ئاوڕێک له سی ویه‌ک ساڵ تێکۆشانی بێ ناوبه‌ر، سی ویه‌ک ساڵ خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی
Saturday, 21/11/2009, 12:00
لێکولێنهوهیکی ورد له چه‌ند به‌شدا له‌سه‌ر سی و یه‌ک ساڵ خه‌باتی بزاڤی ڕزگاریخوازی گه‌لی کورد به ڕێبه‌رایه‌تی پارتی کرێکارانی کوردستان به‌شی یه‌کم
27-11-1978له
کۆمه‌ڵێک گه‌نج پاش شه‌ش ساڵ جموجۆلی سیاسی لهناوخوێندكارانی زانكۆ و لاوان، هه‌روه‌ها چین و توێژه‌كانی کۆمه‌ڵگا به‌گشتی،
، له‌گوندی فیسی سه‌ربه قه‌زای لیجه‌ی شاری ئامه‌د له كۆنگرهێهكی22 که‌سیدا
.خۆیان كرد به‌پارتی و ناویان له‌خۆیان نا پارتی کریکارانی کوردستان
. له‌و رۆژه‌وه تاكۆ ئیمڕۆ مێژووێكی سی و یه‌ک ساڵه‌ی بێ ناۆبهردرێژهی هه‌یه
ئه‌م مێژووه به‌زۆر شێوه هه‌ڵده‌سه‌نگێنرێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی من ئه‌مه‌وێ لێره‌دا ئاماژه‌ی پێ بکه‌م به‌شێكی گرنگ له تێكۆشانی په‌كه‌كه‌یه که له‌م سی و یه‌ک ساڵه دا که‌متر ئاۆڕی لێ دراوه‌ته‌وه
كاتێك په‌كه‌كه دامه‌زرا گه‌لی كورد به گشتی زۆر لاواز بوو هیوای ژیانی نه‌مابوو ئیراده‌ی شكێنرابوو به‌ڵام له‌گه‌ڵ ده‌ركه‌وتنی په‌كه‌كه ، ژیانه‌وه‌یه‌كی نوێ دروست بوه‌وه ، گه‌لی كورد به هیواو باوه‌ڕییه‌كی مه‌زنه‌وه ئیراده‌ی سیاسی خۆیان به‌ده‌ست هێنایه‌وه‌و بێگومان سه‌رۆک ئاپۆ ڕۆڵی سه‌ره‌کی هه‌بو له‌و ژیانه‌وه‌دا .
. دروشمه‌کانی ناو کۆمه‌ڵگا که ده‌ڵێ پ کاکا گه‌له و گه‌لیش لێره‌یه ، نموونه‌ی ئه‌و ڕاستیه‌ن
گه‌ێشتنی ئه‌و بزاڤه به‌م قۆناغه نه‌تیجه‌ی تیکۆشان و به‌رخۆدانیکی گه‌وره‌یه .
زیاتر له هڤدهههزار كه‌س به شێوه‌یه‌كی نادیار وون كراو‌و.! .ئه‌شكه‌نجه كران گه‌لێك هه‌ڤاڵانی ئاپوچی ده‌ستگیر كران به سه‌دان ههڤاڵێان
له ئیمرالی ریبه‌ر ئاپ‌و له به‌رخۆدانیکی مێژوویدایه ،ئهتوانێین بلێین که له مێژووی مڕۆڤایه‌تی دا تاکوو ئه‌لان وه‌ها به‌رخۆدانێک نهبێنراوه
. هه‌ر به‌و بۆنه‌وه ئه‌وپه‌ری ئهحترام و سه‌ری ڕێز‌و نوازش بو ریبه‌ر ئاپ‌و و ته‌واوی شه‌هیدانی ڕیگای ئازادی دادهنۆینم
مڕۆڤ خاوه‌ن مێژوویکی هه‌زاران ساڵه‌یه وه‌گه‌رد ناسینی ئه‌م مێژووه ،ده‌توانێین مێژووی سروشت هه‌روه‌هاش بناسین .ئه‌ما گرینگتر له‌هه‌رشت ئه‌ویکه ،بۆ
ناسینی مێژوو مڕۆڤایه‌تی ئه‌بێت بتوانێین رابردووی ئه‌و به باشی شیبکریتهوه .مڕۆڤ خۆی به‌شیک له مێژووه .!په‌س به مجبوری ته‌ڤ ڕوانگه‌یکی نۆی جیهان ده‌وروبه‌ری خۆمان دا پیداچوونه‌وه‌ی بکه‌ین ،واتا ئه‌بێت خاوه‌ن هێزیک بێین که بتوانێین مڕۆڤ له نۆی دا شرۆڤه بکه‌ین .له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌ره‌ته بۆ ئه‌وه‌ی که بتوانێین بزوتنه‌وه‌ی کورد له ده‌یه‌کانی 70 به‌دواوه شروڤه بکه‌ین ،پێوسته پ‌ک‌ک و رێبه‌ر ئاپۆ و شیوازی کاری جولانه‌وه‌ی ئه‌وان بناسێن!! .
پ‌ک‌ک له نێوان سه‌ده‌ی بیستم تێکوشانی خۆی ده‌ست پێکردووه و په‌ره‌یان پێ دا . سه‌ده‌ی بیستم له‌گه‌ل ئه‌ویکه جیهان دوو جه‌مسه‌ری بوو _واتا رئال سوسیالیسم و ئه‌مپریالیسم ،به پیشکه‌وتنی گۆڕانکاری سه‌ده به‌یه‌ک سیستم گۆڕدرا وئهتوانێین بله‌ین که هیچ یه‌ک له‌و دوو جه‌مسه‌ره‌ش نه‌یانتوانێ وه‌لامی مرۆڤایه‌تی به‌نه‌وه.پ‌ک‌ک له ئاۆوا قۆناغیکدا ئاوابووه و تیکۆشانی خۆی ده‌ستپێکردووه ،ده‌توانێین ئه‌و قۆناغی دامه‌زراندنی پ‌ک‌ک به قۆناغی دووباره ژیانه‌وه‌ی گه‌لی کورد ناۆ دانێین ..
له‌و ساڵانه‌دا بزوتنهویهک که که‌مترین کارتێکه‌ری له چه‌مکی دوگماتیکی رئال سوسیالیسم و بزوتنه‌وه چه‌په‌کان وه‌ر گرتبوو پ‌ک‌ک یه .کار تێکه‌ری پ‌ک‌ک له‌م قۆناغدا له‌کوردستان و رۆژهه‌لاتی ناوه‌راست زۆر به نێوبانگه .له‌گه‌ل ئه‌وه‌دا له‌و بارودۆخه پ‌ک‌ک توانێی دۆخی جیهان و رۆژهه‌لاتی ناۆهراست به‌تایبه‌ت کوردستان شێ بکاته‌وه و له ئه‌زمۆنی خۆی نتیجهی باش به‌ده‌ست بهێنیت .له هفتاکاندا ئه‌وانه‌ی که به ناۆی کورده‌وه سیاسه‌تیان ده‌کرد نیانتوانێ خۆیان له ئاسیبهکانی سیاسی و ئایدولۆژیای ده‌رباز بکه‌ن و ئه‌ونده بێهێز ببوون که له توانایی شڕۆڤه‌ی دروستی بارودۆخی گه‌لی کورد و داگیرکه‌رانی کوردستان به تایبه‌ت تورکیه به‌هره‌مه‌ند نه‌بوون و ده‌سا ڕیگا چاره بۆ گیر‌و گرفته‌کانیان نه‌ئه‌دۆزیه‌وه .
هه‌روه‌ک رێبه‌ر ئاپۆ له به‌رگرینامه‌ی ئیمرالی به‌و خاڵه ئاماژه ده‌کات که پ‌ک‌ک له‌سه‌ر بناغه‌ی ناسین و لیوهردبوونهوهی دێتن و ژیربنای پنجاهساڵهی کۆماریت و هه‌روه‌ها له‌سه‌ر ئه‌ساسی لێکولێنه‌وه‌ی زانستی وکرده‌وه له‌سه‌ر شۆرشه‌کان که هه‌بوو له جیهان و به شۆین که‌وتن ئه‌و و دامه‌زراندنی گرۆپێکی ئایدولوژی له هفتاکاندا ،به شیوه‌ی حهرکهتیکی ئایدولوژی بوون و لهدهههی هشتاد دا به شیوه‌ی حهرکهتیکی سیاسی تیکۆشانی خۆیان به پیشه‌وه ده‌برد که له حقیقت دا ده‌توانێین بلێین گه‌ورترین جۆله‌ی کورده‌کان به ژمار دهێت .لیره‌دا ستراتیژیکی پ‌ک‌ک تاکوو ساڵه‌کانی نۆد ده‌توانێین ئاوا باسی بکه‌ین،به‌هووی په‌یره‌وی و سهرمشق له رئال سوسیالیسم و هه‌روه‌ها ئه‌ساس گرتنی ده‌سه‌لاتی ده‌وله‌ت ،ئه‌ڤ چه‌مک له ستراتیجیکی ئه‌وان دا ده‌بێنرا .ئه‌ما بهههرس هێنانی رئال سوسیالیسم و دارۆخانی ئه‌و ،ئه‌م میل ئاشکرا بوو که گه‌ێشتن به سوسیالیسم زانستی به پێناسه‌ی ده‌وله‌ت و ده‌سه‌لات به‌رهه‌نگاری نێیه و نامۆیه و تێگه‌شتن به ئه‌و چه‌مکانه ناتوانن ڕیگای گه‌یشتن به سوسیالیسمی راسته‌قینه ،و پیشکه‌وتنی دیموکراسی و پێوه‌رکانی دیموکراتیک بن .پ‌ک‌ک به‌وه گه‌یشت که له راستیدا سوسیالیسم و ده‌وله‌ت و ده‌سه‌لات ئه‌ساس ناگرێت .
.که‌وابو پیهاتن که ئێتر خه‌بات بو گه‌ێشتنی پ‌ک‌ک به‌ده‌سه‌لات و سوایی ئه‌و گه‌ێشتن به سوسیالیسم به‌رنامه‌یک ده‌بێت که به سانایی نابێت .هه‌روه‌کوو رێبه‌ر ئاپۆ ده‌لێت (: پ‌ک‌ک هێزی خۆی له سوسیالیسمی زانستی _که به دروستی شرۆڤه بوو و چاندی مه‌زنه‌ی رۆژهه‌لاتی ناۆهراست وه‌رده‌گریت .) له ساڵه‌کانی نۆد به‌ولاوه ،ئیتر ئه‌و راستی یه سه‌لماندی که مودیلی ئه‌حزابی چه‌پ و گه‌ێشتنی ئاوا ئهحزابیک به سوسیالیسمی زانستی که مودیلی رئال سوسیالسم یان به بنه‌ما گرتبوو ،ناتوانێت راسته‌قینه بیت .لیره‌دایه دهتوانایین جیاوازی نێوان پ‌ک‌ک و دیکه‌ی ئه‌حزاب که هه‌بوون له‌وکاته‌دا ئاماژه بکه‌ین .یه‌کیک له گرنیگترین جیاوازیه‌کانی پ‌ک‌ک له گه‌ل ئه‌حزابی که‌دا ،ئه‌ساس گرتن و په‌ره به تێکۆشانی ژنان بوو .ژنی کورد به هۆی یاسی بهردستگری بنه‌ماله و بێ عه‌داله‌تی سه‌باره‌ت به‌وان‌و بێ به‌ش مانه‌وه له هه‌رچشنه مافی کومه‌لایه‌تی وزایهندهیی ،مه‌حکوم به شکه‌ست و فه‌وتان ببووه .له‌گه‌ل ده‌رکه‌وتنی بزوتنه‌وه‌ی ئاپۆچیتی و گرینگی دان ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه به ماف و ئازادی جنسێ به ته‌وه‌ر و کێشه‌ی ژنان له ناۆ پ‌ک‌ک دا و ئه‌ساس گرتنی ژیانیکی ئازاد ،له گرینگ‌ترین به‌هره‌ی پ‌ک‌ک به حساب دهێت .
به‌شی دووه‌م
.خالێکی گرنگی دیکه ،ئافراندنه‌وه‌ی قۆناغی دووباره ژیانه‌وه بۆ گه‌لی کورد که له دژوارترین بوحرانی کومه‌لایه‌تی و که‌سایه‌تی و هه‌ره‌ها ئینکار و ئهمحایی توندا ده‌ژی
ههلسهنگاندهنیهک که زۆر جێی سه‌ره‌نجه ئه‌ویه که تهپشتی ئایدولوژیکی پ‌ک‌ک دوایی له ساڵی نۆده‌وه واتا دوای داڕمانی رئال سوسیالیسم ده‌بێت .رێبه‌ر ئاپۆ و پ‌ک‌ک به کارزانیک توانی به باشی لێشهوبهرهی نێوان رئال سوسیالیسم و دۆخی سهدهبیستم و هه‌روه‌ها هۆی دارۆخانی و دیکه‌ی ئه‌حزابی چه‌پی کلاسیک به باشی شرۆڤه بکات .هه‌روه‌ها جیاوازی تاێبه‌ت مهندیکانی بزوتنه‌وه‌ی ئاپوچیتی له‌گه‌ل دۆخی سهدهبیستم که بنه‌مای ئه‌و له‌سه‌ر توندوتیژی بوو و هه‌ر هه‌ولیک بو تیپه‌ڕین له ئه‌و قه‌یرانه و گه‌ێشتن به ژهینیهتیکی جیاواز ،له ته‌قه‌لاکانی ریبه‌ر ئاپ‌و و بۆ پیکهێنانی شورشیکی زهنییه‌تی له ناۆ خۆیدا بوو .
