کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


شیوه‌نی ڕیێوار سیوه‌یلی و زیره‌ك كه‌مال بۆ روناكی دایكی به‌رهه‌م ساڵح

Monday, 18/06/2012, 12:00


له‌پاش مردنی روناك خانی دایكی دكتۆر به‌رهه‌م ساڵح له‌ چه‌ند رۆژنامه ‌و ماڵپه‌رێكی كوردییه‌وه‌، چه‌ند بابه‌تێكی گالته‌جاڕی و قه‌شمه‌ریاتی چه‌ند نووسه‌رێكی ده‌رباری نزیك به‌ده‌سته‌ڵات و ده‌ره‌وه‌ی ده‌سته‌ڵاتمان بینی، كه ‌فرمیسك و شیوه‌ن و پیاهه‌ڵدانیان بۆ خاتوو روناك جیگای سه‌رسوڕمان بوو، چونكه ‌نه‌خاتوونی كۆچكردوو ئه‌وه‌نده ‌رۆڵی هه‌بووه ‌له ‌نێو كایه‌كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسییه‌كه‌ی كوردستان، نه‌ ئه‌وه‌نده‌ش ناوداربووه‌ تا هه‌مووان ده‌ركمان پێنه‌كردبێت، ئه‌وه‌نه‌بێ ئه‌ویش وه‌ك هیرۆ ئه‌و خاتوونانه‌ی كه ‌به‌زۆر ملی سواری گه‌ردن و كۆلی ئه‌م میلله‌ته‌هه‌ژاره‌ بووبون له ‌بودجه‌ی گشتی به‌ناوی رێكخراو سه‌نته‌ری هه‌مه‌ره‌نگه‌وه ‌پاره‌ی ئه‌م كۆمه‌ڵگایه‌یان حه‌په‌لۆش ده‌کرد، ئه‌وه‌نده‌ی من زانیاریم هه‌بووبێت روناكی كچی ره‌وف دایكی به‌ڵێن و به‌رهه‌م سالانه ‌نزیكه‌ی 500 ملێۆن دیناری به‌ناو كارو باری كۆمه‌ڵایه‌تی و رۆشنبیرو ژنانه‌وه ‌بردووه‌ و دواجاریش به‌وه‌سڵی ساخته ‌پركراوه‌ته‌وه‌.


