بنه‌ماکانی کۆنگره‌یی نه‌ته‌وه‌ی خۆی ده‌سپێرێته چ مۆدێلێکی نه‌ته‌وه‌یی
Tuesday, 30/07/2013, 12:00
1698 بینراوە
به‌شی یه‌که‌م
کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌ی کوردستان ده‌بێت خاوه‌ن چ پێگه‌یه‌کی سیاسی و کۆمه‌لایه‌تی و مه‌زهه‌بی و ئه‌تنیکی بێت و له ئاستی نه‌ته‌وه جیاجیاکانی کوردستان چ ڕێگه‌و شوێنێک بگرێته‌به‌ر، چه‌ند ده‌توانێک کلتوورێکی مۆزایک زیندوو بکاته‌وه و به پێچه‌وانه‌ی سه‌ده‌یی ڕابووردوو پێشه‌نگایه‌تی فره کلتووری و ئایین و مه‌زهه‌بی و فکرییه‌کان بکات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا خاوه‌ن چ بوونیاتێکی سیاسی و داڕشتنه‌وه‌ی زه‌مینه‌یه‌ک بێت بۆ پاراستنی چاندو کلتووره جیاواز و ههرێمێکانی کوردستان و چه‌ند ده‌توانێت سه‌رله‌نوێ ڕۆحی بوژانه‌وه‌و زیندوکردنه‌وه‌ی ئه‌م چاند و کلتوور و زمانه‌وانیانه بپارێزێت و له‌سه‌ر بنه‌مای یه‌کێتی ئازادانه ڕه‌نگ و ده‌نگی خۆیانی تێدا ببیننه‌وه. چه‌ند ده‌توانێت مۆدێلی ده‌وڵه‌ت+نه‌ته‌وه‌یی له هزیی داماڵێت و هه‌نگاو بۆ مۆدێلی نه‌ته‌وه‌ی دیمکراتی بنێت، خۆیی له‌ناو قه‌فه‌سی ته‌نگی مۆدێلی ده‌وڵه‌ت+نه‌ته‌وه نه‌خنکێنێت که ئه‌مڕۆ له هه‌رێمکه‌دا بوونه‌ته دهستپۆت و دیکتاتۆری سه‌رده‌م هه‌ر رۆژێک ده‌وڵه‌تێکیان به‌ره‌و داڕمان و له‌ناوچوون ده‌چێت و سه‌ره‌تایی رۆخان و بهدارهوهکردنی ئه‌م مۆدێله له عێراق و له‌که‌سایه‌تی سه‌دامدا ده‌سته‌به‌رکرا.
مۆدێلێک و سیاسه‌تێکی نوێ بۆ هاوکێشه‌کانی ناوچه‌که وه‌ک ڕۆژه‌ڤێکی نێوده‌وڵه‌تی کاریی بۆده‌کرێت و هه‌رکه‌س ده‌یه‌وێت له هاوکێشه‌ی نۆێدا خاوه‌ن پێگه‌یی سیاسی خۆی بێت، رۆژهه‌ڵاتی ناوین له‌ناو بازنه‌ی دهستپۆت ده‌وڵه‌تگه‌رایی هه‌رێمی و هه‌ژموونگه‌رایی گلۆباڵدا ڕووبه‌ڕووی گه‌وره‌ترین قه‌یران بۆته‌وه و زیاتر له چاره‌سه‌ری هه‌تاکوو ڕۆژی ئه‌مڕۆ قووڵ بوونه‌وه‌ی کێشه‌کان باڵیان به‌سه‌ر ناوچه‌که‌دا گرتووه په‌لده‌هاوێت بۆ هه‌موو لایه‌ک و کاریگه‌ری له سیاسه‌تی نێوودهولهتیش کردووه، هه‌ردوو مۆدێل خۆیان سپاردۆته ده‌سه‌ڵاتگه‌رایی و به‌رژه‌وه‌ندی خوازی کۆمپانیا و چینێکی سه‌رده‌ستی ده‌سه‌ڵات، ههیمانهکان بۆ دووبه‌ره‌ی دژبه‌یه‌ک له گۆشه‌یی سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندی ناکۆکن و ده‌یانه‌وێت گه‌لانی هه‌رێمه‌که بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان بکه‌نه سووته‌مه‌نی، به‌ڵام خاوه‌ن یه‌ک زهنیه‌ت و بیرکردنه‌وه‌ن هه‌رچه‌نده له شێواز و ڕه‌نگدا جیاواز نیشان بده‌ن یه‌ک به چه‌مکی مافی مرۆڤ و دیموکراتی و ئه‌ویتریان به چه‌مکی به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی و ئایینی و مه‌زهه‌بی خۆیان داپۆشیووه، هیچ له هه‌ردوو لایه‌نیش ئاماده نین داخوازییه‌کانی گه‌ل و گه‌لان ڕاچاوبکهن و به‌رژه‌وه‌ندی و مافه‌کانیان وه‌ک بنه‌مایی سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان به ئه‌ساس بگرن و بگه‌ڕێنه‌وه بۆ پێوه‌ری دیموکراتی هه‌ڵقووڵاو له‌ناو کۆمه‌ڵگاوه. چۆن سه‌دساڵه کۆمه‌ڵگا و گه‌لانی ناوچه‌که بۆته سووته‌مه‌نی مه‌رامه‌کان و قوربانی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانیان ئه‌مڕۆش هه‌مان سیاسه‌ت و هزره‌وه به‌رده‌وام ده‌که‌ن و ئیدامه‌ی پێده‌ده‌ن. ڕه‌وتی دیموکراتی ڕادیکاڵ و بژارده‌ی گه‌لان، له‌گه‌ڵ ناکۆکی و ناڵۆزیاکانی ناوچه‌که زیاتر چه‌نسی سه‌رکه‌وتنی هه‌یه، پشت به‌داخوازی و به‌رژوه‌ندی گه‌ل ده‌به‌ستێت وه‌ک بنه‌مایی هزر و سیاسه‌تی خۆیی داڕشتووه له‌گه‌ڵ گه‌وره بوونی قه‌یرانه‌کان و بێچارهری هه‌ردوو مۆدێل ئه‌م ڕه‌وته دیموکراتی سروشتی و ڕادیکاڵدا زیاتر پێگه‌ی به‌هێزده‌بێت و ده‌بێته هیوای هه‌موو گه‌لانی ئه‌م ناوچه‌یه و پاشه‌ڕۆژیش وه‌ک مۆدێل و پارادگمایهکی نوێ بۆ چاره‌سه‌ری کێشه جیهانێکان هیوابه‌خشه، کورد چۆن وه‌ک گه‌لێک، گه‌وره‌ترین کاره‌ساتی به‌سه‌رداهێنراوه و بۆته قووربانی ئه‌م مۆدێله سیاسیه‌ی نه‌ته‌وه+ده‌وڵه‌ت، پێوویسته له به‌ستنی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌ی کوردستان، زۆر هۆشیارانه خۆی بپارێزێت له هزرێکی وابهرتهسک و ترسناک و نه‌که‌وێته داوێک که له ڕوانگه‌ی سیاسی و ئه‌خلاقیدا بێناوه‌ڕۆک و ئیفلاسه و له‌لایه‌نی ده‌روونی و فکری‌دا خۆی قه‌تیس نه‌هێلێت و ئاماده نه‌بێت لایه‌نی سۆزداری میلگهرایی بالاده‌ست بێت و له ده‌رئه‌نجامێکی پرشنگدار و چاره‌سه‌ره‌ری هه‌میشه‌یی لهناوبازنهی قه‌یراناویدا خۆی قه‌تیس بکات و هیواکان تێک بشکێنێت چ بۆ پێکهاته‌ی گه‌له‌که‌مان و گه‌لانی ناو ووڵاتی کوردستانیش.
