کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


سەركردەی سیاسی چۆن زویر دەبێت

Wednesday, 25/12/2013, 12:00

1539 بینراوە



سەركردەی سیاسی یان دەست لە كار دەكێشتەوە بە تەواوەتی بە هۆكاری سیاسی و تایبەتی و كەسایەتی خۆی یان جیادەبێتەوە لە گەڵ هەواڵەكانی بۆ پێكهێنانی رەوتێكی سیاسی تر هەندێ جیاواز لە پارتی دایك یان ئەوەیە دەر دەكرێت لە ریزەكانی ئەو حیزبە بە دەر لە خواستی خۆی ئەمانە بە گشتی چوار چێوەی جیابوونە وەو دەست كێشانەوە لە كاری سیاسی و حیزبی بەڵام ئەوەی لە سەیر سەیر ترە و مایەی تێرامانی زۆربەی شرۆڤە كاران و چاودێرانی سیاسیە لە كوردستان ئەوەیە كە پۆلێك لە سەركردەكانی بزتنەوەی گۆران بۆ ماوەیەكی زۆرە لە رەوشێكی تەم و مژاوی و نادیاردا دوور كەوتوونەتەوە لە كاری سیاسی بزتنەوەكە گوایە لە بەر هۆكاری یەك نەگرتنی بیر و راكانیان لە گەڵ كەسی یەكەمی گۆران ئەگەر چی تا ئێستا بە تەواوەتی ئاشكرا نیە كە ئەو فاكتەرە هۆكاری سەرەكی بێت بو ئەو تۆرانە, بە سانایی كاتێك زانیاری تەواو فەراهەم نابێت لە بەردەستدا لە سەر رووداوێك یان دیاردەیەكی نا سروشتی بە مافی خۆمانی دەزانین كە هزر و بیرمان كاری خۆیان بكەن و ئەگەر و گریمانەیی جیاواز تابلۆ بكەن بۆ شی كردنەوەى شرۆڤە كاری :

یەكەم : دەكرێ ئەو سەركردانە مەرجەكانیان بۆ گەرانەوە وابەستە بێت بە ئایندەی پۆستی رێكخەری گشتی بزتنەوەی گۆران و شێوازی بەرێوەبردنی دەستەی سەركردایەتیەكەی كە زۆر لە روخساری سەركردایەتی سەردەمی جەنَگی سارد دەچێت,

دووەم : رەنَگە ئەو سەركردانە لە روانَگەی رادیكاڵی سەرنجەكانیانەوە پێیان باش نەبێ كە بەرهەمی خەبات و جیابوونەى ئۆرگانی رابەرایەتی ئەو بزتنەوەیە كە زادەی دوو جار قوربانیانە لە رێرەوی تێكۆشانی نەتەوەیی بدرێتە دەستی كۆمەڵێك لە گەنجی خوێن گەرم و بێ ئەزموونەوە كە هەموویان تەنها چاویان لە دەست و دەمی كەسی یەكەمە كە بە سیاسەتی پێغەمبەر ئاسا كار دەكات بە چوونە ژێر باری ئارەزووی هەموو باڵ و لایەنەكانی ناو بزتنەوەكەی,

سێهەم : لەم كاتەدا بە تایبەت ئەو سەركردانە نە دەتوانن بە تەواوەتی دەست بكێشنەوە لە كاری سیاسی و بچنەوە ماڵی خۆیان چونكە پێیان وایە كە هێشتا دەتوانن خزمەتی كۆمەڵگا و بزتنەوەكەیان بكەن لە لایەكەوە و نە دەتوانن بگەرێنەوە بە بێ ئەوەی مەرجەكانیان نەك ( رەخنەكانیان ) بە هەند وەربگریرێت,تاوەكو ئەو كێشە و ئەندێشەیە درێژە بخایەنێت تاوەكو رواڵەت و روخساری سیاسی خۆی لە دەست دەدات و كەم دەبێتەوە بۆ تەنها وەك كێشەیەكی (كەسایەتی) و بە نەرمی وێنەكانیان لە بیرەوەری كۆمەڵگادا كاڵ و تەڵخ دەبێتەوە ,

چوارەم : نە كەسی كاریزمای یەكەم و نە ئۆرگانی جڤاتی نیشتمانی بە مەرجەكانی ئەو سەركردە تۆراوانە قایل دەبن ئەگەر مەبەستیان ئەوەبێ دەستكاری هەیكەلێتی بزتنەوەكە بكەن و بۆچوونەكانیان بكەنە پەیرەو و پرۆگرام و گووتار و سەرخەتی سیاسی هەر بۆیە پێ دەچێت قەیرانەكە بەردەوام بێت لە گەشە كردن و تەشەنە كردن بە تایبەت لە وەرچەرخان و بۆنە تایبەتەكانی ئەو بزتنەوەیە تاوەكو هەردوولایەن دەگەنە ئەو راستیەی كە ئیتر كاتی سات و سەودایە نەك دان و سان بۆ گەرانەوە,

پێنجەم : لەم قۆناغەدا بزتنەوەی گۆران بە راستی پێویستی بە كاریزمای كەسی یەكەمە نەك ئەو سەركردانە بەڵام بوونیان لە پاڵ ئەودا رەنَگە هێز و كاریگەریی و (معنویاتی) دیاریكراو ببەخشێت بە رەوتەكە بەڵام مانای ئەوە نیە كە بە بێ ئەوان گورگ لە رێگادا دەیانخوات,

لە كۆتایدا من تێ ناگەم سەركردەى سیاسى بەكێش و قورسایى ئەو هەڤاڵانە لەرووى كۆمەڵایەتى و رابردووى سیاسى یەوە بۆچى دەتۆرێن یان زیز و زویر دەبن خۆ ئەگەر باوەریان بەرەوایی پرسەكەیان هەیە ئەوا با جەنگی بۆ بكەن لەناو ریزەكانى بزوتنەوەكە یان هەر نەبێ دەست بدەنە دامەزراندنى رەوتێكى سیاسى جیاواز لە دەرەوەى ئەگینا رەخنەو مەرجەكانیان تەنها لە چوار چێوەى گلەى و گازندەى برا بچوك دێتەوە بۆ برا گەورە كە بۆی هەیە وەری گرێ یان بە ماڵ ئاوایەوە بیگێرێتەوە بۆ خاوەنەكەی,

شرۆڤە اری سیاسی
مامۆستا محمد گەرمیانی
سلێمانی
24.12.2013



چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)