کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ساڵی تەمەن

Saturday, 29/12/2012, 12:00





چەندین ساڵە
دڵم تەنیا
ڕازەکانم
کۆرپەیەکن
بێ گڕوگاڵ
چەندین ساڵە
یادەکانت
لە نێو ژڵمە
پەیوەستە
باخت بێ بەر
دەڤەر نەبوو
دەریای غوربەت
باسی خەمت
بڵێتەو
دەڤەرنەبوو
هاواری زەنگ
پەستەڵەکی
خامۆشیی دەنگ
ببەزێنێ
نە هۆنراوەی
زمانی حال
باسی دەردەسەری دەکات
نە زۆبانی بێ هەست و ڵاڵ
هاواری زار
دەلەرزێنێ
چاوەکانم
نزای تۆیە
شیوەی بوکی دەریا
باسی فرمێسک دەڵێتەوە
لە بێ وزەی بەهاری تۆ
قایل نەبووم
بەڵام چیبکەم
لە بەردەم خەمەکانتە
هیچم پێ ناکرێ
هێشتا وردیلەی
دەریای خەون
دەربەدەرە
ئەوەم بەسە
چرایەکی ژوانی نوێ
لەبەردەم نیگاتە
هەڵگرم
رۆژەکانی یادی تەمەن
لە چاوێلکەی غوربەتی شەو
وون دەبێ و ئەتوێتەوە
لە جێای قاوەخانەیەک
بیر لە دورێت دەکەمەوە
ئەی کیژۆڵەی چاوی باران
ڕێی تەنیایی تاریک بووە
جارێک وەرە
ڕەگی دڵ ئاودەرەوە
بۆ کوێ دەڕۆی
لەگەڵ خۆتە
بمکە گۆشەی
لاپەەرەیەک
تا خۆزگەکانم بگاتە
جێگای خەونتان
لە دوورەوە
گوێم لە هاژەی دەریایەکە
بوونی خەیاڵ
شوێنپێی دەگرێ
رێژەی هاژەی دەریا
لەدەریاتە
جێگیردەبێ
چەندین ساڵە
تەمەن دوەڕوا
ڕۆژیك دەریا
ڕۆژێک رووبار
دەڕژێنە سەر
گڕی هاوار
کێ بێ
فرمێسک لە چاوانی
پڕ لەتەمەن
بسرێتەوە
هێشتا گردی مامە یارە
هەر ئاوارەو
دوور لەیارە
کەی بێت
دەروازەی دەنگ
کۆڵی هۆنراوە هەڵڕێژێ
لە گەڵ سەمای ڕەشەبادا
یادی خەون بدرکێنێ
لە جێگای قاوەخانەیەکدا
باسی رۆژانی جەور
بۆ ماڵی سارد دەڵێمەوە
ژانی خەمی لانەوازان
لە نێو دڵمە
ئەتلێتەوە
لە ئێوارەیەک دەپرسم
هێشتا وڵات
جێی دراوی
جانتای
وورگی بێ خەمە


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە