کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


بانگه‌وازێکی گوماناویی له‌ کۆمپانیایه‌کی نادیاره‌وه‌ بۆ ئافره‌تانی کوردستان.

Monday, 06/04/2009, 12:00

1549 بینراوە


کۆمپانیای Hawian بۆ سینه‌مای جیهانی له‌ بانگه‌وازێکدا که‌ بۆ زیاتر له‌ 40 سایتی کوردی ناردووه‌، داوا له‌ ئافره‌تانی کورد ده‌کات بۆ به‌شداریکردن له‌کورته‌فیلمێکدا سه‌باره‌ت به‌ ڕه‌وتی ژیانی ژنان له‌ژێر سایه‌ی ئایینی ئیسلامدا، به‌ڵام دیارییان نه‌کردووه‌ چ جۆره‌ ژیانێک وله ‌چ دیوێکه‌وه ڕه‌وتی ژیانی ژنان هه‌ڵده‌سه‌نگێنن‌. ئایا باس له‌ڕووه‌ سلبیه‌که‌ی ئیسلام له‌سه‌ر ژیانی ئافره‌ت ده‌کات یان ڕووه‌ جوان و ئیجابیه‌که‌ی ئیسلام نیشان ده‌دات. ‌
ئه‌م بابه‌ته‌ هه‌ر له‌‌بنه‌ڕه‌ته‌وه‌ جێگای گومانه‌، نه‌ وێب سایتی کۆمپانیاکه‌ دیاریکراوه‌، نه‌ ناوی ‌ فیلمه‌که‌، نه‌ نوسه‌رو به‌رهه‌مهێنه‌ر و ده‌رهێنه‌ره‌که‌..هتد. ئه‌ی ئه‌زموونه‌کانی پێشینی ئه‌م کۆمپانیایه‌ چین؟ تا ئێستا چ به‌رهه‌مێکیان هه‌بووه‌؟ له‌ چ فیستیڤاڵێکدا به‌شداریان کردووه‌؟ ئایا بڕوانامه‌و دیبلۆمی فلیمسازییان هه‌یه‌؟
ته‌نیا ئیمێل ئه‌درێسێک نوسراوه‌ که‌ هیچکه‌س نازانێت هی کێیه! ته‌نها له‌سه‌ره‌وه‌ نوسراوه‌ (ده‌رهێنه‌ره‌که‌).
ئه‌گه‌ر کۆمپانیایه‌ک (وه‌ک خۆتان ده‌ڵێن: سینه‌مای جیهانی) بێت خۆ ده‌بێت هه‌ر هیچ نه‌بێت شڕه‌ ویب سایتێکی هه‌بێت.
پێ ده‌چێت ئه‌و براده‌رانه‌ نیازی ئیشی خێریان هه‌بێت و له‌ رێگه‌ی ئه‌م جۆره‌ بانگه‌وازانه‌وه‌ بیانه‌وێت کچان له‌ده‌وری خۆیان خڕ بکه‌نه‌وه‌و کاری هونه‌رییان له‌گه‌ڵدا ئه‌نجام بده‌ن.
ئه‌گه‌ر ته‌ماشای با‌نگه‌وازه‌که‌ بکه‌ین زیاتر له‌ به‌یاننامه‌ی باندێکی مافیایی یان گروپێکی بازرگانی کردن به‌ئافره‌ته‌وه‌ ده‌چێت. تا کۆمپانیای فیلم، سه‌باره‌ت به‌‌ ناوه‌رۆکی فیلمه‌که‌ هیچ نه‌وتراوه‌، کێ ده‌لێت به‌ته‌مای فیلمی(پۆرنۆ) نین.Pornographic movies به‌‌رهه‌مهێنانی
دیاره‌ هه‌موومان حاڵ و وه‌زعی هونه‌ر و فلیمی کوردی باش ده‌زانین هه‌ر بۆیه‌ ئه‌م جۆره‌ کۆمپانیایانه‌ وه‌ک قارچک هه‌ڵده‌تۆقن. ئه‌و فیلم و ته‌مسیل و دراما جوانانه‌ی سه‌ر سیدی و ته‌له‌فیزۆنه‌کان شایه‌دحاڵی ئه‌م وه‌زعه‌ن. ده‌ترسم بۆ نه‌گبه‌تی ئه‌و کچانه‌ش،‌ هه‌ر به‌ خۆبه‌خش کاریان پێ بکه‌ن و هه‌قی ماندووبوونه‌که‌شیان پێ نه‌ده‌ن.

له‌ مه‌رجه‌کاندا ئاوا ده‌لێن:
1- ته‌مه‌نی له‌ نێوان (25) (40) ساڵ زیاتر نه‌بێت. باڵای له‌ 150 سم که‌متر نه‌بێت، کێشی له‌ 75 کیلۆ زیاتر نه‌بێت. دیاره‌ ئه‌وبراده‌رانه‌ حه‌زیان له‌ کچێکی باڵابه‌رزی، پێگه‌یشتووی، ناوقه‌دباریکه‌، خۆزگه‌ بیشیان نوسیبا: ئاخۆ ده‌بێت‌ ئه‌سمه‌ر یان سوورو سپی بێت.‌
2- مه‌رج نییه‌ پێشتر کاری هونه‌ری کردبێت، قه‌یدی چی یه‌ خۆیان فێریان ده‌که‌ن! ئه‌ی له‌و هه‌موو کچه‌ هونه‌رمه‌نده‌ به‌ ئه‌زموونانه‌ بۆ داوا ناکان، چونکه‌ ده‌زانن وه‌ڵامی (نا)یان پێ ده‌ده‌ن.
3- له‌ڕووی یاساییه‌وه‌ توانای گه‌ڕان و سه‌فه‌ری هه‌بێت له‌نێو وڵاتانی ئه‌وروپادا. دیاره‌ به‌نیازن فیلمی (جیمس بۆند‌!) ده‌ربکه‌ن بۆیه‌ هه‌ر دیمه‌نیکی له‌ وولاتێک فیلم ده‌گیرێت.
4- مه‌رجی چواره‌م زۆر هه‌زه‌لییه‌: هه‌موو ئه‌و زانیاریانه‌ ده‌رباره‌ی هه‌موو لایه‌نه‌کانی فیلمه‌که‌ ده‌درێت به‌ ئافره‌ته‌‌‌ به‌شداربووه‌که، دیاره‌ پێدانی زانیاری به‌ به‌شدار بوو به‌ داهێنانێکی زور مه‌زنی ده‌رهێنه‌ری ناوبراو داده‌نرێت. وه‌ک ئه‌وه‌ی له‌جیهاندا ده‌رهێنه‌ره‌کانی تر زانیاری نه‌ده‌ن به‌ ئه‌کته‌ره‌کانیان، ئاخر کێ هه‌بووه‌ له‌دنیادا له‌کارێکدا به‌شداری بکات بێ ئه‌وه‌ی زانیاری سه‌ره‌تایی وه‌رنه‌گرتبێت. ئه‌م داهێنانه‌ نوێیه‌ مه‌گه‌رته‌نها له‌ کۆمپانیای (هاوی فیلم) دا به‌رچاو بکه‌وێت. دیاره‌ که به‌ ئافره‌ته‌که‌ ‌ ڕازی بوون ئه‌وسا سیناریۆی فیلمه‌که‌ی پێ نیشان ده‌ده‌ن. هه‌رچییه‌کیشی پێ بڵێن ده‌بێت قبووڵی بکات.

5- ئاماده‌یی هه‌بێت ئه‌و دۆکۆمێنتانه‌ پێشکه‌ش بکات که‌له‌لایه‌ن ده‌رهێنه‌ره‌وه‌ داوای لێ ده‌کرێت.
ئه‌مه‌ش هه‌مان ڕه‌وشتی بانده‌کانی بازرگانی به‌ ئافره‌ته‌وه‌یه‌، که‌ پێشتر دوکیومێنت و پاسپورته‌کانیان لێ زه‌وت ده‌که‌ن و ئافره‌ته‌که‌ راپێچی ئه‌م سه‌نعه‌ته‌ ده‌که‌ن.
ئه‌م هه‌موو شێروڕێویه‌ بۆ کورته‌ فیلمێکه‌، جا ئه‌گه‌ر فیلمه‌که‌ درێژ بووایه‌ چیمان بکردایه‌.
له‌ کۆتاییدا ده‌ڵێم: تۆ بلێیت ئافره‌تان ئه‌وه‌نده‌ بێ ئاگا بن، به‌بێ هیچ زانیارییه‌ک خویان بخه‌نه‌‌ داوی که‌سانێکی نه‌ناسراوه‌وه‌؟
به‌ براده‌رانی هاویان فیلم و ده‌رهێنه‌ره‌که‌یش (دیاره‌ خه‌لکانێکی هاوین) به‌ ناوه‌که‌شیاندا دیاره‌ که‌ ئاماتوورن، ده‌لێم: ئه‌و یاریه‌ کۆنه‌، ده‌ڵێی منداڵ فریوو ده‌ده‌ن.
ئه‌گه‌ر هه‌ر زۆرحه‌زتان له‌ کچانه، ‌کارێکی زۆر ئاساییه و‌‌ چه‌ندین شێوه‌ی ئاسان تر هه‌یه‌ بۆ دۆست‌ په‌یداکردن و حه‌ز حه‌زۆکێ.




ئه‌مه‌ش لینکی بانگه‌وازه‌ سه‌یره‌که‌یه که‌ له‌ژێر ناوی (ده‌رهێنه‌ره‌که‌)‌ بڵاوکراوه‌ته‌وه‌:
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=ac7eb112

هه‌ر سه‌رکه‌وتووبن.


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)