که‌سایه‌تی ریبه‌ر ئاپ‌و و پ‌ک‌ک ده‌ستپێکی بێرکردنهویکی نۆی و جیاواز له‌گه‌ل بێرکردنهوهکان و تێپه‌ر له تۆندوتێژی و هه‌روها خه‌بات بۆ تێپه‌ر له کومهلگای چینایه‌تی و گه‌یشتن به زینیه‌تی کومهلگایکی سروشتی که له ناۆ کلتۆر و کومهلگایهکی ژینگه‌ناسی و دیموکراتیک به بنه‌ما دگریت . لیره‌دا گرینگی دامه‌زرانی پ‌ک‌ک به ڕوونی ده‌بێنریت ،پ‌ک‌ک ی ده‌هه‌ی هفتاکان چالاکی ئازادیخۆازی خۆی له روانگه‌ی سیاسی ،کومه‌لایه‌تی ،کلتۆری و ئایدیولوژی به شیوازیکی به‌ربڵاو تاکوو ئه‌مرووی هێناوه .هیچ هێزیک بێ بوونی وزه مه‌شان ناتوانێت بکات . ! پیوستبوونی هێزیک که ، په‌یره‌وی له ئایدولوژیایهک که فکرو هیل و ڕه‌وتی ریبه‌ری له‌ودا ههلگهراو بێت و پیشکه‌وتن له سه‌ر بنه‌مای وینه‌ی نۆی له چالاکیکانی دیموکراتیک به پێناسه‌ی چرورتی بێنراوه .ئیتر پێوست به ته‌ڤگه‌رێک بوو که ئایدولوژیا خۆی که وه‌کوو وه‌زه به‌هه‌ر لایه‌ک دا بڵاو و نانهزوان به‌بێت، پ‌ک‌ک به خه‌باتی بێ هاوتای خۆی وهه‌ول له ڕیگای ئازادی جیگای خۆی له دڵی هه‌ر مرۆڤیکی ئازادیخواز و نێشتمانپهرۆر کردوته‌وه و مۆری خۆی له سه‌ده‌ی بیستم داوه .ئه‌گه‌ر ئه‌لان له کوردستان له ژیڕ ناۆی کورد و مرۆڤایه‌تی به بایهخگهلیک گهیشتوێن و هه‌روه‌ها کومهلگای کورد و که‌سایه‌تی کورد توانیۆیهتی دووبارهخۆی بێبینهتهوه ،هه‌مووی له ژیڕ سیبه‌ری خه‌باتی بێ وچانی رێبه‌ر ئاپ‌و وماندوو بوونی ئه‌ودا به ئه‌نجام گه‌یشتووه .
ئێمه وه‌كو وهلاتپاریزان و گه‌لی كورد منه‌تی سه‌رۆك ئاپۆمان له‌سه‌ره چونكه هێڵی ئازادی بۆمان دامهزراندو ده‌ستنیشانیكرد، رێگای راستی پێنیشانداوین و ئێمه‌ی گه‌لی کورد كردوته خاوه‌ن ئیراده . په‌كه‌كه گه‌لێك شتی بنه‌ڕه‌تی و هیوای گه‌وره‌ی بۆ گه‌لی كورد هێناوه .
به‌شی سێهه‌م
سه‌رۆک ئاپۆ و پ‌ک‌ک نه ته‌نها بۆ گه‌لی كورد به‌لکوو بو گه‌لانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیش بووته هیوایه‌ك بۆ ئازادی و ئاواکردنی ژیانێکی نۆی، په‌كه‌كه بووه به نوێنه‌ری گه‌لی ژێڕدهست و هه‌ژار، په‌كه‌كه به ئایدیۆلۆژیا‌و ئیراده‌یه‌كی ئازاد بووه به پێشره‌وی ئازادی و وهدێهاتنی دیموکراسی بو گه‌لانی ناۆچه‌که .
كاتێك باكووری كوردستان ده‌ستی به تێكۆشان كرد ده‌یانگوت ئه‌وه‌ی ئێوه ده‌یكه‌ن ته‌نها خه‌ونێكه ، به‌ڵام ئه‌وه‌تا ئێستا به‌چاوی خۆمان ده‌یبینین كه نه‌ك ته‌نها خه‌ون نه‌بوو به‌ڵكو ئێستا خه‌ریكه تامی ئازادی ده‌كه‌ین .
چیه‌تی پ‌ک‌ک و سه‌رۆک لای هه‌موو که‌س سه‌لمێنراوه .چیه‌تی ئایدولوژی سیاسی ئه‌و به کرده‌وه‌ی پاراستنی ره‌وا و شهر رۆون بوتهووه .که‌وایه شتێک که له ئهستوهی تاکی ئیمه‌دا ئه‌مێنیته‌وه ،ته‌نیا ئه‌رکی به‌شداری له ئه‌و راستیه گه‌وره‌یه که هه‌یه .پ‌ک‌ک بزوتنهویکی یه‌کیه‌تی یه ،حهرکهتیکه له مرۆڤه‌کان خۆیان تێدا به رێکخستن ده‌که‌ن .ئێتر له‌م قۆناغه‌دا ته‌نیا ناتوانێین پ‌ک‌ک هه‌روکوو بزوتنه‌وه‌یکی حیزبی ناۆ بنێین !! .ته‌نانه‌ت یه‌ك بزوتنه‌وه‌ی رۆزگاری نه‌ته‌ویه‌ی نێیه .!هه‌روه‌ها ئه‌وکات که بێر ده‌که‌ینه‌وه یه‌ک حه‌رکه‌تی دیموکراسێش نییه ،ئه‌ی چێیه .؟!! پ‌ک‌ک بزاڤهیکه که مڕۆڤ سه‌رله نۆی و به شیوازیکی زۆر بنه‌ره‌تی بۆ ده‌ڤه‌ری ژیان ده‌بات .!!!!بزوتنهویکه که خۆی وگه‌لی ئاوه‌ها بۆچوون و ته‌یار کردووه و هه‌روه‌ها به ههۆل و تێکۆشانی خۆی به‌رهه‌م هێناوه .
به تایبه‌ت به قاس رخنه‌ی له داگیرکه‌رانی کوردستان به تایبه‌ت تورکیه ،له‌هه‌ر شتیک دهژێڕ ناۆو نیشانی دواکه‌وتوویی و نه‌ریت و ئه‌وی پاشکهوتووکانی ده‌ستی سیستمی کاپیتالیست -ئه‌مپریالیست و یاکوو شتیک له‌واندا به ژیان ڕاڤه ده‌کرێت ،رخنه ده‌کات و یا خه‌باتی دژی کردووه و ئومید بنیاتی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی مڕۆڤی ئازاد و ده‌ست خستنی به نیشانه‌ی ژیانیکی ئازاد له جیاتی ئه‌وانه‌ی سیستمی کاپیتالیسم .ئه‌مه هاتنهدیکی مه‌زنه .ئه‌م ڕوداووه بو که‌سێک که هێژایی ده‌زانێت و یاکوو که‌سێک که بدوای بنه‌ماگه‌لی مڕوڤایه‌تی له نوقته‌ی ئه‌ساسی یه ،هه‌ستیکی گه‌وره‌یه ،حه‌ز و هۆمید و ههیهجانیکی مه‌زن ده‌به‌خشیت .به بێ گۆمان بزوتنه‌وه‌ی رۆزگاری خۆازی گه‌لی کورد پ‌ک‌ک دوژمنانی زۆری هه‌یه‌و ،ئه‌ما پ‌ک‌ک زۆر گه‌وره‌یه .!!
گه‌وره‌ترین لۆژیکێکی به‌سوودی پ‌ک‌ک هاوڕێیه‌تیه ، ئاپوچیکان پێوانیکی به نرخ وگرنگ له ژیانیان دا ،که جێگایکی فه‌راوانی له ناۆ ئه‌واندا داگیر کردووه ههڤالهکانێان .!! مڕدن بۆ خۆیان ههلدهبژیڕن ،ئه‌ما ژیان بو ههڤالهکهیان .!!ئه‌وان به هونه‌رێکی جوان بۆ ئه پێوانه ئه‌چه‌ن .ئاپوچیکان له وه‌شه‌ی هاوڕێیه‌تی ئه‌گه‌ن و نایه‌ن هه‌رچی رق و کین وبێوهفاییی هه‌یه له رێگای هاورێیه‌تیدا بهکاربههێینن .!!و هه‌رکاتێک تووشی ئه‌وه هاتن ئه‌وه ژیان هیچ واتایه‌کی نابێت ،ئه‌و کات ژیانیان ده‌که‌وێته ئاستیکی دیاری کراو بۆ ئه‌وان .هاڤالانی پ‌ک‌ک له ژیانیکی کاتی دا ناژین تاکوو بێین زوڵم له وشهگهرهی هاوڕێیه‌تی بکه‌ن یاخود هاوڕیه‌تیان به‌کار ناهێنهن بۆ به‌رژه‌وندی تاکه‌که‌سی ئه‌وان به‌و کاره ژیان ،هونه‌ر و مێژوو بۆ خۆیان تۆمار ده‌که‌ن .پ‌ک‌ک هاوڕێیه‌تی وه‌کوو فاکته‌رێکی به‌هێزو گه‌وره بۆ مڕۆڤ ،ئه‌وه نیشانده‌ری ئه‌ه‌ویه که له‌و بێره‌ی که سه‌رۆک ئاپ‌و له ناۆ پ‌ک‌ک دا ههلیکهندووه جێگای فراوانی داگیرکردووه ،به پاکی بۆی چوون به پاکی وه‌ریان گرتووه به پاکیش به‌کاری ده‌هێنین ،ئه‌وان به‌و کاره یه‌کتر به‌هێز ده‌که‌ن یه‌کتر گه‌وره ده‌که‌ن و یه‌کتر خۆشه‌ویست ده‌که‌ن ئه‌وان له ژیانیکی سروشتی‌دا ده‌ژین .نه‌ک له ژیانیکی بی نرخ .بۆ ئاپوچیهکان له هاوڕێیه‌تیدا گرنگترین شت وه‌فایه !!!وه‌فاش له ویژدانی ئاپوچیکاندا ده‌ژی نه‌ك له دڵیان‌دا .!!ئه‌وه مانای دروستکردنی ژیان ،دروستکردنی ژیانیش واته دروستکردنی مێژوو .هه‌رکه‌سێکیش مێژووی نه‌بێت واته مرۆڤێکی بێ سووده .!!!بۆیه پ‌ک‌ک ژیانی ئافراندووه ،چۆنکو له وشه‌ی هاوڕیه‌تی تێده‌گات و به‌گرنگی ده‌زانێت .!
به‌شی چواره‌م
ئه‌من پێم وایه که پێرۆزکردنی سالۆگهری پ‌ک‌ک ئه‌بێت بۆ گه‌لی کورد و ئیمه تاکی کورد وه‌کو ساڵ و ساڵانێکی سه‌رتایی ده‌ستپیکردن و به‌دیهێنه‌ری نۆی بێت . ئه‌گه‌ر ئه‌مه به‌و شێوه‌ی لێکبینهوه ،شیاوترین ڕوودامان بۆ خۆمان هه‌لبژاردووه و کاریکمان ئه‌نجام داوه که شیاوی ئیمه و ته‌واوی گه‌لی کورد و مڕۆڤایهتیه و له‌سه‌رتادا خۆمانه .وێستنی ئه‌مه ته‌نیا به واتای وێکه‌وتنی یه‌ك ویستی و خۆاستی ژیانێکی مڕۆڤانه‌یه بۆ گه‌لی کورد له‌گه‌ل ئهحترام و خۆشه‌ویستی دا.تاکوو ئێستا باسی ئه‌ولێن زایینی پ‌ک‌ک مان کرد ،دوومێن زاینی پ‌ک‌ک یاکوو وه‌دیهاتنی پ‌ک‌ک ده‌له‌ن .رێبه‌ر ئاپ‌و ناۆی نابوو (هێڵی ڕه‌وتی رۆزگاری نه‌ته‌ویه‌ی) ،هه‌لمه‌تی پارتی ناوزه‌د ده‌کرد ،و سنبۆلی ئه‌و هه‌ڤال (عه‌گید) پێ ناسه ده‌کرد .واتا هه‌لمه‌تی گریلایی و رێکخراوه‌یی گریلاییان به بنه‌ما گرتبوو .هه‌روه‌کوو چۆن له قۆناغی وه‌دیهاتن پ‌ک‌ک دا سه‌رمشقی به‌رچاو ئه‌و که‌سایه‌تیه حقی قرار بوو و توانی به بنهماگرتن له سهرمشق له به‌رانبه‌ر سیاست و سیستمی ئینکار و ئهمحا به که‌سایه‌تی کوردیک که ئازادی کوردستان و کومهلگای کوردیان به ئه‌ساس گرتبوو ، ده‌ستێان پێ‌کرد .
گریلای کورد له‌گه‌ل گریلایکانی جێهان جیاوازیان هه‌یه‌و ده‌توانێین به وێژدانێکی پاکه‌وه بله‌ین له‌گه‌ل کهمپنێشینهکانی رۆژهه‌لات و هێزه‌کانی باشووریش جێاوازن .چ جێاوازیك .؟!!هێزی گریلا هێزهیکهن که ته‌واو له‌گه‌ل پێوه‌رکان تاکهخۆازیان تێپه‌راندووه و به هیچ چه‌شنێک تاکهخۆاز نێین و ته‌واو به‌پێ پێوانه‌کانی یه‌ك شۆرشگێر یاکوو گریلای خه‌بات ده‌که‌ن .زۆر ئازا ،خۆبه‌ختکه‌ر و به‌ئیراده واتا ژیانیکی ته‌نها که‌سی یان نێیه ،!به‌لکوو ژیانی ئه‌وان ته‌واو کمونالێیهیه .!!له‌عینی حالتدا پیوانه‌کانی یه‌ك شوڕشگێری ته‌واویان هه‌یه .!شێوازی یه‌ک کادری پ‌ک‌ک به ته‌نیا یه‌ک شێوازی نێزامی نێیه ،به‌لکوو شێوازی ئایدۆلوژیک و ریکخراوهیی یه .پ‌ک‌ک له سۆمێن کونگره‌ی دا توانێویانه پێوه‌ره‌کانی تاک په‌رستی ،بنهمالهخوازی و وهردهبورژوازی ورئال سوسیالیسم راڤه و پشتی سه‌ری بنێین . رێبه‌ر ئاپ‌و له ته‌باخی 98 دا ده‌ستی به گه‌وره‌ترین ئالوگۆری بنه‌ره‌تی کرده‌بوو له یه‌کی سیپتامبردا بۆ سۆمێن جار راگه‌یاندنی ئاگربه‌ست یه‌ک لایانه‌ی راگه‌یاند .ئه‌ما هێزی نێوده‌له‌تی به پلانگیری وه‌لامی ئه‌و داخوازی ریبه‌ر ئاپویان داوه .به قازانج وه‌ر گرتن له‌و ده‌رفه‌ته مێژوویه ،وێستیان که به هێرش بو رێبه‌ر ئاپ‌و ،پ‌ک‌ک ئهمحا بکه‌ن .ئه‌و هێرشانه له پانزده‌ی فوریه 99 ئه‌نجام دهرا .به ده‌ستپیکی سه‌رده‌می ئێمرالی و زیندانی کردنی رێبه‌ر ئاپ‌و له زندانی ئێمرالی ،وێستیان که پ‌ک‌ک نهسهلنایش بکه‌ن .له به‌رانبه‌ردا رێبه‌ر ئاپ‌و به که‌لک له ده‌رفه‌ته‌کان ،زیاتر لهههرکاتی که بێروڕامانی و تیفکرینی به خۆی به‌خشی .!!!هه‌روه‌ها ئاگربه‌ستی بو درێژخایه‌ن راگه‌یاند .به‌م شێوازه وێستی که بنه‌ما ئالۆگور و گۆڕانکاری ستراتیجیکی ریکخراوێی و تاکتیکی پێکبینیت .و قۆناغی کۆماری دیموکراتێکی راگه‌یاند .ئه‌و له به‌رگرینامه‌که‌یدا له (ده‌وله‌تی راهێبی سۆمهروه به‌ره‌و شارستانیه‌تی دیموکراتیانه)دا زۆر به جوانی شرۆڤه‌ی رۆژهه‌لاتی ناۆهراست و چاره‌سه‌ری کیشه‌ی کورد به شیوازی دیموکراتیک و ئاشتیخۆزانهی کردووه .و ده‌توانێین ئه‌وه به راڤه‌ی نۆی رێبه‌ر ئاپ‌و و پ‌ک‌ک بناسێین .!ریبه‌ر ئاپ‌و دوای ئه‌م قۆناغه به شیوه‌یکی قوول و به‌رده‌وام ، به تێرامانیکی هزری گه‌یشت .له کۆتایی هاوێنی 2003 چاره‌سه‌ری خۆازراوی به‌ده‌ست هێنا .ئه‌و رێگای چاره‌سه‌ریه چی بوو .؟!!!
سه‌رۆک بێنیی که ته‌نیا به رخنه گڕتن له سیستمی کاپیتالیسم و ئالۆگور له پارادیم ،ناتوانێت ئه‌و ریگاچارهخۆازراوه به ده‌ست بخات .به‌لکوو پێوسته که له سوسیالیسم و دیموکراسی ده‌وله‌ت تیپهرێت و به‌م شیوازه له ئایدۆلوژیکی ده‌وله‌ت تیپهربهبێبیت .!
به‌شی پینج
ریبه‌ر ئاپ‌و توانیی له راڤه‌ی نۆی خۆی ههلهیک که سوسیالیسم له پێکهاته‌ی ده‌وله‌ت ،به ئه‌وه توش هاتبوو ،توانی ڕاستیکاتهوه و له ئه‌ساس ئالۆگور و گۆرانی پارادیمی له ئه‌م ڕاسا بێت .توانی سوسیالیسم له‌ده‌ست ده‌وله‌ت دا ره‌هایی بکات و به دیموکراسی یه‌وه پهیوهندیبات .!!رێبه‌ر ئاپ‌و ناۆی ئه‌وه‌ی نا کۆنفیدرالیزمی دیموکراتی (کۆمینالی دیموکراتی)واتا سیستمیک که به‌دوور بێ له هه‌ر ههلوهژێراوو وکارتێکه‌ری ده‌وله‌ت.!!! و سیستمی کۆنفیدرالیسمی دیموکراتیک سیتمیکه که داگێرکاری و نابه‌رابه‌ری و بێ عه‌داله‌تی له ناۆ خۆیدا قوبووڵ ناکات .!!دروست کردنه‌وه‌ی پ‌ک‌ک له‌سه‌ر ئه‌سای ئه‌م ئالۆگوره و گۆرانه ئه‌نجام دراوه .سیستمی کۆنفیدرالیسمی دیموکراتیک سیستمیکه که تاک تاکی کومهلگا له چکۆله‌وه تاکوو پێر له ناۆ ئه‌ودا جیگای هه‌یه و خۆی به‌ریکخستن ده‌کات .به‌و حسابه ده‌توانێین بله‌ین پ‌ک‌ک و مێژووکه‌ی ،بزوتنهویکه که سه‌نتزی ته‌واوه‌ی بایه‌خگه‌لی مڕۆڤایه‌تی له سه‌ده‌ی بیست ویکم دا تێیدایه .و له چاخی سه‌ره‌تایی ،ته‌واوی بایه‌خگه‌لی سروشتی و کۆمێنال و هه‌موو چه‌مکی دیموکراسی و ئازادیخۆازی له خۆیگرتووه .!
ئهمرووکه پ‌ک‌ک له کوردستان ئێتر بووه به‌یه‌ک کلتۆر،تۆ ههرمالیک و هه‌رکه‌س دهبێینیت کلتۆری پ‌ک‌ک کارتێکه‌ری تێیداکردووه .ئه‌گه‌ر دوژمن پ‌ک‌ک هش له ناۆ به‌ره‌ن ،پ‌ک‌ک له ناۆ ناچیت ،ئه‌وه پێوسته هه‌موو که‌س بزانێت .له ماوه‌ی 31 ساڵ تێکۆشان و خه‌باتی پ‌ک‌ک دا هه‌تاکوو ئه‌مروو ئاکام و قازانجی زۆر زۆر مه‌زنی بو گه‌لی کورد و کوردستان به‌ده‌ست هێناوه .! ئه‌مروو ته‌واوی گه‌لی کورد دهبێینن که سیستمی سه‌رمایه‌داری جیهانی و سیستمی کۆنه‌پارێزی ئیران که هه‌موو کات له‌گه‌ل یه‌کتردا له کێشه و خاڵی به‌رانبه‌ر یه‌کتردا راوستاوبوون ،ئه‌مروو بۆ ده‌ژایه‌تی له‌گه‌ل بزاڤی رۆزگاری خۆازی گه‌لی کورد ده‌ست به ده‌ست یه‌کتریان داوه و له‌گه‌ل یه‌کتردا یه‌کانگیربوون .بویه ئه‌بێت له‌م قۆناغه ،تایبه‌تمندی یه‌کیه‌تی نه‌ته‌وه‌یی گه‌لی کورد و پێوستی پێودانی هه‌رچی به هێزی ئیمه نیشان ده‌دات .
هێوادارم بهبێین به هێزێکی نه‌ته‌ویی و به هه‌لۆێست له برانبه‌ر ئه‌و هێزانه‌ی که هه‌لۆیستی نانهتهویی یان هه‌یه له‌به‌رانبه‌ر دۆژمنانی گه‌له‌که‌مان دا . ئه‌وه‌ش ده‌بێته مایه‌ی شانازی بۆ گه‌له‌که‌مان .
له کۆتای دا دووپاتی ده‌که‌مه‌وه که پێویسته ببین به خاوه‌نی هێز و پێشکه‌وتوو که بتوانین کێشه‌ی گه‌له‌که‌مان و مرۆڤایه‌تی چاره‌سه‌ر بکه‌ین. بۆ ئه‌وه‌ش پێویستیمان به
کۆنفرانسێک یان کۆنگره‌یه‌کی نه‌ته‌وه‌یی ته‌نانه‌ت به‌کۆبوونه‌وه‌یه‌کی سه‌رتاسه‌ری لایه‌نه سیاسییه‌کان ده‌ست پێ‌بکات که لێیه‌وه بتوانرێت سه‌ره‌تایه‌ک بۆدانوستاندن و دیالۆگێکی نه‌ته‌وه‌یی ــ دیموکراتی و پاشان پڕۆژه‌یه‌کی ستراتیژی نه‌ته‌وه‌یی بێته‌کایه‌وه .
هێوادارم له سه‌رکه‌وتنی زیاتر بۆ گه‌له‌کمان له‌ده‌ست پێکی 32 همێن ساڵی دامزراندنی پ‌ک‌ک ،و ئازادی رێبهرئاپو و ژیانیکی ئازاد بۆ گهلکهم به ئاوات ده‌خۆازم ،به‌لام ره‌نج و خه‌باتی شه‌هیدانی نه‌مر دیارکه‌ره و ئێمه‌ش قه‌رزداری شه‌هیدانین. له کۆتاییدا جارێکی تر وه‌رن په‌یمانمان له گه‌ڵیان نوێ که‌ینه‌وه .
ساڵیادی دامه‌زراندنی پ‌ک‌ک له گشت كوردان پیرۆز ده‌كه‌م و به‌تایبه‌تی بۆ ژنانی ئازادیخواز و كوردی دڵسۆز سڵاو ده‌نێرم . بۆ گیانی پاكی ئه‌و شه‌هیدانه‌ی كه له ڕێگای كورد بوون و ئازادی كوردا گیانیان به خشیوه ، به هیوای سه‌رفرازی و سه‌ركه‌وتن بۆ سه‌رۆك و هه‌موو ئه‌و گه‌ریلایانه‌ی كه له شاهو ،دالاهو ، ارارات و قه‌ندیلیان پرشنگدار كردووه ، سڵاو له ته‌واوی زیندانیانی سیاسی کورد له زیندانه‌کانی داگێرکه‌رانی کوردستان دا به به‌رخۆدانی خۆیان مێژووی مڕڤایهتی دهخۆلقێنهن ، سڵاو بۆ ئهوبیروباوهڕانهی كه سه‌رۆك له دڵی هه‌ر تاكێكی به شه‌ره‌فدا چاندوویه‌تی سڵاو له ژنانی دڵسۆز و دایكانی ئاشتی و كوردی میلله‌ت په‌روه‌ر و دڵسۆز .
بۆ هه‌مووتان سه‌رکه‌وتن ده‌خوازم .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست