوانگه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی خۆیه‌وه دنیا ئه‌بینێت و چاره‌نوسی هه‌مومان ئه‌خاته مه‌ترسیه‌وه، چونکه ڕاگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی له پێش هه‌موو شتێکدا پێویستی به زه‌مینه‌یه‌کی ئارام هه‌یه ، ئایا ئێسته کوردستان ئارامه؟ پاش ئه‌وه پێویستی به‌وه‌یه که میلله‌ت سه‌رۆکه‌که‌ی خۆش بوێت و متمانه‌ی پێبێت، ئایا کاممان مه‌سعودمان خۆش ئه‌وێت و کاممان بڕوامان به قسه‌یه‌تی؟ ئه‌بێت جه‌یشێکی نزامی به‌هێزی هه‌بێت که بتوانێت به‌رگری لێبکات، ئایا دوو ملیشیای یه‌کێتی و پارتی شایه‌نی ئه‌وه‌ن پشتیان پێ ببه‌ستین؟ ئه‌بێت ئابوریه‌کی به‌هێزی هه‌بێت، ئایا داهاتی کورد که هه‌مووی له باخه‌ڵی دوو بنه‌ماڵه‌دایه ئه‌توانێت بمان ژیه‌نێت؟ ئه‌مانه‌و ده‌یان هۆی تر هه‌ن که پێمان ئه‌ڵێت ئه‌م کاته له‌هه‌موو کاتێك ناله‌بار تره بۆ ڕاگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی کوردی، به‌ڵام ئه‌گه‌ر مه‌سعود که خۆی به سیاسه‌تمه‌دار و حه‌کیم ئه‌زانێت، هه‌ر بڕیاری دابێت و که‌رێتیه‌کی وا بکات، ئه‌وا بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی وا بیر ئه‌کاته‌وه که ئه‌گه‌ر سه‌ری گرت ئه‌وا جێ پێی خۆی قایم ئه‌کاته‌وه‌و قاچه شکاوه‌کانی کورسیه‌که‌ی چاك ئه‌کاته‌وه و به‌بڕوای خۆی ئه‌بێته فس‌فس پاڵه‌وانی کوردایه‌تی! ئه‌گه‌ر سه‌ریشی نه‌گرت ئه‌وا میلله‌ت ئه‌کات به تۆپێك و ئه‌یدا به‌داری گۆڵه‌که‌دا، بۆ ئه‌م ئه‌گه‌ره‌شیان دیاره مه‌سعود وه‌کو میسریه‌کان ئه‌ڵێن " علی و علی اعدائی" واته وه‌کو له‌خۆم تێك چوه با له‌هه‌موو میله‌تی تێك بده‌م
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست