کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


نەبەز ئەو مەنجەڵەی كە خستوتە سەر ئاگر قوربانی دەوێ

Wednesday, 10/02/2010, 12:00



ئەم دەسەڵاتە سەقەتەی لەمەر كوردستان تەنها بەرەخنەو ووتنی راستیەكان تووشی هستریا ئەبێت و كەسی رەخنەگر ئەچێتە خانەى تیرۆریست و تێكدەرەوە... لەسایەى گەندەڵیە زۆرەكانیان و تەخشان و پەخشان كردنی ماڵ و سامانی میللەت رۆژ لەدوای رۆژ كەسی رەخنەگر و قەڵەمی سەربەرز دێنە مەیدانی بەرەنگاری ودژی دەسەڵات ئەنوسن _ دەستان خۆش__
زۆركات هەوڵی ئەوە ئەدەن بە پارەو سەیارەو خانوو .... هتد .. و لەرێی چەند بەكرێگیراوێكەوە قەڵەم و زمانت بكرن (وادەزانن هەموو كەس جەمال عەبدوڵا و پۆڵا سەعیدە) وە ئەگەر بۆیان نەچوە سەر ئەوا لەرێی هەرەشە و ترس و تۆقاندنەوە هەوڵی وەستانی ئەدەن بەڵام سەربەرزیە بۆ مرۆڤ كە ببێتە چقڵی چاوی ئەم مرۆڤ خۆرانە بۆیان نەچوە سەر ئەوا لەرێی هەرەشە و ترس و تۆقاندنەوە هەوڵی وەستانت ئەدەن
شەوی رابردوو كاك مستەفای حەسەنە گەورە پێی راگەیاندنم كەوا دیسان لەرۆژنامەنووس نەبەز گۆرانیان داوە دەسبەجێ لەگەڵ چەند هاوكارێكم دا پەیوەندیم گرت و هەواڵەكەیان پشت راست كردەوە بەڵام ئەوەی جێی دڵخۆشیە كە دەستەكانی نەبەز ئەمجار بێدەنگ نەبوون و وەك خۆی ووتەنی یەكێكیانی حەسیر مەیان كردوە هەرباشە كەچونەوە بۆلای ئاغاكانیان دیاری نەبەز ئەبەنەوەكەبە سەرو چاویانەوە دیارە
تەماشاكەن گەلۆ چ ووڵاتێكی قێزەونە رۆژێك ئەیانەوێ سەباح بكوژن رۆژێك لەنەبەز ئەدەن رۆژێك هەرەشە ئەكەن ماشەڵا چلۆن ئازادیەكە.... نەبەز گۆران ئەوگەنجە سەرسەختەی كە ماوەیەكە دەسەڵاتی یەكێتی و پارتی هەراسان كردوە بە دەرخستنی راستیەكان و ئلشكراكردنی دزینی سامانی میللەت.... سەرەتا وویستیان لەرێی جەمال عەبدوڵاوە چۆك بەنەبەز دابەن بەڵام هەرزوو جەمال عەوڵا بوو بە پۆری خوراو
پارتی لە هەولیر نەبەزی ئاوارە كرد وا دیسان لەژێر حوكمی یەكێتی بە رۆژی رووناك هەڵەكوتنە سەر گەنجێكی رۆشنبیر باشە پێم ناڵین كامەیە ئازادی كە ئێوە باسی ئەكەن.؟؟؟؟
لێرەدا روو ئەكەمە دەسەڵاتی یەكێتی و پارتی و بەدەنگێك كە دەنگی شەهیدان و هەڵەبجەو گەرمیانیەكانە هاوار ئەكەم ئەڵیم نەبەزێك شەهید ئەكەن سەدان نەبەز لەبێشەدایە ... قەڵەمێك سەر ئەبڕن سەدان قەڵەم لەرێگادایە......
لێرەوە ئەڵیم نەبەز گۆران ئەو مەنجەڵەی تۆ خستوتە سەر ئاگر بێگومان قوربانی دەوێ ... ئەی ئافەرین دەجالەكان كەدەتانەوێ پەپولەی رۆحی نەبەز و سەباح و ئەوانیتر بسوتێنن بەڵام مەخابن بۆتان ناچێتە سەر كورد گوتەنی (كەجام پربوو لێی ئەرژێ)

 


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە