کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


عیماد سەیفور باشترین نمونەى دەسەڵاتى گەندەڵ

Thursday, 09/04/2009, 12:00

2151 بینراوە


هاوڵاتیەكى سلێمانى ئیمرۆ خەڵكى كوردستان لە شارو شارۆچكەكان و تەنانەت لە دورترین كوێرە دێ ى ئەم هەرێمەى ناوى كوردستانە چیتر لووتیان تەحەمولى بۆگەنى ناوگەڵ پیسى و گەندەڵى بەرپرسى حكومى وحیزبى ناگرێت لە قێزەونیدا كە باشترین نمونەیان ئەم سەیفورەیە !!
لە سوچێكى دور لە چاوى رۆژنامەنووسان لە رۆژنامەى (ئاسۆ) هەقایەتى ژیاننامەى (عیماد ئەحمەد)ى تا ئاخر پۆستى گەندەڵى ساڵ بەساڵ باسكردوە وەك ئەوەى هەموو ئەو ساڵانەى ئاماژەى پێكردووە لە خەباتى پر شەرمەزارى عیمادى سەیفور پرە لەداهێنان وسەروەرى گەورە بۆ میللەتى كورد !!
ئەم زاتە لە 1955 تەشریفى بۆ دنیا هێناوە لە 1972 كە تەمەنى 17 ساڵ بووە پەیوەندى بە (كۆمەڵەى رەنجدەرانەوە كردوە) لە ساڵى 1974 لەكۆمەڵەوە بووە بە (ئەندامى لقى یەكێتى لاوانى پارتى دیموكرات) وە دواى ساڵێك لە 1975 بۆتە ئەندامى هەرێمى پێشرەوى (ى.ن.ك)!!! هەر لێرەدا ئەگەر خوێنەر دیقەت بدات لە ماوەى 3 ساڵدا ئەم خەباتگێرە هەزیلە3 جێگاى یەك لەیەك جیاوازى لە رووى فكرو مێژوو خەباتەوە گۆریوەو تەراتێنى تیاكردووە ئەمە سەرەتاى سەیفورە لە گاڵتە جارى سیاسى بوون و ئینتهازى وسەرلێشێواوى !!
لە ساڵى 1978 لە ئەمنى بەغا سجن كراوە خۆشى تا ئێستا نازانێت لەسەر كۆمەڵە یا پارتى یا یەكێتى كامیان گیراوە !!!
لە ساڵى 1983 بۆتەوە بە پێشمەرگەى (ى.ن.ك) و دواى ساڵێَك واتەلە 1984 بووە بە یەكێك لە دامەزرێنەرانى (ئاش) بۆیە ئاشیش بەودەردەچوو كە ئەم زاتە دامەزرێنەرى بوو وە سكرتێرەكەشى مەلا بەختیارى ئەوساو مەلاهووهاى ئەمرۆ لەسەرو بەندى تەسلیم بوونەوەى بە بەعس گیرایەوە كرا بەپەندى زەمانە !!!
سەیفور لە 1989 ئینجا ئەبێت بەجێگرى قیادەى موشتەرەك لە حیزبى زەحمەتكێشان ودواى دووساڵیش لە 1991 لەگەڵ ئەو (ئاش)ەى كەخۆى یەكێك بوو لەدامەزرێنەرانى یەك ئەگرنەوەو ئەبێت بە جێگرى سكرتێر !!
لە ساڵى 1993 واتە دواى دوو ساڵى تر ئەبێت بە ئەندامى سەركردایەتى (ى.ن.ك) ئەمەیە سیاسى هەزیل وبێ بیروباوەر هەر دووساڵ جارێك لە سەنگەرێك ولە شەرمەزاریەك !!!
لە ساڵى 1995 واتە دواى دوو ساڵى تر ئەبێت بە ئەندامى ئیحتیاتى مەكتەبى سیاسى (ى.ن.ك) دواتریش كۆمەڵێَك پۆستى سەیرو سەمەر وەرئەگرێت لەوانە :
1996 بەرپرسى مەكتەبى رێكخراوەكانى سلێمانى واتە كارى كردووە بۆ ئەوەى میللەتى كورد لە وساڵەوە دیموكراتیزە بكات و كۆمەڵگایەكى مەدەنى بخولخَێنێت وەك ئەزمونێكى نوێ لە رۆژ هەڵاتى ناوەراست !!!
1997 سەرپەرشتى 3 مەڵبەندى رێكخستنى (ى.ن.ك) ئەكات دهۆك ,سۆران ,راپەرین !!! لەوە ئەچێت یەكێتى لەو سەردەمانەدا كەسێكى دەست نەكەوتبێت بۆ مەڵبەندەكانى تەنها ئەم ئینتیهازیە نەبێت كە 3 مەڵبەندى بردووە بەرێوە بۆیە حاڵى یەكێتى گەیشت بەم رۆژەى هوو هاى لێ بكێشرێت !!
كۆتایى 1997 كرا بە وەزیرى تەندروستى !! پاش ئەوەى هەموو ئەو شارانەى رێك خست ئیتر ووتیان سەیفور بارى تەندروستیشیان رێك بخە با كەس نەخۆش نەكەوێت بەڵام هەرچى دەرمانى ئێكسپایەر بوو كردى بە قورگى منداڵانى رەشو روتى كوردا بەسەدان ئامێرى پزیشكى دزى و ئاودیوى كرد !!
كۆتایى 1998 كرا بەوەزیرى پیشەسازى !! پاش ئەوەى تەندروستى خەڵكى كوردستانى هەموو ئیفلیج كرد ئینجا جەنابى سەیفور دەستكرد بەكردنەوەى خولى فێركردنى پیشەیى و بێكارى نەهێشت لەووڵاتدا !!
هەر لە 1998 دا وەفدى موفاوەزات وئاشتى بوو لە رێكەوتنامەى واشنتۆن !!
هەر لە 1998 دا كرابە ئەندامى پەرلەمانى كوردستان !!
لە 2005 كرا بەجێگرى سەرۆكى حكومەتەكەى سلێمانى !!
پاش یەكگرتەنەوەى هەردوو كۆمپانیاى (ى.ن.ك)و(پ.د.ك) كۆمپانیاى هەرێمى كوردستانیان پێك هێنا بۆ گەندەڵى و بازرگانى بە خوێنى شەهیدان و ئەنفال وهەڵەبجەو خەباتى پێشمەرگەوە لە كابینەى پێنجەمى دا كرایەوە بە (وەزیرى ئەشغال و ئاوەدانكردنەوە) .
لەكۆتایى دا سەیفور لە 6-4-2009دا ئەخیرەن گەیشت بە نۆكەرایەتى بنەماڵەى بارزانى و بوبە جێگرى نۆكەرایەتى حكومەتەكەى نێچیرڤان !!!
خوێنەرانى بەرێز ...
هەرێمێكى پێنج ملیۆنى لە ئینسانى كورد كە پرە لە سەرەوەى خەڵكى بە ئەمەك ونیشتمان پەروەر بە قوربانیدانیان وبە هەزاران شەهیدو كەمئەندام وزیندانیانى سیاسى وبێكارو بێ خانەو لانە لەسایەى ئەم جۆرە نمونەیە كە سەیفور خاوەن دەسەڵات و قەراربێت بۆ چارەنووسى و دوارۆژى نەوەكانى كە لە تەمەنی بەناو سیاسى بوونى سەیفوردا وەك بەڕبەڕ شاتڕ بەدەیان پۆستى سەیرو سەمەرى لە ئەستۆدا بووبێت بۆ تێكدانى ژیان وگوزەرانى خەڵك !!!
ئیتر ئەبێت چ ئایندەیەك وچارەنووسێك دیار بێت بۆ خەڵكى كوردستان ئەبێت خەڵك چاوەروانى چى بێت لەم جۆرە نمونانەى دەسەڵاتى سەیفورەكان ئەبێت كام خەڵك هەبێت كام رۆلەى شەهیدو كام خیزان وكەس وكارى ئەنغال وهەڵبجەو قوربانیانى شەرى ناوخۆوقوربانیانى دەستى ئەم دوو كۆمپانیایە هەبێت لە كوردستاندا قەترەیەك ئابرویان بۆ مابێتەوە بەڵێ قەترەیەك ئابرویان بۆ مابێتەوە تاكووە بچێت بەریز بوەستێت بۆ سەرەى سندوقەكانى هەڵبژاردن ودەنگدان وەدەنگى شەرەف و كەرامەتى جارێكى تر بخاتەوە سندوقەكانى سەیفورەكان ؟


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)