کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  • 8
  • 9
  • 10
  • 11
  • 12
  • 13
  • 14
  • 15
  • 16
  • 17
  • 18
  • 19
  • 20
  • 21
  • 22
  • 23
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30
  • 31
  •  
  •  
  •  
  •  

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


لە کارگەی چننیدا!

Monday, 24/03/2014, 12:00

1562 بینراوە




جگە لەو چەند تاڵە مووانەی کە بە پشت گوێکانی یەوە مابوون هەرچی مووبوو بە سەریەوە نەمابوو ، مووەکانی لای ڕاستی گوێجکەی کە بەژمارە ئەگەر بوژمارد نایە خۆی لەپەنجا بۆ شەست تاڵێک ئەدا جگەلەوەی وەک ڕەشی بنی مەنجەڵی سەر ئاگری دار ڕەشی کردبوونەوە و کلکی مشک ئاسا درێژی کردبوونە سەر گەندە مووەکانی لای چەپی و هەرجارەش یەک وەقە ڕۆن زەیتی لێئەدا تا بەسەری یەوە بسەپێن وبەرز نەبنەوە . ڕۆژانە ئەمە کاری زیاتر لەنیو کاتژێری بەر ئاوێنەی بوو . هەر ڕۆژەش بەجۆرێک خۆی ئەگۆڕی ئەتگووت لە پاکەت هاتۆتە دەرەوە کورد ووتەنی بۆنی هێندە ئەیا لەخۆیی هەتا خەڵکانی سەرجادەکانیشی پێ بەبۆن ئەکەوتن هەر لە تەمنێکی زووی لاوێتیەوە تووشی ئەم حاڵەتە بوو بوو خۆی بۆ ئافرەتەکانی کارگەی چنین لەتەل ئەیاو هەر جارەی بەلای یەکێک لە وانەی کەشویان نەکردبوو و زیاتریش لای ئەوانەی کە لەمێرد جیابووبوونەوە یان مێردیان نەمابوو جارە جارە ئاوڕ و سۆعبەتیی گەرمیشی لە گەڵ ژنەقەیرەکاندا ئەکرد و بەچاو هەڵتەکاند وپیکەنینی بەقاقاوە لەگەڵیان ئەدوا و بەحوکمی ئەوەی سەرۆکی بەشی دروومانی کارگەکەبوو لەو بەشەشدا پشکی یەکەمیشی لای بەڕێوە بەرەوە بۆسزادانوبەرزنرخاندن و هەتا دامەزراندنی نوێی دروومانکەرانی پیبەخشرابوو بەمەش جگە لە ئافرەت لەم بەشە ، ڕەگەزی نێرینەی تیانەبوو . سەیرانی خێزانی لەکاتی شەڕو لێک تۆرانەکانیان ئەمانەی بۆ هاوسەرەکەم باسکردبوو کە جگە لە خزمایەتیەکەمان وەک خوشکیان لێ هاتبوو، بۆیەکەم جار کەمن هەواڵەکەم بۆ برد بۆ کارگەو لەبەر ئەوەی ناسیاوی خۆی بووم لەشوێنی کارەکەی بینیم .. کەلەو کاتەدا خۆی بەسەر کرێکارێکدا وا چەماندبووەوە هێندەی نەمابوو وەک ئەڵێن بچێتە ناو جەرگ وهەناویەوە ... من کە ئەم وێنەیەم بینی بێ سێ ودوو بیرم بەلای ئەوەدا چوو کە چۆن لەناکاو هاتۆتە ئیرە و هەمان دیمەنی میردەکەی دیوە کەئیستا من بینیم ! هەر لەهەمان کاتدا بۆ ئەوەش چووم کە ئەم دیمەنە بۆ یەک جارنەبووبیت و چەندەها جار ئەم وینەیە دووبارە بووبێتەوە هەر ئەمەش بووبیت بەزووخاو خەم وخەفەت و کاری لە سەیران کردبێت و تووشی ئەو دەردە کوشندەیەیی کردبێت.... کاک ماردین کاک ماردین ،، میوانت هەیە ! یەکیک لە بەردەستە ژنەکانی ناو کارگەکە کە لەگەڵم هات بۆ هۆڵی چنینەکە کە ئەوی لی بوو هاواری کرد... هێشتا من لە بەردەم دەرگای هۆڵی بەشەکەدا بووم هێشتا ئاوڕی نەدابووەوە بەدەنگێکی ناڕەزایی یەوە کێ یە ؟... منم کاک ماردین !! بەقایمی ووتم . لە بەر دەنگی ماکینەی دروومانەکان دەبوو هاوارکەم !

وەک دەنگەکە ناسیار بێت بەلایەوە یان یەکەم دەنگی نێرینە بێت لە هۆڵەکەدا بۆیە خێرا خۆی بۆ ڕاستکردەوەو بۆینباخو چاکەتەکی کە وەک لێفەی لێهاتبوو بەشانوو سەریەوە لەکاتی خۆ چەماندنەوەکەدا بۆ سەر دروومانکەرەکە .. بەپیکەنینێکی دەستکردانەوە .. ئەی بەخێر بێێت حەمە گیان وەرە وەرە بابڕۆینە ئۆفیسەکەم!

ئۆفیسیش تەنها ژوورێکی بچووک بەوو لەناو هۆڵکەدا و بە چواردەوردا بە پەنجەرەی گەورەی نیمچە تاریک درووست کرابوو کە لەدەرەوە ناوەوە نەدەبینرا .. کەچووین دانیشتین سەیری ناو هۆڵکەم دەکرد زیاتر ژوورەکە لە بورجێکی موراقەبە دەچوو جگە لە مێزێک و قەنەفەیەک لەپشتەوەی مێزەکە لەباتی تاکە کورسی و سەلاجەیەک و چەند گۆڤارو ڕۆژنامەو فایلێک .. بەگووڵ و وینەی کچانی ڕازاندبوویەوە کە زیاتر لە ئۆفیسی ئافرەتان ئەچوو وێنەیەکی کاتی هەرزەکاری خۆشی بە قژێکی پڕەوە لەسەر مێزەکە دانابوو .. دەنگێکی لەناکاوی چا ناخۆی بانگی کردم ؟ لە پشکنینینی چاو بەناو ژوورەکەیدا ڕای چڵەکاندم و بە ئاگا هێنامەوە ... نا کاک ماردین گیان سوپاس ! بەڕاستی من بە پەلە هاتووم .. پەلەت چیە؟ کەزیاتر ئەو مەبەستی بەڕێ کردنم بوو... جارێ دانیشتووین ؟ لەگەڵ چاوێک کە دوور بوو لە سەیری منەوە بەڵکو بەناو هۆڵەکدا ئەیگێڕان ... کاک ماردین من بۆ ئەوە هاتووم کە پێویستە لە گەڵتا بڕۆینەوە بۆ ماڵەوە ! ئیدی چاوەکانی وەرچەرخاندوو ڕووی تێکردم .. بۆ ؟ چی بووە ؟ هیچ نەبووە ! نا نا ...هەر ماڵی خەزوورت منیان ڕاسپارد لەگەڵ برات دا... کە بێیتەوە بۆ ماڵەو ! ئیشیان پێتە ! ئاخر نازانم مودیر ڕێگەم ئەدا یان نا من تەنهام لێرە ئەگەر کارەکە گرنگ نیە با بیخەینە ئیوارە ! نا کاک ماردین ! تۆ تەلەفۆنەکەشت مەشغووڵ کردوە ! زۆریش تەلفۆنیان بۆ کردووی ! وەڵامت نەبوو ! بٶیە منیان ڕاسپارد باشترە بە بەڕێوەبەر بڵێیت بۆ چەند ڕۆژێک ناتوانی بێیتەوە ! ئەمجارەیان وەک زەنگ لیدانێک خەبەری بووەوە و خۆی جارێکیتر ڕاستکردەوە ئینجا بیری کەوتەوە کە سەیران ی خێزانی لەسەر لێواری مەرگەو لە دوورەوەی ووڵات لە ژیر چارەسەری نەخۆشیەکی درێێژ خایەنی پڕ ئازاروو ئەشکەنجە زیاتر لە چەەنساڵێک ئەیناڵاند ..چەنجارێک نەشتەرگەری بۆ کرا بوو دوا جاریش لەگەڵ یەکێک لە خزمەکانی ناردبوویانە دەرەوە تا چارەسەری بە تیشکی لێزەر بۆ بکرێت .. بەدەنگێکی گڕتری بەحساب خەماویەوە.. پەیوەندی بە سەیرانەوە هەیە ؟ راست پێم بڵێ چی بووە؟ تا بە مدیر بڵێم ! دیار بوو یەکسەر هەستی بەلای نەمانی سەیران دا چوو ! چونکە یەکەم جاربووە کەسانێک بچنە لای بۆ کارگەکە و.. نەخوازیاری لەلایەن زۆربەی کەس و کارییەوە .. نەمانی پەیوەندیەکان لەلایەن تەنانەت کەسەکانی خۆشیەوە..

بەڵێ کاک ماردین ! کۆچی دوایی کردوەو! یەک دوو کاتژمیر پێش ئێستا بە تەلەفۆن بەماڵی خەزوورتیان ڕاگەیاندووە! لە چاوەڕوانی هاتنەوەی تەرمەکەیدان لەم یەک دوو ڕۆژەدا ! ئەمانەم بێ پچڕانو بەسەریەکەوە م پێ گووت ! چونکە باش کاک ماردینم ئەناسی هەرچەندە بە پانزە ساڵێک لەو گەنج تر بووم ! ئەمزانی هیچی کارێکی چاوەڕووان نەکراوی لەسەر نابێت ! جگە لەو لووشکە لووشکەی کە کردبوویە پیشەی زۆر جاری کە زیاتر لە گریانی ئەکتەرێکی دەکرد کە زۆر شارەزایانە ڕۆڵەکە ببینێ .... بەلووشکە لووشک و دەست گرتن بەسەر چاوو سەریەوە چوە دەرەوەو هاوارێکی کەمێک بڵندتر لە هۆڵەکدا کەزیاتر وەک جاڕدانێک بەناو دروومانکەرەکاندا وابوو. بەخێرایی بەرەو دەروەی هۆڵەکە.. دیاربوو بۆ لای بەرێوەبەرەکە ڕۆیشت وون بوو ... کە ئافرەتەکانی ناوهۆڵەکە هەرهەموویان کارەکانیان وەستانبوو جگە لە سەیرکردن وقسەکرد لەگەڵیەکتر و چیبووە؟ چیبووە؟ و چرپە چرپ هیچیتر نەئەبیسترا ... کەپێشتر دەنگی ماکینەی دروومانەکان هۆڵەکەی پڕ کردبوو ... کەمێکی پێ چوو پەیدا بووەوە منی بانگ کرد لە هۆڵی دروومانەکەدا بەدەنگێکی بەگریانی دەستکری زیاتر خەماویەوە بە ئافرەتەکانی ڕاگەیاند کە هاوسەرەکەی مردوەو و چەند ڕۆژێک ناتوانێت دەوام بکات ... نەعیمە خان لە لایەن بەڕێوەبەرەوە دیاری کراوە بۆ سەپەرشتیتان .... ژنان بەجارێ کەوتنە وەیش وەیشو خوا عافی کاو خۆت خۆش بی و پێمان ناخۆش بوو کە بەڕاستی من وەک دەواجن ئەهاتە بەرچاووم لەم کاتەدا بەتایبەتی چونکە لەوە و پێش ناودەواجنم دیبوو!!

ووتی حەمە گیان بابڕۆین ... لە هۆڵەکە چوینە دەرەوە و هەڵوێستەیەکی کردوو ووتی : گەردە ...ببوورە حەمە گیان بیرم چوو ئەبێت ڕاسپاردەیەکی تریان پێ بڵێـم تۆ لێرە بووەستە یەک سانییە ! ..من یەکسەر تێگەیشتم ئەبێت پەیامێک بە گەردە ناوێک بڵێت ! لەگەڵ نیگای چاوەکانم بۆ گەڕانەوەی بۆ ناو هۆڵکە لەگەڵ دەستهێنان بەسەریاو قۆپچە داخستنەوەو ڕێکخستنەوەی چاکەتەکەی و کەمێک لەنجەو لار بەروە ڕووی ئەو ئافرەتەی یەکەم جار خۆی بۆ شۆڕ کردبووە... ئەمجارەیان لەدواوە دیاربوو خۆی بۆ تواندەوە و شتێکی بەگوێدا چرپان ...هەڵسایەوە .لەگەڵ نیگایی هەموو ئافرەتەکا تربۆیان ..ئەو فرمیسکە ساردانەی لە چاوەکانمەوە ڕژانە سەر ڕوومەتەکانم .. چاوەکانی لێڵ کردمم لە بینینی دوا وێنەی هۆڵەکەو بەدەم سڕینیانەوە ڕووم وەرگێڕاو لە چاوەڕووانی کاک ماردینابووم لەبەردەم سەیارەکەیدا .. وەک ئەو چاوەڕوانیەی کەسو کارو خزمی سەیران لەهاتنەوەی لاشەیەکی ساردا بوون تا بۆ لایان بگەڕێتەوە..





کورتە ڕۆمان

ئومێد /ئەڵمانیا

٢٠١٠ ئێسن


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)