به‌عس چ پلانێکی جه‌هه‌نه‌می هه‌بوو بۆ میللهتیکی خه‌وتوو، لێ کەسە دڵسۆز و جوانەکان هەمیشە بە خەبەربوون
Sunday, 20/11/2011, 12:00
شه‌هید جه‌میل ڕه‌نجده‌ر هۆنراوه‌کانی فه‌رامۆش مه‌که‌ن دووبابهتم به‌ر چاوکه‌وت له‌کوردستانپۆستدا ، یه‌که‌م شه‌هیدی سه‌رکرده مامۆستا جه‌میل ڕه‌نجده‌ر ، به‌پێنوسی ڕه‌سوڵ مه‌حمود ، دوهه‌م بابه‌ت به‌پێنوسی برای هێژامان کاک قادر نادر به‌ناو نیشانی (هه‌ولێر له‌نێوان سمبوڵه‌کانی پارتی و ههولێرێکاندا) منیش ووتم کاتێکی چاکه چه‌ند سه‌ره قه‌ڵه‌مێک لەو بارەیەوە بنووسم و ئەوەش بڵێم، کە ئه‌نفال ته‌نها گونده‌کانی وێران نه‌کرد ، ئه‌نفال نه‌خشه‌ی شار و سیمای نهتهوهیهکیشی گۆڕی، ئه‌نفال وه‌ک بومه‌له‌رزه هه‌رچی شتێک هه‌بوو به‌سه‌ر یه‌کدا تێکی دا‌و ئیتر شاریش له هه‌موو جوانی و سیمای خۆی ڕووت بۆوه، زۆر کەس پێی وابوو، کە لە دوای ١٩٨٨ەوە ئیتر سەدام پرۆسەی ئەنفالی بەجێ هێنا و تەواویی کرد، یان پاش راپەڕین ئیتر سەددام لە کوردستاندا نەما و ئەنفال و بەعس و بوونە مێژووەیە، لێ نە ئەنفال تەواو بوو، نە بەعسیش لە کوردستاندا رۆیشت، ئه‌وه‌تانێ یه‌کێتی و پارتی گیانی بەعسیان لەناو لەشی خۆیاندا زیندوو کردەوە، دڵسۆزانەتر لە دوژمن و داگیرکەران، پەیامی ئەنفالیان پیادەکرد و ئەمڕۆسی لەسەر بێت، هەر لەسەر ئەو رێڕەوە دەڕۆن، بۆیە کاتێک دەبین یادی سلێمانیان بۆ دەکەنەوە، هیچی لەوە کەمتر نییە، کە چۆن جاران نەیاری خۆیان دەکوشت و دوایی دەچوونە پرسەکەشی، ئاوا شاری سلێمانیان کوشتووە و یادیشی دەکەنەوە و خۆیان کردۆته خاوه‌نی سلێمانی، مه‌سعود بارزانی چونکە هیچی نییە، شەرمی پێ بکات، وا ئەمجارەش شه‌رم ناکات به شه‌ش دێر پیرۆزبایی له سلێمانی ده‌کات، نازانێ سلێمانی سڵاوی پیاوێکی وا به سووکایەتیی دەزانێت، با ئەو شەش دێڕەش بباتەوە بۆ خۆی و بیخاتە سەر ئەو لاپەڕە نووسینەی کە بۆ دایکی نووسیبووی، ئێمەی سلێمانی پێویستیمان بە ستایش و پیرۆزبایی ئەو خائینزادەیە نییە، تاڵه‌بانی و هێرۆ و کۆمه‌ڵێ خه‌ڵک که که‌س نازانێ چین، وا خۆیان کردۆتە ده‌م ڕاستی شار، ئەوانە دەبێت لە رۆژی خۆیدا ریسوا بکرێن.
کاک قادر نادر جوان ده‌ڵێ باخچه و شه‌قامه‌کان به‌ناوی قێزه‌وه‌ترین خه‌ڵکی ناو پارتی ناونراوە، منیش پێی دەڵێم کاکە قادر خەم مەخۆ، ئەو رۆژە دێت لە دەروازەی شاری هەولێر ئەم پارچە شیعرەی جەمیل رەنجبەر هەڵدەواسرێت، کە دەڵێت:
خۆشه‌ویستم
گه‌ر پرسیان کوا ئه‌و گڕه
بڵێ ڕۆی و به‌م زستانه
کێ منداڵی ڕووتوقوته
له‌و ئه‌پرسێ
بڵێ ڕۆی و
ئێوه ویستان شاعیرێک بێت
کوێستانی بێ و گه‌رمای بیابان هه‌ڵلوشێ
هه‌ژارێک بێ و لیکاوی ئێوه‌ی پیا بڕژێ
بڵێ ڕۆی و نه‌یویست تفی شۆڤێنیتان
ڕووی چه‌وساوه‌کان سواغ بدات
بڵێ ڕۆی و نه‌یویست
زیلی ڕهشەباتان
خه‌رمانی دێ
بۆ گیرفانی به‌غداد ببات
کاتێک بابه‌ته‌که‌ی کاک قادر نادرم خوێنده‌وه، ئه‌وه‌م بیر که‌وته‌وه، که بپرسم: ئایا ده‌کرێ ئه‌و کهسایاتیانهی باخچه و شه‌قامه‌کانیان به ناویانەوە نووسراوە، هێندە بە توانا بووبێتن و خاوه‌نی کۆپله شیعرێکی ئاوابن؟ هەڵبەتە وەلامەکە ئەوە دەبێت، کە نەخێر! چونکە ئەوەی خاوەنی هەست و دلسۆزی ئەم خاک و نەتەوەیە بێت، لە لای پارتیی و یەکێتیی نابن، ئەوەی لە لای ئەم بنەماڵە خائین و دوژمنانەی کوردن، تەنها ئەوانەن کە وەکو خۆیانن، ئەمڕۆ هەروەک چۆن پارتیی بوون و یەکێتی بوون شورەییە، بۆیە، ئاساییە کەسێکی وەکو سامی عەبدولرەحمان و فڕانسۆ حەریری شەقام و باخچەی بە ناوەوە ناو بنێن، بەڵام ئاسایی نییە کەسانی جوان وەکو عەبدول خالق مەعروف و جەمیل رەنجبەر و ئەمانە پارتی بیکات بە سیمبوڵی هەولیر و لەپاڵ ئەو رەزا قورس و ناپاکانەی خۆیدا ناویان دابنێت، لێگەڕێ با لە رۆژی خۆیدا کەسە جوانەکان و لاوە دڵسۆزەکان یادیان بکەنەوە،
له هه‌ولیرو سلێمانی، ئه‌و دوو بنه‌ماڵه‌یه ده‌یانه‌وێت پێمان بڵێن ئێمه مێژووین، یان به‌دیوه‌که‌ی تردا مێژوو له‌ئێمه‌وه ده‌ست پێده‌کات ، ئه‌وه نه‌بوو ده‌ستیان کرد به تێکدانی سه‌رای سلێمانی تاکو بتوانن 6 ی ئەریلولی ١٩٣٠ و شه‌ری به‌رده‌رکی سه‌را له هزی خه‌ڵکیدا بسڕنه‌وه! ئه‌وه نییه هێرۆ و شاناز و هەڵۆ، لە گردێکدا لاشەی باوکیان دادەنێن و بە شەو و رۆژ کردوویانە بە چراخان و مزگەوتی گەورەش بە رووخاوی و ناشرینی دەهێڵنەوە، تا بڵێن بڕۆن زایرەتی برایم ئەحمەدی پیاوی ئینگلیز بکەن، ئەو پیرۆزترە، ئەو پەیامە بدەن، کە هەرچی جاسوس و ناپاکە ئەمانە مێژوو دەنووسنەوە و ئەمانە جوانن؟
ئه‌مڕۆ کۆمه‌ڵێ خه‌ڵک به‌ناوی عه‌شره‌ته‌وه له گهڕەکهکانی سلێمانیدا سهربازخانهیان کردۆته‌وه ، لام خۆش نییه بچمه ناو ئه‌و ئەو قوڵاییەوە و قسەی زۆری لەسەر بکەم ، به‌ڵام بهعسیەکان چه‌ند توانیان حی بکر و حی سه‌دام و ته‌ئمیم و قادسیه له‌دوای خۆیان بهێڵنه‌وه، ئەمانەش هەر ئەوەندەیان پێ دەکرێت و کاک قادر نادرهکانی به‌ڕێزیش ئاگادار ده‌که‌م، که ئه‌م دوو بنه‌ماڵه‌یه هه‌ر ئه‌وه‌نده ده‌هێڵنه‌وه دوای خۆیان، سه‌یره شه‌هید سه‌رداری قاره‌مان که به‌داخه‌وه وێنه‌یه‌م بۆ نه‌دۆزرایه‌وه که له سماقولی پێکه‌وه گرتبومان، کاتێک ده‌یه‌وێت ته‌قه له پارێزگای هه‌ولێر بکات گولله‌ی ئاڕبی جێکه ده‌که‌وێته خواره‌وه لهسهربانێکهوه ده‌یه‌وێ ته‌قه‌ی لێ بکات ، دووهه‌مین جار دوهه‌مین گولله په‌نجه‌ی خۆی داده‌نێت تاگوللهی ئاڕبیجێکه به‌ر نه‌بێته‌وه. هه‌ولێر سه‌ردار به‌کوڕی خۆی ده‌زانێت ، سه‌رده‌شت کوڕی هه‌ولێره ، عه‌بدولخالق مه‌عروف ، مامۆستایه‌تی جه‌میل ڕه‌نجده‌ر ، مامۆستای چهوساوهکانێتی
به‌داخه‌وه، من هه‌میشه نامیلکه شیعرێکهی شه‌هید جه‌میل ڕه‌نجده‌رم هه‌میشه پێ بوو له کۆڵه پشتهکهمدا ، ئه‌نفال ئه‌وه‌شی لێ سه‌ندم ، ئیستا بیر ده‌که‌مه‌وه ، ده‌ڵێم به‌عس چ پلانێکی جه‌هه‌نده‌می هه‌بووه بۆ میللهتیکی خه‌وتوو
بۆ میلله‌تێک که هیشتا له خه‌وی قوڵدایه ، ئه‌م دووبنه‌ماڵه خائین زادهیهش سیسته‌ماتیک کار ده‌که‌ن سیمای هه‌موو شتێک بگۆڕن، به‌شار و خه‌ڵکه‌که‌یه‌وه .
له هه‌مووی خۆشتر لام له‌م ڕۆژانه‌دا، هۆنراوه‌یه‌کی پڕ قسه‌ی قۆڕی شانازی برایم ئه‌حمه‌د له‌گه‌ڵ هۆنراوه‌ی شێخ ڕه‌زا ی تاڵه‌بانی و حه‌مدید و مێدیا حسێندا دانرابوو ، ئه‌وه چ داماویهکه له‌هه‌موو دنیادا سه‌د ساڵ جارێک یادی شارێک یان جێگه‌یه‌ک ده‌که‌نه‌وه، که‌چی یه‌کێتی وا ڕووت بۆته‌وه، دێت یادی سلێمانی لە 227 ساڵهیدادهکاتهوه، کە دەکرا لە 250 ساڵەدا یاد بکرێتەوە!
بۆیە دەڵێین ئەم ناپاکانە ده‌یانه‌وێت چیمان پێ بڵێن ؟
من ڕه‌نجده‌رم
بۆنی له‌شی گریساویم
لوتی هه‌مووتان پڕ ده‌کات
بۆرژواکان پێی په‌ست ده‌بن
به‌ڵام کاتێ دڵداره‌که‌م
پڕ به‌هه‌موو سییه‌کانی بۆنم ده‌کات
دەڵێ گوڵم ئه‌م بۆ نه‌ت بۆ سه‌ربه‌رزی من
لهخۆتداوه
به‌ر گهکهت له قوتابخانه‌ی چه‌وساوه‌کاندا دڕاوه
ئه‌وه! گوڵه به‌ڕووته‌وه ، یان ڕهشاوه ؟
ماچم ده‌کا
ماچی ده‌که‌م
به‌داخه‌وه ، له‌وه زیاترم له بیر نه‌ماوه له‌و نامیلکه‌یه‌ی ، که له‌ناو دار سێوه بۆن خۆشه‌کانی سماقولیدا ده‌م خوێنده‌وه ، به‌دڵنیاییه‌وه به هه‌ر دوو بنه‌ماڵه و عه‌شره‌ته دروست کراوه‌کان ده‌ڵێم: ئێمه چه‌نده حورمه‌تمان بۆ ناوه‌کانی ئه‌وان دانا ، که له‌گه‌ڕه‌ک و جێگه‌کانیان نابوو، هه‌ر هێنده‌ش ئه‌و ناوانه دوای خۆتان جێ ده‌مێنی له دوای نه‌مانی ئێوه ، که هێنده نزیکه وه‌ک ڕۆژی ڕوون وایه بۆمان.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست