بایکۆتی دەنگدان پێویستی بە گروپ و رێکخراو نییە، پێویستی بە وشیاریی خەڵکە، ئەو رۆژە لە ماڵەکانتان مەچنە دەرەوە

مستەفای حەسەنە گەورە

مستەفای حەسەنە گەورە ئەندامی ستافی کوردستانپۆست و ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری بەرەی خەڵک، رۆژی (07 / 05 / 2020) لە وڵاتی دانیمارک بەهۆی نەخۆشی کۆڕاناوە کۆچی دوایی کرد.

https://www.facebook.com/profile.php?id=100063475880088


لە سەدا حەفتای خەڵکی کوردستان ٣١ی ئابیان قبوڵە!!

Tuesday, 31/08/2010, 12:00


ئەم دەسەڵاتە، دەسەڵاتێکی خوایی نیە، هێزە نادیارە ئاسمانیەکان ڕایان گرتبێ، بەڵکوو ئەوە ئێمەین درێژە بە ژیانی کولە مەرگی خۆمان و ژیانی شاهانەی ئەوان دەدەین!!

کاتی خۆی لە نوسینێکمدا ووتم، ئەو هەولێرەی لە ١١ ئازاری ١٩٩١ پارتی فیشەکێکی تێدا نەتەقاند بۆ ئازاد کردنی، کەچی لە ٣١ی ئابدا سەدان فیشەکی خیانەتیان بە پشتیوانی بەعس نا بە سێنگی خەڵکی هەولێرەوە.
بۆیەکەمجار لەکاتی شەهید بوونی سەردەشت دا هەزاران کەس چونە بەردەم پەرلەمان بۆ ڕیسوا کردنی بکوژانی سەردەشت.کەچی بۆ ئەم یادە شومەو خیانەتە گەورەیە نیشتیمانیە کەسێک نیە بڵێ با برژێینە سەر شەقام و جاشەکانی پارتی و بەعس ڕیسوا بکەین.
بەدوای ٣١ ئاب دا دەبوایە پارتی چەند سەد دەنگێکی نە هێنابا، کەچی لەدوا هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستاندا ، لەسەدا حەفتای دەنگەکانی خەڵکی کوردستانی بەدەست هێنا، زۆر کەس ڕیژەی ئەو دەنگە زۆرانە بۆ تەزویر دەگێرنەوە، بەڵام گریمان لە سەدا بیستیشیان تەزویر بن، ئەی بۆ لەسەدا پەنجاکەی تر چی بڵێین..کەواتە کورت و کرمانجی ئەوە ئێمەین ٣١ی ئابمان قبوڵە، ئەوە ئێمەیەن تاوانبارترین لەم دەسەڵاتە بۆچی گلەیی لەم دوو دەسەڵاتە بکەین، کەخۆمان ئۆباڵی هەموو هەڵەکانی ئەوان دەخەینە ئەستۆی خۆمان..
ژمارەی ئە کەسانەی کەلەسە ٣١ی ئاب ڕەخنە دەگرن ، ناگاتە چەند سەد کەسێک، ئەی ئەو لەسەدا سیەی تر لە کوێن کەدەنگیان بە بارزانی نەداوە ، خۆئەگەر بێتوو لەهەر کۆمەڵگایەک لەسەدا سی بڕژێتە سەشەقام و ناڕەزایی دەرببڕیت
ئەوا قیامەت بەرپا دەکەن..
گۆڕان و٣١ی ئاب
لەهەر گۆڕانخوازێک بپرسی دەربارەی ٣١ی ئاب ، ئەوا دەمانباتەوە بۆ بەردەم پەرلەمانی ٣١ی ئابی ٩٦ و دەبابەکانی بەعسمان نیشان دەدات دەڵێن فەرموون بیینن چۆن پارتی خیانەتی لێمان کرد، کە ئەوسا ئێمە یەکیەتی بووین..
کەچی ئەمڕۆ دوای تێپەڕ بوونی ١٤ ساڵ بەسەر ئەم ڕۆژە ڕەشەدا، ڕاگەیاندکانی گٶران، نەک هەر باسی ناکەن، بەڵکو دێڕیکیش چیە لەسەری بڵاو ناکەوە، نوسەرە نهێنیەکانیان پەنا دێنە بەر کوردستانپۆست
بەناوێکی زۆر سەیرو عەجایبەوە پەلاماری سەرۆکی هەڵبژێراوی هەرێمی کوردستان دەدەن، هەر ئەو سەرۆکەش بوو لەیەکەم هەنگاوی نان بڕاوەکاندا گٶران پەنای بۆ برد،بەداخەوە سەرۆک هیچی بۆ نەکردن!!

٣١ی ئابو سایتی کوردستان نێت
هەموو ساڵیک بە حوکمی قادری قودرەت، چەند ڕۆژێک پێش ٣١ی ئاب ئەم سایتە لەکار دەکەوت، یان سیلڤەرەکە دەگوازرایەوە، یان هاک دەکرا، بۆ ئەوەی خۆی لەم ڕۆژە ڕەشە بدزێتەوە، کەچی ئەمساڵ خۆشبەختانە سایتەکە ساغ و سەلیمە و کەڵە نوسەرانەکانی باس لە گرانی شخارتەو پیاز دەکەن..
تێبینی:
داخۆ یادی پەنجا ساڵەی زێڕینی ٣١ ئاب چۆن دەبێت کەدەکاتە ٣١ی ئابی ٢٠٤٦؟


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە