کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


مەلا بەختیار لە خانەقینیش یەكێتى بە دۆڕاندن دا

Friday, 06/02/2009, 12:00


دوو مانگ لەمەوبەر لە وتارێكمدا باسى مەترسیەكانى مەسئولە خانەقینیەكان بە گشتى و مەلا بەختیار بەتایبەتى كرد لەسەر كەم بوونەوەى نفوسى یەكێتى باسى ئەوەشم كرد كە مەلا بەختیار تا چ ڕادەیەك بۆتە مۆتەكەى سەر سنگى یەكێتى و لەو ڕۆژەوەى ئەم كابرایە بووتە دەم ڕاست و ڕیش سپیى یەكێتى ڕۆژ لە دواى ڕۆژ خۆرى یەكێتى لە ئاوابووندایە،هەر لەو وتارەدا باسى ئەوەم كرد جەبار فەرمانى خانەقینى یەكێتى بەكارتێكى سورو سەرشۆڕیەوە یەكێتى لە ساحەى هەڵەبجە كردە دەرەوە،پاشان هەر مەلا بەختیارى خانەقینى جارێكیتر یەكێتى لە نێو دڵى نەوەى نوێى هەڵەبجەدا كردە دەرەوە،ڕەنگە كەسانێك هەبن بڵێن تۆ ناحەقى بە مەلا بەختیار ئەكەیت مەلا هیچ پەیوەندیەكى بە دۆڕانى یەكێتى لە هەڵەبجەدا نەبووە و ئەوە بوهتانە،بەڵام من لێتان دەپرسم ئەگەر دۆڕانى یەكێتى لە ناو جەماوەرى هەڵەبجە لە ئەستۆى مەلا و عیماد ئەحمەد و جەبار فەرمان و كوردۆ قاسم نەبێت ؟ئەى دۆڕانى یەكێتى لەبەرامبەر پارتى لە خانەقین لەئەستۆى كێدایە؟بەپێى ئەو هەواڵانەى دەست كەوتوون پارتى لە خانەقیندا لە یەكێتى دەنگى زۆر ترى هێناوە ئەگەر چى خانەقین لە ژێر دەستەڵاتى یەكێتىدایەو خودى مەلا بەختیار ڕاستەوخۆ لەماوەى 5 ساڵى ڕابردوو سەرپەرشتى دەكات،بەپێى لێدوانى بەرپرسێكى پارتى مەلا بەختیار لە هەڵمەتى هەڵبژاردنەكاندا تەنها پڕو پاگەندەى بۆ نوێنەرەكەى یەكێتى كردووە ولیستى هاوپەیمانى ئیهمالكردووە،ئەمەش بەڵگەیە لەسەر ئەوەى مەلا بەختیار خۆى زانیوێتى چى كێڵاوە،ئەرێ یەكێتیەكان بۆ ناپرسن مەلا لەم ماوەیەدا لە خانەقین خەریكى چى بووە؟ئەرێ پێم ناڵێن مەلا بەختیار زیاتر لە 5 ساڵە خانەقین خانەقینیەتى و سەكردایەتى یەكێتى خەلەفاندووە بەڵام ئەوە دەركەوت سەركردایەتى یەكێتى چەند دەبەنگن باوەڕ لە هاتوو هاوارەكانى مەلا بەختیار ئەكەن.
بە بڕواى من مەلا بەختیار یەك ئاواتى هەبووە ئەویش تێكشاندنى یەكێتى، چونكە ئاشەكەى مەلا بەختیار زەربەى گورچك بڕى خوارد بە دەستى یەكێتى بۆیە مەلاش لەو ڕۆژەوەى هاتووەتەوە ناو یەكێتى دەیەوێت تۆڵەى خۆى لە یەكێتى بكاتەوە،ئەوە تۆڵەى خۆشى لێكردەوە
بۆیە پێویستە یەكێتى دادگایەك بۆ مەلا بەختیار دابێ و لێكۆڵینەوەى لەگەڵدا بكات لەسەر ئەم مەسەلانە:
1-ئەو هەموو زەویانەى لە خانەقین دابەش كراوە بە كێ دراون؟تاچ ڕادەیەك خەڵك سودى لێوەرگرتوون ؟
2-ئەو هەموو بووجەو پارانەى یە كێتى بۆ خانەقینى دابین كردووە چۆن سەرف كراون چەندى سەرف كراوە و چەندى حەپەلووش كراوە؟
3-تا چ ڕادەیەك پیاوەكانى مەلا بەختیار لە خانەقین كارى باشیان كردووە؟
4-ئەگەر كارىباشیان كردووە ئەم شكستەیان بەرامبەر بە پارتى لە چیەوە سەرچاوە دەگرێت؟
5-ئیهمالكردنى گەرمیان بەگشتى و شارى كفرى بەتایبەتى لەبەر خاترى خانەقینەكەى مەلا بەختیار یەكێتى لە گەرمیانیش توشى شكست كردووە...
6-دۆڕاندنى یەكێتى لە خانەقین چ پەیوەندیەكى هەیە بە پەیوەندیەكانى نێوان مەلا بەختیار و پارتى،كێ ناڵیت لە پێناوى پۆستى سەرۆكى لیژنەى ئۆڵۆمپى مەلا دەستبەردارى خانەقین نەبووبێت بۆ پارتى ؟
ئەمانە ئەو گومان پرسیارانەن كە دەبێت بكرێنە بنچینەى ئەو اێكۆڵینەوەى كە پێویستە لەسەر مەلا بەختیار بكرێت.
-هەڵەبجەىشەهید
[email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە