سه‌باره‌ت به دوورخستنه‌وه‌ی من و مامۆستا ئازاد قه‌زاز له زانکۆی سه‌لاحه‌دین
Friday, 08/11/2013, 12:00
1071 بینراوە
ماردین ئیبراهیم
دوواجار سه‌رۆکی زانکۆی سه‌لاحه‌دین دکتۆر ئه‌حمه‌د دزه‌یی که پیاوێکه به هه‌زاران میل له ئاکاری پیشه‌یی و ئیش‌کردنی داموده‌زگایی دووره، به‌ڵێنی خۆی برده سه‌ر و من و مامۆستا ئازاد قه‌زازی وه‌ک وانه‌بێژ له زانکۆ دوورخسته‌وه.
که‌سانێک هه‌ن زانکۆی سه‌لاحه‌دین وه‌ک دیوه‌خان سه‌یر ده‌که‌ن و ده‌یانه‌وێت وه‌ک نۆکه‌ریش مامه‌ڵه‌ی مامۆستاکان بکه‌ن. ئه‌گه‌ر که‌سانێک هه‌بن له ده‌ست و پێوه‌ند ئه‌و ملکه‌چییه قبووڵ بکه‌ن، ئه‌وا ئێمه نایکه‌ین.
ئه‌م چیرۆکه تازه نییه. پارتی نایه‌وێت هیچ ده‌نگێکی ناڕازی له هه‌ولێر و له‌ناو زانکۆی سه‌لاحه‌دیندا- ئه‌گه‌ر بۆشی بکرێت له سه‌رانسه‌ری کوردستاندا هه‌بێت.
ئایا ئێمه مامۆستای خراپین؟ قوتابییه‌کانمان خۆشیان ناوێین؟ قوتابییه‌کانمان خۆش ناوێن؟ دلسۆز نیین؟ بڕوانامه‌کانمان کێشه‌ی هه‌یه؟ له زانکۆ باشه‌کانی ئه‌وروپا به ڕه‌نجی شانی خۆمان نه‌مانخوێندووه؟ له وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا بڕوانامه‌کانمان یه‌کسان نه‌کراوه؟ به‌شی فه‌لسه‌فه پێویستی به ئێمه نییه؟ شه‌و و ڕۆژمان نه‌خستۆته سه‌ریه‌ک بۆ خزمه‌تی قوتابییه‌کانمان؟ بێگومان ده‌ستکه‌وتنی وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه زۆر ئاسانه.
زۆر به‌ساده‌یی، ئه‌وانه‌ی حه‌زیان لێیه بیبیستن، با ببیستن. سه‌رۆکی زانکۆی سه‌لاحه‌دین به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ پارتی بڕیاریان داوه من و مامۆستا ئازاد قه‌زاز له زانکۆ دووربخه‌نه‌وه له‌به‌ر دوو هۆ:
یه‌که‌م: ئێمه دیدێکی ڕه‌خنه‌گرانه‌مان به‌رامبه‌ر به سیستمی سیاسی هه‌رێمی کوردستان و ده‌سه‌ڵاتی نادیموکراتیانه‌ی پارتی هه‌یه، هه‌روه‌ها ته‌ده‌خولی پارتی له کاروباری ئه‌کادیمی به نایاسایی و ملهوڕانه ده‌زانین. ئێمه دوو مرۆڤی ئازادین و ئازادی خۆمان به هه‌موو دنیا ناگۆڕینه‌وه. بڕوامان به‌چی بێت به نوێژی نیوه‌ڕۆ ده‌یڵێین، ئه‌وه‌ش شتێکه نه پارتی و نه دکتۆره‌که‌ی پارتی- ئه‌حمه‌د دزه‌یی- بۆیان قووت ناچێت.
دووه‌م: ساڵی پار ئه‌وکاته‌ی سه‌رۆکی زانکۆ به قسه‌ی پارتی مامۆستا ڕابوون مه‌عروف ی دوورخسته‌وه، من بۆ که‌ناڵه‌کانی ڕاگه‌یاندنی ناوخۆ و ده‌ره‌وه قسه‌م کرد و ڕه‌خنه‌م له‌و بڕیاره‌یان گرت و به‌کارێکی ناڕه‌وا و دژی ئازادیم له‌قه‌ڵه‌مدا. هه‌م من و هه‌م مامۆستا ئازاد قه‌زاز له‌پاڵ مامۆستاکانی تردا مانمان له وانه‌وتنه‌وه گرت و به ئاشکرا دژایه‌تی خۆمان بۆ ئه‌و بڕیاره ڕاگه‌یاند.
دڵنیام سه‌رۆکایه‌تی زانکۆ و ئه‌حمه‌د دزه‌یی بڕوبیانووی خۆیان ده‌دۆزنه‌وه و هه‌وڵی شێواندن و به‌لاڕێدابردنی ڕای گشتی ده‌ده‌ن، هه‌روه‌ک چۆن له مه‌سه‌له‌که‌ی مامۆستا ڕابوون مه‌عرووفیشدا هه‌وڵیاندا. به‌ڵام وه‌ک چۆن پار که‌س بڕوای پێنه‌کردن، ئه‌مساڵیش بڕوایان پێناکات.