ئه‌وه‌ی به‌لای منه‌وه‌ گرنگه‌ چاوه‌ڕوان بووین توانا ئه‌حمه‌د و عارف قوربانی و هیمن لهۆنی ئه‌و شیوه‌نه‌یان بكردایه ‌به ‌وتار به‌ڵام ته‌نها لاوه‌ند نه‌وزاد ئه‌و گورزه‌ی له‌خۆی وه‌شاند، ئه‌وه‌یش ماڵی و هه‌قی خۆیه‌تی به‌هۆی ئه‌و ماستاو مامه‌حه‌مه‌یی و وه‌ستانی پرسه‌و فرمیسكانه ‌بۆته ‌خاوه‌نی تاهۆ و وه‌نوشه ‌و خانوو شتی سه‌مه‌ره‌. ئه‌مانه ‌به‌ناو رۆشنبیره‌كانی ده‌سته‌ڵات و نزیكه‌كانی به‌رهه‌م بوونه ‌و ئاسایه‌ چۆن قۆڕ بپێون!
ئه‌وه‌ی که‌مێک سه‌رسامی كردم رێبوار سیوه‌یلی بووه، هه‌رچه‌نده‌ به‌لامه‌وه‌ زۆر جێگای سه‌رسامیش نییه‌، چونکه‌ جه‌وهه‌ری ئه‌مانه‌ له‌ ره‌فتار و کردار و هه‌ڵویستیاندا دیاره‌، به‌تایبه‌تی ‌له‌په‌یجه‌كه‌ی خۆیی و له ‌سایتی خه‌ندانی به‌رهه‌م ساڵح وتارۆكیكی گاڵته‌جاری نووسیوه‌" به‌جۆرێك ئه‌گه‌ر دوو لاپه‌ره‌ی زیاده‌ی بخستایه‌ته ‌سه‌ر ئه‌وا ڕوناكی دایكی به‌رهه‌می لێده‌كرین به‌ (حه‌په‌سه‌خانی نه‌قیب و خانزاد)....!
ئه‌مه ‌كاره‌ساته‌ رۆشنبیرێك مامۆستایی زانكۆ بێت و له ‌بواری كۆمه‌ڵناسی پسپۆر بێت، لێ ئه‌مه‌ حاڵی بێت ، ده‌بێ فه‌رخه‌كانی دیكه ‌وه‌زعیتان چۆن بێت؟
ئێمه ‌باش ده‌زانین رێبوار سیوه‌لی ئه‌مه‌‌ی بۆ چی کردووه‌‌، تا دوای پرسه‌كه ‌به‌رهه‌م ساڵح ئاوڕێكی لێبداته‌وه، ‌چونكه ‌ئه‌وه‌یش شینه‌ بۆ هه‌ریسه‌كه‌، ‌نه‌ك بۆ حه‌سه‌ن و حسێن!
رێبوار سیوه‌لی رۆژانێك كه ‌له‌هه‌نده‌ران گه‌رابوه‌وه‌، له‌هه‌ولێر هه‌ر خه‌ریكی پیا هه‌ڵدانی سه‌ركرده ‌گه‌نجه‌كه‌ نێچیره‌ڤان بارزانی بوو، تا خانویان بۆ كڕی و له ‌بازارگای مازی له ‌دهۆك سه‌رباز هه‌ورامی هه‌موو پێداویستیه‌كانی، تا كه‌وچی چا بۆ كریبوو، تا 4 ساڵ ده‌مكوت كرا، باس باسی كابینه‌ی چواره‌می نیچیره‌ڤان له‌لای ئه‌م رۆشنبیره‌ بنیشته‌خۆشه‌ی سه‌ر ئاگردان بوو.
ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه ‌زیره‌ک كه‌مال كه ‌ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی حزبی شیوعی كوردستانیی هه‌لپه‌رست و دۆگماو خۆبه‌ره‌پیشه‌وه‌یه، که‌ به ‌ڕێگه‌ی ده‌زگای زانیاری به‌نهێنی و به‌ئاشكراش مسته‌فا سالح كه‌ریم و ئازاد جوندیانی و له ‌كابینه‌ی به‌ناو شه‌شه‌م كرایه‌ راویژكاری سه‌رۆك وه‌زیران له‌ هه‌موو به‌رنامه‌كان هه‌وڵی جوانكردنی سیمای بۆگه‌نی ده‌سته‌ڵات و شاردنه‌وه‌ی درۆ شاخداره‌كانی به‌رهه‌م ساڵحی ده‌دا، ئاخر ئه‌مانه ‌ حیزبی شوعیان به‌ده‌سته‌وه ‌بوو بۆیه ‌به‌7 حزب ئه‌وجا كورسیه‌كیان هێنا له‌هه‌لبژاردنه‌كاندا، ئه‌مانه ‌وه‌چه‌ی ئه‌و كه‌سانه ‌بوون كه‌ له‌ سۆڤیت باران ده‌باری و له‌ كوردستان چه‌تریان هه‌لده‌دا!
زیره‌ك كه‌مال ئه‌مه ‌دووه‌مین جاره‌ ده‌كه‌وێیته‌ بازنه‌ی ماستاو و مامه‌حه‌مه‌یی و پیاهه‌ڵدان به‌دایكی به‌رهه‌م ساڵحدا زۆر بێشه‌رمانه ‌ئه‌و وتارانه‌ ده‌نووسێت من لیره‌وه ‌شه‌رم ده‌كه‌م.
زیره‌ك كه‌مال، رۆناك خانی كۆچكردووی لێكردینه‌ حه‌پسه‌خانی نه‌قیب!
ڕێبوار سیوه‌یلی ئینتیهازییه‌كه‌ی نیوانی هه‌ولێر و سلێمانیش..روناك به ‌قه‌ڵاا گه‌وره‌كه‌ی ژنان ناو ده‌بات، نازانین ئیمه ‌له‌كوردستانین و بۆ شه‌وێك ئه‌م هه‌رێمه‌مان جێ نه‌هێشتووه‌ ئیتر نازانین ئه‌و رۆله‌ی دایكی به‌رهه‌م ساڵح بینیویتی چی بووه‌؟
ته‌نها یه‌ك شت بۆ هه‌موان روونه‌وه‌، که‌ وه‌ک هه‌موو دایکێک ئه‌و ‌روناك خانه‌ كوڕه‌كانی خۆی په‌روه‌رده‌ كردووه‌، ئیتر نه‌ خاوه‌نی ئه‌نفال بوون ‌نه‌خاوه‌نی شه‌هید نه‌خاوه‌نی ئاواره‌یی و زۆر شتی دیكه‌، مێژوویه‌کی جوانیان نییه‌، به‌ڵکو به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ کاتێک به‌رهه‌م ساڵح قوتابی بوو له‌ ئاماده‌یی، ده‌گیرێت رووناک خانی دایکی له‌ حه‌وشه‌که‌ له‌ خۆی ده‌دا و به‌ ده‌نگی به‌رز هاواری ده‌کرد: هه‌تیو و مه‌تیوی سلێمانی کوڕه‌که‌میان به‌ گرتدا، ئه‌مه‌ له‌ کاتێکدا له‌ تاقیکردنه‌وه‌ی (به‌کالۆریۆس)ی سه‌ری ساڵدا، ئه‌منه‌کان به‌رهه‌میان به‌ که‌له‌پچه‌کراوی ده‌کرد به‌ هۆڵی تاقیکردنه‌وه‌دا، تا تاقیکردنه‌وه‌که‌ی له‌ کیس نه‌چێت، بۆ شه‌ویش به‌ دزییه‌وه‌ وه‌ک دراوسێکان دیبوویان دوایی ده‌یانبرده‌وه‌ بۆ لای دایکی، به‌یانیانیش زوو ده‌هاتن و ده‌یانبرده‌وه‌ بۆ به‌ندیخانه‌. هه‌موو که‌س ده‌زانن هه‌ر که‌سێک گیرابێت، ماڵ و حاڵ و خوێندنی له‌ کیس چووه‌، لێ به‌رهه‌م ساڵح له‌ به‌ندیخانه‌دا به‌ ده‌رچوویی ده‌ره‌جه‌ی وه‌رگرت، دوایی ره‌وانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی وڵات کرا به‌ دوایدا ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه‌ ئیتر به‌ ته‌واویی ته‌سلیمی رژێمی به‌عس بوون، له‌ کاتی راپه‌ڕینه‌کاندا، کۆمه‌ڵێک له‌ ئه‌من و ئیستیخباراتی ئه‌منه‌ سووره‌که‌ له‌ ماڵی خۆیان داڵده‌ دابوو، دوای ئه‌وه‌ بردبوونی بۆ به‌غدا و ته‌سلیم به‌ حکومه‌تی کردبوونه‌وه‌، ئه‌م زانیارییه‌ دایکی شه‌هیدێک گیڕایه‌وه‌، بۆیه‌ ده‌چێته‌ لای مام جه‌لال، هه‌مووی بۆ ده‌گێڕێته‌وه‌، وتی من چوومه‌ لای مام جه‌لال، له‌ نوکه‌وه‌ هه‌موویم بۆ گێڕایه‌وه‌، له‌ وه‌ڵامدا مام جه‌لال وتی: تۆ هه‌قی ئه‌وه‌ت نه‌بێت، عیلاقه‌ی به‌ سه‌ر ئێوه‌وه‌ نییه‌!

له‌ کۆتاییدا ده‌ڵێم: به‌و پێوه‌ره ‌رێبوار سیوه‌یلی و زیره‌ك كه‌مال چوونه ‌پاڵ حه‌مه‌ سه‌عید حه‌سه‌ن، مه‌هاباد قه‌ره‌داغی و فه‌رهاد پبریاڵ و ئه‌وانی دیكه‌.. بوونه ‌نووسه‌ره ‌ده‌رباره‌كانی ده‌سته‌ڵاتی بۆگه‌نی كوردستان.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە