کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئه‌گه‌رمه‌سعود بارزانی ده‌ستی ئه‌مین بێت نائه‌مین کێیه‌ !!!!!

Monday, 21/01/2013, 12:00






مانگێک پێش حه‌ڤده‌ی شوبات  بارزانی له‌گه‌ڵ هه‌رسێ سه‌رکردی ئۆپۆزسیۆن دانشتنێکی ئه‌نجامدا. ئه‌وه‌ی هێشتا ئاشکرانه‌بووه‌ هه‌ڵبژاردنی ئه‌م کاته،‌ ئایا ڕێکه‌وتن وده‌سته‌ڵات به‌دڵسۆزی وبه‌جدی ده‌یه‌وێت له‌ ئۆپۆزسیۆن نزیک بێته‌وه‌ وقیرانه‌کانی هه‌رێم چاره‌سه‌ربکات وداواکاری میله‌ت به‌جێبێنێت وگۆڕینی سیسته‌می حوکم له‌ سه‌رۆکایه‌تییه‌وه‌ بۆ په‌رله‌مانی بگۆڕێت، یان ته‌نها کات کوشتن وبۆ به‌رچاوی کامیراکانی ته‌له‌فزیۆنه‌ یان فێڵکردنه‌ بۆ تێکدانی ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ به‌هێزه‌ی نێوان ئۆپۆزسیۆن ومیله‌تدا که‌ ترسی لای بنه‌ماڵه‌ ورووژاندووه‌ یان هێورکردنی تووڕه‌یی خه‌ڵکه‌؟
ئۆپۆزسیۆن چه‌ند جارێک ئه‌وه‌ی ڕاگه‌یاندووه‌ ودووباره‌ی کردۆته‌وه‌ به‌تایبه‌تی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، که‌ دانشتن له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵات بێسوود وته‌نها کات کوشتنه‌. ئێستا چی له‌باره‌که‌ گۆڕاوه‌ ئه‌وه‌ش هێشتا ناڕوونه‌.
ئه‌وه‌ی سه‌رنج ڕاکێشه‌ یه‌کێتی نیشتمانی به‌شداری ئه‌م دانیشتنه‌ نه‌بوو، وادیاره‌ مه‌سعود بارزانی نوێنه‌ریی ئه‌وانیشی کردووه.
ئه‌وه‌ی له‌م کۆبوونه‌وه‌دا دزه‌ی کردووه‌ قسه‌یه‌کی نه‌وشیرون موسته‌فایه‌ گوایه‌ به‌ مه‌سعودی گوتووه‌ تۆ ده‌ستێکی ئه‌مینی. قسه‌ی وا هه‌ڵه‌یه‌ وله‌ کاکه ‌نه‌وه‌ ناوه‌شێته‌وه‌ ومه‌سعود بارزانی شایانی قسه‌ی وانییه‌، چونکه‌ ئه‌و به‌رپرسی یه‌که‌مه‌ له‌م هه‌رێمه‌ وئه‌و هه‌موو گه‌نده‌ڵی وبه‌هه‌ده‌ردانی ماڵ وموڵکی گشتییه‌ ده‌که‌وێته‌ ئه‌ستۆی ئه‌و، له‌کاتێکدا هیچ هه‌نگاوێیش بۆ چاکسازی له‌ئارادا نییه‌۰ هه‌موو دڵسۆزێکی ئه‌م خاک ومیله‌ته‌ له‌گه‌ڵ ڕێکخستن ویه‌ک ڕیزی ماڵی کورده‌ وپێکه‌وه‌ دانشتن به‌ مه‌به‌ستی ڕێککه‌وتن داواکاری میله‌ته‌ وهیوادارین پارتی ده‌ستبه‌رداری حو‌کمی شموولی وتاکڕه‌ویبێت
وته‌نها جارێک به‌رژه‌ه‌ندی کورد وکوردستان بخاته‌ پێش تجاره‌ت وقازانجی تاکه‌که‌س.
ئه‌جنداکانی ئه‌م دانیشتنه‌ له‌تاریکیدا، که‌واته‌ ناشه‌فاف وناڕوونه‌. ئه‌مه‌ش نیگه‌رانی دروستکردووه ‌وچه‌نده‌ها پرسیار دێنێته‌ئاراوه ‌وده‌بوایه ‌وانه‌بوایه.‌بڕیاریشه‌ له‌مه‌ولا به‌سه‌رۆکایه‌تی به‌رهه‌م ونێچیرڤان به‌رزانی دانیشتن وقسه‌کردن به‌رده‌وامبێت. په‌نابردنه‌ به‌رفێڵ وته‌شقه‌ڵه‌ له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه‌ زیاتر متمانه‌ وباوه‌ڕی له‌ده‌ستده‌دات 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە