بایکۆتی دەنگدان پێویستی بە وشیاریی خەڵکە، کە لە رۆژی دەنگداندا کەس نەچیتە دەرێ، چونکە ئەوان بۆ ساختەکاری پێویستییان بە قەرەباڵغییە، نەک بە دەنگی ئێوە.

مستەفای حەسەنە گەورە

مستەفای حەسەنە گەورە ئەندامی ستافی کوردستانپۆست و ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری بەرەی خەڵک، رۆژی (07 / 05 / 2020) لە وڵاتی دانیمارک بەهۆی نەخۆشی کۆڕاناوە کۆچی دوایی کرد.

https://www.facebook.com/profile.php?id=100063475880088


لە نێوان جاشەکانی جەزایرو ڤێتنام وجاشەکانی کوردستاندا!!

Tuesday, 13/08/2013, 12:00





ئێمەی کورد، نەتوانیمان پەند لە ڕابوردووی پڕ شکستی خۆمان وەر بگرین، نەلە سەرکەوتنی شۆڕش و تاقی کردنەوەی گەلانی دونیا.
حەفتاکانی سەدەی ڕابورد شاهیدی دوو سەرکەوتنی شٶرشی هەر یەکە لە گەلی (ڤێتنام و جەزایرن)لەبەرامبەر دوو داگیر کەرو زلهێزی دونیا کە هەریەکە لە (فەرەنساو ئەمریکان).
شۆڕشی جەزایر بە خوێناوی ترین شٶڕشەکان دادەنرێت لەناوچەکە کە زیاتر لە ملیۆنێک شەهیدیان دا لە پێناوی ڕزگار کردنی وڵاتەکەیان لەدەست سوپای داگیرکەری ئەوسای فەرەنسا، بۆیە جەزایر بە وڵاتی ملێۆنێک شەهید ناسراوە.
خەڵکی ڤێتنمان بۆیەکەمجار بۆ مێژوو سەلماندیان کە هێزی زۆر وپێشکەوتنی سەربازی وتەکنەلۆجی ناتوانن ڕێگر بن لەبەرامبەر ورەی پۆڵاینی خەڵک..بەزاندنی گەورەترین هێزی سەربازی وەک ئەمەریکا وەک ئەفسانە دێتە بەرچاو،،کەچی پلانی شۆڕش هیندە تۆکمە و خەڵکیش هێندە بوێرو خۆ بەخت کەر بوون ئەمە ئەفسانە نەبوو بەڵکو حەقیقەت بوو..تەنانەت هەموو مەیدانەکانی شەڕو شارەکانیان کرد بۆ ژێر زەمین ، شۆڕشگێرەکان وەک گیانەوەر و بوونە وەریکی تر لە ژێر زەوی دەژیان و هێرشی کتوپڕو سەر سوڕ هێنەریان دەکردەو سەر سوپای داگیر کەری ئەمریکا..
بەپێچەوانەی ئەم دوو تاقی کردنەوە گەورەیە،،ساڵی ١٩٧٥ ئێمەی کورد گەورەترین شکستی مێژوویمان تۆمار کرد کە بە (ئاشەبەتاڵی بنەماڵەی بارزانی) ناسراوە .
کورد ئەوسا خاوەنی سەدان هەزار پێشمەرگەی گیان بەخت کەر بوو کە ژیانیان بەستبۆوە بە گرپۆشی چەکەکانیان، کورد یەکڕیز بوو ، سوپای حکومەتی ئیراقی ئەوسا ماندوو بێ ورە بوون، لە زوربە زۆری شەڕەکان سوپا دەبەزی و پێشمەرگە سەرکەوتنی بەدست دەهێنا..
کەچی ئەو هەموو هێزو گڕو تینەی خەڵک و پێشمەرگە بەیەک فیتووی باریکی بارزانی باوک لە تارانەوە ئاشەبەتاڵ ڕاگەیانرا...کاری بارزانی(تمام شود) ئێمەش بۆ جەهەننەمی خۆبەدەستەوادان.
جاشەکانی جەزایر
دوای سەرکەوتنی شۆڕش خەڵکی جەزایرو سەرکردەکانی شۆڕش بڕیاریاند ئاو هەواو خاکی وڵاتەکەیان لەو کەسانە حەرام بکەن کە ناپاکیان لە گەل و نیشتیمانەکەیان کردوە، بەکوردی جاش بوون.باشترین تۆڵە سەندنەوە لە جاشەکانیان.. لەکاتی پاشەکشەی سوپای داگیر کەری فەرەنسا.. یەکیک لە مەرجەکانی شٶڕش بۆ سوپای فەرەنسا، بردنی ئەو جاشانە بوون لەگەڵ خۆیان..
لە فلێمێکی دیکۆمێنتاری کەباس لە شۆرشی خەلکی جەزایر دەکات..ئەو چەند هەزار جاشە ناچار کراون خاكی وڵاتی خۆیان جێ بهێڵن..بەحەقەت تۆڵە سەندنەوەیەکی مێژوویە .جەزایریەکان ووتیان بۆ ئەوەی کەسێکی تر نەتوانێ جارێکی تر ناپاکی لە گەل و نیشتمانەکە بکات دەبێت بەم شێوەیە سزا بدرێت...خاوەن شەهیدەکان بەیەک دەنگ هاواریان کرد نامانەوێت جاش و خۆفرۆشەکان بەبەرچاومانەوە بێن و بچن..ڕێک بە پێچەوانەی کوردستانەوە کەدواتر دێمە سەری .
سوپای فەڕەنسا پاشەکشەی کرد بە شکستێکی گەورەوە لەگەل هەزاران جاش..
جاشەکانی جەزایر لە فەرەنساش خەڵک بە چاوی کەم و سوکەوە سەیریان دەکردن،تەنانەت خاوەن کارگەو کۆمپانیاکان کاریشیان پێنەدەدان.ئەوان بوونە بار بەسەر حکومەت و خەڵکی فەرنساوە..
بۆ دەرباز بوون لەم بارو دۆخە حکومەتی ئەوسای فەڕەنسا ناچار بوو یاسایەکی تایبەت دەربکات ڕایبگەیەنێ هەر کۆمپانیاو خاوەن کارێک کار بەم جاشانە بدا کە حکومەت لەسەدا پەنجای باج لێینان خۆش دەبێت. بەم شێوەیە ئەوانەی ناپاکیان لە خاک و نیشتیمان کرد.لە وڵای دوومیش باجی دووەمیان دا.
جاشەکانی ڤێتنام

لەکاتی سەرکەونی شٶڕشی خەڵکی ڤێتنام، سوپای ئەمریکا ناچار نەکرا جاشەکان لەگەل خۆی بەرێت، بەلکو خەڵک خۆی تۆڵەی لێکردنەوە، هەرچەندە ڕەنگە زۆر کاری نەشیاو خەڵک بێ دادگایی کرد کوژرا بێت.. بەڵام لەگەل ئەوەشدا وەک ئەرکێکی شۆڕش گێرانە هەزاران جاشای بە سزای خۆیان گەیاند...
ئێستاشی لەگەل دا بێت نەوەکانی ئەم جاشانە باجی ناپاکی باب و باپیرەیان دەدەن، خەڵک بەچاوی سوک سەیریان دەکەن
دیسان ڕێک بە پێچەوانەی ئێرە.
جاشەکانی کوردستان
لێبوردنی جاشەکان لە لایەن بەرەی کوردستانیەوە .. کە لێبوردنی ساڵی ١٩٩١ ناسراوە.
یەکەم: ئەم لێبوردنە هیچ بنەمایەکی یاسایی نییە، بەڵکو لێبوردنێکی سیاسی ئەوسا بووە، پاشانیش بەرەی کوردستانی هەڵبژیراوی خەڵکی کوردستان نەبووە، بەڵکو دوای چەندین ساڵ لە شەری خوێناوی ناوخۆی سەردەمی شاخ، بە زەبری شەقی زەمانە و بەسەرپەرشتی ڕاستە و خۆی ڕژێمی جمهوری ئیسلامی ئێران ئەم بەرە نا کوردستانیە پێکهاتووە.
دووەم: گریمان ئەو لێبوردنەشمان بە ناچاری قبوڵ کرد، لەبەر خاتری خاتران، ئەوەی تۆزقاڵێک سەرو دەری لەگەڵ تاوان و یاسا و ئەو شتانە هەبێت، دەزانێت، کە حکومەت و حیزب دەتوانن تەنیا لە حەقی گشتی خۆش ببن. پرسە گرنگەکە دەمێنیتەوە بۆ خودی کەسوکاری قوربانیان و زیان لێ کەوتوان بەدەست ئەم جاشانەوە..کەواتە هیچ کەس و لایەنێک ناتوانێت لەهەقی تاکە کەسی خۆش بێ.
بۆ ئەم پرسەش لە دەیان دادگای کوردستان و دادگای باڵای تاوانەکانی بەغدا هەنگاوی جیدی و عەمەلی نراوە و سەدان داوای یاسایی بە بەڵگە و دیکۆمێنتەوە پێشکەش کراوە... بەڵام لە جێی ڕاپێچکردنی ئەم سەرۆک جاشانە بۆ بەردەم دادگا، داڵدەروان پلەو پایەی حیزبی و حکومیان پێدراوە.
کەواتە کورتو کرمانجی ڕێک بەپێچەوانەی تاقی کردنەوەی گەلان ڕەفتارمان کردوو بۆیەش کورد وەک گەورترین کەمە نەوەتە لە جیهان خاوەنی دەوڵەت و کیانێکی سەربەخۆی خۆی نیە.



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە