دریژەدانی ئیرهابی پارتی لەبادینان ، لەمەرگ نزیکتری دەکاتەوە
Sunday, 28/04/2013, 12:00
هێرشکردنە سەر سەرۆکی پارتی گەلی کوردستان (جەمیل بەرواری) نابێ وەک چەندین بابەتی تر بەچەند هەوالێ کۆتایی پێ بێ ، چونکە ئەم کارە کارێکی قێزەوەن و مەترسیدارە وەلەپێشلی مافی مرۆڤ بەپێی پێشێلکاریەکە سەیر دەکرێ نەوەک قەبارە و جیاوازی لەنیوان حزب و کەسایەتی دا ، بۆیە بەرای من ئەمە هیچی کەمتر نیە لە سوتاندنی بارەگاکانی یەکگرتوولەبادینان و گۆران لەهەولێر و تیرۆری شەهید سەردەشت وسۆران ، چونکە دریژکراوەی هەمان سیاسەتە (ئیرهاب لەسەر دەنگی جیا) وەلێ تەنیا کات و هاوکێشە نوێکان ، بۆتە هۆکاری ئەوەی کەئێستا پارتی وا مامەلە بکات ، هاوکات ئەم رەفتارە سەد بارە ئاسا پێمان دەلێتەوە کەهیستا پارتی هێزێکی ترسنۆکی سیاسیە بەرگەی ئاخافتنێکی جیا لەخۆی لەوناوچانانەی هەیمەنەی هەیە ، ناگرێ
گەر لێرەدا پرسیار لەپارتی بکەین ، ئەوا چەند سالێکە رەوت و هاوکێشەی نوێی سیاسی هاتۆتە ئاراوە لە پێگەیشتنی نەوەیەکی نوێی شۆرشگیڕ ، بەتایبەتی لەناو تویژی ڕۆشنبیر و رۆژنامەنوسان ، بونی دەیان مینبەری بەهێزی میدیایی لەناو خۆ و دەرەوە ، سەرهەلدانی ئۆپزسیۆنێک کەبەهەموو کەم وکورتیەکانی بەرامبەر دەسەلات زۆر جار دەچەقێ ، بەرزبونەی ئاستی هوشیاری خەلک ..... هاوکێشەی نوێی ناوچەکە و کوردستان ..... پارتی لەبڕی ئەوەی خۆی لەگەل ئەو هاوکێشەیە نوێیانەی کوردستان و جیهان بگونجینێ و دانەبڕێ لەدنیای سیاسی ، ئەو هەر لەرێگای عەقلە ژەنگاویە سیاسیە کەی درێژە بەسەرکوتی خەلک دەدات ، بێ ئەوەی ئەزمون لەدەیان دەسەلاتی دیکتاتۆری بەهێزی وەک هیتلەر یان بچوکی وە ک موبارەک و قەزافی وەربگرێ ، کەهەریەکەی ، بەروداو و هۆکاریکەوە ، لەچرکەساتیکی مێژووییدا رەورەوەی میژوو بۆ ئەبەد لولی دان
هاوکات پارتی سەرباری دەیان تەنگەژەو شکست و مالوێرانی بەسەر کورد هێناویەتی ، هێشتا لەو هاوکێشە سیاسیە نەگەیشتوە . کە گەر تەنیا لەدوای راپەرینەوە هەلسەنگاندن بۆتیرۆرکردنە سیاسیەکانی بکەین ، لە تیرۆری سادق مزوری و حاکم تەحسینەوە ەسالی ١٩٩٢ بۆ پۆلێ شەهیدی سەرکردەی وەک رەئوف ئاکرەیی تیکۆشانی رەنجدەران ، یوسف تۆما شابۆ ، ئەبونەسیری شوعی ، رێنانسی زەحمەتکێشان نەزیری کۆمنستی کارگەری لەسالی ١٩٩٣ لەبادینانەوە ، ئەو تەنیا توانی کەمێ لەدەنگی نارەزایەتیەکان بوەستینێ بەلام بەرق و تورەیەکی زۆرترەوە وابەئاشکرا لەچەقی دەیان سالەی دەسەلاتی گوێ بیست دەبێتەوە ! باشترین نمونەی ئەوەتا لەناو چەقی دەزگای ئەمنی و هەستیاری وەک برایم خەلیل ،بەرپرسیكی بالای ئەمنی (سەید ئەکرەم) وتی پارەی ولات بۆ نێجیرڤان بارزانی دەروات . هاوکات هەرچی بەرامبەری دەکەن ، ناتوانن تەسلیم بە ئیرادەی خۆیانی بکەن .... بۆیە بەپارتی دەلێین دوای ئەو هەموو تیرۆرە ئایا توانیت دەنگی خەلک لەبادنیان کپ بکەیتەوە !؟ ئایا بەو هەموو گالتەجاریە ی دادگا بەرامبەر دۆسیەی سەید ئەکرەم ئەنجامی دەدەی ، توانیت ، دەنگی دەیان کەسایەتی تێكۆشەری بادینان کپ بکەیەوە یان زیاتر بوو ؟ ئایا بەورەفتارانەت دەیان گورزی سیاسی و ناشیرین کردنی کێشەی کوردت لەناوەندە سیاسیەکانی جیهان نەداوە ؟
ئەوەی پارتی وەک دەیان سیستەمە دیکتاتۆریەکان تری ناوچەکە تا ئیستا تێی ناگات کەوالەجواردەوری سیگنالی ماڵئاوایی بۆ لێ دەدرێ ، باسەیری ئەو هاوکێشەیە و دۆسیانە بکات
کەمالی سەید قادری رفاند و ٣٠ سالی زیندانی کرد ، عەبدولستار تاهیر شەریف و سەردەشت و سۆرانی تیرۆر کرد ، کارزان کەریمی رفاند و ئەشکەنجەدا، دەیان داوای یاسایی لەسەر رۆژنامەنوسان تۆمارکرد ، تاوانی ١٧ شوباتی ئەنجام دا ، کۆی بنەمالەکەی جومگە سیاسیەکانی کوردستانیان مۆنۆپۆل کرد .... کۆی ئەمانە بەرەو رسوابون و گۆشەگیری سیاسی ، ترس شکاندنی خلک لێی ، بەرزبونەی دەنگی نارەزایەتی کە گەیەشتۆتە ئەو ئاستەی لەبادینانەوە کەسایەتیەکی وەک جەمیل بەرورای بەبارزانی بلێ تۆ شایستەی سەرۆکایەتی هەرێم نیت ..ئەمە جگە لەو هەلمەت و دەنگە زۆرانەی لەپارت و خەلکەوە کەدەلێن حوکمی پارتی و مەسعود بارزانی نامانەوێ چیتر لەکوردستان بەردەوام بێ ..... ئاخر ئەمە بەو هاوکێشەی تەمەنی ئیرهابی پارتی دەیان کەسایەتی لەمیژویی خۆی تیرۆرکردیە ، یان لەلوتکەی ناپاکی لە ٣١ی ئاب کە ئەنجامی دا کەکەس نەیدەتوانی رەخنە تەنانەت لەپارتیش وەک پارت بگرێ ، بەلام ئەمرۆ لەناو چەقی ئیرهابەوە (بادینان) بەبارزانی دەوتری تۆمان ناوێ ، داهاتی میللەت دەبەن و زالمێ رۆیی زالمیکی تر هاتوە .... پارتی تێبگات یان نا ، ئەمە سەرەتای ئەو تێکشکانە گەورەیە کە بەهەر هۆکارو روداوێ یان بەردەوام بونی بەو بێ ئەقلیەتە سیاسیەی بێ وەک دەیان دیکتاتۆری تر بەرەو کۆتایی ئەبەد بونی دەروات ، بەلام نەخۆشیە گەورەکەی دیکتاتۆرەکان تەنیا لەچرکەساتی کۆتایی هەست پێ دەکەن ئاخر بەعسیش هەر هەیبەت و ترس بوو ، هەر بۆیە لەدوای راپەرینی یەکەم و کۆچ رەو ، لەراپەرینی دوەمی خەلکدا بەدەیان دەبابە و هەزاران سەربازی لەلایەن خەلکی سڤیلەوە دەگیران، باگرەویش لەسەر هاوتەرییبی لەگەل بەرەی سونە و تورکیا نەکات ، جونکە پارتی ، هەرچی بکات بەئاستی رەزا شا و موبارەک ....لەبەرەی نیودەولەتی پیگەی سیاسی بەهێز نیە ، بەلام کە گەل رایمالی هیج هێزێک لەدەولەتە زلهێنزەکانی جیهانیش ، وەک پەناهەندەی سیاسیش وەریان ناگرێ.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست