مەلا مستەفا و ئیدریسی کوڕی چیان بە کەریمی حیسامی ووت؟
Monday, 03/09/2012, 12:00
لە بیرەوەورێکانم ساڵی ١٩٧٠ تا١٩٧٥دا کەریمی حیسامی پەردە لەسەر بهشێک له مێژووی گهلهکهمان و کهسایهتییهکانی ئهو سهردمه ههلدهداتهوه، کە ئیتر دەبێت بەجدی تر، ئێمه قسەی لەسەر بکەین، بهتایبهتیی ئەو کاتەی کەریمی حیسامی بۆدیداری مەلامستەفا دەچێت کە سەیدا ساڵح ویسفی نامەیەکی بەعەرەبی بۆ دەنوسێت و ناوی دەنێت جەماعەتی قاسملو ، کەریمیش کە نامەکە دەخوێنێتەوە دەڵێ من سەرکردایەتی حیزبی دیموکراتم جەماعەت نیم، تکای لێدەکات کە ئەو کەلتورە بۆ ئەوان نەهێنێت، پاشان سەیدا کە لە ئێمە و مانیان کردوە بە گەورە و نایاب ، لەبەینی کوردی عەرەبیدا عەرەبی هەڵدەبژێرێت، سەیرە تائێستا لەناو پارتیدا نامەکان بە عەرەبی دەنوسرێن و ئاڵو گۆڕ دەکرێن، کاتێک کەریم دەگاتە حاجی ئۆمەران، خۆی ووتەنی عەجەمهکانی سهر به ساواک لەوێ بوون، ئهو کاته ساواک دەستی ئاواڵا بوو لایان و هەموو کون و کەلەبەرێکی کوردستانیان تەنیوە، لە دیوەخانی بارزانیدا سێ ڕۆژان چاوەڕوان دەکات لە بێکاریدا نازانێ چی بکات، بەدوای کتێب و ڕۆژنامە و ڕادیۆدا دەگەڕێت ، هیچی لێ نابێت، لە سەرکردایەتی بارزانیدا نهک کتێبخانە هەر نەبووە بەڵکو هیچی لێ نەبووە چونکە کاتکوشتن لەوێ زیاتر لەسەر گرەو کردن بووە ئەوەتانێ بۆ مان باس دەکات کە چۆن مەسعود گرە و لەگەڵ کابرایەک دەکات کە بڕوای وابوە دەتوانێ بە ژەمێک گیسکێک بخوات، کاتێکیش مانگ دەگیرێت شەوێک هەزاران گوللە دەنێن بە ئاسمانەوە، تا هێمنی شاعیر دەڵێ: ده وەرە سەیری ئەو میللەتە بکە لە شۆڕشدان و چۆن ئەو هەموو گوللەیە بەهەدەر دەدەن، باسی هەژار موکریانی دەکات کە چۆن هەڵوێستی نەبووە لەو هەموو سوکایەتی پێکردنەدا ، بەهەر حاڵێک بێت دوای سێ ڕۆژ کە د.مەحمود سۆرانی دەیباتە لای ئیدریس ئەویش داوای لێ دەکات لە پێناو کورددا دەبێت هەموو یەکبگرین و خائینان بکوژین و ئەوانیش بەچەک و پارەو نەفەری خۆیان کۆمەکیان دەکەن، کەریم دەڵێ: ئێمە حیزبێکی سیاسین و کاری وا ناکەین، ئیدریس لهمه تووڕه دەبێت و دەڵێ: دوای ماوەیەک وەرەوە بۆ لامان، تا بارزانی باوکم ببنیت، (لاپەڕەی ٣٧ بەرگی چوارەم حیواری ئدریس و کەریمی حیسامی) "ئدریس دەڵێ ئێمە دەبێ لەڕێگەی کوردستاندا هاوکاری یەکتر بکەین . ئێوە لەوێ دەتوانن زۆر کاری گەورە بکەن . ئێستا............... خائینی کوردە دەبێ بکوژرێت . ئێوە بۆ نایکوژن؟ پارە،چەک، پیاو، هەرچی بتانەوێت دەیخەمە بەر دەستان ، وەرە باپیاوانە ئەو خائینانە لەناو بەرین".
کەریم دەڵێ به ئیدریسم وت: "کاک ئدریس : ئێمە حیزبی سیاسین پیاو کوژ نین . بەڕاستی چاوەڕوانی ئەوە نەبووم ئێوە مەسەلەی ئاوا لەگەڵ ئێمە باس بکەن. پاش چهند کاژمێرێک لە هۆدەیەک ئیدریس کەریم دەبینێتەوە و دەیباتە لای پیاوە ڕۆحییهکە بارزانی، کە قەڵەم و کاغەزێکی بەدەستەوە دەبێت و ئیدریس بەجێیان دەهێڵێت، ئاوا مەلامستەفا لەگەڵیا دەدوێت " دوای بەخێر هاتن و هەواڵ پرسینی برادەرانی (کوردستان یەکە من قەت ئیحتراف بەم سنورانە ناکەم نابێ ئیحتراف بەو لەتکردنانەی کوردستان بکرێت، پاشان لێی پرسیم قاسملۆ چی بۆ کوردستان کردوە؟ فاسملۆ چی بۆ کورد کردوە؟ ئایا توانیوێتی لەم ووڵاتە ئیشتراکیانە ملیوێنێک دۆلار بۆ شۆڕشی کورد پەیدا بکات؟ نەی توانیوە. کەوابوو هیچی نەکردووە، ئێوە کە خزمەت بەکورد دەکەن بۆ ........... ناکوژن . ئەو سەگبابە دەبێ بکوژرێ ، خائینی کوردە"
سەمەرە لەوەدایە کاتێک ماوهیهکی تری دەدەنێ لە گەلاوێژی ساڵی ١٩٧١دا دەڕواتە بۆ دیدارەکە ئیدریس خۆی لێ دەشارێتەوە، د. مەحمودیش پێی دەڵێ: تۆ لەگەڵ مامۆستا هەژار چویت مەلامستەفا و ئیدریست دیوە، چاکترە قاسملۆ بێت دیداریان بکات، چونکە پەیمانیان دابونێ کە مانگانە ٤٠٠ دیناریان پێ بدەن، بەڵام کاتێک قاسملۆ دەچێت ، ئیدریس بەقاسملۆ دەڵێت: ئێمە دەزانین کەریمی حیسامی دەستی لەگەڵ ساواکدا هەیە و ئێمە ناتوانین و توانامان نییە یارمەتیدان بدەین ئەوەتانێ پەنیر دەفرۆشین و شۆڕشی پێ بەڕێوە دەبەین. ئەمەش یەکێکی ترە لە پلانەکانی ماڵی مەلامستەفا و وویستویانە لەڕێگەی حیزبی دیمکراتەوە تیرۆری نەیارانیان بکەن، یان ئەوانەی کە ساواک و دەزگا مخابەراتێکان ئەمریان پێ کردوون ، ئاخر ئێمە گەلێکین مێژوو ناخوێنینەوە ، بۆیە لەخۆمانەوە ناو لەو پیاوانە دەنێین و نایەین دادگایی ئیسک و پروسکیان لە دادگادا بکهین، لەیەکێک لەبەر گەکانیدا کەریمی حسامی باسی عوبێدوڵا دەکات کە چۆتە چیک و ئافرەتێکی سۆزانی لەگەڵدا بووە.
مێژووی کورد مێژووی نزیکی کورد ئەمەندە ناشرین و ئاڵۆزە، ئاخر بێ مەڵامەت نییە کە ئێمه تا ئیستا نهمانتوانیوه بەئازادی بگەین ، لام سەیرە کەسانێک هەن لەخەمی ئەوەدان کە کورد لە چ تیرەو هۆزێکە و لەدوای ساغکردنەوەی ئەوە، ئێمە ناتوانین مێژووی چەند دەیەکمان ساغکەینەوە چ جای مێژووی چەند هەزاران ساڵمان .
http://www.kerimhisami.com/articel.php?id=42
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست