ئاوا بوون
Thursday, 15/03/2012, 12:00
تۆ ئایه‌ته پیرۆزه‌كانی حه‌قیقه‌تت سوتاند
كردت به‌خۆڵه‌مێش بۆ كوێركردنی چاوی نه‌وڕه‌سه‌كان
عه‌شقت له ڕه‌شه‌با ماره كرد
سێبه‌ری دار ئه‌رخه‌وانه‌كانی موحیبه‌تت به‌تیشكی خۆر سپارد
وه‌ك مناڵێكی لاسار شوشه‌ی دڵێكت شكاند و كردت به‌خۆڵ
خۆ تۆ ئه‌سپه شێكان نیت له‌گه‌ڵ توڕه بوونا په‌رژینی
یادگاریه‌كان تێك بشكێنی
ئه‌ی یار
ئه‌ی دڕنده‌ترین عاشق له پێستی فریشته‌یه‌كدا
تۆ له‌ده‌ڤه‌ره‌كانی ئه‌وین كۆچت كرد یان من
خواوه‌نده‌كانی عه‌شقم نیگه‌ران كرد
تكات لێ ده‌كه‌م
له‌كۆتایی ئه‌م چیرۆكه‌دا ئه‌گه‌ر بۆ ساتێكیش بێت با بمرم
بۆ ئه‌وه‌ی له‌بێده‌نگی مردن یاخی ببم
تكات لێ ده‌كه‌م به‌خوام مه‌سپێره
چونكه له‌ئه‌نجامی په‌رستنی تۆ و
ده‌رخ كردنی ووشه ئایه‌تیه‌كانی تۆدا
یه‌زدان به‌دۆزه‌خمه ئه‌سپێرێ
تێگه‌یشتم
ووشه ماكیاژ كراوه‌كان لای تۆ
وه‌ك ووشك بوونه‌وه‌ی پاشه‌ڕۆی شێته‌كانی شار وایه
به‌سه‌ر شۆسته‌و شه‌قامه‌كانه‌وه
لێگه‌ڕێ
ئه‌مه پێشبڕكێی شاعیرێك و
ئاین و ئۆین چیه‌كانی عه‌شقه
ئه‌مه پێشبڕكێی ووشه خنكاوه‌كانی ئه‌به‌دیه‌ته له‌گه‌ڵ حه‌قیقه‌تدا
ئه‌مه پێشبڕكێی شاعیرێكه له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌دا
كه‌پێخه‌فه‌كان له ئامێزی گرتوو ن‌و
ئه‌قڵیان به‌سه‌ر ئاره‌زویاندا تلیساوه‌ته‌وه
لێگه‌ڕێ
با ئه‌كتۆپلازمای روحه كابوسیه‌كان له‌سه‌رابیش دابڕم
من ناتوانم
چه‌پكێ پێكه‌نینت له گوڵدانی وڕێنه‌دا پێشكه‌ش بكه‌م
من بڵێم چی خۆت ده‌ستی ئاگرت گرتوو
باوه‌شت كرد به‌گه‌ردنی دۆزه‌خدا
ئه‌ڵقه‌ت كرده ده‌ستی فرمێسك
تۆ ده‌زانی هاوڕێ
دار سنه‌وبه‌ره هه‌میشه سه‌وزه‌كان و
شاتووه به‌تامه‌كانی ماڵی میر و
ڕوناكی عاشقه‌كانی خوا و
باڵه‌خانه‌كانی بوون... موتوربه ئه‌كرێت
به‌ڵام هه‌رگیز هیچ باخه‌وانێ ناتوانێ شاعیرێك موتوربه كات
پێم بڵێ چۆن بتوانم چۆن
له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌دا گوزه‌ر بكه‌م
هه‌موو ڕۆژێ ده‌مامكه‌كان ده‌گۆڕن
ڕه‌نگه‌كان تێكه‌ڵ ده‌كه‌ن
گورگ ئه‌نێرن بۆ پیرۆزبایی
به‌یه‌كگه‌یشتنی په‌پوله و
خه‌نجه‌ر له‌جه‌سته‌ی حه‌قیقه‌ت ده‌چه‌قێنن
چۆن گوزه‌ر بكه‌م چۆن
چۆن بتوانم وانه‌ی شه‌پۆل به‌ده‌رونم بڵێم
به‌بێ ئه‌وه‌ی گه‌روم عه‌شقی تینویه‌تی نه‌بێت
ئاخر پێم بڵێ چۆن بتوانم
كه‌ناریه‌ك ڕازی بكه‌م
ئاواز بۆ شه‌به‌قێكی دژوار دابنێ
ئێستا هه‌ست ده‌كه‌م
چاوه‌كانم فێری ئه‌م گوناهه‌یان كردی
چونكه جوانی له جوانی جودا نه‌كرده‌وه
ئێستا‌و چه‌ند ساتێ به‌ر له ئێستاش
زاكیره‌م له‌و خه‌وه جه‌نگه‌ڵ ئاسایانه ڕاپه‌ڕاند
ئه‌ی یار
ئه‌تانه‌وێ له‌سه‌ر لوغمی سه‌راب خونچه شه‌تڵ بكه‌ن
به‌بێ ئه‌وه‌ی په‌نجه‌كانتان له‌بار به‌رین
ئه‌تانه‌وێ له‌باوه‌شی ئه‌ستێره‌یه‌كدا بنون
به‌بێ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ تاریكی‌دا بجه‌نگن
كاتێك
باڵه‌خانه قه‌شه‌نگه‌كانی بو ن‌و ده‌مامكه ڕه‌نگاو ڕه‌نگه‌كان
له‌سه‌ر ئاسمانی به‌رمۆده‌ی دڵتان ئه‌فڕێ
باڵی ئه‌شكێ و له‌حه‌ساری دڵتانا له‌نگه‌ر ئه‌گرێ... ئه‌و كاتیش
نه‌فره‌ت له ئه‌وین ده‌كه‌ن و
مامۆستای ئه‌وینیشتان بڕوانامه‌ی سفر وه‌رده‌گرێ... گوێ ڕادێرن
ئه‌گه‌ر ویستتان ناونیشانی من بزانن
به‌ئه‌وان بڵێن
بگه‌ڕێن... بگه‌ڕێن
با ماندووبن له‌دوا ساتدا
له‌ژێر پێڵاوی ڕقی ئێوه‌دا ئه‌م دۆزنه‌وه
بۆ ...؟
ئه‌م ئیمپراتۆریه‌تی عه‌شقه بۆ ؟
له خاچدانی ئه‌م خاچه بۆ ؟
جارێك بوون به خۆڵه‌مێشی ناو ئه‌م جه‌نگه‌ڵه و
جارێكی تر سوتانی ئه‌م خۆڵه‌مێشه بۆ
له‌دوای ته‌قینه‌وه‌ی دوا پشكۆی ژێر ئه‌م خۆڵه‌مێشه‌وه
هاوار ده‌كه‌م و ده‌ڵێم
ئه‌ی عاشقترین دڕنده
دڵنیا به هه‌رگیز به‌ئاگری دۆزه‌خانی ڕق ناتسوتێنم
به‌ڵكو له به‌سته‌ڵه‌كه‌كانی ئاوه‌زمدا جێت ئه‌هێڵم
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست