کوردستانپۆست سیناریۆکه‌ی پارتی به درۆ ده‌خاته‌وه
Sunday, 04/07/2010, 12:00
دوای سیناریۆکه‌ی پارتی کوردستانپۆست راستیی رووداوه‌که ئاشکرا دهکاتسهرچاوهیهکی باوه‌ڕپێکراو له نێو ده‌زگای پاراستن، که نه‌یویست ناوی خۆی ئاشکرا بکات، به کوردستانپۆستی راگه‌یاند: ئه‌و سیناریۆیه‌ی پاراستن به نیازه له چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتوودا به‌ڕیی بکات ماوه‌یه‌که له‌نێو ده‌زگاکه‌دا پلانیان بۆ داناوه و ژماره‌یه‌کی زۆر له‌و کارمه‌ندانه، پێشنیار و قسه‌یان له سه‌ر کردووه، ئه‌وانه‌ی سه‌رپه‌رشتی دانانی ئه‌م پلانه ده‌که‌ن، له‌لایه‌ن خوودی مه‌سرور بارزانیی راسپێردراون، که بریتین، له که‌ریم سنجاری (سه‌رۆکی تیمه‌که)، عیسمه‌ت ئه‌رگوشیی و عه‌بدوڵڵای ئاسایش، ئه‌مانه ئه‌و تیمه‌ن، هه‌ڵساون به دروستکردنی ئه‌م سیناریۆیه، که به‌م شیوه‌یه‌ی خواره‌وه‌یه:
پاراستن چه‌ند که‌سێک ده‌هێنێته سه‌ر ته‌له‌فیزیۆن، پاش ئه‌وه‌ی ددان به‌وه‌دا ده‌نێن و ده‌ڵێن: به‌ڵی ئێمه سه‌رده‌شتمان تیرۆرکردووه و له فڵانه کاتدا وا به دوایه‌وه بووین و وامان بڕیاردا به‌م شێوه‌یه بیفڕێنین و دوایی ئه‌وه بردمان له موسڵ فڕێمان دا...... هتد.
بڕیاره به‌و دوو شیوه‌یه‌ی خواره‌وه سیناریۆکه کۆتایی به (فایلی تیرۆرکردنی سه‌رده‌شت) بهێنن تا تاوانه‌که له پارتی دوور بخه‌نه‌وه. هه‌مان سه‌رچاوه وتی: پێده‌چێت بڵێن (ئ
ه‌وه‌ی ئه‌م کاره‌شی پێکردین بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بوو، (یان ناوی به‌رپرسێکی گۆڕان ده‌هێنن، که گوایه بۆ ئه‌ویان کردووه) یان هه‌ر خۆشیان ده‌ڵێن ئێمه خۆمان سه‌ر به بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانین).
سه‌رچاوه‌که له درێژه‌ی قسه‌کانییدا وتی: (
پێشنیارێکی تریش هه‌یه، گوایه سه‌رده‌شت عوسمان له‌سه‌ر کێشه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تیی کوژراوه، وه‌ک ئه‌وه‌ی حه‌زی له فڵانه کچ کردووه و دوای که‌وتووه و ده‌ستدرێژی کردۆته سه‌ری، ئێمه‌ش ئه‌مه‌مان به سوکایه‌تی زانیوه، بۆیه هه‌ڵساوین به‌و کاره و ناموسی خۆمان به‌وه کڕیوه‌ته‌وه، یان که‌سێکی ئه‌و کچه ئێمه‌ی راسپاردووه، به پاره بچین سه‌رده‌شتی بۆ بکوژین، دووریش نییه، یه‌ک دوانێک له‌وانه‌ی ده‌یان هێننه سه‌ر ته‌له‌فیزیۆن خه‌ڵکی ناوچه‌کانی موسڵی تێدا بێت).
نه‌ک ئه‌و سینارۆیانه کۆمه‌ڵێک چیرۆک و به‌سه‌رهاتی تریش ئاماده‌کراوه، که ئه‌وانه بکه‌ن به سیناریۆ و تیرۆرکردنه‌که‌ی سه‌رده‌شتی پێ په‌رده‌پۆش بکه‌ن.
سه‌رچاوه‌که ئه‌وه‌ی به کوردستانپۆست راگه‌یاند، له‌گه‌ڵ چه‌ند خاڵیکی گرنگی دیکه، زۆر هه‌ستیاره، ئه‌و زانیارانه له‌به‌ر ده‌ستی کوردستانپۆستدایه و تا ئیستا به هیچ سێوه‌یه‌ک باسی لێوه‌نه‌کراوه، ئه‌وه هه‌ڵده‌گرین بۆ دوای بڵاوکردنه‌وه‌ی سینارێۆکه‌ی پارتی و پاراستن، تا وه‌کو به به‌ڵگه بڵاوی بکه‌ینه‌وه، تێیدا راستیی رووداوه‌که‌ی کوشتنی سه‌رده‌شت دیاری ده‌کات.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست