کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئه‌وه‌ی مامۆستا ئیسماعیل سوسه‌یی ووتی ڕاسته‌ و وا ئێمه‌ش ده‌یلێینه‌وه

Wednesday, 24/08/2011, 12:00


سڵاو رێز له‌ ئارامگای رێژوان و هاورێكانی سڵاو رێز له‌ سه‌رده‌شت و سۆران و هاوقه‌ڵه‌مه‌كانی سڵاو رێز له‌ مامۆستا سامان و ئیسماعیل سوسه‌یی و ووته‌كانی ،سڵاو رێز له‌ هه‌ر كوردپه‌روه‌رێك كه‌ تاسه‌ر ئێسقان ڕقی له‌م ده‌سه‌لاته‌ گه‌نده‌ڵ ‌و خوێن رێژه‌ بۆ میلله‌ت و نۆكه‌ر بۆبێگانه‌یه‌ هه‌یه‌‌ ،مامۆستا ئیسماعیل ئه‌وه‌ی تۆ ووتت دژی ئازادی ئافره‌ت و مافی ئافره‌ت نه‌بوو،ئه‌وه‌ی زرده‌شت و سۆران نوسییان دژی كورد و ئازادی و ڕه‌وشتی سیاسی كورد نه‌بوو ،ئه‌و به‌ردانه‌ی ڕێژوان و هاوه‌ڵه‌كانی گرتیانه‌ باره‌گاكانی ئه‌وان ئه‌وه‌ دژی كه‌رامه‌ت و مێژووی كورد نه‌بوو به‌ڵكو ئه‌وانه‌ی كه‌ هه‌موو ئه‌وانه‌ ووتیان ونوسییان وگرتیان شۆرش بوو ئه‌وه‌ سه‌ندنه‌وه‌ی كه‌رامه‌تی ئازادی كوردی بوو ئه‌وه‌ شكاندنی ده‌رگای خیانه‌ت و گه‌نده‌ڵی و خۆفرۆشی میلله‌ت بوو ده‌رخستی دیو و ژوورو پێخه‌فی خیانه‌تی سیسته‌می سیاسی ئه‌و بیر وروخسارانه‌ بوون كه‌ ده‌یانووت نه‌ له‌ ئێمه‌كوردتر هه‌یه‌ نه‌ له‌ ئێمه‌ باشتر هه‌یه‌ ،ئه‌وانه‌ هه‌موو وه‌ك پشیله‌ی ده‌سته‌مۆی به‌رده‌رگای ئه‌و سیاسه‌ت و ده‌سه‌لات و دوكانه‌ن كه‌ جه‌سته‌و كه‌له‌سه‌ری میلله‌تی كورد ده‌كولێنن وه‌ك سه‌روپێ له‌به‌رده‌ستی ئه‌و دوژنانه‌ی داده‌نێن ئه‌وان گۆشتی ئه‌و میلله‌ته‌ به‌ بۆمب و موشه‌ك ده‌سوتێنن له‌ پاشان پێشه‌ی ئه‌و بێتاوانانه‌ له‌ به‌ده‌ستی ئه‌و پشیلانه‌ داده‌نێنه‌وه‌ ،هه‌موو ده‌یڵین ئێمه‌ وتوومانه‌و‌ ده‌یلێینه‌وه‌ له‌ 17 شوباته‌وه‌ تا ئه‌مرۆ ئێوه‌ ده‌بێت برۆن و ئه‌و خاك و ولاته‌ چی تر له‌وه‌ كاره‌ساتبارتر و خوێناوی تر نه‌كه‌ن ،ئێوه‌ ده‌بیت كۆڵی مێژووی خۆتان كه‌ پریه‌تی له‌ خیانه‌ت و خۆفرۆشی و میلله‌تی فرۆشی هه‌ڵبگرن و هه‌رگیز داینه‌نێنه‌وه‌ ،مه‌لا ئیسماعیل سوسه‌یی سه‌لماندی كه‌ له‌ ئیسلامدا ملكه‌چی بۆ سته‌م و سته‌مكاری قه‌بوڵ ناكریت و موسولان پیشه‌ی خواردن و خه‌و نییه‌ ،ئه‌وه‌ پێیوایه‌ ئه‌گه‌ر چی ئه‌و ده‌سه‌لات و فه‌رمانره‌وایه‌ موسولمان بێت ده‌بیت په‌نجه‌ له‌ ژاوی بنێیت و بلێیت تۆ سته‌مكار و خوێن ڕیژی وه‌ك زانایه‌كی ئیسلامی ده‌لیت خوا ده‌وله‌تێكی كافر سه‌ر ده‌خات مادام عه‌داڵه‌تی تێدا بێت وه‌ ده‌وڵه‌تێكی ئیسلامی سه‌رشۆر ده‌كات مادا عه‌داله‌تی تیدا نه‌بێت، مه‌لا ئیسماعیل سه‌لماندی كه‌ ناكریت دینی ئیسلام له‌ ئاست ناحه‌قی بیده‌نگ بكریت ورێگه‌ بدات سته‌م و سته‌مكاری ته‌شه‌نه‌ بسێنیت ،ده‌بێت ئیسلام وموسولمان خۆی به‌قوربانی سه‌ندنه‌وه‌ی ماف و ئازادییه‌ ڕه‌واكان بكات جا ئیتر گرنگ نییه‌ ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌ بۆی وه‌رده‌گیرێته‌وه‌ جوله‌كه‌ بیت یان كریستیان یان سه‌ر به‌ هه‌ر ئایین و ئاینزایه‌كی تر هه‌بیت یاخود نه‌بێت ،به‌ڵێ ئێمه‌ش وه‌ك رێژوان و هاورێكانی به‌رد له‌ ده‌ستین وه‌ك مه‌لا ئیسماعیل و مه‌لا بوێره‌كان خاوه‌ن هه‌ڵوێستین وه‌ك زه‌رده‌شت و سۆران و خاوه‌ن قه‌له‌مین‌ و به‌نوكی ئه‌و قه‌ڵه‌مه‌ چاوی خیانه‌ت و دوژمنیتان بۆ كورد و نه‌ته‌وه‌ی كورد كوێرده‌كه‌ینه‌وه ،وه‌رن بمانگرن وبمانكوژن چیتان له‌ده‌ست دێت ئه‌نجای بده‌ن دڵنیابن ئێمه‌ش ئه‌وجاره‌ نه‌ ده‌ست و نه‌ ده‌متان لێناپارێزین و تا ئه‌وه‌نده‌ی بتوانین وه‌ك زه‌رده‌شت و سۆران و رێژوان و مه‌لا ئیسماعیل قین له‌ دڵتانین له‌ پێناوی سه‌ندنه‌وه‌ی ماف و ئازادی میلله‌ت گیان له‌سه‌رده‌ستانین‌ ،ئێوه‌ ئه‌گه‌ر حكومه‌ت بن و كوردپه‌روه‌ر بن وخاونی شۆرشێكی دروست بن له‌ به‌رامبه‌ر فارس و تورك و عه‌ره‌ب هێنده‌ سه‌رشۆر نابن ئێوه‌ به‌ بنه‌ماله‌ مافیاو دزو گه‌نده‌ڵن نه‌ خاونی بیرێكی كوردی و نه‌ خوتان به‌ پارێزه‌ری گیان و شه‌ره‌ف و خاكی هاولاتی و میلله‌تی كورد ئه‌زانن ،ئێوه‌ بێشك چاره‌نوستان وه‌ك سیسته‌می دیكتاتۆر و میلله‌ت فرۆشی وه‌ك مباره‌ك و بن علی و قه‌زافی و ئه‌سه‌د به‌ره‌و مایه‌ پوچی و پوكانه‌وه‌ ده‌چن و رۆژیك دیت هه‌موو میلله‌تی كورد چاو له‌ دادگایی و شه‌رمه‌زاری خۆتان و سه‌رده‌م و مێژووی فه‌رمانره‌وایه‌تیتان ده‌كات و به‌قات و بیجامه‌ی زیندانیه‌وه‌ وه‌ك مباره‌ك و كوره‌كانی وه‌ك سه‌دام و ده‌سته‌كانی ده‌بینرێن و نه‌ تورك و نه‌ فارس و نه‌ عه‌ره‌ب و خۆشه‌ویستانتان كه‌س ناتوانیت به‌ هاناتانه‌وه‌ بیت و بۆ هه‌تا هه‌تایه‌ وه‌ك ڕوڕه‌شی بۆ خۆتان و داروده‌سته‌تان له‌ یاداشتی مێژوو كوردی به‌ مانشێتی گه‌وره‌ ده‌نوسرێته‌وه‌ ...

پارێزه‌ر كارزان عمر
[email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە