کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


خانەوادەی شێخێكی عەرەب، رووبەری (1100) دۆنم زەویی جووتیارانی كورد دەفرۆشێتە بەرپرسێك!!

Tuesday, 12/07/2011, 12:00




بە پێی ئەو زانیارییە سەرەتاییانەی كە لە بەردەستدان دوێنێ (11/7/2011) كەسێك گوایە خەڵكی شەقڵاوەیە، هاتۆتە شارۆچكەی پردێ و لەوێشەوە چۆتە سەر ئەو زەوییانەی كە بە قسەی خۆی لە هاوسەری شێخ منیفی عەرەب كە یەكێكە لەو شێخە عەرەبە داگیركەرانەی كاتی خۆی رژێمی بەغدا بە مەبەستی درێژەدان بە پرۆسەی تەعریبی سنووری پارێزگای كەركوك بۆ ناوچەكەی هێناو جێنشین و جێگیری كرد. لە ناوەڕاستی نەوەدەكانیشدا رووبەری (2500) دۆنم زەوی جووتیارانی گوندەكانی (كتكە، گورزەیی، گەڵۆزی)ی سەربە شارۆچكەی پردێ لە ناوچەی ساڵەیی لەسەر تاپۆ كردبوو كە دەكاتە (000و250و6) مەتری چوارگۆشە. بە قسەی ئەو كەسە كوردە شەقڵاوەییە بێ، ئەوان رووبەری (1100) دۆنم زەوییان لە هاوسەری شێخ مونیف كڕیوەو بە نیازن كارگەی شیرەمەنی لەسەر دروست بكەن كە ئەو رووبەرەش دەكاتە (000و750و2) مەتری چوارگۆشە. ئەم كردەوەیە جووتیارانی ناوچەكەی زۆر تووڕەو نیگەران كردووەو بە نیازن لە یەك دوو رۆژی رابردوودا خۆپیشاندانێكی ئاشتیخوازانە بۆ بەردەم بەڕێوەبەرایەتی شارۆچكەی پردێ ساز بكەن و تیایدا ئەو هەڵوێستە ریسواو مەحكوم بكەن و ناڕەزایی خۆیشیان بەرامبەر دەسەڵاتدارانی كەركوك و بەغدا بخەنەڕوو. ئەمە لە كاتێكدایە كە هەر لە دوای رووخانی رژێمی پێشووەوە جووتیارانی كورد بە فەرمی سكاڵایان تۆماركردووەو داوای گەڕاندنەوەی زەوییەكانیان و قەرەبووكردنەوەیان لە حكومەتی عێراقی دەكەنەوە.
جێگای ئاماژەیە كە رۆژی 3/7/2011 عەرەبە داگیركەرەكان و ئەو كوردانەی كە كاتی خۆی ناسنامەی نەتەوەیی خۆیان كردبووە عەرەب و گرێبەستی كشتوكاڵییان هەبوو، لە شارۆچكەی پردێ، لە چوارچێوەی مادەی 140 بە بەرچاوی ئاوارە كوردەكانەوە قەرەبووكرانەوە.
لە رووداو و پێشهاتەكانی داهاتوو ئاگادارتان دەكەینەوە.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە