کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


جوڵانەوەى ئازادى خوازانە

Monday, 19/08/2013, 12:00

1510 بینراوە



جوڵانەوەى ئازادى خوازانەى ڕامیارى و جەماوەرى ئەو جوڵانەوەیە كە سەرۆكان و سەرانى دزان و تاڵان كەران و داوێنان پیسان و تیرۆرستان نەبن و بەشێكیش نەبن لە ئەوانەو لە ناوجەماوەریش دا وەكو ڕەوشت بەرزان و پاكان و چاكان ناسرابن و بە كردەوەو بە ناوەڕۆك لەگەڵ جەماوەردابن واتا لەگەڵ كرێكاران و جوتیاران و ڕەنجدەران دابن ئەو جوڵانەوەیە لە باشورى كوردستاندا نى یە، بەڵام دەنگ و هاوارو ڕەنگ و توڕەیى و بێزارى جەماوەر هەیە لە باكورو ڕۆژئاواى كوردستاندا ئەو جوڵانەوەیە هەیە بە هەموو هەڵانى و كەموكوڕیانى و خراپیانیشەوە جوڵانەوەى ئازادى خوازانەیى جەماوەریى یە كاروانێكە لە دیاربەكرەوە یان لە دیارێ بەكرەوە یان لە ئامەدەوە كەوتۆتە ڕێگاو بەرەو قامیشلى و مهابادو كەركوك دێت شنەباو زریان گەردەلولەو لە قەندیل و خواكورك و كێلەشین و ئاگرى و ئارارات و سەرحەدو جوودى و مەتیناو گاراو حەفتانین و گابارەوە هەڵیان كردوون و بەفرێكى پاك لە ئاسمانى كوردەوارى دا دەبارێنن . پیساییەكانى كەمالیستان و عوسمانیان و بەعسیان و سەفەویان دەسڕێتەوەو دەیانبڕێتەوە بۆ ئەنقەرەو دیمەشق و تاران و بەغدا پێیان دەڵێ ئیتر و ئیدى لە كوردستاندا جێگاتان نابنەوە بڕۆن و بڕۆن و بڕۆن و بڕۆن.

 

پاكی
كوردم و كوردایەتیم كرد
خزمەتی مرۆڤایەتیم كرد
چی خراپە نەم كردووە
خوینی كوردم نە ڕشتووە
هەرچی پێی دەڵێن ناپاكی
لە دژی میلەتم و خاكی
هەمیشە توند و لێی دوور بووم
لە دژی یەكەم سنوور بووم
بۆیە گەلم خۆشی دەوێم
لە هەر سەردەمێك دەیەوێم
نەك هەر بۆ كورد جێی شانازیم
خودای كورد فەرمووی لێت ڕازیم
گۆڕم لەلای شەهیدانە
بە هەشتم لای خوای كوردانە
كوردی ئازاد و سەربەستم
چونكە هەر پاكی پەرستم
1-1-1999

رەنجدەر




نەورۆز
نەورۆز جەژنـى كــوردەواریــم
ڕەمزو دروشمى رزگــاریــم
خۆشی و شادى گـونـدو شـارم
وەرزى سەوزایــی بەهــارم
خوێن و گیانى شــەهیــدانــم
هۆشـم و بیـرم ویــژدانــم
نیشانەى سەربەخــۆ بــوونــم
لەهەركـاتێكدا كورد بـوونـم
ئەو پۆڵایەم نـــەتـــوامـــەوە
لەهەر كەوتنێك هەستامەوە
سنورو لــەمپـەڕم شكــانــدن
چەوسێنەرانـم بــەزانـــدن
بوومە لانكــەى شــارستـــانى
بوومە دەریــایەك ویژدانى
هەموو كات هەر لێ قەوماوێك
هەر چەوساوەیەك داماوێك
كەپەناى بــــۆمـــن هێنـــاوە
لــــەوڵاتـــم پـــارێــزراوە
بەڵـــێ بەڵـــێ ئـەو ڕەگەزەم
ئــەو گەلە بەرزو نەبـەزەم
ئــازادى و یــەكسانیــم دەوێ
چـەوســـاوە تێیدا بسرەوێ
21/3/2008 ڕانیە

رەنجدەر
بانگەوازی ئازادی
ئەی جوتیارانی ماندو و چەوساوە
ئەی كۆچەرانی قەت نەحەساوە
گەر دەتانەوێ خۆر لەكەلێنێ
بۆ ئازادیتان سەری دەربێنێ
هەموو یەكگرن یەك بیر و یەك دەنگ
ئامادەكار بن لە مەیدانی جەنگ
ئەو جەنگەی كەوا ئێستا لە پێشتە
كۆتایی هێنان بە ژان و ئێشتە
كاتی هاتووە ‌دە هەستە بیكە
چاوەڕوان مەبە بەسە چیدیكە
تا لەسەر زەوی بەپیت و شیرین
دا بمەزرێنی كۆشكی هیوای ژین
یەك گرە لەگەڵ هاوچینەكانت
لەگەڵ كرێكار و ڕەنجدەرەكانت
تا دەرەبەگ و سەرمایە داران
بكەونە ژێر پێی ئێوەی هەژاران
3-2-1994 ڕانیە


رەنجدەر



چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)