کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


دەسەڵاتی کوردی و هەڵوێستە سەیرەکان (1)

Friday, 10/10/2014, 12:00

2270 بینراوە


لە چەند ڕۆژی دواییدا دوهەواڵ زۆر سەری سوڕمانم ، یەکەم: له‌باره‌ی به‌قاچاخبردنی نه‌وتی هه‌رێم "حکومه‌ت ده‌ڵێت ناتوانین سنوره‌کان کۆنترۆڵبکه‌ین". نەوتی بە قاچاخبراوی هەرێم بە شەوی تاریک و بە تەنەکە و دەبەی بچوک بە سەر پشتی ئێسترەوە بە پێچ و پەنا و تولەڕێی باریکی سەر شاخە سنوریەکانی کوردوستان ئاودیو ناکرێت بۆ ئێران و تورکیا. نەوتی دزراوی کوردوستان بە خاڵە سنوریەکانی پەروێزخان و باشماخ کە لە ژێر دەسەڵاتی ئاسایشی یەکێتیدان ، هەروەها بە حاجی هۆمەران و ئیبراهیم خەلیل کە لە ژێر دەسەڵاتی پارتیدان لە سەر جادەی قیرتاوکراوی هەشت مەتر پان بە تەنکەری گەورەگەورەی وا دەگوازرێتەوە کە هیچ هێزێک نیە بتوانێ لە چاوی هاوڵاتیان بیانشارێتەوە ، ئیتر بۆچی چاوی تیژی دەسگا زۆروزەوەندەکانی حوکومەتی هەرێم کە مانگانە بایی ملیۆنەها دۆلار موچە دەدرێت بە کارمەندەکانیان، ناتوانن ڕێگەبگرن لە به‌قاچاخبردنی نه‌وتی هه‌رێم؟ ئەی بۆچی ئاسایش دەتوانێ ئەوگەنجە نەخۆش و سیس و ڕەنگزەردانە لە کۆڵانە تاریک و پێچاوپێچەکانی سلەیمانی و هەولێر و دهۆک بە جگەرەیەکی تلیاک یا حەشیشەوە دەستگیربکات؟ تانکەرەکانیش دەتوانێ، بەڵام وەک عەرەب دەڵێت (حامیها حرامیها) واتە پاسەوان خۆی دزە.
دوهەم: کەناڵی ڕوداو بڵاویکردەوە لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی داعشەوە کە هاوسنورن لەگەڵ ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی پارتی و یەکێتی لە موسڵ و سەلاحەدین و کەرکوک و دیالە نەوتی خاوی داعش دەفرۆشرێت و بە تەنکەر بە ناو کوردوستانا دەگوازرێتەوە بۆ ئێران و تورکیا، پێشمەرگەکان دو تانکەری نەوتی داعشیان لە ناوچەی توزخورماتو سوتاند. کە ئەمە ڕاستبێت بە دڵنیاییەوە بەنزینی پاک و پاڵێوراویش بە داعش دەفرۆشرێت بۆ بزواندنی تانک و زرێپۆشەکانیان بۆ ئەنجنئەنجکردنی جەستەی پێشمەرگە ماندو و ڕوتەڵەکانمان! گوایە لیژنەی لێکۆڵینەوە دانراوە لە سەر ئەم کێشەیە. زۆر سەیرە سەیر! ئاخر تاوانی وا گەورە و زەق کە دەشێ ناوی بنێیت خیانەت لە ناشیرینترین شێوەکانیدا بۆچی زو بێدەنگیی لێدەکرێ و دەیسپێرن بە لیژنەی لێکۆڵینەوە؟ یان بۆچی لە میدیا ناحیزبیەکان گرنگی ئەوتۆی پێنەدرا و بەدواچون و لێکۆڵینەوەی لەسەر نەکرا؟ ئاسایش و هەواڵگریی پارتی و یەکێتی لە ناوچەکانی بەریەککەوتن لەگەڵ داعش دەبێت وەڵامی خەڵکی کوردوستان و بەتایبەتی پێشمەرگەکان بدەنەوە. بە ڕای من دەبو بەزوترین کات پارتی و یەکێتی لە باڵاترین ئاستیانەوە کەسانی گومانلێکراوی حیزبی و ناحیزبی و سەربازی و هەواڵگری ئەو ناوچانە (نەک هەر شۆفێری تانکەرەکان!) دەسگیربکەن و لە ڕێی داواکاری گشتیەوە بە تۆمەتی (خیانەت) و (بازرگانی شەڕ) ڕاکێشرێنە بەر دادوەر، وە لە ماوەی یەک دوهەفتەدا مافیاکانی ئەو خیانەتە گەورەیە بدۆزرێنەوە و دادگا حوکمی ڕەوای گەل و نیشتمانیان بەسەردا بدات، وە لە تەلەفیزۆنەکانەوە بێ ڕوپۆش پیشانی خەڵکی کوردوستان بدرێن تا ببنە پەند بۆ هەمو ئەوانەی بۆ پارە و مادە هیچ تابویەک (حەرام) نیە نەیشکێنن. باشە ئەی پەرلەمانی کوردوستان بۆ لەم دو ڕوداوە قورس و واتادارە بێدەنگ بو؟



چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)