بۆیه هه‌ڵووێسته له‌سه‌ر بنه‌ماکان و ڕه‌هه‌ندی نه‌ته‌وه‌ی و شێواز و فۆرمێکی چۆن و خاوه‌ن چ بیروباوه‌ڕێکی فه‌لسه‌فی دونیا دییدهیی چ ره‌هه‌ندێکی نه‌ته‌وه‌یی توانایی ڕاگرتنی هاوسه‌نگی و چاره‌سه‌ری ڕیشه‌یی بۆ کێشه‌وگرفته‌کانی ناوخۆی کوردستان هه‌یه، له‌گه‌ڵ ئه‌مه چه‌ند ووشه‌یی کوردستان له ده‌سته‌واژه‌یی وه‌ک عه‌ره‌بستان و توورکیا و ئێرانی بوون خۆی ده‌پارێزێت و هه‌وڵ کوردستانی بوون له خۆی ده‌گرێت به مانایه‌کی ده‌سته‌به‌رتر هه‌نگاونان بۆ ده‌سته‌واژه‌یی کوردستانی بوون. ئه‌و کاته کوردستان ته‌نیا وه‌ک هیی خاوه‌ن نه‌ته‌وه‌یه‌ک دهستهبهرنهبیت و ئه‌تنیک و که‌میینه‌کانی ناو کوردستان هه‌ست نه‌که‌ن که بێ ووڵاتن و له ناو جوگرافیایی کوردستان جێگیرن، بۆیه ده‌بێت پشت به‌ستن به مێژوویی دێرین و فره ئه‌تنیک و گه‌لانی ناو کوردستان بدرێت و سه‌رله‌نوێ گه‌ڵاڵه بکرێته‌وه و مێژوویه‌کی پرشنگدار و ته‌ندروست خۆی بنووسێته‌وه. چونکه فره نه‌ته‌وه‌یی و ئایینی و مه‌زهه‌بی و فکری جودا چه‌نده بێته هۆکاریی ده‌وڵه‌مه‌ندی کلتوور و چاند و ده‌سته‌واژه‌یی مانایی دیموکراتی زیاتر له‌خۆی ده‌گرێت و پێوه‌ره‌کانی به‌شێوه‌یه‌کی باشتر گه‌ش و ده‌سته‌به‌ر ده‌بێت، بیروباوه‌ڕی جیاواز یه‌کانگیریان له‌ناو یه‌کێتی سیاسی و نه‌ته‌وه‌یی زۆر بایه‌خدار و بههاداردهبێت له پرۆسه‌ی سیاسی و به‌رێوبه‌راتی و ئیداریی زیاتر ململانێی پێشکه‌وتن و خوڵقاند خزمه‌تکردن ده‌که‌ویته پێش، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش زه‌مینه ده‌بێت بۆ قه‌یرانی سیاسی و ناکۆکی و ده‌سته‌وه‌ردانی ده‌ره‌کی، هێزه هه‌ژموونگه‌راکان و ده‌سه‌ڵاتخوازه‌کانی که به‌رده‌وام له ڕه‌ووت و مۆدێلێکی دیموکراتی ڕاسته‌قینه ده‌ترسن، بۆیه هه‌وڵده‌ده‌ن بۆبه‌رژه‌وه‌ندی خۆیان تۆویی ناکۆکی و که‌لێن و قوڵکردنه‌وه ناکۆکی کێشه دروست بکه‌ن و زه‌مینه‌یه‌ک بۆ پارچه‌کردن و دژبه‌ریی بخوڵقێن، چونکه مێژوو گه‌واهی ئه‌وه‌مان بۆ ده‌دات ئه‌وه‌ی بووه زه‌مینه‌ی شه‌ڕێکی زیاتر له سه‌ده‌یه‌ک له‌ناو گه‌لانی هه‌رێمه‌که نهخوێندنهوهیهکی ڕاست بۆ ئه‌م بژارده‌ی گه‌لانه له‌سه‌رده‌ستی هه‌ردوو ئیمپراتۆر و ههرچواردهوڵهته داگیرکه‌ره‌که‌ی کوردستان و هه‌ندێک لایه‌نی میللیگهرای کوردیش، ڕێگا بۆ فاشزمی نه‌ته‌وه‌ی و ده‌وڵه‌ت کرده‌وه هه‌تا ڕۆژی ئه‌مڕۆش گیرۆده‌یی ئه‌م زهنیته کاولکار و خۆسهپێنهین و هه‌موو گه‌لی هه‌رێمه‌که بێ جیاوازی قوربانی بوون، بۆیه مۆدێلی سیاسی نه‌ته‌وه‌یه‌ی چه‌ند دیموکراتیک بێت ئه‌مه‌نده زیاتر چاره‌سه‌ری له‌خۆیدا به‌رجه‌سته‌ده‌کات و هه‌موو ده‌ستوه‌ردانێک و سیاسه‌تێکی نادیموکراتیک و میلگهرا و هه‌ژموونگه‌را مایه پووچ ده‌بن و هیچ که‌س و لایه‌نێک به ئاسانی ناتوانن گه‌لی خۆیان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان بکه‌نه ماشه و سووته‌مه‌نی ده‌سه‌ڵات و سیاسه‌تی خۆیان و له‌ژێر ده‌مامکی پاراستنی ده‌وڵه‌ت+نه‌ته‌وه گه‌ل به‌ره‌و ئاقارێکی خوێناویی و فاشستیدا په‌لکێش بکه‌ن و بلۆنگۆیی نه‌ژادپه‌رستی بۆ ده‌سکه‌وت و ماناوه‌ی چینێکی چه‌ته و دوور له ئه‌خلاقی نه‌ته‌وه‌ی بکه‌نه قووربانی.
تایبه‌ت سیاسه‌تی په‌رتوکه‌و زاڵبهیی سه‌ده‌یه‌ک زیات کلتووری نه‌ته‌وه‌یی سه‌رده‌ست و ئایینی سه‌رده‌ست و مه‌زهه‌بی سه‌رده‌ستی وه‌ک واقعێکی نه‌خوازراو له‌ناو بنه‌مایی سیاسی و فکری و نه‌ته‌وه‌ی ئایینی و مه‌زهه‌بی خۆی داڕشتووه، هه‌ستی تۆڵه و خۆبه‌گه‌وره بینی وبچووک سه‌یرکردن لایه‌نه ئایین و مه‌زهه‌بی و نه‌ته‌وه‌یی داپۆشیووه، له پێگه‌یی سیاسیش ئه‌م کلتوور تاکوو ڕۆژی ئه‌مڕۆ له‌ناو سیاسه‌تی پارتی و ڕێکخراوه‌کانی خۆشمان‌دا باوه‌و و کاریگه‌ریی نه‌رێنی له‌سه‌ر پرۆسه‌ی سیاسی و چاره‌سه‌ری له کوردستان کردووه، به‌رده‌وام قه‌یرانی سیاسی له‌گه‌ڵ خۆیدا هێناوه و زۆر کاتیش ڕوانگه‌یی سه‌ربازیی بۆیهکلایکردنهوهی پرسه‌کان به بنهماگیراوه و ساڵانێك به‌رده‌وام بووه و پرۆسه‌ی چاره‌سه‌ریش له گه‌ڵ داگیرکه‌ران زیاتر ئیدامه‌ی کێشاوه و به‌رده‌وامیش دوژمن ئه‌م کارته‌ی به‌کارهێناوه چ له‌ناوخۆی پارچه‌یه‌ک یان پارچه‌یه‌ک له‌گه‌ڵ پارچه‌یه‌کی تر، هه‌رچه‌نده خۆش به‌ختانه بۆ نزیک ده‌ساڵ ده‌بێت ئه‌مه ڕووی نه‌داوه، ئاڕاسته‌که‌ی له‌سه‌ر بنه‌مایی پلانگێڕی شه‌ڕی ساردی شێوه‌ی گرتووه، به‌ڵام بۆ کورد ههنگاوێکی ئیجابی سه‌رکه‌ووتوو بووه. نامه‌وێت زۆر بکه‌ومه قووڵی ئه‌م باسه که هه‌موومان گه‌واهی ئه‌م مێژووه تاڵ و نهگریسهین، به‌لام بۆ ڕاوه‌سته‌کردن له‌سه‌ر کێشه‌کان و چاره‌سه‌ری مایینده تێگین و دونیابینی نه‌ته‌وه و داڕشتنه‌وه‌ی زۆر بایه‌خدار و گرنگه بۆئه‌وه‌ی کۆنگره به ستراتیژیکی نه‌ته‌وه‌ی خۆی بگات، لێره‌وه‌ش تیشک بخه‌ینه سه‌ر بنه‌مایی نه‌وه‌یی دیموکرات و (ده‌وڵه‌ت+نه‌ته‌وه) چه‌نده کاریگه‌ری ئه‌رێ و نه‌رێنی له‌سه‌ر داهاتووی گه‌لانی کوردستان و به تایبه‌ت گه‌لی کورد بۆخۆی ده‌کات و له‌ناو پره‌نسیپه ناوخۆییه‌کان چه‌ند ده‌توانێت زهنیه‌تی ده‌وڵه‌تۆکه و ده‌سه‌ڵاتخواز له‌ناو پارت و ڕێکخراوه و کۆمه‌ڵگادا تێک بشکێنێت و دادیی کۆمه‌ڵایه‌تی و ڕه‌گه‌زیی ده‌سته‌به‌ر بکات و ئه‌و هیوا و خه‌یاڵانه‌ی که هزریی کۆمه‌ڵگایی پێ ژه‌هراوی کراوه پاک بکرێته‌وه و بنه‌ماکانی باوه‌ڕیی به‌خۆبوون و خاوه‌ن هێزیی نه‌ته‌وه‌ی و هیوایی نه‌ته‌وه‌ی دیموکراتیک ببێته خاڵی ده‌ست پیکردنی ژیانی نوێ، لایی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان کلتووری لێگه‌ڕین بۆ خۆهاویشتنه باوه‌شی بێگانه‌کان زیاتر، بکه‌ینه کلتووری پشت به‌ستن و باوه‌ڕبوون به‌هێزی سیاسی و خۆجێی له‌ناو کانگایی دڵ و ده‌روونی خه‌ڵکدا ده‌سته‌به‌ر بکات، وه‌ک خونچه‌یه‌ک به‌رده‌وام سه‌وزبێت و ببووژێته‌وه بێته هیوای سه‌ده‌یی بیستوویه‌که‌م بۆ گه‌لانی هه‌رێمه‌که و مرۆڤایه‌تی. یان کۆنگره له‌ناو زهنیه‌تی میلگهرایی و ستاتۆی نه‌ته‌وه+ده‌وڵه‌ت قه‌تیس بکرێت و زهنی میللگهرایی ووشک و چاره‌سه‌ریی کاتیی باڵبکێشێت به‌سه‌ر بڕیاره‌کانی کۆنگره‌داو چاره‌نووسه گه‌لێک وابه‌سته بکرێت به هزر و مۆدێلێک که سه‌ده‌یه‌ک زیاتره کورد خۆی قوربانی بووه که هه‌ژموونگه‌رایی سه‌رمایه‌داری له‌ناوچه‌که بۆ به‌رژه‌وه‌ندی سیاسی و ئابووری خۆی ئه‌م مۆدێله‌ی بۆ به‌گژداکردنی گه‌لانی ناوچه‌که داڕشتوو. بووه هۆکاری شه‌ڕیی کاوولکاری و جینۆسایدی و به سه‌دان تراژیدی مرۆڤایه‌تی له‌گه‌ڵ خۆیدا هێناو توانه‌وه‌ی نه‌ته‌وه و کۆچکردنیان و ئارسملاسیۆنی چاند و کلتوور و زمان و ئینکارکردنی ناسنامه‌ی یه‌کێک له کۆنترین گه‌لی میزۆپۆتامیا که گه‌لی کورد بووه له‌گه‌ڵ خۆیهێناوه، ئایا له هاوکێشه‌یی ستراتیژی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌ی چه‌ند ده‌توانێت بۆ تێپه‌ڕاندنی ئه‌م مۆدێله کۆنگره سه‌رکه‌ووتوو بێت؟ بۆئه‌وه‌ی له خراپه‌کاریی و دڕه‌نده‌یی ئه‌م مۆدێله که‌مێک شاره‌زا بین ده‌بێت به نووکی ده‌رزیش بێت هه‌ندێک ڕوونکردنه‌وه‌ی پێوویست ده‌ست نیشانبکهین بۆچ مه‌به‌ست و ئامانجێک ئه‌م مۆدێله وه‌ک نۆرمی سیاسی مۆدێرنیهته پێشکه‌شی گهلانکرا؟ چه‌ند خزمه‌تی به گه‌لانی جیهان کرد؟ ئیشاره پێبکه‌ین و هه‌وڵ بدرێت دوایی سه‌ده‌یه‌ک له بنیاتنانه‌وه‌ی یه‌کێتی نه‌ته‌وه‌ی نه‌که‌وینه یاریی ئه‌م مۆدێله ترسناک و نه‌زۆک و کاولکاره ههنگاونانمان بۆ نه‌ته‌وه بوون نهسپێرینه ئه‌م خاڵه و له‌گه‌ڵ پرۆسه‌ی گۆڕانکاریه‌کاندا نه‌بینه پاشکۆ و هه‌مان چاره‌نووس و سیاسه‌تی سه‌دساڵ له‌مه‌وبه‌ر دووباره‌نه‌که‌ینه‌وه.